بۆچی ئاسایشی سلێمانی جوانكاریی سه‌ری ساڵ به‌سه‌ر دوكانه‌كان ده‌سه‌پێنێت؟
فازڵ قه‌ره‌داغی
پێنجشه‌ممه-29-کانوونی یه‌که‌م(مانگی 12)-2011
خزمێكی خۆمان له به‌ریتانیا وتی خه‌ڵكی شوێنه‌كه‌مان موحافیزكارنو به یادی كریسمس درهختو گڵۆپ‌و جوانكاریی زۆر ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌نها یه‌ك شه‌قامیان ڕازاندۆته‌وه. لای خۆمان‌و به‌پێی كه‌سایه‌تی‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی (نه‌دیو بدی) موبالغه له جوانكاری‌و ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵه‌وه ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ش بگری ده‌وترێت خه‌ڵك ئازادن ئاهه‌نگ بگێڕن، ئه‌گه‌ر نیزامێكی ئیسلامیش ئه‌و ئاهه‌نگگێڕانه قه‌ده‌غه بكات كاره‌كه‌ی ده‌خرێته خانه‌ی ڕێگه‌گرتن له ئازادی، باشه ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی بێت؟ ئه‌گه‌ر ئاهه‌نگگێڕان به‌زۆر بسه‌پێنرێت؟ كه‌س بیر له ئیمكانیه‌تی وا ناكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بیری لێ ناكرێته‌وه له سلێمانی ڕووی دا، ئاگاشم له هه‌ولێرو شوێنی تر نییه، بهئاسانیو به ته‌له‌فۆنێك ده‌توانم بزانم به‌ڵام دڵنیابوون له‌مه بۆ خوێنه‌ر جێبهێڵم تا ببێته ڕاهێنانێك بۆ نواندنی چالاكی.
له دوكانێكی جاده‌ی سه‌هۆڵه‌كه‌دا بووم كاتێك ئه‌م شته سه‌یره‌م بیست: ئاسایش هاتبوون‌و دوكاندارهكهیان ئاگادار كردبووه‌وه جوانكاری هه‌ڵبواسێت، به‌و ئاگاداركردنهوهیهش نهوهستانو هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی دوكانه‌كه‌یان كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چاوسووركردنهوهیهش شێوازی ڕه‌سمی وه‌ربگرێت ئیمزایان به دوكانداره‌كه كردبوو. له دوكانه‌دا كابرایه‌ك ئه‌و ساڵه‌ی بیرخستینه‌وه كه ئامۆزای سهددامو وه‌زیری به‌رگریی عیراق مردبوو و ئاسایشی به‌عس زۆری له دوكانداره‌كان كردبوو لافیته‌ی ره‌شی ماته‌مینی ههڵواسنو هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی دوكانه‌كانی سهرپێچیكهرانی كردبوو. ئه‌و رۆژه‌م بیر كه‌وته‌وه، به‌ڵام بۆ به‌عس ئاسایی بوو و لامان سه‌یر نه‌بوو. ره‌فتاره‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی له چه‌ند سه‌رێكه‌وه سه‌یرتره: یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ئه‌مه پرسه نییه‌و ئه‌گه‌ر زۆركردن له حاڵه‌تی ماته‌مینی بكرێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی یان بارزانی بمرن، ئه‌وا شتێكی سه‌یره بۆ یادی خۆشی ئه‌و زۆركردنه بكرێت، له سه‌رێكی تریشه‌وه هه‌میشه ده‌وترێت ئازادی هه‌یه، سه‌رێكی تری سهیرییهكهش ئیمزاكردنه به دوكاندار گوایه ڕێوشوێنی یاسایی ده‌گیرێته به‌ر، شتێك بوو به‌عس نه‌یده‌كرد چونكه ده‌یزانی چه‌ند له‌ڕووی یاساییه‌وه سه‌یره. له‌هه‌مووشی خۆشتر ئه‌وه‌یه ئاسایش نازانێت كێ به‌حه‌زی خۆی جوانكاری ههڵدهواسێتو كێ حه‌زی له‌وه نییه به‌ڵام هه‌موویانی ئاگاداركردۆته‌وه‌و ئیمزای به‌هه‌موویان كردووه.
ئه‌مه بڕیاری ئاسایشی سلێمانییه؟ بڕیاری پارێزگایه؟ بڕیاری وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاره؟ چی له‌پشتی ئه‌و بڕیاره‌و هه‌ڕه‌شانه‌وه هه‌یه؟ مێشكم بۆ ئه‌و قسانه‌ی هه‌موو ساڵێك ده‌رباره‌ی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی زاینی ده‌وترێن كه هی موسڵمان نین، ڕه‌نگه جیاوازیی ئه‌مساڵ ئه‌وه‌یه بانگه‌وازه‌كان له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه بڵاوبوونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر وابێت پرسیاره‌كه‌ی دوای ئه‌و ئه‌نجامه ئه‌مه‌یه: بۆچی ئاسایش به‌و بانگه‌وازانه قه‌ڵسه؟ بۆچی قبووڵی ناكات كه‌س جوانكاری له دوكانه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌واسێت؟ بۆ ئه‌وه‌ی پیشان بدرێت كه‌س نییه ئه‌و ئاههنگگیڕانهی قبووڵ نهبێتو كه‌س گوێ به ئاین نادات؟
پرسیاره‌كان به‌ڕواڵه‌ت زۆرن‌و به كرۆك یه‌كن: بۆچی ئاسایش زۆر له خه‌ڵك ده‌كات خۆشحاڵیی خۆیان به‌و یاده ده‌ربڕن؟
پێشنیارێك بۆ ئه‌م موناسه‌به‌یه خراپ نییه‌و دیسان بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر چالاك بێت‌و فێر بێت ته‌نها وه‌رگر نه‌بێت به‌ڵكو هه‌روه‌ها بكه‌ر: به‌لای كه‌مه‌وه وێنه‌ی یه‌ك دوكان بگرێت‌و كۆمێنتی له‌سه‌ر بدات : (ئاسایش به‌زۆر ئاهه‌نگ به خه‌ڵك ده‌گێڕێت) یان (به‌حه‌زی خۆی جوانكاریی كردووه یان به‌زۆری ئاسایش؟) یان (هه‌ستی به‌چی كردبوو كه به‌زۆر ئیمزایان پێكرد؟).. سوپاسیش بۆ جیهانی ئینته‌رنێت.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2011-12-29-032.html