ناحه‌ز
شیعری:ئاوات ئالانی
شه‌ممه-23-نیسان(مانگی 4)-2011
بڕۆن بڕۆن ئه‌ی ناحه‌زان نیشتمانم جێ بهێڵن
ئیتر به‌سه ڕێگا ناده‌م كێـڵگهی دڵی مـن بكێڵن
شیعارتان بێ ناوه‌رۆكه،كه‌س سه‌رتان بۆ ناكا نه‌وی
ئیـَوه میراتگری شه‌ڕو خـوێن ڕشتـنن له سـه‌ر زه‌وی
نان و ئازادی و مافی گه‌ل له ناختانا سه‌رابێكه
له چاوتانا وێنه‌ی مرۆڤ وه‌ك گزگلی ژێر دارێكه
به‌رله‌وه‌ی بێن گه‌وره‌و بچوك دژی زوڵم و زۆر ئه‌وه‌ستا
هاتن زاڵمـتر له زاڵم لافاوی ئهشـك و خـوێن هه‌ستا
پێتاننا بهخونچهكانا شه‌قامتان گرت به دڕكه‌زێ
گـه‌ل به گیانی ڕۆڵـهكانی نیشتیمانی ئه‌پارێزێ
awatalany@yahoo.com
------------------------
www.zagros.org/content/articles/articles-2011-04-23-010.html