وه‌همێكی ئازادی
فازڵ قه‌ره‌داغی
هه‌ینی-21-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2011
قسه‌یه‌كی باوی جان جاك روسۆ هه‌یه ئه‌وانه‌ی باس له ئازادیی ڕا ده‌كه‌ن دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه بێئه‌وه‌ی له دووباره‌كردنه‌وه‌ی بێتاقه‌ت بن به‌ڵام هه‌روه‌ها بێئه‌وه‌ی بیر بكه‌نه‌وه چه‌ند خۆیان ده‌گرێته‌وه. قسه‌كه ده‌ڵێت: ((مرۆڤ به‌ئازادی له‌دایك ده‌بێت به‌ڵام له‌هه‌موو شوێنێكدا كۆتوبه‌ند ده‌كرێت)).
ئه‌وه ڕاسته چونكه كۆتوبه‌ند تایبه‌تییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌رییه، سه‌رچاوه‌ی وه‌همی ئه‌و كه‌سه‌ش كه وا ده‌زانێت كه‌سێكی ئازاده ئه‌وه‌یه گوایه ئه‌ندامی حزبێك نییه، ده‌مارگیریی بۆ ئاینێك نییه، هیچ فه‌لسه‌فه‌یه‌ك وه‌ك ئاین ته‌ماشا ناكات.. به‌ڵام مه‌خابن ئه‌و كه‌سه هه‌ست به كهلهپچهكانی ده‌ستی ناكات. گه‌وره‌ترین كهلهپچهش تێكڕای بیركردنه‌وه‌و ههستهكانێتی. ئه‌و وا ده‌زانێت ئازاده به‌ڵام ئه‌و له‌ڕاستیدا پابه‌ندی شتێك یان چه‌ند شتێكه. ئه‌و له‌ناو بازنه‌یه‌كی فیكری‌و هه‌سته‌وه‌ریدا ده‌ژی كه ناهێڵێت وه‌كو ئه‌وانی تر بیربكاته‌وه‌و هه‌ست به‌و شتانه بكات كه هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن. ئه‌و كه‌سه‌ش كه ئازادی ته‌واوه‌و به‌هیچه‌وه پابه‌ند نییه كه‌سێكه له‌ناو ئاسماندایه.. ته‌ماشامان دهكاتو به‌شداریی ژیانمان ناكات، كه‌سێك نییه له‌سه‌ر زهویو له‌ناو خه‌ڵك‌و كۆمه‌ڵگه‌دا بێت، هه‌رچه‌نده ته‌نانه‌ت له‌و حاڵه‌ته ئاسمانییهشدا گومانمان له ئازادیی ته‌واوی هه‌یه.
هه‌ڵه‌یه‌كی بۆچوونی باو سه‌باره‌ت به ئازادیی بیروڕا یان فیكره‌ی باو سه‌باره‌ت به كه‌سی ئازاد ئه‌وه‌یه ئه‌و بۆچوونه مرۆڤه‌كه له‌ت ده‌كات، به‌شه‌كانی مرۆڤ جیاده‌كاته‌وه‌و به‌ش به‌ش ته‌ماشایان ده‌كات. فیكره‌و بۆچوونی وا بێ‌ئاگان له‌وه‌ی مرۆڤ یه‌ك پارچه‌یه‌و له‌ناو فه‌زایه‌كدا ده‌ژی كه حوكمی ده‌كات، فه‌زایه‌كی تایبه‌تی ئه‌و كه‌سه كه له تیكڕای فیكر‌و هه‌ستی ئه‌و كه‌سه پێكهاتووه، هه‌روه‌ها فه‌زایه‌كی گشتی كه كارێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئه‌و فه‌زا تایبه‌ته هه‌یه‌و بریتییه له شته‌كانی ده‌وروبه‌رمان: ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئه‌و كه‌سه تێیدا ده‌ژی، كۆمه‌ڵگه بچووكترهكهی ئه‌و كه‌سه ئه‌ویش ئه‌و ناوه‌نده‌یه كه تێیدا ده‌ژی: هاوڕێكانی، خزمه‌كانی، جۆری خوێندنه‌وه‌كانی..تاد.
