ئه‌م کورته وه‌ڵامه له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ی کاک ئارام قادره به ناونیشانی:
ئه‌مه‌ریكا و سوپای عێراق سه‌ركه‌وت یان نه‌یاره‌كانیان تێكشكا ؟!
سه‌ره‌تا ناونیشانه‌که‌ی کاک ئارام له‌رووی زمانه‌وه له‌نگه و راستتر وایه بڵێت:
ئه‌مه‌ریکا و سوپای عێراق سه‌رکه‌وتن یان نه‌یاره‌کانیان تێکشکان ؟!
پاشان له‌رووی ناوه‌ڕۆکه‌وه به کورتی ده‌ڵێم:
کاک ئارام گیان!
ئه‌و ده‌نگو باسه‌ی تۆ له پترایۆس و بۆشه‌وه باست کردووه که گوایه باری ئه‌منی عێراق رووی له باشی کردووه ، زۆر جێی متمانه نیه و ئه‌وه‌ش قسه‌ی من نیه به‌ڵکو قسه‌ی ئه‌و سه‌ر‌کرده‌یه‌یه که جێی پترایۆسی گرتووه‌ته‌وه که راسته‌وخۆ وتی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی به‌ده‌ست هاتوون فشه‌ڵ (هش)ن.
کاک ئارام گیان چاک ده‌که‌یت که جار جار له به‌ریتانیاوه به نوسینێک گۆمی له‌بیرچوونه‌وه‌ی ئارام قادر له کوردستان ده‌شڵه‌قێنیت و رایده‌گه‌یه‌نیت که تۆ هه‌یت، به‌ڵام به‌داخه‌وه نوسینه‌که‌ت لایه‌نێکی زۆر گرنگی له‌بیر کردووه به‌ویست بێت یان به له‌بیرچوون ، ئه‌ویش باسی ئه‌و لایه‌ن و تاقم و که‌سایاتیانه‌یه که به‌ڕێزیشتان یه‌کێکن له‌وان که کاتێک جیهاد له‌دژی روسیا له ئه‌فغانستان و چیچان بازاڕی گه‌رم بوو لێره نزا‌و گریان ئاواتخواستن بوو بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌یدانه به‌ڵام کاتێک جیهاده‌که هاته بن ده‌ستی خۆمان له کوردستان یان عێراق ئیتر چه‌ک دانان بوو به حیکمه‌تی پاراستنی جه‌ماعه ،وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێیت خوای گه‌وره ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌و جه‌ماعه‌ته تاپۆ کردبێت که ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێت ئیتر ئیسلام ده‌فه‌وتێت.
به‌ڵگه نه‌ویسته کوفر و ئیحتیلالی ئه‌مه‌ریکا هیچی که‌متر نیه له‌وه‌ی رووسیا به‌ڵکو زه‌می هه‌یه به‌سه‌ریه‌وه‌و ئه‌و مارینزانه‌ی له کوردستان پیاسه ده‌که‌ن هه‌ر ئه‌وانه‌ن که پێشتر ئاواتتان ده‌خواست خوا بیانکات به غه‌نیمه‌ی موجاهدین له جێگه‌کانی تر .
نه له دوور و نه له نزیک خۆت له‌و باسه نه‌داوه که که‌سانێک یان جه‌ماعه‌ت هه‌بوون هه‌ر نه‌هاتوونه‌ته مه‌یدان دژی ئیحتیلال به‌ڵکو له پێش بڕکێدا بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ژماره‌یه‌ک کورسی کارتۆنی زیاتر له حکومه‌ته‌که‌ی ئیحتیلالدا چونکه ئه‌مه رووی خۆت و کۆمه‌ڵه‌که‌ت ده‌گرێته‌وه.
که ئاشکرایه بتانه‌وێت و نه‌تانه‌وێت ئه‌م هه‌ڵوێسته و ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه (مه‌به‌ستم به‌شداریکردنی حکومه‌تی کارتۆنی ئیحتیلاله)قازانجه‌که‌ی چووه‌ته گیرفانی ئیحتیلاله‌وه بۆ ئارایشکردنی پرۆژه‌که‌ی خۆی و لاوازکردنی پرۆژه جیهادیه‌که .
واته پێش ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌می گروپه چه‌کداره‌کان بچێته گیرفانی ده‌وڵه‌ت و لایه‌نی تره‌وه وه‌ک تۆ باست کردووه ، ئیحتیلال و نۆکه‌ره‌کانی و هاوپه‌یمانه‌کانی نه‌ک قازانجی هه‌ڵوێسته‌که‌ی ئێوه‌و هاوشێوه‌ی ئێوه‌یان خستبووه‌وه گیرفانیانه‌وه ، به‌ڵکو خواردبووشیان و هه‌زمیشیان کردبوون .
