دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی چاودێریكردنی به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن رێكخراوی ASK له‌پڕۆژه‌ی ساڵی (2006-2007)ڕه‌زامه‌ندیه‌كی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێنا، بۆیه (ASK) بڕیاریدا بۆماوه‌ی ساڵێكی تر پڕۆژه‌كه درێژ بكاته‌وه، قۆناغی دووه‌می چاودێری له (1/10/2007) ده‌ستی پێكرده‌وه‌و تاوه‌كو (30/9/2008) ده‌خایه‌نێت.
ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی دوای تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ و نیو هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراون
1) به‌ڵێنی ژماره (2) تایبه‌ته به یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌رێم و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان. تاكو ئێستا ئه‌و به‌ڵێنه به‌ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كراوه، چونكه هێشتا وه‌زاره‌ته‌كانی (پێشمه‌رگه، دارایی، ناوخۆ ) یه‌ك نه‌خراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان باس له‌وه ده‌كات كه هه‌وڵی جدی بۆداوه، به‌لاَم ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی تێبینیه‌و ده‌رده‌كه‌وێت په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه هێزی فشار بێت له‌سه‌ر حكومه‌ت و حزبه‌كان.
2) به‌ڵێنی ژماره (4) تایبه‌ت به‌دیاریكردن و چه‌سپاندنی سنووری جوگرافی هه‌رێمی كوردستان. دیاره تا ئێستا كارێكی وای بۆ نه‌كراوه‌و هیچ جارێك په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی ساز نه‌كردووه‌و تا ئێستاش به‌ڵێنی ژماره (3) جێبه‌جێ نه‌كراوه كه زۆر په‌یوه‌ندی به‌و به‌ڵێنه‌وه هه‌یه كه تایبه‌ته به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كانی كوردستان، ئه‌گه‌رچی واده‌ی شه‌ش مانگ درێژكراوه‌ش به‌سه‌رچوو به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌نجامێكی ڕوون و ئاشكرا هه‌بێت.
3) به‌ڵێنی ژماره (13) تایبه‌ت به یه‌كخستن و ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌كو هێزێكی نیزامی هاوچه‌رخ و دابینكردنی پێویستیه‌كانی. دیاره تا ئێستا پێشمه‌رگه وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه‌و په‌رله‌مان هه‌ڵوێستی ڕوون وئاشكرای ده‌رنه‌بڕیوه، له‌كاتێكدا هه‌ندێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێیان وایه ئه‌و مه‌سه‌لانه په‌یوه‌ندی به ڕێككه‌وتنی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاَتدار هه‌یه و په‌رله‌مان ناتوانێت ئیشی له‌سه‌ر بكات.
4) به‌ڵێنی ژماره (19) تایبه‌ت به‌دانانی به‌رنامه‌یه‌كی خێرا‌و بنچینه‌یی بۆ بنبڕكردنی كێشه‌كانی (ئاو و كاره‌باو سوته‌مه‌نی) له هه‌رێمی كوردستان و ته‌رخانكردنی بودجه‌ی پێویست بۆیان. به‌داخه‌وه كه تائێستا ئه‌و كێشه‌یه به‌رده‌وامه و جێی نیگه‌رانی خه‌ڵكی كوردستانه و له‌م دواییه‌دا بووه هۆی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان. خه‌ڵكی كوردستان نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه به ده‌یان گرێبه‌ست به ملیۆنان دۆلار سه‌رف ده‌كرێت له‌و پرۆژانه‌ی كه پێویستی سه‌ره‌كی خه‌ڵك نین، كه‌چی مه‌سه‌له‌ی ئاو‌و كاره‌با و سوته‌مه‌نی هه‌وڵی جدی بۆ نه‌دراوه‌و به كێشه‌یه‌كی لاوه‌كی سه‌یر ده‌كرێت.
