|
----- | |||||||||||||||
|
دیداره‌که‌ی زه‌واهیری له نێوان کاک سۆران عومه‌ر و لڤیندا!
هه‌ینی-01-ئاب(مانگی 8)-2008
9/7/2008 تێبینیه‌ک بۆ خوێنه‌ران به‌ر له ده‌ستپێک: ئه‌م بابه‌ته له 13/07/2008 نێرراوه بۆ گۆڤاری لڤین ، له 25/07/2008 دا ئاگاداریان کردم که بڵاوی ناکه‌نه‌وه! سه‌ره‌تا گرنگی و بایه‌خی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی زه‌واهیری له رووی رۆژنامه‌وانییه‌وه به‌رز ده‌نرخێنم ، به‌ڵام نه ئه‌م نرخاندنه‌و ، نه رێز و ته‌قدیری کاک سۆران و گۆڤاری لڤینیش نابنه رێگر له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تێبینیه‌ک یان ره‌خنه‌یه‌کم هه‌بێت چاوپۆشی بکه‌م و بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم. کاتێکیش کاک سۆران یان لڤین ئه‌و دیداره‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه ، ئیتر خوێنه‌ر مافی خۆیه‌تی قسه‌ی له‌سه‌ر بکات. له‌به‌رئه‌وه هه‌ر له‌م پێشه‌کیه‌وه به تایبه‌تی رووی ده‌مم ده‌که‌مه لڤین و ده‌ڵێم تکایه به رۆحێکی ریازییه‌وه قسه‌کانم وه‌ربگرن،نه‌ک به‌و ته‌شه‌ننوجه‌وه که به‌رامبه‌ر به (شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن) نواندوتانه له دوا لاپه‌ڕه‌ی ژماره 70 دا . هه‌رچه‌نده نازانم ئه‌و کێیه یان چی وتوه یان نوسیوه ، به‌ڵام قسه‌کانی ئێوه ته‌واو قه‌ڵسی پێوه دیاره به‌رامبه‌ر به ناوبراو و به زمانی که‌م ته‌ماشاکردنی به‌رامبه‌ر نوسراوه ، هه‌روه‌ها وتوتانه که وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به پێویست نازانن. ئه‌گه‌ر چی من وه‌ک خوێنه‌رێک پێم باش بوو کاتێک ناوتان هێناوه ده‌بوایه وته‌کانی به وه‌ڵامی زانستی و بابه‌تی ره‌ت بکه‌نه‌وه، نه‌ک هێرش بکه‌نه سه‌ر که‌سایه‌تی ئه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی قسه‌کانی بکه‌ن ، چونکه ئه‌وه رۆحی رۆژنامه‌وانی نیه به‌ڵکو راکردنه له وه‌ڵامی مه‌نتیقی و خۆ حه‌شاردانه له سایه‌ی خۆ به گرنگ داناندا. جا تکا و ئومێد و هیوا له ئێوه‌ی رۆژنامه نوس- به تایبه‌تی ئێوه‌ی ستافی گۆڤاری لڤین که تاراده‌یه‌کی زۆر له‌خۆ رازیبوون به قسه‌کانتانه‌وه دیاره وه‌ک خۆتان ده‌ڵێن پرۆفیشناڵن - ئه‌وه‌یه که به جیقڵدانه‌یه‌کی گه‌وره‌وه بێنه گۆ بۆ وه‌ڵامی قسه‌کانی من. تێبینی و ره‌خنه‌کانم هه‌ڵقوڵاوی ئه‌م سێ بابه‌ته‌ن: یه‌که‌م : خودی چاوپێکه‌وتنه‌که له لڤین (ژ:69)له 15/6/2008 وله پێگه‌ی کوردستان نیوزه‌وه له 18/6/2008. دووه‌م : بابه‌ته تێهه‌ڵکێشه‌که‌ی خۆتان له‌سه‌ر چاوپێکه‌وتنه‌که( ئه‌لزه‌واهیری تیرۆرسته ترسناکه‌که) لڤین (ژ:69). سێهه‌م: بابه‌تی( لڤین و شکاندنی ریکۆردی زه‌واهیری) / لڤین (ژ:70) له 1/7/2008. تکاشم له خوێنه‌ر ئه‌وه‌یه بۆ باشتر چوونه ناو باسه‌که‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌ی مندا ئاگاداری ئه‌و سێ بابه‌ته بێت ئه‌گه‌ر پێشتر نه‌یخوێندونه‌ته‌وه. 1) له ناونیشانی چاوپێکه‌وتنه‌که‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌م ، له‌سه‌ر به‌رگی لڤین نوسراوه: " زه‌واهیری؛ ئه‌و پیاوه‌ی جیهان به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت بۆ لڤین ده‌دوێت " کاک سۆرانیش له پێگه‌ی کوردستان نیوزدا نوسیویه‌تی:"زه‌واهیری، ئه‌و پیاوه‌ی كه‌جیهان بۆی ده‌گه‌ڕێت بۆیه‌كه‌مجار ڕۆژنامه‌نوسێكی كورد ده‌یدوێنێ" ئه‌گه‌ر کاک سۆران به‌ناوی لڤینه‌وه خۆی به تۆڕی مونته‌دای حسبه یان به‌دامه‌زراوه‌ی سه‌حاب ناساند بێت و گفتوگۆکه‌ی وه‌ک نوێنه‌ری لڤین ئه‌نجام دابێت ، ئه‌وا لڤین مافی خۆیه‌تی ئه‌و ناونیشانه بنوسێت و بڵێت" بۆ لڤین ده‌دوێت" و دژ یه‌ک نابێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که کاک سۆران وه‌ک رۆژنامه نوسێکی کورد بۆ یه‌که‌مجار ئه‌وی دواندوه. به‌ڵام له قسه‌کانی کاک سۆراندا که ده‌ڵێت :" وه‌ك ڕۆژنامه‌نوس له‌نێو تۆڕی مونته‌دای حسبه‌دا خاوه‌نی هاوبه‌شیكردنم" ئه‌وه‌ی روون نه‌کردووه‌ته‌وه که ئایا ئه‌و وه‌ک رۆژنامه نوسێکی نوێنه‌ری لڤین خاوه‌نی ئه‌و به‌شداریه‌یه یان وه‌ک رۆژنامه نوسێکی سه‌ربه‌خۆ ، باسی له‌وه‌ش نه‌کردووه که به‌ناوی لڤینه‌وه ئه‌و گفتوگۆیه‌ی کردبێت ، له‌وه‌ش زیاتر ئایا به ناوی سۆران عومه‌ره‌وه ئه‌و له‌وێ به‌شداره یان به ناوی خوازراوه‌وه ؟! جا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ شتێک له‌وباره‌وه نه‌وتراوه به‌ڵام قسه‌که‌ی لڤین که ده‌ڵێت: " بۆ لڤین ده‌دوێت" ئه‌وه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت که گوایه به‌ناوی گۆڤاری لڤینه‌وه ئه‌و چاوپێکه‌وتنه کرا بێت! به ته‌عبیرێکی تر : له حاڵه‌تێکدا ئه‌گه‌ر کاک سۆران وه‌ک خودی خۆی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی کردبێت نه‌ک وه‌ک نوێنه‌ری لڤین ، چۆن و به چ سیفه‌تێک داویه‌تی به لڤین ، ئایا لڤین لێی کڕیوه یان ئه‌و خۆی به دیاری پێشکه‌شی کردوون ،که وایکردووه لڤین هه‌قی ئه‌وه‌ی دابێت به خۆی که بڵێت: " بۆ لڤین ده‌دوێت". پرسیارێکی تریش ئه‌وه‌یه ئایا لڤین پرسیاره‌کانی داڕشتووه یان کاک سۆران؟ جا ئه‌گه‌ر ئه‌م دیداره به ناوی لڤینه‌وه پێشکه‌ش به سه‌حاب نه‌کرا بێت ، ئه‌وا میسداقیه‌تی رۆژنامه‌وانی وه‌ها ده‌خوازێت که نه‌وترایه " بۆ لڤین ده‌دوێت". تکایه روونکردنه‌وه! 2) شتێکی تر هه‌ر له‌سه‌ر ناونیشانه‌که ، لای لڤین "ئه‌و پیاوه‌ی جیهان به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت" و به هه‌مان شێوه‌ش لای کاک سۆران " ئه‌و پیاوه‌ی كه‌جیهان بۆی ده‌گه‌ڕێت" ئه‌گه‌ر سه‌رزاره‌کی ئه‌م قسانه بخوێنینه‌وه‌و بێ هه‌ڵوێسته کردن به‌سه‌ریدا بڕۆین ئه‌وا هیچ به‌دی ناکه‌ین، به‌ڵام کاتێک لێی ورد ده‌بینه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت هه‌ریه‌ک له کاک سۆران و لڤینیش وشه‌ی( جیهان) یان به‌کارهێناوه و به‌مه‌ش که‌وتونه‌ته هه‌ڵه‌یه‌کی سه‌یره‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌پێی قسه‌کانی ئه‌وان بێت ( ئه‌مه‌ریکا) یه‌کسانه به جیهان ، چونکه ئه‌وه‌ی به دوای زه‌واهیریدا ده‌گه‌ڕێت وه‌ک له چاوپێکه‌وتنه‌که‌شدائاماژه‌ی پێکراوه ئه‌مه‌ریکایه که25 ملیۆن دۆلاری بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رخان کردووه نه‌وه‌ک هه‌موو جیهان. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی هه‌رچه‌ندێک بن و چه‌نده زاڵیش بن هه‌ر نابێت و ناشێت ئێمه هه‌موو جیهان له‌واندا کۆ بکه‌ینه‌وه و ناوی جیهان له‌واندا کورت بکه‌ینه‌وه چونکه به‌ره‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریکا له جیهاندا کێش و پانتایی خۆی هه‌یه ، له‌به‌رئه‌وه باشتر و وردتر وابوو که بڵێن ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن نه‌ک جیهان . 3) له کۆتایی ده‌قی دیداره‌که‌دا له کوردستان نیوز نوسراوه : "ئه‌م دیداره له‌گۆڤاری لڤین ژماره 69 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و بۆ هیچ جێگایه‌ك نیه به‌بێ پرس بڵاویكاته‌وه" ئه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه ده‌خوێنێته‌وه ئه‌وه‌ی لێ حاڵی ده‌بێت که دیداره‌که له سایتی کوردستان نیوز و له لڤینیشدا ده‌قاو ده‌ق وه‌ک یه‌کن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌رواردیان بکات بۆی ده‌رده‌که‌وێت که له هه‌ندێ جێگه‌دا وه‌ک یه‌ک نین چ له رووی واتاوه یان له رووی وشه و رسته‌وه ، به‌رله‌وه‌ش که نموونه بهێنمه‌وه حه‌ز ده‌که‌م ئه‌وه به خوێنه‌ر بڵێم من یه‌که‌مجار له لڤیندا خوێندمه‌وه ، دوای چه‌ند رۆژێک بینیم له کوردستان نیوزدا دابه‌زێنراوه حه‌زم کرد جارێکی تر بیخوێنمه‌وه ، که خوێندمه‌وه شتێک سه‌رنجی راکێشام ئه‌ویش ئه‌وه بوو که له‌قسه‌کانی کاک سۆراندا له کوردستان نیوز هیچ ده‌قێکم به‌دی نه‌کرد بۆ ئه‌و رسته‌یه بشێت که لڤین له لاپه‌ڕه‌ی ناوه‌وه‌ی دیداره‌که‌دا به فۆنتێکی گه‌وره له ژێر وێنه‌که‌ی زه‌واهیری و بن لادندا له لاپه‌ڕه 4 دا نوسیویه‌تی: "ئه‌و تیرۆرسته‌ی جیهان به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت بۆ لڤین ده‌دوێت" مه‌به‌ستم له وشه‌ی "ئه‌و تیرۆرسته" یه ، له هیچ شوێنێکی دیداره‌که‌ی کوردستان نیوزدا ده‌قێکی وای تیا نه‌بوو که‌کاک سۆران ئه‌وه‌ی وتبێت ، ئه‌مه ته‌نهالڤین خۆی دروستی کردووه و بۆی زیاد کردووه و کاک سۆران به تیرۆریست ناوی زه‌واهیری نه‌بردووه، به‌ڵکو به (پیاو) و (که‌سایه‌تی کاریزما) و (که‌سی دووه‌می قاعیده)و(سه‌رکرده‌ی جیهادی توند) و چه‌ند وه‌سفێکی تر که هیچیان وشه‌ی تیرۆرست نین، بگره هه‌ر وشه‌ی تیرۆریست بۆ ته‌نها جارێکیش له یه‌که‌م وشه تادوا وشه‌ی دیداره‌که له کوردستان نیوزدا بوونی نیه! که‌وابوو لڤین ئه‌مه‌ی له‌کوێ هێناو بۆچی هێنای؟! ئه‌مه وای لێکردم جارێکی تر بیخوێنمه‌وه ، که دڵنیا بووم به‌و جۆره‌یه ئیتر بڕیارم دا که وشه به وشه ئه‌وه‌ی لڤین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کوردستان نیوزدا به‌روارد بکه‌م ، بۆم ده‌رکه‌وت که له چه‌ند جێگه‌یه‌کداوه‌ک یه‌ک نین و بگره ئه‌و بۆ چوونه‌م بۆ دروست بوو که ئه‌گه‌ر به زمانی رۆژنامه‌وانی بیڵێم ده‌شێت بڵێم (مقه‌ستی چاو‌دێر که‌وتووه‌ته کار؛ به‌ڵام چاودێره‌که‌ی لڤین هه‌ر مقه‌ستی پێ نه‌بووه به‌ڵکو قه‌ڵه‌میشی پێ بووه بۆ زیادکردنی وشه‌ی تیرۆریست و وشه‌ی تریش) ده‌نا ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێت که بوترێت ته‌دلیس یان گزیکاری له وشه‌کاندا کراوه‌و، هه‌رکه‌س کردبێتی له‌سه‌ر لڤینی پرۆفیشناڵ ماڵه. نموونه‌کان : جۆری یه‌که‌م : له رووی وشه‌وه بێ گۆڕانکاری مانا، له‌کوردستان نیوز ناوی قاعیده و زه‌واهیری به بێ ئه‌لف لام هاتووه ، به‌ڵام له لڤیندا ته‌نها یه‌ک جێگه نه‌بێت هه‌مووی کراوه به ئه‌لقاعیده و ئه‌لزه‌واهیری ، ئه‌گه‌ر دیداره‌که به عه‌ره‌بی بوایه کێشه نه‌بوو ئه‌وه ره‌چاو بکرایه به‌ڵام که به‌کوردیه گرنگ نیه ، ئیتر نازانم ئه‌م گۆڕانکاریه به تایبه‌ت بۆ ئه‌م دوو وشه‌یه بۆچی؟ چونکه ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی ئه‌مه بێت ده‌بووایه هه‌ندێ وشه‌ی تریش وا لێ بکه‌ن بۆ نموونه ده‌بوو بڵێن(جه‌ماعه‌ی ئه‌لجیهاد ) له جیاتی جه‌ماعه‌ی جیهاد ، به‌ڵام ئه‌مه‌یان وه‌ک خۆی هێشتووه‌ته‌وه. هه‌ر له رووی رووکه‌شه‌وه بێ گۆڕینی مه‌فهوم جێگه‌یه‌کی تر : لای کوردستان نیوز :" له‌وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌مدا كه‌ئایا زه‌واهیری چی ده‌رباره‌ی كورد ده‌زانێ ؟" لای لڤین : "له سه‌ره‌تادا ئه‌و پرسیاره‌م ئاڕاسته کردبوو که ئه لزه‌واهیری چی ده‌رباره‌ی کورد ده‌زانێت؟" جا نازانم کاک سۆران خۆی ده‌ستکاری کردووه یان پیا چوونه‌وه‌ی لڤینه؟ جۆری دووه‌م: ئه‌وانه‌ی جۆری یه‌که‌م گرنگ نین چونکه واتاکه له خوێنه‌ر ناگۆڕێت و هه‌مان مه‌فهوم ده‌گات به خوێنه‌ر به‌ڵام کێشه له‌وه‌دایه که چه‌ند جێگه‌یه‌ک گۆڕانکاری ته‌واو له رسته‌که‌دا کراوه که ناکرێت لێی بێ ده‌نگ بیت و مانا گۆڕاوه و وشه‌ی ئاشکرا شاراوه‌ته‌وه و ، من نموونه‌کان دێنمه‌وه‌و ئیتر کاک سۆران و لڤین و خوێنه‌ران خۆیان حه‌که‌م بن. له کوردستان نیوز: "زه‌واهیری ئه‌و كه‌سه كاریزمایه‌ی كه‌له‌پشته‌وه‌ی بنلادنه‌وه جوڵه ده‌كات‌و عه‌قڵی ڕێكخستنی قاعیده‌یه‌و خاوه‌نی ئه‌زمونی جه‌ماعه‌ی جیهادی میسریه‌و سه‌ركرده‌ی جیهادیه توندانه‌ی(1) كه‌ماوه‌ی زیاتر له 25 ساڵه سزای له‌سێداره‌ی له‌میسر هه‌یه‌و ئه‌مریكا 25 ملیۆن دۆلاری داناوه بۆ هه‌ركه‌سێك كه‌زانیاریه‌ك بدات به‌وهۆیه‌وه زه‌واهیری ده‌ستگیر بكات" لای لڤین : " ئه‌لزه‌واهیری ئه‌و که‌سه‌ی که له پشته‌وه‌ی بنلادنه‌وه جووڵه ده‌کات و عه‌قڵی رێکخستنی ئه‌لقاعیده‌و که‌سایه‌تیی دووه‌می ئه‌و گروپه‌یه،که حاڵی حازر ئه‌مریکا وه‌ک یه‌کێک له گه‌وره تیرۆرسته‌کانی دونیا به دوایدا ده‌گه‌ڕێت. ئه‌لزه‌واهیری خاوه‌نی ئه‌زموونی جه‌ماعه‌ی جیهادی میسرییه‌و به یه‌کێک له سه‌رکرده جیهادییه توندڕه‌وه‌کانی دونیا ده‌ناسرێت ،که ماوه‌ی زیاتر له (25) ساڵه سزای له سێداره‌دانی له میسر هه‌یه‌و ئه‌مریکا (25) ملیۆن دۆلاری داناوه بۆ هه‌رکه‌سێک که زانیارییه‌ک بدات ، به‌و هۆیه‌وه ده‌ستگیریبکات." خۆتان به‌راوردی ئه‌م دوو ده‌قه بکه‌ن و ، من ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم : تۆ بڵێی هه‌ڵه‌ی چاپ بێت وشه‌ی کاریزما لابه‌رێت و ئه‌مه‌ی بۆ زیاد بکات :( حاڵی حازر ئه‌مریکا وه‌ک یه‌کێک له گه‌وره تیرۆرسته‌کانی دونیا به دوایدا ده‌گه‌ڕێت.) نموونه‌یه‌کی تر : له کوردستان نیوز: "له‌عێراقدا ڕۆژانه ته‌قینه‌وه ڕووده‌دات‌و قاعیده‌ش تاوانبار ده‌كرێ له‌به‌رامبه‌ر كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نیدا، زه‌واهیری ڕه‌دی ده‌كاته‌وه كه‌ئه‌وان هێنده هه‌رزان سه‌یری خوێنی خه‌ڵكی مسوڵمان بكه‌ن، به‌ڵام لای وایه كوشتنی پۆلیس‌و سوپای عێراقی حه‌ڵاڵه‌و فتوایان له‌سه‌ری هه‌یه، بۆیه ده‌ڵێ" دودڵ نین له‌وه‌ی كه‌به‌مورته‌دی ئه‌زانین بیكوژین پێشمان وایه هه‌رچی به‌شدار بێت له‌سه‌ر خستنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا كه‌ئه‌مریكای داگیركاری سه‌لیبی دروستی كردووه كوشتنی ڕه‌وایه." لای لڤین : " له‌عێراقدا ڕۆژانه ته‌قینه‌وه ڕووده‌دات‌و ئه‌لقاعیده‌ش تاوانبار ده‌كرێت له‌به‌رامبه‌ر كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نیدا، ئه‌لزه‌واهیری لای وایه كوشتنی پۆلیس‌و سوپای عێراقی حه‌ڵاڵه‌و فتوایان له‌سه‌ری هه‌یه، بۆیه ده‌ڵێت" دوودڵ نیین له‌وه‌ی كه‌به‌مورته‌دی ده‌زانین بیكوژین پێشمانوایه هه‌رچی به‌شدار بێت له‌سه‌ر خستنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا كه‌ئه‌مریكای داگیركاری سه‌لیبی دروستیكردووه كوشتنی ڕه‌وایه."" نازانم ئه‌م رسته‌یه لای لڤین بۆچی قرتاوه: "زه‌واهیری ڕه‌دی ده‌كاته‌وه كه‌ئه‌وان هێنده هه‌رزان سه‌یری خوێنی خه‌ڵكی مسوڵمان بكه‌ن، به‌ڵام...." کاک سۆران به زیاد نوسیویه‌تی له‌وه‌ی خۆیدا یان لڤین له‌وه‌ی خۆی قرتاندویه‌تی یان کاک سۆران موجامه‌له‌ی لڤینی کردووه له‌و نوسخه‌یه‌دا که بۆ لڤینی ناردووه و ئه‌وه‌ی خۆی ده‌ستکاری نه‌کردووه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه لای کاک سۆران و لڤینه! ئه‌م قرتاندنه واده‌کات لڤینیش بچێته ناو بازنه‌ی