-----

 

    

   
   
 

چرای‌ دڵ
ئاوات ئالانی‌

شه‌ممه‌-19-ته‌ممووز(مانگی 7)-2008

بـــڕیــارمــدا بــه‌زیــكــری‌ تــۆ چــرای‌ دڵــم داگــیــرسـێــنــم
شـۆڕشێك بـۆ خۆشه‌ویستیت لـه‌ جیـهانا هه‌ڵگیرسێـنـم


پیـَم خـۆشه‌  پـه‌روانـه‌ ئـاسـا بـسوتێـم بـۆت چ سـوتانـێ‌
كـه‌سێ‌ ئه‌ویـن ڕۆحی‌ ته‌ڕكـا بـه‌سـوتـانـی‌ خـۆی‌ نـازانێ‌


هـێنده‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌لام به‌ خۆشاوی‌ ئه‌وین مه‌ستم
خۆت باشتر له‌ خۆم ئه‌زانی‌ كه‌من مه‌ستێكی‌ پڕهه‌ستم


نـــاوت هــاتــۆتــه‌ نـاو نـاخــم ئــیـتـر فـــیــراق بـێ‌ مــانــایه‌
كـاتـێ‌ دڵــیـشم ئـه‌وه‌ستێ‌ خۆشه‌ویستیـت له‌ ڕۆحـمـایه‌


چاوی‌ ڕه‌شی‌ هه‌وری ئاسمان نیگام پڕ ئه‌كا له‌ جوانی‌
بـاخی‌ خـه‌یاڵ باڵا ئـه‌كا بـه‌ خـه‌نـده‌ی‌ دوو لـێـوی‌ كـانـی‌


شــنـه‌ی‌ مــیـهـرو ئـه‌ویـنـی‌ تـۆ كۆرپه‌ی‌ حه‌زم ئـه‌لاویـَـنـێ‌
بـــه‌و هـیـــوایــه‌م لـه‌ سـایــه‌تـا پـشـووبـا ڕۆح نــه‌ نـاڵـیـَنـێ‌


awatalany@yahoo.com