| |||||
| |||||
حیجاب‌و نیقاب كه‌لتووری شارن نه‌ك عهرهبو خێڵه‌كایه‌تی فازڵ قه‌ره‌داغی ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له‌و وه‌همانه بڵاوبوونه‌ته‌وه: گوایه حیجاب‌و نیقاب كه‌لتووری عه‌ره‌بن هه‌روه‌ها كه‌لتوورێكی خێڵه‌كین. سه‌رچاوه‌ی وه‌همه‌كه‌ش له ڕه‌خنه‌گرتن له نیقاب‌و حیجابه‌وه ده‌ستی پێكرده‌وه. باشترین‌و كورتترین رێگه‌ش بۆ ئه‌و ڕه‌خنه‌یه ئه‌وه‌یه بوترێت هی عه‌ره‌به‌و هی كه‌لتووری خێڵه‌كییه‌و په‌یوه‌ندیی به كورده‌وه نییه. ئه‌مه كاره‌ش، واته شتێك كه حه‌زمان لێی نییه بیخه‌ینه پاڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشمان ناوێن سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی ئه‌و وه‌همانه‌یه كه بۆ خۆمانی دروست ده‌كه‌ین، چه‌كێكی خێراشه بۆ بردنه‌وه‌ی شه‌ڕێك بێئه‌وه‌ی عهقڵو لێكۆڵینه‌وه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و شه‌ڕه بن. سه‌ره‌تا بڵێم كه خۆم حه‌زم له نیقاب نییه‌و به واجبی نازانم، به‌ڵكو به شتێكی خراپی ده‌زانم چونكه فشارێكی ده‌روونی ده‌خاته سه‌ر ئافره‌ت كه به‌بێ ئه‌و نیقابهش فشاری له‌سه‌ره ئه‌ویش به‌هۆی هه‌یمه‌نه‌تی كه‌لتووری رۆژئاوا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كان. له سێبه‌ری ئه‌و هه‌یمه‌نه‌ته‌ی رۆژئاوا زۆر ئافره‌ت به زه‌حمه‌تی ده‌زانن ته‌نانه‌ت سه‌رپۆشیش بده‌نه سه‌ریان، ئیغرائهكانی ئه‌و رۆژئاوایهش بۆ ئافره‌ت (خۆڕازاندنه‌وه‌و خۆجوانكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ) دفشارێكی تره كه ده‌بێته هۆی لاوازكردنی ئه‌و ئافره‌ته. ئینجا چه‌ند سته‌مه ئافره‌تی موسڵمان ببینین چۆن له‌ژێر ئه‌و دوو فشاره ده‌ژی كه‌چی داوای لێده‌كه‌ین ته‌نانه‌ت نیقابیش بكات. كاتێكیش ئافره‌تێكی خۆت به‌و نیقابه‌وه ده‌نێریته ده‌ره‌وه وه‌ك ئه‌وه‌یه پێی بڵێیت بچۆ بۆ شه‌ڕ و پێویسته له‌و شه‌ڕه به‌هێز بی. به‌ڵام ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه‌و ئه‌و هه‌موو فشاره ده‌روونییه بۆ سه‌ر ئافره‌تی موسڵمان بۆچی؟ بۆ شتێك كه ئیجماعی زانایانی له‌سه‌ر نییه؟ كه‌واته من له‌گه‌ڵ نیقاب نیم نه له‌ڕووی به‌ڵگه‌ی شهرعییهوهو نه له‌ڕووی پاراستنی دینی ئافره‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌مه حه‌قیقه‌تی سه‌رچاوه‌ی نیقاب شتێكی تره جگه له‌وه‌ی حه‌زی لێ ده‌كه‌ین، ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ش ئه‌وه‌یه حیجاب بهگشتیو نیقاب به‌تایبه‌تی كه‌لتوورێكی شارنشینییه نه‌ك خێڵه‌كی، په‌یوه‌ندیی به عه‌ره‌بیشه‌وه نییه. له‌ناو گوندهكانو له‌ناو ئه‌و خێڵانه‌ی ئاژه‌ڵداری ده‌كه‌ن حیجاب كۆسپه له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی چالاكیی ئابووریی ئافره‌تان. ئافره‌ت له‌و كۆمهڵگهیانهو به‌پاڵ كاروباری ماڵ چالاكیی كشتوكاڵی‌و ئاژه‌ڵداری ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه پێویستی به پۆشاكێكی ساده‌و عهمهلهییه نه‌ك حیجاب‌و نیقاب. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه حیجابی ئافره‌تی كورد له لادێ ته‌نها سه‌رپۆشێك بوو. هه‌ر كاتێكیش چالاكییه‌كی تر هه‌بووایه جگه له كشتوكاڵ‌و ئاژه‌ڵداری، وه‌ك بۆ نموونه شایی‌و بۆنه‌كان، پۆشاكێكی زیاتری ده‌كرد به‌ر. هه‌ندێك كه‌سی لای خۆشمان له قسه‌ی رۆژههڵاتناسو گه‌ڕیده‌كان تێنه‌گه‌یشتوون كاتێك وتوویانه حیجاب له‌ناو ئافره‌ت كورد نییه. ئه‌و كه‌سانه‌ی لای خۆمان زاراوه‌كان به‌پێی واتای باوی لای خۆمان وه‌رده‌گرن بۆیه واده‌زانن مه‌به‌ست له حیجاب پۆشاكه، به‌ڵام له كه‌لتووری رۆژئاوا حیجاب شتێكی تره كه نزیكه له واتا یه‌كه‌مه‌كه‌ی له ئیسلام. له ئیسلام حیجاب واتای په‌رده‌یه یان هه‌ر به‌ربه‌ستێك كه به‌هۆیه‌وه پیاو ئافره‌ت نه‌بینێت، لای رۆژئاواش حیجاب بریتییه له مانه‌وه‌ی ئافره‌ت له‌ناو ماڵ‌و تێكه‌ڵنه‌بوونی له‌گه‌ڵ پیاوان. حیجاب به‌و واتایه له یۆنان‌و رۆمای كۆن هه‌بوو، له یۆنانیش زیاتر له رۆما به‌مه‌رجێك یۆنانییه‌كان شارستانیتر بوون له