ئه‌و جۆره راگه‌یاندنانه‌وه که زه‌واهیری گله‌یی لێ کردوون " زه‌واهیری له‌وه‌ڵامه‌كانیدا گله‌یی له‌زۆر ڕۆژنامه‌نوس ده‌كات گوایه به‌ویستی ئه‌مریكا ڕوداوه‌كان ده‌گوازنه‌وه‌و ئه‌وه‌ی كه‌ڕاستیه وه‌ك خۆی نایگه‌یه‌نن و ئاماژه‌ی به‌و كه‌ناڵ‌و ڕۆژنامه جیهانی‌و عه‌ره‌بیانه كرد كه‌سه‌ربه ده‌سه‌ڵاتن". جا ئه‌گه‌ر چی لڤین سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتیش نیه به‌ڵام به داخه‌وه له دیدێکی ئه‌مه‌ریکیه‌وه چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی گواستوه‌ته‌وه‌و وه‌ک دواتر ئاماژه‌ی زیاتری بۆ ده‌که‌ین،هاوکات به هۆی ئه‌و قرتاندن و گۆڕینانه‌ی باسمان کرد راستیه‌که‌ی به ته‌واوی وه‌ک خۆی نه‌گواستووه‌ته‌وه. 4) ئه‌گه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی دیداره‌که له لڤیندا سه‌بقێكی رۆژنامه‌وانی بێت(له کاتێکدا به هۆی ئه‌و قرتاندنان و زیادکردنه‌وه سه‌بقه‌که‌ی له‌که‌دار کردووه ئه‌گه‌ر له‌باری نه‌بردبێت) ، ئه‌وا لڤین سه‌بقێكی تریشی له پاڵدا تۆمار کردووه که بریتیه له( سه‌بقی پاکانه کردن )! به‌ڵێ پاکانه کردن بۆ ئه‌وانه‌ی لڤین زۆر سڵی لێکردوون له بڵاوکردنه‌وه‌ی دیداره‌که‌دا که به‌رای من بریتین له ئه‌مه‌ریکیه‌کان به پله‌ی یه‌که‌م و دوای ئه‌وانیش هه‌وا دارانی ئه‌مه‌ریکا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه ، سڵ له‌وه‌ی که بڵێن لڤین بانگه‌شه بۆ زه‌واهیری ده‌کات یان بیر وڕای سه‌رانی قاعیده بڵاو ده‌کاته‌وه . پاکانه‌که‌ش له چه‌ند شتێك‌دا ده‌رده‌که‌وێت : یه‌که‌م : ئه‌و ناونیشانه گه‌وره‌یه‌ی بۆ بابه‌ته‌که داتاشراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی له قسه‌کانی کاک سۆراندا بوونی هه‌بێت به‌ڵکو لڤین خۆی دایتاشیوه(ئه‌و تیرۆریسته‌ی جیهان به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت...) دووه‌م : نوسینی بابه‌تی( ئه‌لزه‌واهیری ؛ تیرۆرسته ترسناکه‌که) و دانانی له نێوه‌ندی دیداره‌که‌دا، به‌جۆرێک که دیداره‌که بچڕێنراوه‌و له‌به‌ر خاتری دانانی ئه‌و بابه‌ته به‌شێک له دیداره‌که به زۆری زۆرداری خراوه‌ته ل 6 ، واته لاپه‌ڕه‌ی 4 و5 به‌شێکی له دیداره‌که تیایه، به‌ڵام بابه‌تی( ئه‌لزه‌واهیری ؛ تیرۆرسته ترسناکه‌که) به‌ته‌واوی له ل 5 دا ته‌واو بووه ، که له رووی هونه‌ریه‌وه هیچ پێویست به‌و بچراندنه ناکات و ئه‌وبه‌شه‌ی که‌له دیداره‌که خراوه‌ته ل 6 زۆر به ئاسانی و پڕاو پڕ له ل 5 دا جێی ده‌بێته‌وه، چونکه هه‌مووی هه‌ر دوو ستون ده‌بێت واته به ئه‌ندازه‌ی بابه‌تی پاکانه‌که‌یه که هه‌ر دوو ستوونه ، به‌ڵام کاتێک پاشماوه‌که بووه به سێ ستوون ئه‌وه له‌به‌ر وێنه‌کانه وه‌های لێهاتووه. دانانی به‌و شێوه بچڕێنه‌ره هیچ شتێکی تیا نیه و هیچ مانایه‌کی نیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت په‌یامێکی پاکانه پێشکه‌ش بکات ، به‌رله‌وه‌ی خوێنه‌ر بگات به کۆتایی دیداره‌که. هۆی باسکردنیشم بۆ دابه‌شکردنی دیداره‌که‌و پاکانه‌که به‌سه‌ر لاپه‌ره‌کاندا، بۆ ئه‌وه‌یه دوایی ئه‌وه نه‌که‌ن به بیانوو بڵێن له‌رووی هونه‌ریه‌وه بووه و جێی نه‌بووه‌ته‌وه ، زۆر به‌جوانی ده‌کرا دیداره‌که له 4 و 5 دا بووایه و پاکانه‌که‌شتان له 6 دابنایه. ئه‌و پاکانه‌یه نه‌ک هه‌ر شتێکی زیاده و پێویستی نه‌ده‌کرد بنوسرایه ، به‌ڵکو زۆر زیاده ره‌ویشی تیا کراوه ! پێویستی نه‌ده‌کرد بنوسرایه؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی قسه‌کانی کاک سۆران له‌سه‌ره‌تاوه باشترین روونکردنه‌وه‌ی تیایه بۆ خوێنه‌ر و هه‌رکه‌سێکی تریش که بزانێت ئه‌م دیداره ته‌نها دیدارێکی رۆژنامه‌وانیه‌و هیچی تر ، وه‌ک خولیایه‌کی دنیای رۆژنامه نوسی بۆ گه‌ڕان به‌دوای هه‌واڵ و رووداوه‌کاندا هه‌رچیه‌ک بن و هه‌رچۆنێک بن ، نه‌ک به هیچ لێکدانه‌وه و حساب بۆ کردنێکی تر. ئه‌ویش کاتێک کاک سۆران وتویه‌تی : "وه‌ك ڕۆژنامه‌نوس له‌نێو تۆڕی مونته‌دای حسبه‌دا خاوه‌نی هاوبه‌شیكردنم كه‌له‌وێوه زۆرینه‌ی كاره‌كانی قاعیده بڵاوده‌كرێته‌وه، له‌م مونته‌دایه‌دا سه‌رجه‌می كه‌ناڵه جیهانی‌و ڕۆژنامه ناوداره‌كانی جیهانی ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌شداریان هه‌یه بۆ بینینی هه‌واڵ‌و وره‌گرتنی زانیاری له‌سه‌ر قاعیده‌و ده‌ستخستنی ئه‌و لێدوان‌و كاسێتانه‌ی كه‌به‌تایبه‌ت بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه" که ده‌شڵێم زیاده‌ره‌ویشی تیا کراوه له‌به‌رئه‌وه‌یه که لڤین هاتووه بابه‌تێکی تری له‌سه‌ر دیداره‌که نوسیوه ( ئه‌لزه‌واهیری؛ تیرۆرسته ترسناکه‌که) که سه‌رله‌به‌ری ئه‌م بابه‌ته پاکانه بژێریه به کاڵی و به کوڵاوی و به برژاوی و به سوره‌و کراوی و به ترش وخوێکراویه‌وه . سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ناونیشانی دیداره‌که‌دا به زه‌واهیری وتراوه( ئه‌و تیرۆریسته‌ی..)