وه‌ڵامی سووتاندنی قورئان به زمانی رۆژئاواییه‌كان
فازڵ قه‌ره‌داغی
پێنجشه‌ممه-05-نیسان(مانگی 4)-2012
بیرم دێت سه‌ددام حسێن نامیلكه‌یه‌كی نووسیبوو ده‌رباره‌ی چۆنێتیی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، نازانم چیی نووسیبوو به‌ڵام چاك ده‌زانم كاتێك ویستی له‌گه‌ڵ گه‌لی ئه‌مه‌ریكا قسه بكات نه‌یزانی چۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكات. ماوه‌یه‌كی كه‌م بوو پێش جه‌نگی یه‌كه‌می ئهمهریكاو عیراق‌و ئه‌و كاته هاووڵاتیی عیراق جگه له رادیۆ ته‌نها ئاگای له‌و شتانه بوو كه به‌عس ده‌یویست. جۆرج بوشی باوك پێشنیاری كرد خۆی‌و سه‌ددام یه‌كی وتارێك بدهنو په‌خش بكرێن؛ وتاری بوش له ته‌له‌فزیۆنی عیراق‌و ئه‌وه‌ی سه‌ددام له كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه‌كان. جۆرج بوش وتاره‌كه‌ی وت دواتر سه‌ددام ئه‌وه‌ی خۆی وت. سه‌ددام كه نامیلكه‌ی (چۆن قسه له‌گه‌ڵ رۆژئاوا بكه‌ین)ی نووسیبوو نه‌یزانی چۆن قسه بكات. یه‌كه‌م شت له‌سه‌ر كورسی و مێز دانیشتبوو كه ئه‌مه دیمه‌نێكه ناچێته دڵی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، وتاره‌كه‌شی ده‌خوێنده‌وه كه دیسان كاریگه‌ریی نییه، باسهكهشی هیچ موقنیع نه‌بوو. بیستم باسی په‌یامی ئوممه‌تی عه‌ره‌بی له‌و جۆره‌ی له كتێبه‌كانی به‌عس هه‌یه‌و به‌زۆر به قوتابیانیان ده‌خوێند. ئه‌مه‌ریكییه‌كان چی له‌و دروشمانه تێده‌گات؟ سه‌رباری ئه‌وه‌ش وتاره‌كه‌ی درێژ.. به‌كورتی درێژ‌و سارد‌و نامهنتقیو بێ‌واتا.
ده‌بوایه سه‌ددام له‌ڕووی شێوه‌و ناوه‌رۆك وتارێكی بدایه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌بوایه، به‌لای كه‌مه‌وه گومانێك بخاته دڵی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌و جه‌نگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌مای بوون.
بیستوومانه سه‌ددام پرس‌و مه‌شوه‌ره‌تی ده‌كرد به‌ڵام ئایا بۆ ئه‌مه پرسی كردبوو؟ ئه‌گه‌ر كردبێتی موسته‌شاره‌كانی نه‌زان بوون.
موسڵمانان ئه‌مڕۆ زۆریان هه‌یه به رۆژئاوای بگه‌یه‌نن به‌ڵام هێشتا نازانن شێوازی گه‌یاندنه‌كه چۆنه. بۆ نموونه كه رۆمانی ئایه‌ته شه‌یتانییه‌كانی سه‌لمان روشدی بڵاوبووه‌وه ده‌بوایه ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه هه‌بوایه ته‌نها خۆپیشاندانی هێمانه بووایه نه‌ك خۆپیشاندانی ورووژاو. رۆژئاوا به‌گشتی ئاینی لا گرنگ نییه بۆیه له‌وه تێناگاتو پێویسته تێی بگه‌یه‌نی. به‌ڵام له‌پشت په‌رده‌وه شتی تر هه‌بوون. شتێكم خوێنده‌وه‌و قه‌ناعه‌تم هه‌بوو پێی ئه‌ویش سه‌ره‌تا سعوودیه ئه‌وه‌ی ورووژاند به مه‌به‌ستی دروستكردنی جه‌ماوه‌رێتی بۆ خۆی له جیهانی ئیسلامی. به‌رپرسه ئێرانییه‌كان به خومه‌ینییان وت رۆمانێكی وا بڵاوبۆته‌وه ئه‌ویش وتی وازی لێ بێنن جیهان پڕه له شێتی وا به‌ڵام دواتر پێیان وت فریا بكه‌وه سعوودیه مه‌سه‌له‌كه‌ی قۆزته‌وه بۆیه ئه‌ویش چووه سه‌ر خهتو فه‌توای كوشتنی سه‌لمان روشدیی دا‌و به‌ڵێنی دا ملیۆنێك دۆلار وه‌ك پاداشت به‌و كه‌سه بدرێت كهبیكوژێت، ئه‌وه بوو سه‌لمان روشدی بووه پاڵه‌وانی وشه‌ی ئازاد‌و ئیبداعو موسڵمانان بوونه پیاكوژو، پیاكوژێك به‌پاره پیاوكوژ ده‌گرن. سعوودیه كه بینی حاڵ گه‌یشته ئه‌وه له‌و مونافه‌سه‌یه ده‌رچوو. واته ئه‌و هه‌موو هه‌ڵایه بۆ زه‌عامه‌ت بوو، باجه‌كه‌ش ئیسلام دای.
