-----

 

    

pic

   
   
 

كانیاوی‌ ڕۆح
شیعری‌: ئاوات ئالانی‌

هه‌ینی-05-ئه‌یلوول(مانگی 9)-2008
مانـگـی‌ زیـكـرو نـزا هـه‌ڵـهـات لـه‌ دڵـمــا ئـاوانـابـێ‌
نووره‌ بۆ ناخی‌ تاری‌ مه‌،مـه‌گه‌ر دڵ خۆی‌ ته‌رابـێ‌


فـه‌رشـی‌ دڵـم ڕاخـسـتـووه‌ شامانـگی‌ سـاڵ مـیـوانـه‌
له‌ ئامێزیا ڕۆحـم ئه‌شۆم چونكه‌ ڕه‌ش بوی‌ تاوانه‌


كه‌ جامی‌ ڕۆحم خاڵی‌ بێ‌ جه‌سته‌ی‌ تێریش برسییه‌
دڵێ‌ گــوڵـی‌ نـزا نـه‌گــرێ‌ جــوانـی‌ وجــودی‌ نــیــیــه‌


به‌ر له‌وه‌ی‌ مانگی‌ جوانی‌ بێ‌ هه‌ربه‌ره‌و دونیا ئه‌چوم
پــه‌شیــمـانــم لـه‌ ڕابـردوو دیـمـه‌وه‌ ڕۆحـی‌ ون بــوم


مانـگی‌ هه‌وریـن ئـه‌وینـی‌ خـوا ئـه‌بارێنێ‌ به‌ سه‌رما
حه‌زی‌ تاوان ئه‌خنكـێنـێ‌  جـوانی‌ ئـه‌ڕوێ‌ لـه‌ دڵــما


خوایه‌ شه‌یدای‌ شه‌وی‌ قه‌در و شه‌می‌ جانانی‌ تۆ بوم
لـه‌ كڕنـووشـا دۆزیـمـه‌وه‌ كـانـیـی‌ بـۆ ڕۆحـی‌  تـینوم


هونه‌رمه‌ندان:سه‌لیم عومه‌رو موسلیم عبدلله‌ قه‌سرێ‌، به‌م شیعره‌ پێشوازی‌ له‌ ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ن