10/9/2008
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له سایتی ئاوێنه‌دا ئه‌م سه‌ردێڕه‌م به‌رچاو که‌وت :
(هه‌ر تاكێكی عێراقی مانگانه سێ ده‌فته‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رده‌كه‌وێت)
کاتێک بابه‌ته‌که‌م خوێنده‌وه بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌مه قسه‌ی خاتوو (سه‌بریه غه‌فار ئه‌مین) که ئاوێنه به‌م چه‌شنه ناوی هێناوه : ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه‌و جێگری به‌رپرسی لیژنه‌ی ته‌ندروستی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانه، ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی‌و شورای گشتی ئێستای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه.
قسه‌که‌شی له دیدارێکدا کردووه که کاک خه‌بات نه‌وزاد ئاماده‌ی کردووه بۆ ئاوێنه.
ئه‌مه قسه‌کانی خاتوو سه‌بریه له‌وباره‌یه‌وه:
راسته گرفتی نیشته‌جێبون گه‌وره‌یه، به‌ڵام شتی له‌وه گه‌وره‌تر هه‌یه كه قسه‌ی له‌سه‌ر ناكرێت. گه‌ر دابه‌شكردنێك بكه‌ین له‌نێوان 2.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت رۆژانه ئه‌چێته ده‌ره‌وه تائێستا هه‌موو دانیشتوانی عێراق نه‌گه‌یشتووه‌ته 30 ملیۆن، ئه‌گه‌ر دابه‌شكردنێكی بیركارییانه بكه‌یت، هه‌رتاكێك مانگانه 30000هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ر ده‌كه‌وێت ، ئه‌ی بۆ له‌سه‌رئه‌وه قسه‌ناكرێت.
ئاوێنه: ئێوه نوێنه‌ری خه‌ڵك نین؟ بۆ قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌ن؟
سه‌بریه غه‌فار: ئێمه له موناقه‌شه‌ی بودجه‌دا قسه‌ی زۆرمان له‌سه‌ر كردووه، به‌س به‌داخه‌وه سه‌یر ئه‌كه‌یت جارێكی دی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پاره زۆره بۆ دوو فراكسیۆنه‌كه ئه‌بێت‌و، به ئیتیفاقیات ته‌رتیب ئه‌كرێت كۆده‌نگی دروست نابێت.
ئاوێنه: له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك وتت تاكێكی عێراقی 3 ده‌فته‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رده‌كه‌وێت؟ ئایا تائێستا په‌رله‌مان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌مه‌دا كردووه؟
سه‌بریه غه‌فار: نه‌خێر، من خه‌مڵاندنێك بۆ ئێوه ده‌كه‌م، پاره زۆره له‌م عێراق‌و كوردستانه‌دا، پاره ئه‌وه‌نده كه‌م نیه هاوڵاتی بێت سه‌یری داهاتی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان بكات 4 ملیۆنێك وه‌رده‌گرێت.
خوێنه‌ری هێژا بێ زه‌حمه‌ت با به‌یه‌که‌وه ئه‌و خه‌مڵاندنه‌ی خاتوو سه‌بریه لێک بده‌ینه‌وه بزانین ئه‌م سێ ده‌فته‌ره دۆلاره چۆن چۆنیه؟!!!
له قسه‌کانی خاتوو سه‌بریدا :
دراو:
نه‌وتی رۆیشتوو رۆژانه = 2.5 دوو ملیۆن و نیو ملیۆن به‌رمیل.
ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق = تائێستا هه‌موو دانیشتوانی عێراق نه‌گه‌یشتووه‌ته 30 ملیۆن.
داواکراو :
هه‌رتاکێکی عێراقی مانگی چه‌ندی به‌رده‌که‌وێت له پاره‌ی نه‌وت؟
سه‌لماندن:
ئه‌گه‌ر دابه‌شكردنێكی بیركارییانه بكه‌یت
ئه‌نجام:
هه‌رتاكێك مانگانه 30000 سی هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ر ده‌كه‌وێت(واته سێ ده‌فته‌ر).
به‌راستی بیرکارییه‌کی ناته‌واوه به بێ ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بزانین راسته‌وخۆ ئه‌م ئه‌نجامه ده‌رهات .
براده‌رینه هه‌رچه‌ندم کرد و سوتام هه‌رچی زه‌رب وته‌قسیم و کۆکردنه‌وه‌و لێده‌رکردنم کرد نه‌مزانی چۆن چۆنی خاتوو سه‌بریه گه‌یشتووه به‌م ئه‌نجامه.