، دڵیان به‌وه ئاوی نه‌خواردووه‌ته‌وه هاتوون ناونیشانی ئه‌م باسه‌شیان ناو ناوه(... تیرۆرسته ترسناکه‌که) ئه‌مه‌یه پاکانه‌که به کاڵی. چونکه له‌لایه‌که‌وه زۆر کاڵ‌و کرچه ناونیشانی بابه‌ته‌که، که بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیه به وشه‌ی دووباره و نزیک له‌گه‌ڵ ناونیشانی دیداره‌که‌دا دابنێیت ، له لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌م ناونیشانه ده‌خوێنێته‌وه( ئه‌لزه‌واهیری؛ تیرۆرسته ترسناکه‌که) چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌کات که باسه‌که بریتی بێت له په‌رده هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر ترسناکی ئه‌و که‌سایه‌تیه و ئاشکراکردنی دیوێكی نادیار بۆ خوێنه‌ر له‌سه‌ر مه‌ترسیداری چالاکی و کاری تیرۆریستی ئه‌لزه‌واهیری به به‌ڵگه و شایه‌تی و لێکدانه‌وه‌ی بابه‌تیه‌وه، به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌وه‌له‌م باسه‌دا که ته‌نها دوو ستونه، (11) جار وشه‌کانی تیرۆریست و مه‌ترسیدار و ترسناک له‌گه‌ڵ زه‌واهیری و ئه‌لقاعیده‌دا وه‌ک بنێشته خۆشه جوراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌هاناوه‌ڕۆکه‌که‌ی به ئاڕاسته‌ی ده‌رخستنی دیوی ترسناکی که‌سایه‌تی زه‌واهیری ناڕوات، به‌ڵکو بریتیه له‌وه‌ی که رای لڤین به‌رامبه‌ر زه‌واهیری چیه و چۆن به تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌می ده‌دات ، بۆ ئه‌وه‌ی به بڵاوکردنه‌وه‌ی دیداره‌که‌ی زه‌واهیری لڤین له‌که‌دار نه‌بێت و گله‌یی لێ نه‌کرێت ، به واتایه‌کی تر ناونیشانه‌که به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا ده‌برێت که ئه‌ی خوێنه‌ر بزانه ئه‌لزه‌واهیری تیرۆرستێکی ترسناکه ! زۆر شیاو تر بوو بۆ لڤین که ئه‌م بابه‌ته له ژێر ناونیشانی سه‌رنجێک یان تێبینیه‌ک یان روونکرنه‌وه‌یه‌کدا بڵاو بکاته‌وه چونکه ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌که ئه‌وه‌یه رای لڤین به‌رامبه‌ر زه‌واهیری ئاشکرابکات و ده‌ری بخات که بڵاوکردنه‌وه‌ی دیداره‌که ته‌نها بۆ سه‌بقی رۆژنامه‌وانیه نه‌ک بۆ بانگه‌شه بۆ زه‌واهیری . کاتێکیش له بابه‌ته‌که‌دا ده‌ڵێن:" ( زۆرمان بیر لێکرده‌وه تا به جۆرێک ئه‌م چاوپێکه‌وتنه بڵاوبکه‌ینه‌وه که ئه‌لزه‌واهیری له‌لایه‌ن ئێمه‌وه وه‌ک پاڵه‌وان نیشان نه‌درێت )". ئه‌مه پاکانه‌که‌یه به‌کوڵاوی و دوای بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر به‌رهه‌م هاتووه! کاکه تۆ ته‌نها چاوپێکه‌وتنێکت کردووه ئیتر بۆچی ده‌بێت به پاڵه‌وان؟ پاڵه‌وانی زه‌واهیری یان فس‌فس پاڵه‌وانێتی ئه‌و ، له‌سه‌ر لڤین و غه‌یری لڤین نه‌وه‌ستاوه ، به‌ڵکو به‌ستراوه به خودی رووداوه‌کان و رای خه‌ڵکیه‌وه که هه‌رگیز یه‌کلایه‌نه نیه و یه‌ک ره‌نگ و یه‌ک ده‌نگ نیه له‌سه‌ر هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ک چ جای پاڵه‌وانێتی زه‌واهیری؟ دواتر ده‌ڵێن بۆ مه‌به‌ستی بڵاوکردنه‌وه‌ی دیداره‌که راوێژیان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسانی ناوخۆ و ته‌نانه‌ت بیانیش کردووه ، به‌جۆرێک که له‌سه‌ریان نه‌که‌وێت. واته کاکه گیان ئێمه له‌خۆوه کارێکی له‌و جۆره‌مان نه‌کردووه و پرسمان کردووه و له‌سه‌ر ئێمه‌ی حساب مه‌که‌ن چونکه خه‌ڵکی تریش هه‌یه که ده‌ڵێن بڵاوکردنه‌وه‌که‌ی ئاساییه به‌مه‌رجێک رای خۆتی له‌سه‌ر بنوسیت. وه‌ک ده‌ڵێن "( سه‌ره‌نجام گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی که چاوپێکه‌وتنه‌که وه‌کو خۆی به‌بێ لایه‌نداری بڵاو بکاته‌وه ، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که وه‌کو بیروڕا ، رای روون وئاشکرای خۆی له‌سه‌ر ئه‌و کاراکته‌ره بخاته ڕوو)". ئه‌مه‌ش بریتی بوو له پاکانه‌که به برژاوی که به‌ئاگری غه‌یری خۆشیان برژاندوویانه! پاشان پاکانه‌که‌یه‌کی تر ئه‌وه‌یه که به پرسیار ده‌یکه‌ن " ئایا میدیا ده‌بێت بێلایه‌ن بێت له خستنه رووی گه‌وره تیرۆرستێکی پڕ مه‌ترسیدار (2) بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی"؟ ئه‌مه‌ش پاکانه‌که‌یه به سوره‌وکراوی، که به رۆنی رۆڵی میدیا سورکراوه‌ته‌وه! دوابڕگه‌ش بریتیه له پاکانه‌که به ترش و خوێکراوی کاتێک ده‌ڵێن" سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی دوودڵیمان له پێناسه‌کردنی ئه‌لزه‌واهیری وه‌کو تیرۆرستێکی دژ به مرۆڤایه‌تی ، ده‌بوو ئاگاداری ئه‌وه‌ش بین که پابه‌ندی ئه‌خلاقییانه‌ی پیشه‌گه‌ریی خۆمان بین و مامه‌ڵه‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا بکه‌ین ، به‌ڵام سور بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که ، رای خۆمان له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌کته‌ره ده‌ربڕین که سه‌یرکردنێتی وه‌کو تیرۆرستێکی مه‌ترسیدار." جا له‌جیاتی ئه‌م هه‌موو شێر و رێوی هێنانه‌وه‌یه راسته‌وخۆ به کورتی و به پوختی بنوسرایه لڤین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زه‌واهیری به تیرۆرست ده‌زانێت به‌ڵام وه‌ک سه‌بقێکی رۆژنامه‌وانی ئه‌م دیداره بڵاوده‌کاته‌وه . له‌جیاتی ئه‌و ناونیشانه شیاو تر وابوو بنوسرێت ( سه‌بقی پاکانه هاوشان له‌گه‌ڵ سه‌بقی دیداری زه‌واهیری) . یان وه‌ک عاده‌تی زۆر رۆژنامه‌و گۆڤار بنوسرایه ئێمه به‌رپرس نین له ناوه‌ڕۆکی دیدار و وتار و بابه‌ته‌کان جگه له سه‌روتار و بابه‌ته تایبه‌ته‌کانی خودی گۆڤاره‌که. به‌ڵام ده‌بێت دان به‌وه‌شدا بنێم که ئه‌م پاکانه‌یه‌ی لڤین جێی خۆی گرتووه و عه‌زێته‌که‌یان له‌گه‌ڵیدا به زایه نه‌چووه ، چونکه ئه‌وه‌تا ئه‌مه‌ریکییه‌کان وه‌ک لڤین خۆی ئاماژه‌ی پێکردووه ده‌ستخۆشیان لێکردوون ، جا تۆبڵیی ئه‌گه‌ر ئه‌و پاکانه‌یه نه‌بووایه ئه‌و بڕوانامه‌ی ده‌ستخۆشیه‌یان به‌ده‌ست بهێنایه؟ 5) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لڤین ئه‌وه‌ی دووپات کردووه‌ته‌وه که نایه‌وێت ببێت به به‌شێک له ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریکا و قاعیده و ، بێلایه‌نانه دیداره‌که بڵاو بکاته‌وه و نه‌که‌وێته ته‌ڵه‌زگه‌ی لایه‌ندارییه‌وه ، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌وه لڤین خۆی خستووه‌ته ناو حه‌قلی مینی لایه‌نداریه‌وه و به روونی و ئاشکرایی چه‌ندین مینی لایه‌نداری ئه‌مه‌ریکی به‌خۆیدا ته‌قاندووه‌ته‌وه: یه‌که‌م مین که پیا ته‌قیوه : ناوزه‌ند کردنی زه‌واهیری به تیرۆرست له دیداره‌که‌دا به بێ ئه‌وه‌ی سۆران عمر وای ناو نابێت چونکه کاک سۆران ته‌نها وتویه‌تی ئه‌و پیاوه‌ی ، ئاشکرایه وه‌سفی تیرۆریست وه‌سفێکی ئه‌مریکیه! ده‌نا راگه‌یاندنی بێ لایه‌ن ده‌بێت بڵێت زه‌واهیری . مینی دووه‌م : قرتاندنی قسه‌کانی سۆران عمر و هه‌روه‌ها قسه‌کانی زه‌واهیری هه‌ر له‌ناو دیداره‌که‌دا که ئه‌مه میسداقیه‌تی لڤین ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه؟ مینی سێیه‌م: دانانی بابه‌ته‌که‌ی لڤین خۆی،له‌گه‌ڵ دیداره‌که به‌ر له ته‌واوبوونی . مینی چواره‌م : نه‌ده‌بوو لڤین وه‌ک لڤین قسه‌ی له‌سه‌ر دیداره‌که بکردایه یان له‌سه‌ر زه‌واهیری ، با له ده‌ره‌وه‌ی دیداره‌که‌ش بێت ، چونکه قسه‌کان هه‌ر هی لڤینن و له‌ناو لڤیندان. به‌ڵکو پرۆفیشناڵی وای ده‌خواست که دوای بڵاو کردنه‌وه‌ی دیداره‌که ، لڤین داوای له چه‌ند سیاسیه‌ک و رۆژنامه نوسێک بکردایه که له‌سه‌ر دیداره‌که بنوسن و ئه‌وانه‌ی بڵاوبکردایه‌ته‌وه ، هه‌روه‌ک چۆن له زۆر که‌ناڵی دنیادا ده‌بینرێت بۆ شیکردنه‌وه‌ی قسه‌کانی بن لادن یان شریته‌کانی زه‌واهیری چه‌ند که‌سێک بانگ هێشت ده‌که‌ن بۆ شیکردنه‌وه‌ی قسه‌کانیان و، که‌ناڵه‌که ته‌نها پرسیاره‌کان ده‌وروژێنێت نه‌ک رای خۆی ده‌رببڕێت. مینی پێنجه‌م : تۆمه‌تبارکردنی زه‌واهیری به گه‌وره تیرۆرست و مرۆڤ کوژی ترسناک و مه‌ترسیدار ، لڤین بیه‌وێت و نه‌یه‌وێت ده‌چێته گیرفانی ئه‌مه‌ریکاوه ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که ئه‌مه‌ریکیه‌کان ده‌ستخۆشیان له لڤین کردووه وه‌ک لڤین خۆی شانازی به‌و ده‌ستخۆشیه‌وه ده‌کات ، له دوا لاپه‌ڕه‌ی ژماره 70 دا له باسه‌که‌ی شکاندنی ریکۆردی زه‌واهیریدا. لڤین به حسابی خۆی ویژدانی مرۆڤایه‌تی کردووه به‌سه‌نگی مه‌حه‌ک بۆ پێناسه‌کردنی زه‌واهیری به مرۆڤ کوژ و ترسناکترین تیرۆرست و که‌سایه‌تیه‌کی مه‌ترسیدار ، نه‌وه‌ک به‌پێی ئه‌و پێناسه‌یه‌ی بۆی دروستکراوه له‌لایه‌ن رۆژئاواوه! به‌ڵام کاتێک باسی له ئه‌مریکا کردووه ، به بێ هیچ پێشگر و پاشگرێک ناوی ده‌بات ، پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌وانه‌ی رۆژانه له‌خه‌ڵکانی مه‌ده‌نی له عێراق و ئه‌فغانستان و چه‌ندین شوێنی تر به چه‌که پێشکه‌وتوه‌کانی ئه‌مریکا و به ده‌ستی مارێنزه‌کانی مامه‌سام و فرۆکه‌کانی ناتۆ ده‌کوژرێن چین؟ مرۆڤ نین؟ ئه‌گه‌ر لڤین ئه‌وانه‌ش به مرۆڤ کوشتن ناوده‌نێت ده‌بوایه هاوکات ناوی ئه‌مه‌ریکاشی به ده‌وڵه‌تی تیرۆر ناوبردایه له‌هه‌مان بابه‌تدا نه‌وه‌ک هه‌روا به سانایی و بێ هیچ وه‌سفێک به‌سه‌ر ناوی ئه‌مریکادا گوزه‌ر بکات. ئه‌مه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حیکمه‌ت و پرۆفیشناڵی و بێلایه‌نی و به‌رپرسیاری کۆمه‌ڵایه‌تی لڤین!!!!!! 6) ئه‌گه‌ر بێلایه‌نی و هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵایه‌تی و پرۆفیشناڵی وا بخوازێت که له‌گه‌ڵ دیداری زه‌واهیریدا ، رای لڤین به‌و جۆره بنوسرێت ، که‌وابوو با لڤین له‌گه‌ڵ هه‌موو دیدارێکدا که ده‌یکات رای خۆیمان پی بڵێت به‌رامبه‌ر به ئه‌وکه‌سه‌ی دیداره‌که‌ی له‌گه‌ڵدا سازکردووه ،بۆ نموونه ئێستا له ژماره حه‌فتادا دیداری د. به‌رهه‌م کراوه تکایه له‌به‌شی دووه‌می دیداره‌که‌دا رای لڤینمان پێ بڵێن سه‌باره‌ت به د. به‌رهه‌م و په‌یوه‌ندی به سی ئای ئه‌یه‌وه و راده‌ی ته‌سلیم بوونی به ئیراده‌وبه‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا له عێراق و کوردستاندا ، هه‌روه‌ها ئێوه له‌گه‌ڵیدا سه‌فه‌رتان کردووه به فڕۆکه‌ی سه‌ربازی، تکایه بۆمان روون بکه‌نه‌وه فڕۆکه‌و فڕۆکه‌وانه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکی بوون یان نا؟! که ئه‌م دیداره‌ی د.به‌رهه‌م نموونه‌یه‌کی حازر به‌ده‌سته و دوای ئه‌میش بیکه‌ن به عاده‌ت بۆ هه‌ر که‌سێک که دیدارتان له‌گه‌ڵ کرد ، به‌و جۆره‌ی رای خۆتان له‌سه‌ر زه‌واهیری ده‌ربڕیوه به راشکاوی ، به هه‌مان شێوه رای خۆتان له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه ده‌رببڕن که دیداره‌کانیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن ! 7) ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌ستافی لڤین به‌شداری بڵاوکردنه‌وه‌ی دیداره‌که‌یان کردووه هه‌ر له‌سه‌رنوسه‌ره‌وه بۆ جێگری سه‌رنوسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری نوسین و ده‌سته‌ی نوسه‌ران با جوان دیداره‌که بخوێننه‌وه له لڤین و له کوردستان نیوزدا ، کاک سۆران عمر له‌دوو جێگه‌دا ده‌ڵێت: "زه‌واهیری وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌ونوسیویه‌تی" ،" زه‌واهیری نوسیویه‌تی" ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که‌وه‌ڵامه‌کان به نوسینه ! به‌ڵام لڤین له بابه‌تی ( لڤین و شکاندنی ریکۆردی زه‌واهیری )دا ده‌ڵێت:" چونکه له به‌دبه‌ختی ئه‌وان وه‌ڵامه‌کانی زه‌واهیری به فایلی ده‌نگییه نه‌ک نوسین " جا نازانم ئه‌و به‌ڕێزانه کاتێک ئه‌مه‌یان نوسیوه دیداره‌که‌یان خوێندووه‌ته‌وه یان ده‌بێت کاک سۆران عمر که خۆی دیدار و گفتوگۆکه‌ی له‌ڕێی(دامه‌زراوه‌ی سه‌حاب )ه‌وه کردووه ، به‌هه‌ڵه‌دا چوو بێت و بیری نه‌بووه که به فایکی ده‌نگیه له‌به‌رئه‌وه وتویه‌تی "زه‌واهیری وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌ونوسیویه‌تی" ،" زه‌واهیری نوسیویه‌تی" ؟ تکا ده‌که‌م لڤین و کاک سۆران ئه‌م مه‌ته‌ڵه بۆ من و خوێنه‌ریش هه‌ڵبێنن! ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه داهێنانێکی ته‌کنه‌لۆژی نوێیه که لڤین دۆزیویه‌تیه‌وه به هاوکاری کاک سۆران که پێشنیار ده‌که‌م ناوبنرێت ( ده‌نگه نوسین ) یان ( نوسینه ده‌نگ) ! هه‌روه‌ها پێشم باشه پێشکه‌شی بکه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی (بڕوانامه‌ی داهێنان – براءة اختراع)! ببورن راست تر وایه بڵێین که ئه‌گه‌ر شتی وا له ئارادا بێت ئه‌وا داهێنانه‌که هی سه‌حابه له‌به‌رئه‌وه که بڕوانامه‌ی داهێنانتان له‌سه‌ر وه‌رگرت بینێرن بۆ سه‌حاب چونکه ئه‌وان ناتوانن خۆیان ئاماده بن له کاتێکدا که به تیرۆریست ناسراون! 8)شتێکی زۆر گرنگ له‌م باره‌ی ده‌نگ و نوسینه‌وه بوترێت ئه‌وه‌یه بۆ ده‌رخستنی میسداقیه‌تی لڤین و کاک سۆرانیش له‌م دیداره‌دا تکایه ئه‌گه‌ر ده‌نگه ئه‌گه‌ر نوسینه خۆ گومان له‌وه‌دا نیه هه‌ر کامێکیان بێت هه‌ر عه‌ره‌بیه ، جا تکا ده‌که‌م که ده‌قه عه‌ره‌بیه‌که‌ی دیداره‌که به هه‌ردوو به‌شی پرسیار‌و وه‌ڵامه‌کان ئاشکرا بکه‌ن بۆ خوێنه‌ر تا به‌ته‌واوی و راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وشه و رسته و ته‌عبیره‌کانی زه‌واهیریدا بکرێت. 9) ئه‌و سه‌بقه‌ی ئێوه خۆتانی پێوه هه‌ڵده‌کێشن و منه‌تی پێوه ده‌که‌ن ،له‌به‌رده‌م پرسیارێکی زۆر گه‌وره‌دایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : ئه‌گه‌ر زه‌واهیری یاخود دامه‌زراوه‌ی سه‌حاب یان تۆڕی حسبه بیانزانیبا ئێوه له‌گه‌ڵ دیداره‌که‌دا ئه‌و بابه‌ته داده‌به‌زێنن و به دیدێکی خزمه‌تکردوو به دیدی ئه‌مریکا باس له‌زه‌واهیری ده‌که‌ن و قسه‌کانی ده‌قرتێنن ، ئایا تا چه‌ند ئه‌م دیداره‌تان ده‌سته‌به‌ر ده‌کرد ، ئایا ئێوه به‌م دیده‌وه خۆتان به‌وان ناساندووه پێش دیداره‌که ؟ یان به چ جۆرێک خۆتان پێناسه کردووه لای ئه‌وان؟ 