به‌رپرسه‌كان ویژدانتان بجولێ ئه‌گه‌ر نه‌مردووه
ڕابه‌ر سورچی / سۆران
هه‌ینی-26-ئه‌یلوول(مانگی 9)-2008
ماوه‌یه‌كه هه‌ندێ له‌كه‌ناڵه سه‌ته‌لایته كوردیه‌كان هه‌ندێ به‌رنامه‌ی ئینسانیی ویژدان هه‌ژێن له‌سه‌ر حاڵ ووه‌زعی خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تی ئه‌م ولاَته خێرله‌خۆنه‌دیوه‌ی كوردستان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆئه‌وانه‌ی كه‌ویژدانیان وون نه‌كردووه‌و مادده هه‌مووبه‌ها مرۆییه‌كانی له‌بیر نه‌بردونه‌ته‌وه نمونه‌ی به‌رنامه‌ی گه‌نجینه‌ی كوردستان TVوخوانی گه‌لی كوردستان وپێنج خوله‌كی سه‌ته‌لایتی نه‌ورۆز كه‌به‌شێك له‌موعانات وده‌رده‌سه‌ریه‌كانی هه‌ندێ خه‌ڵكی هه‌ژاروكه‌م ده‌رامه‌تی كوردستان‌مان پیشان ده‌ده‌ن كه ڕه‌نگه زۆرێك له‌ئێمه لێ ی بێ ئاگا بوبین به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی لایه‌نی ماددی وداراییان باشه، ئه‌گه‌ر چی كه‌م وزۆر تێبینیمان له‌سه‌ر شێواز‌و ئه‌دای هه‌ندێ له‌و به‌رنامانه هه‌یه به‌لاَم هه‌رچۆنێك بێت ئیجابیاتی خۆیان هه‌یه هه‌روه‌ك بێ سلبیاتیش نین لایه‌نه ئه‌رێنیه‌كانی ئه‌و به‌ۆنامانه ئاشكرا كردنی ده‌ردومه‌ینه‌تیه‌كانی خه‌لكی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ت ونیشان دانی ناعه‌داله‌تیه‌كانی ده‌سه‌لاَت وجولاَندنی هه‌ستی كه‌سانێكی خواپێ‌داو بۆیارمه‌تی دانیان وه‌كۆكردنه‌وه‌ی بڕێك یارمه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌نالاَنه بۆیان له‌مانه‌ش گرنتر ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌م خه‌ڵكه هه‌ژاره هه‌ست ده‌كات كه‌سانێك ئاگایان له‌موعاناتی ئه‌وان هه‌یه لایه‌نه نه‌رێنیه‌كه‌شی بریتیه له‌وه‌ی كه‌ئه‌م هه‌ژارانه زیاترهه‌ست به‌بێنازی ده‌كه‌ن كاتێك ده‌بینن موعانات ومه‌ینه‌تیه‌كانیان پیشانی خه‌ڵك ده‌درێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌رلایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵنه‌ستێ بۆدابین كردنی پێداویستیه‌كانیان، مرۆڤ كاتێ دیمه‌نی ده‌ردوو مه‌ینه‌تی ئه‌م هه‌ژارانه ده‌بینێت هه‌ندێ جار خۆزگه ده‌خوازێت ده‌سه‌لاَتداروبه‌رپرسێك بوایه تابه‌ده‌م داواكاری ئه‌م خه‌ڵكه بێده‌رامه‌ته بچوایه‌و پێداویستیه‌كانیان بۆ جێ به‌جێ بكات وه‌لێ له‌هه‌مان كات دا له‌و بۆچونه‌ی په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌وبۆچونێكی ترسه‌رهه‌ڵئه‌دات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه تۆبڵێ ی ئه‌وكات پله‌وپایه‌و مادده هه‌ست كردن به‌لێپرسراوی له‌بیر منیش نه‌ده‌برده‌وه ئه‌وكاتیش توشی شه‌رمه‌زاری دونیا‌و دواڕۆژ ده‌بووم بۆیه له‌م نێوه‌نده‌دا ئینسان