مه‌دخه‌لیه‌ت و سعوودیه.. گۆڕانی ستراتیجیه‌ت
فازڵ قه‌ره‌داغی
پێنجشه‌ممه-19-نیسان(مانگی 4)-2012
كورته‌ی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه مه‌دخه‌لیه‌ت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سعوودییه‌وه بره‌وی پێده‌درێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر حوكمی سعوودی.
مه‌به‌ستی ئه‌م بابه‌ته‌ش ئه‌وه نییه هه‌ر كه‌سێك مه‌دخه‌لی بێت سه‌ر به سعوودییه‌یه. قسه‌یه‌كی وا جگه له‌وه‌ی ئینساف له‌خۆ هه‌ڵناگرێت دووریشه له عه‌قڵ چونكه قه‌ت نه‌بووه حزبێك یان مه‌زهه‌بێك یان ڕه‌وتێك ئه‌گه‌ر له ئه‌سڵ سه‌ر به ده‌وڵه‌تێك بێت هه‌موو لایه‌نگران‌و ئه‌ندامانی ئه‌وه بزانن، جاری واشه سه‌رانی ئه‌و ڕه‌وته یان ئه‌و حزبه بۆ خۆشیان ئه‌وه نازانن‌و پابه‌ندبوونه‌كه له ته‌ره‌فی كه‌سانی تره‌وه هاتووه. له‌به‌ر ئه‌وه كێ له ره‌وتی مهدهخهلی سه‌ر به سعوودییهیهو كێ ئاگای له‌وه نییه، ئه‌وه پرسیارێكی ڕه‌نگه كه‌س نه‌توانێت وه‌ڵامی بداته‌وه‌و تۆمه‌ت خستنه‌پاڵ ئهمو ئه‌و كارێكه پێویسته مرۆڤ خۆی لێ به‌دووربخات، مه‌سه‌له‌ش شكاندنی فڵان‌و فیسار نییه به‌ڵكو مه‌سه‌له كۆڵینه‌وه له دیارده‌یه‌ك به‌ده‌ر له هه‌ستی خۆمان به‌رامبه‌ر كه‌سێكی دیاریكراو.
ناوی مه‌دخه‌لیه‌ت له ناوی شێخ ربیع المدخلی وه‌رگیراوه‌و بریتییه له ڕه‌وتێكی سه‌له‌فی كه ئه‌وه‌ی زیاتر له ڕه‌وته سه‌له‌فییه‌كانی تر جیای ده‌كاته‌وه هه‌ڵوێسته له فه‌رمانڕه‌وا. مه‌دخه‌لیه‌ت باوه‌ڕی به‌وه‌یه فه‌رمانڕه‌وا وه‌لی ئه‌مری موسڵمانانه‌و شۆڕش له‌دژی جائیز نییه ئیتر ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه چه‌ند فاجرو زاڵم بێت. هه‌ڵوێستی په‌ڕگیری مه‌دخه‌لیه‌ت قبووڵكردنی فه‌رمانڕه‌وایه هه‌تا ئه‌گه‌ر حوكم به شه‌رعی خودا نه‌كات. به‌پێی ئه‌و به‌شه په‌ڕگیره‌ی مه‌دخه‌لیه‌ت حوكمكردن به شه‌رعی خودا سه‌ر به (فروع)ـه نه‌ك (اصول).