5) سه‌باره‌ت به‌به‌ڵێنی ژماره (27) تایبه‌ت په‌ره‌پێدان و كاراتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی و ڕێگه‌وبان و ئاوه‌ڕۆكان. دیاره سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزارییه‌كان خه‌ڵكی نیگه‌رانن به‌و پرۆژانه‌ی جێبه‌جێده‌كرێن، چونكه به‌شێك له‌پڕۆژه‌كان دوای ماوه‌یه‌كی كورت شكست دێنن به‌هۆی به‌كارهێنانی مه‌وادی خراپ كه ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و تێكچونی پرۆژه‌كه و زیان گه‌یاندن به هاولاَتیان و پاشانیش به هه‌ده‌ر بردنی سه‌رمایه‌یه‌كی زۆری حكومه‌ت كه په‌یوه‌ندی به‌باری گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، تائێستا په‌رله‌مان هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار نه‌كردووه سه‌باره‌ت به‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی له پرۆژه‌كاندا دروستبووه.
6) له دوای ده‌ركردنی هه‌ر بڕیارێك په‌رله‌مان به‌دواداچوونی نییه بۆ بڕیاره‌كه و له‌جێبه‌جێنه‌كردنی هیچ وه‌زیرێك بانگ نه‌كراوه‌ته په‌رله‌مان.
7) په‌رله‌مان داوای حكومه‌تی قبوڵكرد به درێژكردنه‌وه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ده‌ركردنی یاساكه‌دا هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ یاساكه كرابێت، كه ده‌بوو لیژنه‌ی ناوخۆ ڕاپۆرتی هه‌بێت له‌سه‌ر یاساكه له ڕۆژی ده‌رچوونی تا به‌رواری كۆتایی هاتنی ماوه‌ی یاساكه.
ئه‌و یاسا‌و بڕیارانه‌ی كه ته‌واو بوون
یاساكانی (ڕێكخستنی مافی به‌كارهێنانی زه‌وی كشتوكاڵ، دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان، بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، یاسای پاراستن وپه‌ره‌پێدانی به‌روبوومی كشتوكاڵ، هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان له هه‌رێمی كوردستان، قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی گه‌یاندن، دابینكردنی خانوی نیشته‌جێبوون بۆ هاولاَتیانی كوردستان، یاسای پاراستنی ژینگه له‌هه‌رێمی كوردستان، هه‌مواركردنی یاسای به كرێدانی خانوبه‌ره، وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَی هه‌رێمی كوردستان، درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به‌یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای خانه‌نشینی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان). هه‌روه‌ها هه‌ردوو بڕیاری (دانانی ڕۆژی 16/4 ی هه‌موو ساڵێك به ڕۆژی ژینگه، په‌سه‌ندكردنی به جینۆسایدناساندنی ئه‌نفال). هه‌موو ئه‌و یاسایانه به‌شێك بوون له‌به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی ڕابردوودا توانیویه‌تی كاریان له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای تێبینی خه‌ڵكه ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له‌و بڕیارانه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه جێبه‌جێ نه‌كراون، یا تا ئێستا میكانیزمێكی ڕوون و ئاشكرایان بۆ دانه‌نراوه، ئه‌گه‌رچی زۆر پێویستیشن وه‌كو یاسای دابینكردنی خانووی نیشته‌جێبوون.