هه‌نگاوێك بۆ بۆچوونی ئازاد بریتییه له زانیاریی دروست. ئه‌مه به‌شی یه‌كه‌مه له پێكهاته‌ی ئه‌و بازنه‌یه‌ی مرۆڤ تێیدا ده‌ژی. ده‌ڵێن زانیاری هێزه، ئه‌مه ڕاسته به‌ڵام زانیاری هه‌روه‌ها هه‌نگاوێكه به‌ره‌و ئازادی. ئازادیی بیروڕا به‌بێ زانیاریی ته‌واو دروست نابێت چونكه كاتێك مرۆڤ ته‌نها زانیارییه‌كی دیاریكراوی له‌باره‌ی شته‌وه هه‌بێت حوكمهكانیو بۆچوونه‌كانی به‌و زانیارییه كه‌موكورتانه حوكم دراون. ئه‌و كاتێك ده‌توانێت باسی ئازادیی بۆچوون بكات كه زانیاریی ته‌واوی له‌باره‌ی شتهكهوه هه‌بێت پاشان حوكمی خۆی بدات، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش كۆیلایه‌تییه‌كی شاراوه‌یه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه گرنگیی زۆر به كاری ڕاگه‌یاندن ده‌درێت چونكه چاندنی زانیاری له مێشكی به‌رامبه‌ر هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ به‌كۆیله‌كردنی، كاتێكیش ئه‌و زانیارییه‌ی حه‌زت لێیه له مێشكی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت چاند ئه‌و كاته با بۆ خۆی بۆچوونی خۆی هه‌ر بڵێت‌و خۆی به خاوه‌ن بۆچوونی ئازاد بزانێت. له‌میانه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ش بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر زانیاری‌دا كاری زۆر ده‌كرێن بۆ زانیاریی ویستراو و نه‌ویستراو: په‌خشكردنی زانیاریی ویستراو، گرنگیدان به‌و زانیارییانه، باسكردنی زانیاریی نه‌ویستراو له په‌راوێزدا، پشتگوێخستنی زانیاریی نه‌ویستراو...
كاری یه‌كه‌می كه‌سێك خۆی به خاوه‌ن بۆچوونی ئازاد ده‌زانێت ئه‌وه‌یه له‌و بازنه‌یه ده‌رباز بێت، خۆی به‌دوای زانیاری‌دا بگه‌ڕێت، بۆچوونی به‌رامبه‌ر له سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و به‌رامبه‌ره وه‌ربگرێت. بوارێكیش له بواره زۆره‌كانی ئه‌و حاڵه‌ته (ئاین)ـه كه زۆر كه‌س خۆیان به خاوه‌نی ڕای ئازاد له‌باره‌یه‌وه ده‌زانن.
نموونه‌یه‌كی دووبارهبووش له‌سه‌ر كه‌میی زانیاری ئه‌و كه‌سه زۆرانه‌ن كه تا ئێستا ئه‌و فیكره باوه هه‌ڵه‌یه‌ی بڵاوبۆته‌وه له‌باره‌ی ئه‌نفاله‌وه دووباره ده‌كه‌نه‌وه كه گوایه واتای ئه‌نفال له قورئاندا قه‌تلوعامی غه‌یری موسڵمانه‌كان‌و تاڵانكردنی ماڵه‌كه‌یانه، كه‌سێكیش ئاوا جڵه‌وی خۆی داوه به زانیاریی وا سه‌قه‌ت چۆن ده‌توانێت ڕایه‌كی ئازاد له‌باره‌ی ئه‌نفاله‌وه ده‌رببڕێت؟ هه‌ندێ كه‌س له‌وه‌ش زیاتر ده‌كه‌ن؛ ئه‌وان بێ‌ئاگا له‌وه‌ی جڵه‌ویان به‌ده‌ستی كه‌سانی تره ده‌چن مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال دهفهلسهفێننوشتی تری له‌سه‌ر بینا ده‌كه‌ن.
نموونه‌یه‌كی تر قسه‌كردنه له‌سه‌ر بیریار یان كه‌سایه‌تیی ئیسلامیی نوێ یان كۆن كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و قسانه ڕه‌خنه‌ی ئهمو ئه‌وه له‌و كه‌سایه‌تییانه نه‌ك به‌دواداچوونی وردی خۆیانه. بۆ نموونه كه‌سێك باسی كتێبه‌كه‌ی سه‌ید قوتبی كردبوو كه كتێبێكی ترسناكه چونكه خه‌ڵك له‌سه‌ر توندوتیژی په‌روه‌رده ده‌كات. ئه‌وه‌ش قسه‌ی كه‌سێك نییه ئه‌و كتێبه‌ی خوێندبێته‌وه چونكه كتێبه‌كه ئه‌وه‌ش هه‌ڵده‌گرێت كه‌سانێك له‌سه‌ری په‌روه‌رده بن له كۆمه‌ڵگه دووربكه‌ونه‌وه بێئه‌وه‌ی ده‌ست بده‌نه توندوتیژی، جگه‌له سوودێكی ئه‌و كتێبه كه په‌روه‌رده‌ی مرۆڤه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌بێته كۆیله بۆ نه‌ته‌وه، كه ئه‌مه له‌ڕوویه‌كه‌وه سوودی بۆ كورد هه‌یه كه گیری به‌ده‌ست نه‌ته‌وه‌په‌رسته عه‌ره‌به‌كان خواردووه، سه‌یدیش به‌تایبه‌ت باسی جاهیلیه‌تی عه‌ره‌بی كردووه. به‌هه‌ر حاڵ خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه خوێندنه‌وه‌یه‌كی ساده‌و یه‌ك لایه‌نه‌یه‌و نیشانه‌یه كه ئه‌و كه‌سه خودی كتێبه‌كه‌ی نه‌خوێندۆته‌وه.