دۆستایه‌تیی سعوودیه‌و ئیسلامییه‌كان
بنه‌ماڵه‌ی سعوودی تا نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیست پشتگیری‌و یارمه‌تیی حزبه ئیسلامییه‌كانی ده‌دا. له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیست چه‌ند نیزامێكی پادشایی له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان: ئه‌وانه‌ی عیراق‌و ئوردون‌و سعوودیه‌و میسر، كه په‌یوه‌ندیی پته‌ویان به رۆژئاوا، به‌تایبه‌ت به‌ریتانیاو دواتر ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو. هه‌ڵكشانی كۆمۆنیزم هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیددی بوو بۆ ئه‌و بنه‌ماڵانه بۆیه ده‌بینین جگه له میسر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌بوو له‌گه‌ڵ ره‌وتی ئیخوانی موسلمین. به‌ڵام دواتر به‌شێك له‌و نیزامانه هه‌ره‌سیان هێنا. ساڵی 1952 ئه‌فسه‌ره‌كان به یارمه‌تیی ئیخوان كۆده‌تایان به‌سه‌ر نیزامی پادشایی كرد‌و نیزامێكی كۆمارییان دامه‌زراند، ساڵی 1958 نیزامی پادشایی له عیراق كۆتایی پێهات.
به‌پاڵ كۆمۆنیزم ره‌وتی قه‌ومی سه‌ریهه‌ڵداو بووه دوژمنێكی نیزامه پادشاییهكان، به‌م جۆره‌ش ئه‌و نیزامانه خۆیان له‌به‌رده‌م دوو هه‌ڕه‌شه ده‌بینییه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئاسایی بوو چاوپۆشی له ره‌وتی ئاینی بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه له میسر ناكۆكی كه‌وته نێوان ئیخوان‌و ئهفسهرهكانو ئیخوان ڕووبه‌ڕووی گرتن‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانێك بوون كه میسر به‌خۆیه‌وه نه‌یبینیبوو. جه‌مال عه‌بدولناصر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیددی بوو بۆ نیزامه پادشاییهكان. عه‌بدولناصر سه‌ره‌تا له ئه‌مه‌ریكا نزیككهوت به‌ڵام دواتر به‌لای یه‌كێتیی سۆڤیێت بای دا‌و نیزامه‌كه‌ی بووه تێكه‌ڵه‌یه‌ك له قه‌ومیه‌ت‌و سۆشیالیزم.
میسری عه‌بدولناصر بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌گه‌ڵ سووریا یهكیگرتو هه‌ردوو بوونه كۆماری یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی. عه‌بدولناصر كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو به‌سه‌ر شه‌قامی عهرهبیو بووه هێمای شۆڕش دژی ئیستعمارو وه‌ك ئه‌وان ده‌یانوت ((كلكه‌كانی)). جه‌نگی ڕاگهیاندنو ئایدیۆلۆجیا به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ریی هه‌بوو و لای زۆر گه‌نجی عه‌ره‌بی وڵاتانی سعوودیه‌و ئوردون بوونه هێمای كۆنه‌په‌رستی‌و وابه‌سته‌یی بۆ ئیستعمارو فرۆشیارانی فه‌ڵه‌ستین.
پادشایی له وڵاتانی عه‌ره‌ب له داكشان بوو، ساڵی 1962 شۆڕشێكی ئه‌فسه‌ره‌كان له باكووری یه‌مه‌ن به یارمه‌تیی عه‌بدولناصر دژی حوكمی ئیمامه‌كان ڕووی دا‌و كۆمار ڕاگه‌یه‌نرا به‌ڵام شه‌ڕه‌كه تا 1970 به‌رده‌وام بوو. له‌و ماوه‌یه سعوودیه یارمه‌تیی مهلهكییهكانی ده‌داو میسر یارمه‌تیی كۆمارییه‌كانی ده‌دا. میسر‌و سووریا له 1958-1961 یه‌كیانگرتبوو، قه‌ززافی ساڵی 1969، كۆده‌تای به‌سه‌ر پادشایی كرد‌و نیزامێكی كۆماریی دامه‌زراند، جه‌زائیر ساڵی 1962 له‌دوای شۆڕشێكی گه‌وره‌وه له ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڕه‌نسا ڕزگاری بوو و بووه كۆمارێك به دوو ته‌وژمی باڵاده‌ست: قه‌ومی‌و سوشیالیست، میسریش یارمه‌تیی شۆڕشه‌كه‌ی دابوو. شۆڕشێكی سۆشیالیست له ناوچه‌یه‌كی سه‌ڵته‌نه‌ی عومان هه‌بوو له حه‌فتاكان به‌یارمه‌تیی قه‌ززافی به‌ڵام سه‌رینه‌گرت.. توونس دوای ڕزگاربوونی له فه‌ڕه‌نسا به‌ره‌و عه‌لمانیه‌ت چوو.