به‌ڵام وه‌رن با پێکه‌وه ئه‌و ژمارانه‌ی ئه‌و داویه‌تی به‌کاری بهێنین بزانین ده‌گه‌ینه چی؟
با ئێمه له ئه‌نجامه‌که‌وه بۆی بچین که ئه‌و زۆر پێداگری له‌سه‌ر کردووه تاوه‌کو بزانین نرخی به‌رمیلێک چه‌ند ده‌رده‌چێت؟
ئه‌گه‌ر هه‌ر تاکێک مانگی 30000 سی هه‌زار دۆلار (سێ ده‌فته‌ر) به‌ربکه‌وێت.
ئه‌گه‌ر ژماره‌ی دانیشتوان 30000000 سی ملیۆن بێت
که‌وابوو بڕی پاره‌ی نه‌وت له مانگێکدا = 30000 * 30000000
بڕی پاره‌ی نه‌وت له مانگێکدا= 900000000000 نۆ سه‌د ملیار دۆلار
بڕی نه‌وتی رۆیشتوو له مانگێکدا = بڕی به‌رمیلی رۆێشتوو له رۆژێکدا * 30 رۆژ
بڕی نه‌وتی رۆیشتوو له مانگێکدا= 2500000 به‌رمیل* 30 رۆژ
بڕی نه‌وتی رۆیشتوو له مانگێکدا=75000000 هه‌فتاو پێنج ملیۆن به‌رمیل
نرخی یه‌ک به‌رمیل = بڕی پاره‌ی نه‌وت له مانگێکدا/ بڕی نه‌وتی رۆیشتوو له مانگێکدا(به‌رمیل)
نرخی یه‌ک به‌رمیل= 900000000000/75000000 =12000 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک
واته ده‌فته‌رێک و بیست وه‌ره‌قه
به‌راستی نرخێکی نه‌ک خه‌یاڵی بگره خورافیه؟!
خۆ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی دانیشتوان 25000000 بیست و پێنج ملیۆنیش بێت
ئه‌وکاته نرخی یه‌ک به‌رمیل = 10000 ده هه‌زار دۆلار (ده‌فته‌رێک)
به‌ڕاستی بیرکارییه‌کی سه‌یره ، له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ئاوێنه به‌بێ هیچ قسه له‌سه‌رکردنێک ئه‌وه ده‌کاته مانشێت و ناونیشانی دیدار و به خشکه‌یی به‌سه‌رتا تێپه‌ڕ ده‌بێت!!!
ئنجا بابێین به‌جۆرێکی تر حسابی بکه‌ین، با خۆمان نرخی به‌رمیلێک نه‌وت وه‌ربگرین بزانین سێ ده‌فته‌ره‌که ئاوێنه ده‌بێت به‌چه‌ند.
ئه‌گه‌ر نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وت به 120 دۆلاریش دابنێین که هه‌رگیز تێکڕای نرخه‌کان ناگه‌نه ئه‌م نرخه به‌رزه ئه‌وا حسابه‌که به‌م جۆره ده‌بێت.
نرخی نه‌وتی رۆیشتوو له‌مانگێکدا = نه‌وتی رۆژێک *30 * نرخی به‌رمیلێک
نرخی نه‌وتی رۆیشتوو له‌مانگێکدا=2500000*30*120
نرخی نه‌وتی رۆیشتوو له‌مانگێکدا=9000000000 نۆ ملیار دۆلار
به‌شی هه‌ر تاکێک له مانگێکدا = نرخی نه‌وتی رۆیشتوو له‌مانگێکدا/ ژماره‌ی دانیشتوان
به‌شی هه‌ر تاکێک له مانگێکدا=9000000000/30000000
به‌شی هه‌ر تاکێک له مانگێکدا= 300 سێسه‌د دۆلار
ئه‌گه‌ر ژماره‌ی دانیشتوانیش = 25000000 بیست و پینج ملیۆن بێت
ئه‌وا به‌شی هه‌ر تاکێک له مانگێکدا=9000000000/25000000
ئه‌وا به‌شی هه‌ر تاکێک له مانگێکدا=360 سێسه‌دوشه‌ست دۆلار
ئه‌مه حسابی قه‌ڵه‌م و کاغه‌ز که باوه‌ڕ ناکه‌م هه‌ڵه‌ی تێدایه هه‌رچه‌نده ئومێده‌وارم به‌هه‌ڵه‌دا چووبم !!!
ئه‌مه‌ش لینکی دیداره‌که‌یه له سایتی ئاوێنه!!!!
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Babet&Jimare=183