شـه‌ڕی ئـه‌ویـن
شیعری:ئاوات ئالانی
هه‌ینی-13-حوزه‌یران(مانگی 6)-2008
هاوڕیم تۆ له ژێر فواره‌ی ئه‌وینا دانیشتووی یان كه‌ڵه‌كی گومان..؟! گوێ له حیلكه حیلكی كانی ئه‌گری یان گرمه گرمی هه‌وری ئه‌مه‌ل سه‌یری سینه‌ی سه‌راب ئه‌كه‌ی یاخود نمه‌ی ئاونگی گوڵ..؟! خۆزگه هاوڕێ له حیكمه‌تی ئه‌م ڕازانه تێ ئه‌گه‌یشتین وه‌ك تێگه‌یشتنی په‌روانه له شه‌م وه‌ك ڕۆیشتنی ئاو به‌ناو گه‌روی وشكی خاكا هاوڕێ گیان ده‌ستی كورتی ته‌مه‌ن ناگا به میوه‌ی خلود كه‌چی شه‌ڕه به‌ردی دڵ له كوچه‌و كۆڵانه‌كانی ژیانا بۆته باو.... وه‌ره با ئێمه‌ش شه‌ڕێك هه‌ڵگیرسێنین..! ئێ ته‌مه‌نیش له‌م سه‌ری "نوتفه"وه تائه‌و سه‌ری سپی بوون له‌و به‌ری سه‌رابه‌وه تا ئه‌م به‌ری حه‌قیقه‌ت پێویستی به شه‌ڕێكه به‌لاَم شه‌ڕی ئێمه جیاوازه هاوڕێ به‌ڵێن ئه‌ده‌ین به‌بێ خوێن و بێ سه‌نگه‌رو به‌ساده‌ی به‌ڕێوه‌چێ تۆ هێرش به‌ره بۆ گرتنی دڵم من هه‌ڵمه‌ت ئه‌به‌م بۆ فه‌تـحی ڕۆحت له شاری دڵما مارشی ئه‌وین بنووسه‌وه من له پایته‌ختی ڕۆحتا ئه‌ی خوێنمه‌وه ئه‌توانین به‌بێ بڕنه‌وی بوختان و گولله‌ی گومان شۆڕشی ئه‌وین هه‌ڵ گیرسێنین به‌یداخی ماچ له‌سه‌ر گۆنای ئاڵی یه‌كتر بچه قێنین به‌ڵام هاوڕێ گڕی نه‌یار به‌ڵایه‌كه باڵای یاران ئه‌سوتێنێ بۆیه وه‌ختێ خونچه چاوی ئه‌كاته‌وه ترسم هه‌یه له جرتو فرتی ڕه‌شه‌با نه‌كا ده‌ستی خه‌زان بگرێ و له وه‌رزی گوڵی ماره‌كا ترسم هه‌یه ئه‌و ناحه‌زه دزه بكاته ناخمانه‌وه‌و شه‌ڕی شیرینی ئه‌وینمان پێ ڕاگرێ
awatalany@yahoo.com
|