-----

 

    

pic

   
   
 

كه‌ركوك
ئاوات ئالانی‌

چوارشه‌ممه‌-27-ئاب(مانگی 8)-2008
كـێ‌ ئـه‌زانـێ‌ دڵـه‌ی‌ شـه‌یـدام ئاشـقی‌ كـام شـاری‌ جــوانـه‌
دیــیـه‌م ویـَڵـی‌ كـام شــه‌قــام و كــۆڕو ژوانـی‌ ئـێـــوارانـه‌


بـه‌ر له‌وه‌ی‌ من بی دركێنم له‌ گشت لاوه‌ گه‌وره‌و بـچـوك
لـه‌ ناخـیانا شه‌پـۆلی‌ دا  سـه‌دای‌ خۆشم ئه‌وێـی‌ كه‌ركـوك


كـه‌ركـوك هـه‌نـاسـه‌ی‌ گــڕی‌ تـۆ هـه‌وێـنی‌ ئـه‌ویـنی‌ مـنه‌
لـه‌ دوری‌ تـۆیــه‌ بـێ مـه‌ئـوام بـه‌ بـێ‌ تـۆ شـونـاسـم ونـه‌


كــه‌ركـوك شـاری‌ شـیریـنـی‌ مـن مایه‌یی‌ پیـَكـه‌وه‌ ژیـانـی‌
نـه‌یـار بـۆ خـوێـنی‌ ناخـی‌ تۆ ئـه‌گیـَڕێ‌ فـێلـَـو پـیــلانـی‌


لـه‌ نـه‌خشـی‌ دڵـما تـۆمـاره‌ سـیـمـای‌ كـه‌ركوكـی‌ شـیرینـم
ڕه‌گـی‌ ڕۆحم لـه‌م خـاكـــه‌یـه‌ بـۆیـه‌ سـه‌وز بـووه‌ ژیـنــم


جوانی‌ كه‌ركوك وای‌ لێكردم شـه‌ڕی‌ ئه‌وین هه‌ڵگیرسیـَنم
نـاوی‌ بـكـه‌م به‌ كـاڵای‌ ڕۆح، نـه‌یـار بـه‌خـه‌م بـسوتـێــنـم



awatalany@yahoo.com