|
|
ئێوه ته‌مبه‌ڵن |
|
|
|
|
|
|
|
راسته كورد ته‌مبه‌ڵ بووه به‌ڵام له شۆڕش
هه‌ژار كوردی
هه‌ر جاره‌ی و یه‌كێ داخی دڵی خۆی به كورد ده‌ڕێژێ ئه‌گه‌ریش دۆسته‌كانمان ئاوا بن دوژمنه‌مان بۆچیه؟ دوای سه‌رۆ قادر و مام جه‌لال نێچیرڤان بارزانی قۆڵی لێ هه‌ڵماڵی و هاته مه‌یدان . ئه‌وان گوتیان كورد سه‌گه به‌ڵام نێچیرڤان بارزانی له هه‌موویان شلتر ده‌ستی داگرت و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی راگه‌یاند كه كورد ته‌مبه‌ڵه. ئه‌و جنێوه‌ی بارزانیش به‌ڕاستی له شوێنی خۆیه‌تی چونكه كورد ته‌مبه‌ڵی له گۆڕینی بارودۆخی خۆی و نه‌هێشتنی ئه‌و خوێنمژیه كه وێنه‌ی له ناوچه‌كه‌دا نیه. كورد كه هه‌میشه فێری شۆڕشه ئه‌مڕۆ ته‌مبه‌ڵی له شۆڕش ده‌كات و وازی له ده‌سته‌ڵاتی كوردی هێناوه به كه‌یفی خۆی كوردستان وێران بكات و خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌ژار بكات و هه‌ر به جوێن به حكومه‌ت قانعه. به‌رپرسه‌كان به كه‌یفی خۆیان ده‌یخۆن به كه‌یفی خۆشیان قسه‌مان پێ ده‌ڵێن كه‌سیش له‌و به‌رپرسانه كه له‌ناو كۆشك و ته‌لاردا ده‌ژین بۆ رۆژی له‌گه‌ڵ ته‌ماته فرۆشێك نه‌ژیاون هه‌تا بزانن ئه‌و ته‌ماته فرۆشه ته‌مبه‌ڵ بێ و ته‌مبه‌ڵ نه‌بێ هه‌ر یه‌ك شته بۆ ئه‌و. ئاخر ئه‌و ته‌ماته فرۆشه چی له گورج و گۆڵی بكات كه ئیشه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌و ئیشه‌یه و خۆی بكوژێ و خۆی ببڕێ له‌و ئیشه باشتری ده‌ست ناكه‌وێ. با ئه‌و مه‌سئولانه‌ی به تێری قسه ده‌كه‌ن ده‌رفه‌تی ئیشی باشتر بۆ كورد بڕه‌خسێنن و ئه‌و كاته بڕیار بده‌ن كورد شایه‌نی ئه‌وه‌یه پێ ی بوترێ ته‌مبه‌ڵه.
|