به‌م شێوه‌یه عه‌بدولناصر لهلایهكو كۆمۆنیزم له‌لایه‌ك دوو دێۆهزمهی نیزامه پادشاییهكان بوون.
ئه‌و مه‌ترسییانه تا هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیست مانه‌وه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی تر بوون. ڕه‌وتی قه‌ومی لاواز ببوو، كۆمۆنیزم وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی یه‌كێتیی سۆڤیێت هه‌بوو زیاتر وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی حزبه كۆمۆنیسته‌كان كه له هه‌ردوو ئوردون‌و سعوودیه نه‌بوو بوون. مه‌ترسییه‌كه‌ش زیاتر بۆ سعوودیه بوو كاتێك یه‌كێتی سۆڤیێت ساڵی 1979 چووه ناو ئه‌فغانستان بۆ فریاكه‌وتنی نیزامه كۆمۆنیستهكهیو به‌م جۆره ئهمهریكاو وڵاتانی ناوچه‌كه مه‌ترسیی پێشڕه‌ویی سۆڤیێت به‌ره‌و كه‌نداو و ده‌ریای هیندییان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو ئهمهریكاو وڵاتانی كه‌نداو به‌تایبه‌تی سعوودیه یارمه‌تیی موجاهیدانی ئه‌فغانستانیان دا بۆ زیانگه‌یاندن به یه‌كێتی سۆڤیێتو وه‌ستاندنی هه‌ر پلانێكی پێشڕه‌وی ئه‌گه‌ر هه‌بووبێت.
له دۆستایه‌تییه‌وه بۆ دژایه‌تی
له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیست جیهان گۆڕا. یه‌كێتیی سۆڤیێت له ئه‌فغانستان ده‌رچوو و مه‌ترسییه‌كه‌ی نه‌ماو پاشان هه‌ڵوه‌شایه‌وه، ره‌وتی قه‌ومیش ته‌واو لاواز ببوو تا گورزی دوایه‌مینی به‌ركه‌وت كاتێك عیراقی سه‌ددام په‌لاماری كوێتی دا. مه‌ترسییه‌كه‌ش ئه‌مجاره له شوێنێكی تر بوو ئه‌ویش ره‌وتی جیهادی كه باوه‌ڕی نه‌بوو جیهاد ته‌نها له‌دژی سۆڤیێت بكرێت به‌ڵكو هه‌روه‌ها دژی خاچپهرستانو جووله‌كه، به‌پاڵ ئه‌وانیشه‌وه نیزامه عه‌لمانییه‌كانی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان.
تا ئه‌و كاته حزبی ئیسلامی لای سعوودیه ڕه‌وا بوو به‌ڵام كه حزبی ئیسلامی دوو چه‌كی رووكرده سعوودیه‌و نیزامه هاوشێوه‌كانی فه‌تواكه گۆڕا. دوو چه‌كه‌كه‌ی حزبه ئیسلامییه‌كان بریتی بوون له سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی فیكری‌و ئیسلامی له‌و نیزامانه (شوورا، دژایه‌تی فه‌رمانڕه‌وایی بنه‌ماڵه، وابه‌سته‌یی بۆ ڕۆژئاوا..) هه‌روه‌ها ره‌وایه‌تی جیهاد دژی ئه‌و نیزامانه (جه‌ماعه‌ی ئیسلامی‌و جیهادی ئیسلامی له میسر، دواتریش قاعیده له سعوودیه‌و له هه‌موو جیهان). سعوودیه كێشه‌ی تریشی بۆ دروست بوو له‌لایه‌ن چالاكیی ئاشتییانه‌ی ئیسلامییه‌كانی خۆی‌و له‌وه خراپتر چالاكی‌و فه‌تواكان ئه‌و زانایانه‌ی وابه‌سته‌ی نیزامه‌كه نین‌و كه تا ئێستا تووشی ناڕه‌حه‌تی دهكرێنو ده‌گیرێن.
