كاتێ ویژانیش ئه‌سوتێ!
ئاوات ئالانی
هه‌ینی-09-کانوونی یه‌که‌م(مانگی 12)-2011
له ڕوداوه‌كانی هه‌ینی ڕابردودا ڕاسته دوكانی مه‌یی فرۆشی و به‌ناو(شوێنی مه‌ساج) و باره‌گاكانی یه‌كگرتوو سوتا،به‌ڵام سوتان و به قه‌ره‌بروت بونی ویژدانی كۆمه‌ڵێ بهرپرسو خۆ به ڕۆشنبیرزانی پیشانداین،وه‌لێ له ڕوداوه‌كانی حه‌ڤده‌ی شوباتیشدا كه‌مێك له‌و ویژدان سوتاوانه له ڕێی زمانی زبره‌وه كه‌له‌م سه‌رده‌مه‌دا باوی نه‌ماوه به لێدوانه سواوه‌كانیان دژ به خۆپیشانده‌ران ماهیه‌تی خۆیان بۆ ده‌رخستین،به‌ڵام له‌م ڕوداوه تازانه‌دا گشت ئه‌و ئه‌قڵه كۆن و سواو سوتاوانه كه‌وتنه به‌رچاوی جه‌ماوه‌ر، سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو وه‌ك حزبێكی مۆڵه‌ت پێدراو به‌به‌ر چاوی زه‌قی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه،مایه‌ی نیگه‌رانییه،ئه‌م نیگه‌رانی و ئیدانه كردنه ئه‌ركی هه‌ر ویژدان زیندویهكه با له‌ناو یهكگرتوشدا نه‌بێت،ئه‌شێ یه‌كگرتوو نه‌بین و پێچه‌وانه فكر‌و ئایدیای ئه‌وان بیت،به‌ڵام نا گونجێ خۆت به‌به‌رپرس بزانی و بێ‌ترس له سزای خودا‌و بێ‌باك له هه‌موو به‌هایه‌كی مۆڕاڵی بێژیت ،سوتێنه‌ر و سوتاو ،قوربانی و جه‌للاد،زاڵم و مه‌زڵوم وهكویهكن،ئه‌مه چ ویژدانێكی پوواوه یاڕه‌ب، یهكگتوو ئه‌بێت شانازیی به‌وه‌وه بكات كه كراوه‌ته قوربانی و زیانی ماددی كردووه،چونكه چنینه‌وه‌ی دهسكهتی مه‌عنه‌وی ئه‌م ڕوداوه فاكته‌رێكی گرنگه بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی حزب ،كه‌ڕه‌نگه به ده‌یان ساڵ ئۆرگانه‌كانی یه‌كگرتوو نه‌یان توانیبایه وه‌ك هه‌نوكه خه‌ڵكی بۆ لای خۆیان كه‌مه‌ند كێش بكه‌ن،ئاخر جگه له‌و ویژدان خۆڵهمێشیانهی باسم كرد هه‌میشه زۆرینه له‌گه‌ڵ زاڵمدا نییه،بالهبهر مه‌عیشه‌ت و گیانی خۆشی نه‌توانێت ده‌نگی هه‌ڵبڕێت،ئه‌گرچی ویژدان مردووه‌كان كه‌میشن،به‌ڵام هه‌ر جێی ئه‌سه‌فه كه‌له به‌رنامه‌ی ڕادیۆ و تیڤیه‌كانه‌وه سهرسهختاوه به‌رگرییان له حزبی فه‌رمان ڕه‌وای ناوچه‌كه ئه‌كردو چاوپۆشیان له هه‌ڵه‌و كه‌مته‌ر خه‌می حزبه‌كه‌یان ئه‌كرد!یاخۆد هه‌ندێ به پێچوانه‌وه تۆمه‌ت ئه‌خرایه پاڵ قوربانی لێكراو(تاخاوهن ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت)به‌ڕاستی ئه‌م مۆدیله له سیاسه‌ت كردن شه‌رم هاوهرهو باوی نه‌ماوه،دواجار ئه‌وه‌ی زۆر جێی سه‌رسوڕمانه،كه له بیست ساڵی حوكم ڕانی كوردیدا نه‌مان بیستووه و نه‌مان بینیوه،كلتوری جوانی ده‌ست له كاركێشانهوهیه، تائه‌م ساته‌ش كاره‌با باشنییه به‌رپرسێك له سه‌ر كۆرسیهكهی هه‌ڵنه‌ستا، چه‌ندین گرێبه‌ستی وه‌همی سامانی ژێر زه‌وی ئاشكرابوو وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ده‌ستی له كار نه‌كێشایه‌وه،له خۆپیشاندانی حه‌ڤده‌ی شوبات و ڕۆژانی دواتردا ده‌یان كوژراو سه‌دان بریداری لێكهوتهوه،سه‌رۆكی حكومه‌ت وازی له پۆسته‌كه‌ی نه‌هێنا،دڵنیابن بۆ ئه‌م ڕوداوانه‌ی له زاخۆ‌و ده‌ڤه‌ری بادینانیش ڕویدا،نه وه‌زیری ناو خۆ‌و نه‌هیچ به‌رپرسێكی دی ده‌ست له پۆست و پاره به‌رناده‌ن و ناڵێن كه‌مته‌رخه‌م بوین،بۆیه به‌گومانم ببنه سمبولی جوانی و ناتوانن وه‌ك كاڵا‌و كه‌لوپه‌لی سینی توركی و ئێرانی كلتوری ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی وڵاتانی غه‌ربیش هاورده‌كه‌ن.
awatalany@hotmail.com
------------------------
www.zagros.org/content/articles/articles-2011-12-09-029.html