حه‌ز به‌نه‌بوونی ده‌كات تابه‌چاوی خۆی ئه‌م دیمه‌نه ویژدان هه‌ژێن وئه‌م جیاوازی وناعه‌داله‌تیانه‌ی نه‌بینیایه،چ دیمه‌نێك دیمه‌نی منداڵێك كه له‌گه‌رمای ئه‌م هاوینه فووی ئه‌كرده نێو ده‌سته‌كانی له‌جیاتی فێنككه‌ره‌وه ئه‌یكرد به‌ده‌م وچاوو جه‌سته ناسكه‌كه‌یدا ده‌بێ ویژدان بۆكوێ باری كردبێ ئه‌ی ئێوه‌نین ده‌ڵێن ئه‌وه‌نده‌وئه‌وه‌نده ساڵه بۆ ئازادی گه‌ل ونیشتمان خه‌بات ده‌كه‌ین ئه‌ی ئێوه‌نین ده‌ڵێن مرۆڤ ده‌بێ خزمه‌تكاری میلله‌ت و ولاَتی خۆی بێت ئێوه نین دروشمی یه‌كسانی ومافه‌كانی مرۆڤ وچی وچیتان به‌رز كردۆته‌وه مه‌گه‌ر ئه‌وان مرۆڤ نین، خۆئه‌گه‌رله‌ولاَتێكی بێ داهاتی وه‌كو هه‌ندێ له ولاَتانی ئه‌فریقیاش بژیباین ئه‌وه‌نده گلله‌یمان له‌ده‌سه‌لاَت نه‌ده‌بوو به‌لاَم هه‌ر له‌م كه‌نالاَنه‌شه ڕۆژانه‌وشه‌وانه ڕیكلام بۆ شاری خه‌ونه‌كان گوندی ئه‌ڵمانی و چی وچی ده‌كرێ كه ئاو‌و كاره‌بای (24) سه‌عاته‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ جۆره‌ها پێداویستی تر كه‌چی زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره‌ی ئه‌م كه‌نالاَنه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن كرێچی بێ موچه‌ن ، جگه له‌مه‌ش ئه‌م مه‌سره‌فه‌ی له‌كۆنسێرتی گۆرانیبێژێك ده‌كرێ پێداویستی ماڵه هه‌ژارێكی به‌زیاده‌وه پێ دابین ده‌كرێ كه‌چی ئه‌وانیش هێشتا له‌حكومه‌ت ڕازی نین پێیان وایه به‌قه‌د ماندووبوون وخزمه‌ت كردنیان هاوكاری نه‌كراون له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش كه‌جگه له‌شێواندنی هوته‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی داب ونه‌ریتی ڕه‌سه‌نی كورده‌واری وتغریب كردنی گۆرانی وئاوازی كوردی به‌رهه‌مێكی ترمان نه‌بینی بۆچی داهاتمان بۆكۆنسێرت وڤێلاوكۆمپانیاو سوپه‌ر ماركێت وئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رز هیچ قصوری نی یه وه‌لێ له‌ئاست دابین كردنی پارچه زه‌ویه‌ك وموچه‌یه‌كی هه‌ژارانه بۆ ئه‌م خێزانه كه‌م ده‌رامه‌تانه ده‌سته‌وسانیین،خۆئه‌گه‌رئه‌وانیش به‌شایانی ئه‌وه نازانن كه‌له‌ژیانێكی ئاسوده بژین بیرێك له‌دوا ڕۆژی خۆتان بكه‌نه‌وه كه‌ته‌نها ئه‌م ڕۆڵه ئازار چه‌شتوانه‌ن كه‌ده‌توانن به‌رگری له‌ولاَت ونیشتمان وكورسیه‌كانتان بكه‌ن نه‌ك ئه‌و ڕۆلانه‌تان كه‌ڕۆژێك له ڕۆژان تالاَوی برسێتی وتینوێتیان نه‌چه‌شتووه وسه‌رمای زستان وگه‌رمای هاوین له‌به‌ر سپلیت كاری تێنه‌كردوون ،جێ ی خۆیه‌تی له‌كۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌ست خۆشی له‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌وكه‌نالانه بكه‌ین هیوادارین هه‌نگاوی ئه‌رێنی تری به‌دواوه بێت .
|