ڕاو بۆچوونه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی به‌ڵێنه‌كان
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی كاری لیستی نیشتیمانی دیموكراتی كوردستان، كه تیایدا (30) به‌ڵێن به خه‌ڵكی كوردستان درابوو له‌لایه‌ن حزبه كوردستانیه‌كان، به‌ڕێز عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌وان له‌و به‌رنامه‌یه‌دا، بێگومان به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان به‌خه‌ڵك نه‌داوه كه سه‌دا سه‌د ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو وه‌كو له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌ی كاره‌كه‌دا هاتووه ده‌ڵێین (تێده‌كۆشین) واتا هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، هه‌ر بۆیه پێی وابوو كه په‌رله‌مان كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووه له هه‌وڵًدان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه بۆ نمونه: سه‌باره‌ت به به‌ڵێنه‌كانی (1) و (5) و (6) و(7) و(9) و(11) و(14) و(16) و(17) و(18) و(19) و(20) و(22) و (24) و(30)، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌رله‌مان بووه جێبه‌جێی كردووه له ده‌ركردنی یاسا و ئیشكردن بۆ ئه‌و به‌ڵێنانه. به‌لاَم به‌ڵێنه‌كانی (2) و(3) و (4) و (10) و(12) و (13) و (15) و (21) و (23) و (25) و (26) و (27) و (28) و(29)، په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده‌ی پێیكراوه هه‌وڵی جدی بۆ داوه‌و بۆ هه‌ندێ له‌و به‌ڵێنانه لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پێكهێنانه‌وه و به‌دواداچونی به‌رده‌وامی هه‌بووه بۆ هه‌وڵه‌كان، هه‌روه‌ها په‌رله‌مان له پشتگیری به‌رده‌وامی ئه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندارانه‌دا بووه كه په‌یوه‌ندییان به جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌وه هه‌یه، هه‌ر وه‌ك به گرنگییه‌وه هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه‌په‌یوه‌نداره‌كانی كردووه. سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێی وابوو كه ده‌بوو لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به كاروباری گه‌نجان له په‌رله‌ماندا هه‌بوایه كه نوێنه‌رایه‌تی داخوازییه‌كانی گه‌نجانی بكردایه، به‌ڵام ئه‌وه تا ئێستا نه‌كراوه.
ڕاو بۆچوونی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان له‌باره‌ی به‌ڵێنه‌كان
به‌ڕێز سه‌عد خالید وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان پێی وایه كه به‌ڵێنی (1)و(6) و (7) و (22) و(26) و (27) و (29) له به‌رنامه‌كه‌دا جێبه‌جێكراون و به‌شێوه‌ی زۆرباش كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێ. به‌ڵێنی (2) ده‌كرێت بڵێین تا ڕادده‌یه‌ك ئیشی له‌سه‌ر كراوه، چونكه هێشتا ئاسه‌واری دوو ئیداره‌یی به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاره. به‌ڵێنی (3) و (4) په‌یوه‌ستن به‌یه‌كه‌وه، كه هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی بۆ ده‌درێت و هێشتا جێبه‌جێ نه‌بووه. به‌ڵێنی (5) ئاوڕێكی جدی لێنه‌دراوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م به‌ڵێنه به‌بێ یه‌كالاَكردنه‌وه‌ی كێشه هه‌ڵپه‌ساردراوه‌كان و سه‌قامگیری له ڕووی سیاسیه‌وه، وه‌كو پێویست به‌رجه‌سته ناكرێ. به‌ڵێنی (8) بۆ به‌شی یه‌كه‌می هه‌وڵدراوه، به‌لاَم بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه هیچ شتێكی به‌رجه‌سته نه‌كراوه. به‌ڵێنی (9) ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كاری تیرۆرستی هه‌بێت باش جێبه‌جێكراوه‌و یاسای تایبه‌تی بۆ ده‌رچووه، به‌لاَم ئه‌ویتر وه‌كو پێویست دژایه‌تی نه‌كراوه‌و كه‌مترین ئیشی له‌سه‌ركراوه. به‌ڵێنی (10) و(11) و (12) هه‌ندێ هه‌وڵی به‌رایی بۆ جێبه‌جێكردنیان ده‌درێ. به‌ڵێنی (13) یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه زامنی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستانه، جێبه‌جێ نه‌كراوه. به‌ڵێنی (14)و(15) و (18) جێبه‌جێنه‌كراوه. به‌ڵێنی (16) په‌یوه‌سته به‌حكومه‌تی مه‌ركه‌زی. به‌ڵێنی (17) و (19) و (20) و (25) و (28) و(30) هه‌ندێ هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌م خالاَنه نراوه. به‌ڵێنی (21) كه‌مترین ئاوڕی لێنه‌دراوه‌ته‌وه. به‌ڵێنی (23) (24) هه‌ندێ هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی بۆنراوه، به‌لاَم هێشتا جێگیر نه‌بوونه.
چه‌ند تێبینیه‌كی گشتی
1) یاسای كرێی خانوبه‌ره، جێی نیگه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان بوو، چونكه خه‌ڵك پێیان وابوو كه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان باری ئابووری خه‌ڵكیان له‌به‌رچاو نه‌گرتبوو، به‌ڵكو له باری ئابووری خۆیانه‌وه سه‌یری مه‌سه‌له‌كه‌یان كردووه.