مه‌دخه‌لیه‌ت و سعوودیه
له‌مه‌وه زۆر به‌ئاسانی ده‌زانین بۆچی سعوودیه بره‌و به ڕه‌وتی مه‌دخه‌لی ده‌دات. ئه‌و برهودانهش ته‌نها سعوودیه‌ی نه‌گرتۆته‌وه به‌ڵكو په‌لی هاویشتووه بۆ زۆر وڵات چونكه سعوودیه ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ئیسلامی ئه‌و شه‌ڕه بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ئیسلامی ره‌وایه‌تیی خۆی نه‌دۆڕێنێت كه پیرۆزترین شوێنه‌كانی موسڵمانانی له‌ژێر ده‌سته. ئه‌مه بۆ ره‌وتی ئیسلامی به‌گشتی كه ئاماده‌یه ئه‌و ره‌وایه‌تییه له بنه‌ماڵه‌ی سعوودی بسه‌نێت، سه‌باره‌ت به قاعیده‌ش شه‌ڕه‌كه پێویسته زیاتر‌و زیاتر فراوان بێت چونكه قاعیده له‌سه‌ر ئاستی جیهانی كار دهكاتو هه‌ر پێگه‌یه‌ك ده‌ست قاعیده بكه‌وێت زیانێكی گه‌وره به سعوودیه ده‌دات. سعوودیه ئه‌و زیانه ته‌نها له قاعیده نابینێت به‌ڵكو له چه‌ند نیزامێكیش كه دوورن له قاعیده وه‌ك بۆ نموونه سه‌ره‌تاكانی فه‌رمانڕه‌وایی (به‌شیر-تورابی) له سوودان‌و حكومه‌تی (زه‌ویی سۆماڵ-سۆمالی لاند) له باكووری سۆماڵ كه حوكمێكی ئیسلامیی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ زۆر شت ده‌وترێن بێئه‌وه‌ی بیر له ڕابوردوو بكرێته‌وه، بۆ نموونه زۆر له‌سه‌ر سه‌ید قوتب ده‌وترێت گوایه عه‌قیده‌ی ته‌واو نه‌بووه‌و گوایه ته‌كفیرییه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و سه‌ید قوتبه بوو له شه‌سته‌كان له ڕادیۆیه‌كی سعوودیه كتێبی (فی ظلال القرا‌ن)ی به ئه‌ڵقه ده‌خوێنرایه‌وه وه‌ك چۆن سه‌ید له كتێبه‌كه‌ی (بۆچی له‌سێداره درام-لماذا اعدمونی) ده‌ڵێت كه مۆڵه‌تی ئه‌وه‌یان لێوهگرتو پاره‌شیان دایه وه‌ك مافی نووسه‌ر بۆ په‌خشكردنی ئه‌و ئه‌ڵقانه. سعوودیه ئه‌و كاته‌ش هه‌ر سه‌له‌فی بوو به‌ڵام هه‌ر ئه‌و كاته‌ش بوو كتێبه‌كانی (سه‌ید)یان تێ ده‌فرۆشران، ئه‌ی چی گۆڕا؟ ئه‌وه‌یه كه زانیمان.