موسڵمانان ده‌یانتوانی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره بكه‌ن به‌ڵام به زمانێك رۆژئاوا لێی تێدهگاتو ئیحراجیان بكات به‌ڵام هێشتا ئێمه فێری ئه‌و شێوازه نهبووینو خێرا شوێنی سۆز دهكهوینو پیاو لای ئێمه ئه‌و كه‌سه‌یه به‌رزترین هاوار بكات‌و ئه‌و كه‌سه‌یه فه‌توای خوێنڕشتن بدات، ئیتر له‌وه زیاتر هیچی تر نازانین، كێمان به‌دڵ نه‌بوو فه‌توای كوشتنی ده‌ده‌ین، ئینجا وه‌سفی غیره‌ت به‌و ده‌ده‌ین وه‌ك چۆن غیره‌ت بۆ ئیسلام یه‌كسان بێت به كوشتن.
سه‌باره‌ت به‌و دوو كورده‌ی قورئانیان سووتاند هه‌ڵایه‌ك دروست بوو. كاره‌كه‌یان به‌پێوانه‌كانی رۆژئاوا ناشارستانی بوو چونكه كتێبیان سووتاند به‌ڵام به‌و هه‌ڵایه ئه‌وان بوونه پاڵه‌وان. ده‌كرا شتێك بكرایه رۆژئاوا ئیحراج بكات. خۆپیشاندانه هێمنه‌كانی رۆژئاوا شتێكی باش بوون‌و شێوازێكی ناڕه‌زایین رۆژئاوا لێی تێده‌گات، رێگه‌ی تریش هه‌ن كه لێره یه‌كێكیان وه‌كو نموونه ده‌یخه‌مه ڕوو و ده‌شێت بۆ ئه‌و ئیحراجكردنهی باسم كرد.
بابه‌ته‌كه سووتاندنی قورئانه، بۆ كه‌سێكیش ئاینی لا گرنگ نه‌بێت قورئان كتێبێكه وه‌ك كتێبه‌كانی تر، ئا لێره ده‌توانین بیانگرین. ده‌توانین كاری نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیایان بخه‌ینه یاد. ساڵی 1933 تازه هتله‌ر ببووه موسته‌شار (سه‌رۆك وه‌زیران) كاتێك شه‌وی 10ی ئایار هه‌زاران كه‌س له به‌رلین كۆبوونه‌وه‌و به شه‌و هه‌زاران كتێبیان سووتاند كه به بۆچوونی خۆیان دژ به ئه‌ڵمانیاو كه‌لتووری ئه‌ڵمانیان. له‌ناو ئه‌مانه كتێبه‌كانی ماركس‌و رۆمانه‌كانی هێمینگوایو ستیفان تزڤایگو جاك لهندهنو هاینریش هاینهو ئێچ جه‌ی وێڵز..تاد. سووتاندنی كتێب له رۆژئاوا كه‌لتوورێكه نازیییهكانو ئه‌و شه‌وه‌ی ساڵی 1933 یان بیرده‌خاته‌وه، ئێمه‌ش ده‌توانین ئه‌وه‌یان بیر بخه‌ینه‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پۆستهرێكم دروستكردووه وه‌ك نموونه و وه‌ك روونكردنه‌وه. لای راست به‌رلین 10 ئایار 1933 و سووتاندنی كتێب و هێمای نازییه‌ت، لای راستیش نه‌رویج له سه‌ده‌ی 21 و سووتاندنی قورئان. پێویسته بوترێت كه وێنه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه‌م دانه‌نا كه قورئانیان سووتاند چونكه یه‌كێكیان، به‌ختیار بلووری، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه وێنه‌ی قورئانه و گوڵی له‌سه‌ره‌و ده‌ڵێت په‌شیمانه چونكه هه‌ستی خه‌ڵكانێكی ئازار دا، ئه‌و داوای لێبوردنی كرد ئیتر چیمان له‌وه زیاتر ده‌وێت؟ ئه‌وه‌ی تریشیان به‌ته‌نیا به‌كه‌ڵك نایه‌ت هه‌روه‌ها ئێمه باسی كه‌سی دیاریكراو ناكه‌ین به‌ڵكو باسی دیارده‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه له ئه‌مه‌ریكاش رووی دا.
به‌بۆچوونی خۆم هه‌وڵی له‌و جۆره نه‌ك ته‌نها قسه‌كردنه به زمانی رۆژئاوا‌و ئیحراج كردنێتی به‌ڵكو بۆ خۆشمان باشه چونكه فێرمان ده‌كات بیر بكه‌ینه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵوێستێك بدهینو بیر له كاری ئه‌و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر وێنه‌ی ئیسلام‌و له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی خۆمان بكه‌ینه‌وه. تا ئه‌و كاته‌ش كه فێر بین رۆژئاوا چۆن بیر ده‌كاته‌وه‌و چۆن ده‌توانین كاری بكه‌ینه سه‌ر خۆی‌و قورئان سووتێنه‌ره‌كان پێمان پێده‌كه‌نن‌و ده‌ڵێن ئه‌و موسڵمانانه به فه‌توای كوشتن باشترین خزمه‌تمان دهكهنو به خه‌ڵكی خۆیان ده‌ڵێن: ته‌ماشا! ئه‌وانه‌ن ئه‌و موسڵمانانه‌ی ده‌ڵێین نابێت له وڵاتی خۆمان بمێننه‌وه.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2012-04-05-044.html