2) تا ئێستا په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه چاودێری حكومه‌ت بكات. بۆیه تێبینی ده‌كرێت كه به‌شێك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌ژێر كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تدان.
3) له‌ڕووی ده‌ركردنی یاساكاندا دیاره له‌په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵی جدی دراوه، به‌ڵام تێبینی ده‌كرێت كه زۆرجار نه‌بوونی زانیاری تایبه‌ت له‌سه‌ر یاساكان له‌لایه‌ن هه‌ندێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، یاساكان به‌كه‌موكوری ده‌رده‌چن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ناڕه‌زایی خه‌ڵك له‌و یاسایانه.
4) لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌ت له په‌رله‌مان ڕوبه‌ڕووی جۆرێك له ململانێ بونه‌ته‌وه به‌هۆی پرۆژه یاسای (خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه)، دووه‌مین خولی پشووی په‌رله‌مان دێته پێشه‌وه و ئه‌و پرۆژه یاسایه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه ناخرێته ناو به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ گفتوگۆ، سه‌رباری جه‌ختكردنی لیژنه‌كه‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه، به‌لاَم به گووته‌ی به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان شه‌رم ده‌كه‌ن وتووێژی له‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه ناخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
5) باسكردنی بودجه ئه‌ركێكی گرنگی په‌رله‌مانه، په‌یوه‌ندی به‌و به‌ڵێنانه‌وه هه‌یه كه له كاتی هه‌ڵبژاردن به خه‌ڵكی كوردستان دراوه، یه‌كێك له به‌ڵێنه‌كانیش باشتركردنی باری گوزه‌رانی خه‌ڵك و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانه بۆ خه‌ڵك. دیراسه‌كردنی بودجه و یاساكه‌ی ئه‌ركی په‌رله‌مانه به‌مه‌به‌ستی پارێزگاری له سامانی نیشتمانی و ڕێگه‌گرتن له به‌فیڕۆدانی و دابه‌شكردنی به‌شێوه‌یه‌كی عادیلانه وزانستیانه، به‌شێوه‌یه‌ك دواتر بتوانیت له ڕێگه‌ی لیژنه‌كانه‌وه چاودێری به‌دواداچونی
چۆنیه‌تی خه‌رجكردن و به‌كارهێنانی بكرێت. پێویسته ئاماژه بۆ ئه‌وه بكرێت كه تاوتوێكردنی یاسای بودجه له ساڵی 2008 به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2007 باشتر بوو، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك زووتر گه‌یشته په‌رله‌مان، چونكه ساڵی 2007 له مانگی
7 تاوتوێكرا، ئه‌گه‌رچی بودجه و یاسای بودجه پێویسته پێش مانگی 11 ی هه‌ر ساڵێك بگاته په‌رله‌مان، به‌لاَم دیسان تا مانگی 3 دواكه‌وت.
6) (حساباتی خیتامی) پێویسته له كۆتایی ساڵدا بگاته په‌رله‌مان، به‌لاَم تا كۆتایی مانگی 6 نه‌گه‌یشتوه‌ته په‌رله‌مان، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی دارایی به‌ڵێنی دابوو تا مانگی 6 بینیرێت و تا ئاماده‌كردنی ئه‌و ڕاپۆرته‌ش په‌رله‌مان هیچ داوایه‌كی ڕه‌سمی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی نه‌كردووه‌و به‌دوا داچوونی بۆ نه‌كردووه. لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌شه‌فه‌هی چه‌ندجارێك تأكیدیان له‌م بابه‌ته كردووه‌ته‌وه.