رۆماییهكان. به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له‌ناو ئه‌سیناش هه‌بوو، ئه‌و ئهسینایهی به نموونه‌ی دیموكراسی له یۆنانی كۆن ناسرابوو. ئافره‌ت له یۆنان له‌ناو ماڵان دههێڵرانهوهو رێگه‌یان پێ نه‌ده‌درا بچنه شوێنه گشتییهكانو ته‌ماشای یارییه وه‌رزشییه‌كان بكه‌ن كه حه‌زێكی گه‌وره‌ی ئه‌و گه‌له بوو. گه‌ڕیده‌ی رۆژئاوایی به‌و واتایه وشه‌ی حیجابی به‌كارهێناوه نه‌ك به‌واتای ئه‌وه‌ی ژنی كورد حیجاب له‌به‌ر نه‌بووه. به‌م شێوه‌یه‌ش دیوێكی تری ئه‌و ستایشه‌ی گه‌ڕیده‌ی رۆژئاوایی زهمكردنێكی شاراوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه چونكه ئه‌و سه‌رده‌مانه كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان لادێنشین بوو و كه‌متر شارنشین بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاره‌كان كهمو بچووك بوون. ژنی كوردیش، ته‌نانه‌ت له‌ناو شاره‌كانیش، سه‌رقاڵ كرابوو به چالاكیی كشتوكاڵ‌و ئاژه‌ڵداری بۆیه ناچار بوو له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بێت نه‌ك ((له‌ناو حیجاب بێت)) واته بخزێنرێته ناو ماڵ، هه‌روه‌ها ناچار بوو پۆشاكی ساده بكاته به‌ر نه‌ك حیجاب به‌و واتایه‌ی ئێستا باوه‌و نه‌ك په‌چه‌و نیقاب. په‌چه پۆشاكی شار بوو نه‌ك لادێ، پۆشاكی هه‌موو ژنانی شاریش نه‌بوو به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی به‌ته‌واوه‌تی شاری بوون. نیقاب ته‌نانه‌ت له رۆژئاواش كه‌لتوورێكی شار بوو و زۆر جار ئافره‌تانی چینی ئهرستوكراتی ده‌یاندا به‌سه‌ر ده‌موچاویان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاسایی نه‌یانبینن. كه‌واته نیقاب نه كه‌لتوورێكی عه‌ره‌به‌و نه كه‌لتوورێكی خێڵه‌كییه. بۆ زانیاریی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه تووشی ئه‌و وه‌همه بوون؛ لای گه‌لی به‌ربه‌ر (ئه‌مازیغ) كه خێڵه‌كایه‌تی تیای زاڵه له‌كۆنه‌وه باره‌كه پێچه‌وانه‌یه، واته پیاوان ده‌موچاویان دادهپۆشنو ئافره‌تان ده‌موچاویان ده‌رده‌خه‌ن. مه‌سه‌له‌كه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌وه هه‌یه. به‌م شێوه‌یه‌ش به‌ستنه‌وه‌ی حیجاب‌و نیقاب به عه‌ره‌به‌وه جگه له‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌واوه، نیازێكی هه‌ڵه‌شی له‌پشته‌وه‌یه‌و خزمه‌تی ڕاستی ناكات به‌ڵكو بره‌و به یه‌كێك له وه‌همه‌كان ده‌دات. ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌ڕاستی دڵسۆزی كه‌لتووری كوردن با به‌لای كه‌مه‌وه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پۆشاكه نوێیانه‌ی ئافره‌تان بن كه سه‌رچاوه‌كه‌یان رۆژئاواییه نه‌ك كه‌لتووری كورد. به‌ڵام ئایا ئه‌وه ده‌كه‌ن؟ بێگومان نه‌خێر چونكه نیازی دڵیان پاراستنی كه‌لتووری كورد نییه به‌ڵكو دژایه‌تیی حیجاب‌و نیقابه. كه‌واته با راستگۆ بن‌و بڵێن حه‌زمان له نیقاب نییه‌و به‌س. ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌ڕاستی سه‌رسامی قسه‌ی گه‌ڕیده رۆژئاواییهكاننو هه‌ر سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئافره‌تی كۆن كورد بووه نه‌ك وه‌سفی بارودۆخی دواكه‌وتووی بوو، با به‌هه‌مان شێوه سه‌رسام بن به تێبینییه‌كی تری ئه‌و گه‌ڕیدانه كه وتوویانه له‌شفرۆشی له‌ناو كورد نییه ئه‌ویش به‌پێچه‌وانه‌ی میلله‌تانی چوارده‌وری خۆیان، واته عهرهبو فارس‌و تورك‌و با له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و قسه‌یه دژایه‌تی له‌شفرۆشی بكه‌ن چونكه كه‌لتووری كورد نییه. به‌ڵام دیسانه‌وه ده‌پرسین: ئایا ئه‌وه ده‌كه‌ن؟ بێگومان نه‌خێر چونكه شه‌ڕه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ حیجابه ئیتر نه ستایشی كه‌لتووری كورده‌و نه زه‌مكردنی كه‌لتووری عه‌ره‌به. بابه‌ته پێشتر له فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه: https://www.facebook.com/fqaradaghi/posts/946271315448882 13-06-2016 www.zagros.org/kurdish-illusions-2016-06-13-232821 9490 جار بینراوه |