پێویسته پاش زانیاری باسی پابه‌ندبوون بكرێت. ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی به خاوه‌ن فیكری ئازاد دهزانێتو ((ئازادانه)) باس له ئاین ده‌كات له سه‌ره‌تایه‌كی نائاینییه‌وه ده‌ست پێ كردووه بۆیه بۆی نییه شانازی به‌وه بكات بۆچوونی ئازادی له‌باره‌ی ئاینه‌وه هه‌یه وه‌ك چۆن موسڵمانێكی پابه‌ندبوو به ئیسلام بۆی نییه خۆی به خاوه‌ن بۆچوونێكی ئازاد بزانێت كاتێك ڕه‌خنه له بۆچوونی دژ به ئیسلام ده‌گرێت، جیاوازییه‌كه‌ش ته‌نها له‌وه‌دایه كه ئه‌میان هه‌ڵوێسته‌كه‌ی بۆ پابه‌ندبوونه ئیسلامییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه له‌كاتێكدا ئه‌ویان بۆ بیری ئازاد ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه، كاتێكیش بێلایه‌نانه ته‌ماشای هه‌ردوكیان بكه‌ین ده‌بینین موسڵمانه پابهندبووهكه ڕاستگۆتره، یان به‌لای كه‌مه‌وه ئه‌میان تووشی ئه‌و وه‌همه نه‌بووه كه ئه‌وی تریان تووشی بووه.
كێشه‌كه‌ش لێره‌دایه: باس له پابه‌ندبوون ناكرێت به‌ڵكو له ئازادیی بیروڕا. هه‌موومان به‌شتێكه‌وه پابه‌ندین، پله‌و توندیی پابه‌ندبوونیشمان وه‌كو یه‌ك نییه به‌ڵام له‌كۆتاییدا هه‌موومان پابه‌ندین، كاتێكیش ئیعتراف به‌و ڕاستییه بكه‌ین ڕاستییه‌كی بێلایه‌ن ده‌ڵێین. كه‌سی یه‌كه‌م ده‌ڵێت من پابه‌ندی ئاینم، كه‌سیش ناڵێت ڕاست ناكه‌ی مه‌گه‌ر به كردار پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بكات، به‌ڵام كه‌سی دووه‌م ده‌ڵێت من خاوه‌ن فیكری ئازادم له‌كاتێكدا ئه‌ویش به بۆچوونێكه‌وه پابه‌نده، باسكردنی بیروڕای ئازادیش جۆرێكه له به‌خشینی وه‌سفی جوان به خۆ، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له تایبه‌تییه‌كانی سهردهمهكهمان كه بریتییه له به‌خشینی به‌ها به شتهكانو دووركه‌وتنه‌وه له وه‌سفی بێلایه‌ن؛ به‌خشینی وه‌سفی جوان به شته ویستراوهكانو وه‌سفی ناشیرین به نه‌ویستراوه‌كان، ئه‌مه‌ش شه‌ڕێكی فیكرهكانه له جهنگهكهیاندا دژ به یه‌ك.
كۆتاییش به تێبینییه‌ك دێنم، تێبینییه‌ك قسه‌كردن له‌سه‌ری زۆری ده‌وێت: هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه وا تێبگه‌ین قسه‌كانی سه‌ره‌وه واتای ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌مووان وه‌كو یه‌ك له ئازادی بێبه‌شن، نه‌خێر وه‌كو یه‌ك نین، یان با بڵێین هه‌موو پابه‌ندن به‌ڵام ئه‌ندازه‌و سنووری پابه‌ندبوونه‌كه جیاوازن، ده‌كرێت ههروههاو به‌هه‌مان واتا بڵێین سنوور‌و ئه‌ندازه‌ی ئازادییه‌كه‌یان جیاوازن، ههستكردنیشیان پێیان جیاوازه‌و وه‌كو یه‌ك نییه، زۆر كه‌میشیان ئه‌سڵه‌ن هه‌ست به‌و سنوور‌و ئه‌ندازه‌یه ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ناوی ده‌نێم وههم.
له ژماره (6)ی (مه‌ودا) له 11/1/2011، لاپه‌ڕه 3 ، پاشكۆی ژماره 455 ی رۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ بڵاوبۆته‌وه.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2011-01-21-015.html