10) ئه‌و ریکۆرده‌ی ئێوه باسی ده‌که‌ن کاتێک ده‌کرا وه‌ک ریکۆردێکی راسته‌قینه سه‌یر بکرێت ئه‌گه‌ر بێلایه‌نانه بڵاوتان بکردایه‌ته‌وه و ئه‌و پاکانه‌یه‌تان له ته‌کدا نه‌نوسیایه ، چونکه بابه‌تی ( ئه‌لزه‌واهیری ؛ تیرۆرسته ترسناکه‌که ) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌بقێکی پاکانه کردنه وه‌ک باسم کرد، له هه‌مان کاتیش‌دا ریکۆردێکی نوێشه له بواری ماستاو کردندا بۆ ئه‌مریکیه‌کان و خوێندنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی زه‌واهیریه به چاوێکی ئه‌مریکی به‌ڵام له ژێر ناونیشانی پرۆفیشناڵی و لاف لێدانی به‌رپرسیاری کۆمه‌ڵایه‌تی و له به‌رگی پیشه‌گه‌ری رۆژنامه وانیدا! ئه‌گه‌ر ئێوه باس له به‌رپرسیاری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌که‌ن ، ئه‌وا له راپۆرتی سۆزانیه‌کانی که‌رکوکدا له هه‌مان ژماره‌ی لڤینی دیداره‌که‌ی زه‌واهیریدا باستان له‌وه کردووه که ناوی ئه‌و 3 عه‌قیدی پۆلیس و چه‌ندین موقه‌ده‌م و رائید و ئه‌فسه‌ری دیکه‌ی پۆلیس و ئاسایش و ده‌زگای ئه‌منی دیکه‌ی که‌رکوک و چه‌ند به‌رپرسێکی باڵای ئه‌و شاره‌و چه‌ندین له بنکه‌کانی پۆلیس که له سه‌رپه‌رشتیارێکی تۆڕی له‌شفرۆشیه‌وه که( دایکی له‌تیف ) ده‌ستان که‌وتوه لاتانه ، بۆچی لای که‌می نایگه‌یه‌نن به دادگا که ئه‌وانه کار ئاسانی بۆ ئه‌و تۆڕانه ده‌که‌ن له به‌رامبه‌ر سێكس کردن له‌گه‌ڵیان ، یان ئاشکرایان ناکه‌ن بۆ جه‌ماوه‌ر تا چی دی گورگ له پێستی مه‌ڕدا تراتێن نه‌کات و هاوڵاتیان پاک و پیس له‌یه‌ک جودا بکه‌نه‌وه! ئه‌گه‌ر ده‌شڵێن له‌به‌ر ئاکاری رۆژنامه‌وانی ئه‌و ناوانه‌مان بڵاو نه‌کرده‌وه‌ته‌وه ئه‌وا کاک هێمن باقر جێگری سه‌رنوسه‌ر خۆی وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه که فێر بووه له‌سه‌ر شێوازی ئه‌مه‌ریکی ره‌خنه له‌ده‌سه‌ڵات بگرێت، له‌هه‌مان ژماره‌ی لڤیندا که دیداری زه‌واهیری تیایه کاک هێمن له بابه‌تی ( به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ، دزیی لێده‌کرێت یاخود شه‌ریکی دزه ؟) ده‌ڵێت :"مه‌به‌ست له‌شێوازی ئه‌مه‌ریکییانه‌ی ره‌خنه‌گرتن ، ئه‌و شێوازه‌یه له ره‌خنه که له‌میدیای ئه‌مه‌ریکیدا باوه‌و له‌گه‌ڵ ده‌ستکه‌وتنی هه‌ر به‌ڵگه‌و دۆکیومێنت یان به‌دوادا چونێکدا ، راشکاوانه هه‌ر به‌رپرسێکی وڵات له‌سه‌رۆکه‌وه تا بچوکترین به‌رپرسی ده‌وڵه‌ت که‌له گه‌نده‌ڵیه‌وه گلابێت ئاشکرای ده‌که‌ن". منیش بۆ کاک هێمنی ته‌واو ده‌که‌م له‌لای خۆمه‌وه و بۆی ده‌سه‌نمه‌وه که وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر کلینتۆن ئاشکرا کرا له فه‌زیحه‌که‌ی مۆنیکادا ، که‌وایه ئیتر ئه‌و عه‌قید و رائیدو ئاسایشانه‌و ئه‌و بنکه‌ی پۆلیسانه‌ی که ئه‌رکی پاراستنی ماڵ و ئاسایش و ناموسی خه‌ڵکیان پێ سپێرراوه کاتێک خۆیان خه‌ریکی هه‌تکی ناموس و گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقین و رێ بۆ بانده‌کانی له‌شفرۆشی خۆش ده‌که‌ن ، شایسته تر نیه که لڤین به‌هه‌مان به‌رپرسیاری کۆمه‌ڵایه‌تی که له‌سه‌ر زه‌واهیری نوسیوه ، ئه‌وانه‌ش ئاشکرا بکات بۆ جه‌ماوه‌ر و بۆ دادگا. بۆچی به ته‌نها له دیداره‌که‌ی زه‌واهیریدا هه‌ستی به‌رپرسیاری کۆمه‌ڵایه‌تیتان جوڵا! 11) شتێکی تر که جێی ره‌خنه‌یه ئه‌وه‌یه لڤین به‌دوور له دروشمه‌که‌ی خۆی که ده‌ڵێت ( گه‌ر هه‌موومان وه‌کو یه‌ک بیر بکه‌ینه‌وه که‌واته بیر ناکه‌ینه‌وه ) هاتووه خوێنه‌ر ئاراسته بکات که چۆن دیداره‌که‌ی زه‌واهیری بخوێنێته‌وه ، بۆچی براده‌ران خوێنه‌ر ئه‌گه‌ر ئێوه ئاڕاسته‌ی نه‌که‌ن خۆی نازانێت شته‌کان بخوێنێته‌وه ، به چ مافێک به‌م جۆره سنوری ژیری و هزری خوێنه‌ر ده‌شکێنن ؟! هه‌موو خوێنه‌رێک خۆی ئازاده چۆن بابه‌ته‌کان هه‌ڵبسه‌نگێنێت ، به‌راستی زۆر لێتان سه‌رسام بووم و حه‌په‌سام کاتێک ئه‌و ته‌عبیره‌ی ئێوه‌م دی که ده‌ڵێن: "لڤین .... هه‌م بابه‌ته‌که‌ی بڵاوکرده‌وه‌و هه‌م به‌خه‌ڵکیشی وت ئاگادار بن چۆن ده‌یخوێننه‌وه" له بابه‌تی لڤین و شکاندنی ریکۆردی زه‌واهیریدا لڤین / ژ :70 بۆچی براده‌رینه ئه‌گه‌ر ئێوه به خه‌ڵکی نه‌ڵێن چۆن بیخوێننه‌وه ئیتر نازانن ؟ به‌راستی ئه‌مه سوکایه‌تی کردنه به هزرو بیری خه‌ڵکی و، بم به‌خشن ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌م قسه‌یه که لڤین کردوویه‌تی قسه‌یه‌کی بێ مانایه و دژه له‌گه‌ڵ دروشمه‌که‌ی خۆشتان ، که ده‌بێت لێ بگه‌ڕێن خه‌ڵکی خۆی به بیری خۆی شت بخوێنێته‌وه و نه‌ک بتانه‌وێت به چاویلکه‌ی ئێوه شته‌کان ببینێت و به ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێوه ته‌ماشای ده‌وروبه‌ر‌ی بکات! ئیترله من پرسیار و تێبینی و ره‌خنه له ئێوه‌ش وه‌ڵام و روونکردنه‌وه و ده‌رخستنی داواکراو؟ په‌راوێزه‌کان: (1)لێره‌دا له‌نگیه‌ک له داڕشتنه‌کدا هه‌یه به‌ڵام ده‌ستکاریم نه‌کردووه ، پێم وایه راستتره بووترێت (سه‌رکرده‌ی جیهادیه تونده‌کانه). (2) ئه‌م رسته‌یه داڕشتنی لڤینه(تیرۆرستێکی پڕ مه‌ترسیدار) من پێـم وایه له‌نگی تێدایه باشتره بوترێت (تیرۆرستێکی پڕ مه‌ترسی ) یاخود (تیرۆرستێکی مه‌ترسیدار) یان( تیرۆرستێکی زۆر مه‌ترسیدار).
|
|
|||||||||||||