مه‌سعوود بارزانی به‌یاننامه‌یه‌ك به ناوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه ده‌رده‌كات به‌ڵام به نه‌فه‌سی سه‌رۆكایه‌تیی پارتی
یه‌کشه‌ممه-20-شوبات(مانگی 2)-2011
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له به‌یاننامه‌یه‌كیدا وه‌كو سه‌رۆكی پارتی قسه‌ی كردووه‌و جگه‌له‌وه‌ی داوای لێبوردنی نه‌كردووه له قوربانییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی پێنجشه‌ممه 17-2-2011 له سلێمانی به‌یاننامه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك هۆنیه‌وه‌ته‌وه كه قوربانییه‌كان له پارتی كه‌وتوون. به‌یاننامه‌كه كه به وشه‌ی (وا دیاره) ده‌ست پێ ده‌كات خۆپیشاندانی لاوه‌كانی سلێمانی به فیتنه‌و پیلان ناوبردووه‌و داوای كردووه كه تاوانباران‌و ئه‌وانه‌ی له‌پشت ((نانه‌وه‌ی فیتنه‌كه)) بدۆزرێنه‌وه‌و به(( سزای عادیلانه)) بگه‌یه‌نرێن، داواشی كردووه هێزه ئه‌منییه‌كان باره‌گا حزبییه‌كان بپارێزن.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه
به‌یاننامه‌یه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری سلێمانی
به ناوی خوای گه‌وره ومیهرهبان
وا دیاره ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 17/2/2011 هێڕش كراوه‌ته سه‌ر باره‌گای لقی (4)ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری سلێمانی و له ئه‌نجامدا كوژراو و برینداری لێ كه‌وتۆته‌وه.
بێگومان ئه‌وه‌ی روون وئاشكرایه كه دوژمنانی گه‌لی كوردستان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر نانه‌وه‌ی فیتنه وئاژاوه‌گێڕی، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان هوشیار و به ئاگان و گشت پیلان ونه‌خشه‌ی گڵاوی ناحه‌زان پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه و له پێناو پاراستنی ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی هه‌موو ئاشووب وهه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌بنه‌وه.
داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین هێمنانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه بكه‌ن و ئارامیی كوردستان بپارێزن و داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمیش ده‌كه‌م به زووترین كات لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبێنێ بۆ به‌دواداچوونی رووداوه‌كه و دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و ئه‌وانه‌ی له پشت نانه‌وه‌ی ئه‌م فیتنه‌یه بوون، بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات تاوانبارن بدرێنه دادگا و به سزای عادیلانه‌ی خۆیان بگه‌ن.
هه‌روه‌ها داوا له گه‌لی كوردستان وحكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆیان هه‌ڵبستن و هێزه ئه‌منییه‌كانیش كۆنترۆڵی ته‌واوی بارودۆخه‌كه بكه‌ن و باره‌گای سه‌رجه‌م حزب و هێز ولایه‌نه‌كان و داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت بپارێزن، له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا ناده‌ین فه‌وزا وفیتنه وئاژاوهگێڕیی له كوردستان سه‌رهه‌ڵ بدا و ئه‌من وئاسایشی هه‌رێم و ژیان وگوزه‌رانی هاوڵاتیانی كوردستان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم كه ته‌بایی ویه‌كڕیزیی گه‌لی كوردستان مایه‌ی به‌دیهێنانی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره بوون، بۆیه ئه‌مڕۆ ئه‌ركی هه‌مووانه ئه‌م یه‌كڕیزییه بپارێزن، راشیده‌گه‌یه‌نین كه به توندیش رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌بینه‌وه بیه‌وێ زه‌ره‌ر به كه‌شی سه‌قامگیری كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان بگه‌یه‌نێ.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
17/2/2011
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2011-02-20-024.html