ڕاگه‌یاندنی كه‌ناڵه ئاسمانێكانی كوردستان مرۆڤ توشی شۆک ده‌که‌ن.........!!
هیوا شوانی
یه‌کشه‌ممه-05-تشرینی یه‌که‌م(مانگی 10)-2008
د‌یاره ئه‌وه‌ی ڕۆژانه له‌که‌ناڵه ته‌له‌فیزۆنه ئاسمانێکانه‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه ده‌بینرێت له‌سه‌ر کێشه‌ی کۆمڵگایی کوردی و خانه‌واده هه‌ژارو که‌مدرامه‌ته‌کانو ئه‌ومرۆڤانه‌ی که‌پێویستیان به‌هاوکاریکردن هه‌یه له‌بواره جوداکاندا به‌لای من‌و هه‌موو کوردێکه وه زۆر سته‌مه به‌مجۆره ناشیاوه بخرێنه ژێری زوومی کامیرای سه‌رشانی هه‌ندێ له‌پشکه‌شکه‌ری ئه‌و به‌رنامانه‌وه. به‌ڕاستی هه‌ر مرۆڤێک تۆزێک هه‌ستو ویژدانی مرۆڤایه‌تی هه‌بێت به‌بینی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی که‌ڕۆژانه له‌سه‌ر شاشه‌ی ئه‌و که‌ناڵانه‌وه‌و داوای هاوکاری ده‌که‌ن له‌خه‌ڵکانی خاوه‌ن به‌زه‌یی بۆ هاوکاریکردنیان،من به‌شه‌رمی ده‌زانم بۆ داموده‌ستگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌رێم که‌چاویان له‌ئاستی ئه‌ومرۆڤانه نوقاندووه. هه‌رچه‌نده وه‌کو مرۆڤێکی خاوه‌ن هه‌ستو ویژدان ناخم له ٣ لاوه ده‌هه‌ژێت به‌بینینیی هه‌ر مرۆڤێکی که‌مئه‌ندام و خانه‌واده‌یه‌کی که‌مدرامه‌ت و که‌سێکی ده‌رده‌دار که‌هه‌موو پێویستیان به‌هاوکاریه ده‌خرێنه به‌ردیده‌ی مرۆڤایه‌تی له‌شاشه‌ی که‌ناڵه کوردێکانه‌وه،ئه‌م شێوه کردارانه هه‌رچه‌نده خراپ نیه به‌ڵام به‌ڕاستی کوشتنی ناخی ئه‌و مرۆڤه پێویستداره‌یه، چونکه مرۆڤ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده کڵۆڵ وماڵوێران نه‌بێت چۆن ڕازی ده‌بێت به‌وه‌ی له‌که‌ناڵێکه‌وه هه‌موو کورد بیبینێت که‌پێویستی به‌یارمه‌تی هه‌یه ،جارێکی‌تر ده‌ڵێم ئه‌مکاره به‌ڕاستی شه‌رمه بۆ داموده‌ستگا په‌یوه‌ندیداره‌کان ناو حکومه‌ت وپارله‌مان که‌به‌رگی دیموکراسیان پۆشیوه‌و داهاتی کوردستان به‌فیرۆ ئه‌ده‌ن.چونکه ئه‌مرۆ شاراوه‌نیه لای خه‌ڵکی کوردستان که‌بودجه‌ی ساڵانه‌ی هه‌رێم خۆی له ( ٩ ملیار دۆلار) ئه‌دات وخه‌ڵکی کوردستانیش .٨٪ ی که‌مده‌رامه‌ته‌و بژێوی رۆژانه‌ی ژیانی تاکی کورد له‌ئاستێکی زۆر که‌مدایه،بۆیه ئه‌رکی سه‌رشانی حکومه‌ته بۆ دابینکردنی پێویستێکانی چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که‌پێویستیان به‌چاره‌سه‌ره هه‌یه چی له‌ناوه‌وه‌ی کوردستان یاخود له‌ده‌ره‌وه له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم ، وه‌هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر حکومه‌ت بۆ ئه‌و خانه‌واده که‌مدرامه‌تانه‌ی که‌پێویستیان به‌هاوکاریه له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه موچه‌یان بۆ دابین بکرێت له‌پێناوی به‌ربه‌ستکردنی راپێچانی منداڵه‌کانیان له خوێندنه‌وه بۆ کارکردن.ئه‌م جۆره که‌مته‌رخه‌مییه‌ی ده‌سته‌ڵات لێره‌دا ئه‌بێته هۆی قوتبوونه‌وه‌ی چه‌نده‌ها ره‌خنه‌وپرسیار به‌رووی حکومه‌ت و پا‌رله‌ماندا.چونکه ١٧ ساڵه (کاره‌باو ئاو‌و نه‌خۆشخانه‌و‌خوێندگاو خزمه‌ت گوزاری ڕێگاوبان له‌ئاستی پێویستدانیه له‌کوردستان، ئه‌گه‌ر بێتوو داهاتی کوردستان به‌راورد بکه‌ین له‌گه‌ڵ داهاتی هه‌ندێ له‌ووڵاتانی ئه‌ورووپاو ئه‌سکه‌نده‌نافیا به‌دڵنیاوه ئه‌توانیین بڵیین داهاتی کوردستان شان به‌شانی زۆر له‌و وڵاتانه ئه‌وستێته‌وه بگره زیاتریشه له‌کۆتایدا ماوه‌ته‌وه بڵێن ئاشی نه‌زانه‌وخۆا ئه‌گێڕێت؟؟؟؟؟؟ هیوا شوانی 2008.10.3
|