7) بودجه‌كه و به‌تایبه‌ت بودجه‌ی خه‌مڵێنراوی هه‌ر وه‌زاره‌تێك له‌لایه‌ن حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی په‌یوه‌نداره‌وه، پاش دیراسه‌كردنی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌وه له په‌رله‌ماندا، په‌رله‌مان مافی خۆیه‌تی ئه‌و بڕه بودجه‌یه‌ی كه حكومه‌ت بۆ هه‌ر وه‌زاره‌تێك خه‌ملاَندویه‌تی زیادو كه‌می بكات، به‌لاَم له تاوتوێكردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م مافه له په‌رله‌مان زه‌وتكرابوو، له‌كاتی گفتوگۆی بودجه‌ش له دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌ماندا لیژنه‌كان ڕاپۆرتی تێبینیه‌كانی خۆیان خوێنده‌وه، به‌لاَم ته‌نیا خوێندنه‌وه بوو هیچ گۆڕانێكی نه‌كرد.
8) بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان پێویسته ئه‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت و زانستی بوونی تێدابێت، به‌لاَم له‌بودجه‌ی هه‌رێمدا خاڵی شاراوه‌و لابه‌لای زۆر هه‌بوو كه ڕونكردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان گرنگ بوو، به‌لاَم نه‌كرا، جێی ئاماژه‌یه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان جگه له ژماره‌یه‌كی زۆركه‌میان نه‌بێت جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كرده‌وه كه ڕونبكرێته‌وه.
9) لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مان كۆمه‌ڵێك ڕه‌خنه و خاڵی ڕووبه‌ڕوی یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه كه ده‌بوایه حكومه‌ت وه‌لاَمی جدی و بڕیاری دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی سلبیاته‌كان بدایه، به‌لاَم هه‌روا به‌ڕێكرا.
10)گرفتی سه‌ره‌كی له‌ڕێگه‌ی بودجه و یاساكه‌ی به‌شێكی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كنه‌خستنه‌وه‌ی سێ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی(دارایی، ناوخۆ، پێشمه‌رگه) كه یه‌كێك له به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن بوو، به‌لاَم تائێستا هه‌ر به‌ڵێنه له‌لایه‌ن حكومه‌ت چه‌ند ساڵێكه به‌و جۆره ماوه‌ته‌وه، و پێكهاته‌ی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌لاَت له‌سه‌ر دابه‌شكردنی بودجه‌كه به‌ڕێژه‌ی(46 به 54%).
ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی تائێستا له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه ڕاپۆرتیان پێشكه‌ش نه‌كراوه
1. پارێزگاری كردن له مافی پاراستنی موڵكدارێتی هزری و هونه‌ری.
2. پڕۆژه یاسای تیشكدانه‌وه (الاشعاع) ڕاكێشراوه‌ته‌وه.
3. یاسای نه‌هێشتنی قۆرخكردن (احتكار)و پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كراوه له (30/10/2007) به‌لاَم له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی بازرگانی ڕاگیراوه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكرنی.
4. هه‌مواركردنی یاسای پارێزه‌رایه‌تی كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می له (30/10/2007) بۆ كراوه.
5. پرۆژه یاسای ده‌زگای فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می له (17/3/2008) بۆ كراوه.
6. بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ی له كوردستان ژماره(359)ی ساڵی(2007).
ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی كه ڕه‌وانه‌ی حكومه‌ت كراوه بۆ وه‌رگرتنی ڕاو بۆچوون له‌سه‌ر پرۆژه یاساكان، یان ڕاكێشراونه‌ته‌وه، یان دواخراوه
1. یاسای ڕێكخستنی خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه گشتییه‌كان كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه له (31/12/2007) ئێستا ڕاكێشراوه‌ته‌وه.
2. هه‌ژماركردنی خزمه‌تی سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كانی خزمه‌تی دادوه‌ری، كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه له (5/11/2007) ئێستا ڕه‌وانه‌ی حكومه‌ت كراوه.
3. پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی حزبه‌كان كه له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێشكه‌شكراوه له (16/4/2008) خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌و ڕه‌وانه‌ی حكومه‌ت كراوه.
4. پرۆژه یاسای دانانی پاسه‌وانی شه‌ره‌ف (حرس الشرف) له‌سه‌ر میلاكی په‌رله‌مان (سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان جێبه‌جێی ده‌كات).
5. هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای باجی ده‌رامه‌ت ژماره(26) ی ساڵی (2007) له‌سه‌ر داوای حكومه‌تدوا خراوه.