مزگه‌وتی فیرده‌وس یان کوردسات!
نه‌وزاد عه‌لائه‌دین نوری
دووشه‌ممه-22-ئه‌یلوول(مانگی 9)-2008
ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا رێم که‌وته گه‌ڕه‌کی کوردسات و مزگه‌وتێکم تیا به‌دی کرد به‌ناوی (فیرده‌وس) ، ئه‌گه‌ر چی ئێشتا ته‌واو نه‌کرابوو به‌ڵام به‌شێکی لێ ئاماده کرا بوو بۆ نوێژ کردن که به‌لامه‌وه زۆر دڵگیر بوو هه‌روه‌ک ناوه‌که‌ی. به‌ڵام له‌م ره‌مه‌زانه‌دا له وێوه تێپه‌ڕیم و بینیم که‌وا ناوه‌که‌ی گۆڕاوه بۆ (کوردسات) ، حیکمه‌ت چیه له‌م گۆڕینه ؟! تو خوا کام ناوه کاریگه‌ر تر و گونجاو تره بۆ سه‌ر دڵ و ده‌روونی موسڵمان و نوێژ خوێنان کوردسات یان فیرده‌وس ؟! وابزانم وه‌ڵام لای هه‌موو ئه‌هلی نوێژ و جومعه‌و جه‌ماعه‌تێک ئاشکرایه که نه‌ک هه‌ر فیرده‌وس شیرینیتره ، به‌ڵکو هه‌ر به گونجاو نازانرێت ناوی کوردسات له‌گه‌ڵ فیرده‌وسدا به‌راورد بکرێت؟ راسته کوردسات ناوی گه‌ڕه‌که‌که‌یه به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی ناوه‌که هه‌مووان ده‌زانین ناوی ته‌له‌فیزیۆنێکه تاسه‌ر ئێسقان عه‌لمانیه و هه‌موو گیانی خزمه‌ت به دوور که‌وتنه‌وه‌ی مرۆڤ له ئیسلام ده‌کات و بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌مکی جیاکردنه‌وه‌ی ئاین له ژیان و ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها بێهۆشکردنی لاوانه به‌و کلیپانه‌ی که سه‌ر‌تاپایان دوورن له به‌ها ئایینی و نه‌ریته ره‌سه‌نه‌کانی کورده‌واری و له‌وه‌ش زیاتر بیری به خۆرئاواییکردن (تغریب) به‌سه‌ریدا زاڵه و تۆسقاڵێکیش خزمه‌ت به‌په‌یام و به‌رنامه‌ی مزگه‌وت ناکات و بۆ ناویش بێت ساتێ قورئانی تیا ناخوێنرێت . ئیتر گونجاوی ناوی کوردسات بۆ ناوی مزگه‌وتێک ده‌بێت چی بێت؟!!!! خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ناوی کوردسات له‌ومزگه‌وته بنرایه ئه‌وا به‌هه‌رحاڵ ، به‌ڵام گله‌یی و گازنده و ناڕه‌زایی له‌وه‌یه که دوای ئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا ناوی فیرده‌وسی لێ نراوه ، هاتوون و ناوه‌که‌یان گۆڕیوه بۆ کوردسات. به‌ڵێ کاتێک به‌ره‌و مزگه‌وتی فیرده‌وس ده‌چیت و وشه‌ی( فیرده‌وس)ت به‌رچاو یان به‌ر گوێ ده‌که‌وێت ئه‌وا ناخ و بیر و هۆشت هه‌مووی وێنه‌ی به‌هه‌شتی تیا به‌رجه‌سته ده‌بێت ، به‌ڵام کاتێک وشه‌ی کوردسات دێته به‌ر چاو یان به‌رگوێ له‌پاڵ مزگه‌وتدا هه‌موو ئه‌و وێنه ناقۆڵایانه زیهنت قورس ده‌که‌ن که شه‌و و رۆژ له کوردساته‌وه په‌خش ده‌کرێت به پێچه‌وانه‌ی په‌یامی مزگه‌وته‌وه. جێی خۆیه‌تی به‌و که‌سانه بڵێین که له پشت ئه‌م ناو گۆڕینه‌وه‌ن به‌راستی بڕیارێکی دوور له حیکمه‌ت و کارێکی نه‌شیاو و و هه‌ڵوێستێکی ناله‌بارتان نواندووه. له‌وه‌ش دڵنیا بن ئه‌گه‌ر بتوانن ناوی مزگه‌وتێکیش بگۆڕن ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانن ناوه‌ڕۆکی مزگه‌وت بگۆڕن و تا قیامه‌ت بانگی هه‌ق ده‌دات به‌گوێی بوونه‌وه‌ردا. له هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه مزگه‌وتێک له خوار فیرده‌وسه‌وه هه‌یه به‌ناوی (حاجی سه‌ردار ئاغا ره‌زا) ، به‌ڵام نه‌چوون ناوی ئه‌و بگۆڕن که باشتر وه‌ها بوو ناوی ئه‌و بگۆڕن به‌ڵام نه‌ک به کوردسات به‌ڵکو به ناوێکی خۆش له وێنه‌ی فیرده‌وس ، چونکه له‌گه‌ڵ ته‌قدیرم بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و ناوه‌ی له‌و مزگه‌وته ناوه باشتر وایه ناوی مزگه‌وت به‌ناوی دروستکه‌ره‌که‌یه‌وه نه‌بێت به‌ڵکو ناوێكی گرنگ و پڕ بایه‌خی بۆ هه‌ڵبژیررێت له ناوه‌کانی نێو قورئان و سوننه‌ت یان که‌سایه‌تیه خواناسه‌کانی سه‌رده‌می زێڕینی ئیسلامه‌تی یان که‌سایه‌تیه موسڵمانه ناوداره‌کانی گه‌لی کورد. هیوادارم ئه‌وانه‌ی له‌وه ده‌گه‌ڕێن ناوی مزگه‌وتی له وێنه‌ی فیرده‌وس بگۆڕن به‌ناوی له چه‌شنی کوردسات وه‌ڵامێکیان پێ بێت بۆ لای خوای گه‌وره که روویان بێت بیدرکێنن له حزووری په‌روه‌ردگارا کاتێک خوای گه‌وره لێیان ده‌پرسێت بۆچی ناوی ئه‌و مزگه‌وته‌تان به‌وجۆره گۆڕی؟!!
20/ره‌مه‌زان/1429
|