كه‌واته سهرههڵدانیو بره‌ودان به مه‌دخه‌لیه‌ت نموونه‌یه‌كه له به‌كارهێنانی ئاین. عه‌لمانییه‌كان كاتێك ده‌ڵێن ئیسلامییه‌كان ئاین به‌كارده‌هێنن به‌شێكی ڕاستییه‌كه ده‌ڵێن به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان ڕاستی نییه ئه‌و ڕاستییه ده‌شێوێنن، ڕاستیش ئه‌وه‌یه ئیسلامییه‌كان به سهلهفییهكانو غه‌یری سه‌له‌فییه‌كان بۆ ژیانه‌وه‌ی ئیسلام كار ده‌كه‌ن، له‌و به‌ینه‌ش خه‌ڵكێك ده‌بن ئیسلام بۆ مه‌به‌ستی خۆیان به‌كارده‌هێنن، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت حكومه‌ته عه‌لمانییه‌كانیش ئاین به‌كارده‌هێنن وه‌ك به‌كارهێنانی سۆفییه‌كان له هه‌ندێك وڵات، یان پشتبه‌ستن به ئاین له‌و مه‌سه‌لانه‌ی پێویستیان پێیانه، ئێستاش هه‌ر ئه‌و حكومه‌تانه سوود له فیكری مه‌دخه‌لی وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تی به حوكمه‌كه‌یان بدهنو بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وتی ئیسلامی سیاسی لاواز بكه‌ن. جیاوازییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌و حكومه‌تانه ئه‌و به‌كارهێنانه بۆ مه‌به‌ستێكی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن له‌كاتێك سعوودیه له‌ئاستی جیهانی ئیسلامی ئه‌و به‌كارهێنانه پیاده ده‌كات.
ئاماژه‌ش ده‌كه‌م بۆ نووسینێكی تر كه ئه‌و بۆچوونه‌م نهقڵكردبوو سه‌باره‌ت به رۆمانی ئایته شه‌یتانییه‌كانی سه‌لمان ڕوشدی كه چۆن سعوودیه‌و ئێران بۆ زه‌عامه‌تی جیهانی ئیسلامی ورووژاندیان ئه‌نجامه‌كه‌ش ئه‌وه بوو سه‌لمان ڕوشدی بوو به پاڵه‌وانی وشه‌ی ئازاد‌و موسڵمان وه‌ك خه‌ڵكێكی تووڕه پیشاندران كه ناتوانن حیوار بكهنو به عه‌قڵ ڕووبه‌ڕووی نه‌یاره‌كانیان بن. تاوانه گه‌وره‌كه‌ش ئه‌وه بوو ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌كرایه رۆمانه‌كه له شوێنی خۆی مردار ده‌بووه‌وه به‌ڵام به‌و نیازه‌ی كه دوور له ئاین بوو ڕۆمانه‌كه ناوبانگی دهركردو ملیۆنه‌ها كه‌س ئه‌و سووكایهتییهیان خوێنده‌وه كه به پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵانی كرابوون، ئه‌و كه‌سه‌ش كه موسڵمان نییه به هه‌ندێك دیمه‌نی پێكه‌نی.
وه‌ك وتم سعوودیه ئه‌مڕۆ بایداوه‌ته‌وه‌و بۆ پاراستنی نیزامه‌كه‌ی مه‌دخه‌لیه‌ت به‌كار ده‌هێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر جیهان جارێكی تر گۆڕاو سعوودیه پێویستی به حزبه ئیسلامییه‌كان بوو ئه‌وا هه‌ر خۆی مه‌دخه‌لییه‌كان بێده‌نگ ده‌كات، ئه‌مجاره‌ش دیسان كاره‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ئیسلامی ده‌بێت.
ده‌مێنێته‌وه بیرخستنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی پێشتر وتبووم ئه‌ویش كه سه‌رچاوه سعوودییه‌كه‌ی مه‌دخه‌لیه‌ت واتای ئه‌وه نییه هه‌رچی مهدخهلییه سه‌ر به سعوودیه‌یه، سعوودیه پێویستی به‌وه نییه، ئه‌و ته‌نها كاری به‌كه‌سانێك هه‌یه بانگه‌شه بۆ مه‌دخه‌لیه‌ت بكه‌ن، بۆیه هه‌ق نییه هه‌ر كه‌سێكی مهدخهلیمان بینی بڵێین سه‌ر به سعوودیه‌یه، ئه‌مه نه دین قبووڵی دهكاتو نه واقع.
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2012-04-19-045.html