|
|
شوێنی دورگه‌ی سه‌قلییه له خوارووی ئیتالیا |
|
|
|
|
|
|
|
قه‌یره‌وان، ئه‌و شاره‌ی( أسد بن الفرات) تێیدا پێگه‌یی و بوو به زانا‌و سوپاسالاری ئیسلام |
|
( أسد بن الفرات) ئه‌و سه‌رله‌شكره‌ی ئیسلام بناسه!
ئاماده‌كردنی: عبدالله كریم
پێنجشه‌ممه-28-ئاب(مانگی 8)-2008
ناوى ته‌واوی ( أبو عبد الله أسد بن الفرات بن سنان) ه، له ساڵی (142) ك له ( قه‌یره‌وان) (1) له دایك بووه، باوكی ئه‌سه‌د له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ( نیسابور) (2) ه، به‌ڵام به‌گه‌شتێك چۆته كوردستانی توركیا‌و له‌وێ له شاری (حهرڕان) (3) له ناوچه‌ی ( دیار به‌كر) (4) نیشته‌جێ بووه‌و ئه‌سه‌د مناڵی خۆی له‌ناو كوردان به‌سه‌ر بردووه، پاشان باوكی ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ سوپای ( محمد بن الاشعث) جارێكی تر بۆ قه‌یره‌وان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و ئه‌سه‌دی كوڕیشی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه، ئه‌سه‌د كه ئه‌و كاته هێشتا هه‌ر مناڵ بوو له قه‌یره‌وان پێگه‌یی و بوو به زانا، زانستی شه‌رعی له ( ئه‌فریقییه) (5) له‌سه‌ر ده‌ستی ( علي بن زياد) وه‌رگرت.
پاشان له ساڵی (172) ك به شوێن عیلمی شه‌رعیدا به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات سه‌فه‌ری كرد، له‌وێ له‌سه‌ر ده‌ستی (الإمام مالك) پاشان له عێراق له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ردوو زانا ( أبي يوسف والشيباني) پاشان چوو بۆ میسر‌و له‌وێش له‌سه‌ر ده‌ستی ( ابن القاسم) زانستی شه‌رعی وه‌رگرت، له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ قه‌یره‌وان به وانه بێژیی و بڵاوكردنه‌وه‌ی عیلمی شه‌رعی خه‌ریك بوو، زۆر كه‌س له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و فێربوون و هه‌ڵكه‌وتن، به نموونه وه‌ك زانا‌و شێخی به‌ناوبانگ ( سحنون بن سعید) (6).
( أسد بن الفرات) له‌ساڵی (204) ك بوو به دادوه‌ری شاری قه‌یره‌وان و به‌و شێوه‌یه خزمه‌تی ده‌كرد، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ( زيادة الله بن إبراهيم) ویستی شاری ( صقلیة) (7) فه‌تح بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ( أسد بن الفرات) ى كرده فه‌رمانده‌ی سوپا‌و كه‌شتی گه‌ل و له ساڵی (212) ك به‌ره‌و سه‌قلییه ئاڕاسته‌ی كرد، ( أسد بن الفرات) یش به (10) هه‌زار كه‌سه‌وه هێرشی برد‌و سه‌قلییه‌ی فه‌تح كرد.
( أسد بن الفرات) له مانگی ( ره‌بیعی دووه‌می) ساڵی (213) ك له‌كاتی گه‌مارۆدانی شاری ( سیراقوسه) (8) ی ئیتاڵیدا دا به نه‌خۆشی ( تاعون) وه‌فاتی كرد، هه‌ر له‌وێ نێژرا‌و گۆڕ‌و مزگه‌وته‌كه‌شی هه‌تا ئێستا له‌وێ ماوه.
|
|
شاری( دیار به‌كر) ئامه‌د به‌كوردی، ئه‌و شاره‌ی( أسد بن الفرات) مناڵی له‌وێ به‌سه‌ر بردووه |
|
|
|
شاری( سیراقوسه) سیراكوزا به ئیتاڵی، ئه‌و شاره‌ی گۆڕ‌و مزگه‌وتی( أسد بن الفرات) ی هه‌تا ئێستا لێماوه |
|
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پێڕست:
(1) قه‌یره‌وان: شارێكی تونسییه، (160) كم له ( تونس) ی پایته‌خته‌وه دووره، عوقبه‌ی كوڕی نافیع له ساڵی (50) ك درووستی كرد. (2) نیسابور: ( به فارسی: نیشابور) شارێكه له باكووری ئێران له ده‌وروبه‌ری تاران، له سه‌ره‌تای ئیسلامدا مسوڵمانان فه‌تحیان كرد، هه‌ردوو ئیمامی فه‌رمووده موسلیم و حاكم نیشته‌جێی نیسابور بوون.
(3) حهرڕان: شارێكی گه‌وره‌و به‌ناوبانگی وڵاتی (میزۆپۆتامیا) ی كۆنه، ئێستا ده‌كه‌وێته ( كوردستانی سوریا) له‌سه‌ر رێی (موصل) و (شام)، مسوڵمانان له ساڵی (639) ز فه‌تحیان كرد، زانای گه‌وره‌ی تیاهه‌ڵكه‌وتووه له‌وانه: ( ثابت بن قرة) و ( ابن التيمية).
(4) دیار به‌كر: ( به كوردی: ئامه‌د) شارێكی كوردییه، ده‌كه‌وێته خوارووی رۆژهه‌ڵاتی توركیا له‌سه‌ر لێواری رووباری دیجله، له دوای عینتاب دووه‌م شاری گه‌وره‌ی كوردستانی توركیایه، به ژیاری به‌ناوبانگ و فۆلكلۆری ده‌وڵه‌مه‌ندی ناسراوه.
(5) ئه‌فریقییه: هه‌رێمێكه له هه‌رێمه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ده‌وڵه‌تی (تونس) ی ئێستا‌و هه‌ندێ ناوچه‌ی لیبیای ده‌گرته‌وه.
(6) الامام سحنون: به‌ناوبانگترین و گه‌وره‌ترین دادوه‌رو فه‌قیهی مه‌زهه‌بی مالیكی بوو له مه‌غریب، زانایه‌كی زاهید بوو له وتنی حه‌قدا له هیچ فه‌رمانڕه‌وایه‌ك نه‌ده‌ترسا، له ساڵی (240) ك وه‌فاتی كرد.
(7) سه‌قلییه: ( به ئیتاڵی: سیكیلییا) گه‌وره‌ترین دوورگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته، ده‌كه‌وێته باكووری ( ماڵته) به‌رامبه‌ر (تونس)، جۆرێك له ئۆتۆنۆمی هه‌یه، مسوڵمانان له ساڵی (212) ك فه‌تحیان كرد.
(8) سیراقوسه: ( به ئیتاڵی: سیراكوزا) ده‌كه‌وێته دوورگه‌ی سه‌قلییه، شارێكی گه‌شت و گوزاری زۆر جوانه.
|