واته ئێوه پارووه ئاسان و بێ ئێسقانه‌که بوون و به‌چه‌ند ساڵ پێش گروپه چه‌کداره‌کان سفره‌ی به‌رده‌می ئیحتیلالتان لێ پاککرایه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وان تا ئێستاش دڕکن له قوڕگی هه‌موو ئه‌مه‌ریکیه‌ک و ئه‌ڵقه‌له گوێکانیاندا.
زۆر چاک یه‌قینت هه‌بێت ئه‌و عه‌بدوڵا عه‌زاممه‌ی تۆ و ده‌سته براکانت نوسینه‌کانیتان به وانه ده‌وته‌وه پێمان، ئه‌گه‌ربمایه بۆ ئه‌م رۆژگاره‌و له ساحه‌ی کوردستان و عێراقدا بووایه هه‌رگیز هه‌ڵوێستی وه‌ک به‌ڕێزتان و ئه‌میری جه‌ماعه‌که‌تان نه‌ده‌بوو ، هه‌روه‌ها وه‌ک به‌ڕێزتان نه‌ده‌چوو له به‌ریتانیاوه بابه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه بنوسێت که پرۆژه‌ی چه‌کداری فه‌شه‌لی هێناوه . به‌ڵکو سه‌رکردایه‌تی ئه‌و شۆڕه سوارانه‌ی ده‌کرد که له که‌نداوه‌وه نازو نیعمه‌تی ماڵ و ژن ومنداڵ و سامان جێ دێڵن و رووده‌که‌نه عێراق بۆ دیفاع له ناموسی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ئه‌مه‌ریکیه‌کان و نۆکه‌ره‌کانیان به شه‌وو رۆژ خه‌ریکی ئه‌تک کردنین.
برای به‌ڕێزم ئه‌وه بزانه ئه‌و چه‌کدارانه‌ی تۆ باس له شکستیان ده‌که‌یت وه‌ڵامێکیان پێیه بۆ ئوممه‌ت و بۆ لای خواش که هه‌وڵی خۆیان داوه و توانای خۆیان خستووه‌ته گه‌ڕ(هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستم راستگۆکانیانه) ، به‌ڵام وه‌ڵامی ئێوه چیه که به بێ ته‌قه ساحه‌تان چۆڵکرد و ته‌نانه‌ت مزگه‌وتی جیهادیشتان پێ نه‌پارێزرا که به‌مزگه‌وتی بمێنێته‌وه نه‌ک شوێنی تر!!!!!
کاک ئارام گیان تۆ له‌ناواخنی دێڕه‌کاندا ده‌ته‌وێت بڵێیت که پرۆژه‌ی چه‌کداری شکستی هێناوه‌و ،که‌و‌ابوو هه‌ر خۆمان چاکمان کرد که له‌سه‌ره‌تاوه نه‌چووینه نێو ئه‌و بواره‌وه ، به‌ڵام ئه‌م هاوکێشه‌یه راست نیه ، چونکه هه‌رگیز شکستی که‌سانی دی سه‌رکه‌وتنی تۆ نیه ،به‌ڵکو سه‌رکه‌وتنی تۆ ده‌بێت خۆت دروستی بکه‌یت ، به‌ڵام به‌داخه‌وه که ئێوه نه‌ک هه‌ر سه‌رکه‌وتنتان به‌ده‌ست نه‌هێنا به ڵکو ئه‌و دڵسۆزانه‌ش که له‌ده‌ورتان بوون و خه‌ونیان به‌سه‌رکه‌وتنه‌وه ده‌بینی له سایه‌ی وانه په‌روه‌رده‌ییه جیهادیه‌کانی ئێوه‌دا ، سیاسه‌تی به‌ڕێزتان و هاوڕێکانت بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاشبه‌تاڵیان پێ بکه‌ن.
برای به‌ڕێزم هه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵه جیهادیه‌کان هه‌رگیز ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئێوه‌ی ناجیهادی بێ هه‌ڵه بن ، هه‌روه‌ک بێ به‌رنامه‌یی ئه‌وان که‌وه‌ک تۆ ده‌ڵێیت به‌رنامه‌ی سیاسی ورێکخستن و راگه‌یاندنیان نه‌بووه - که‌ئه‌مه سه‌لماندنی ده‌وێت – هه‌رگیزاو هه‌رگیز ئه‌وه‌ی لێ وه‌رناگیرێت که ئێوه‌ی بێ چه‌ک به‌هێز بن له راگه‌یاندن و رێکخستندا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئاشکرایه شه‌قامی ئێوه زۆر پان وبه‌رین تره له که‌سانی چه‌کدار که خۆت باشتر ده‌زانیت و له‌م قسه‌یه تێ ده‌گه‌یت ، هه‌ر له‌به‌ر تێک نه‌چوون و ته‌سک نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامه ته‌خت و به‌رینه‌ش بوو که کۆمه‌ڵ مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری هه‌ڵوه‌شاند و چه‌کی قورس و سوکی ته‌سلیم کرد ، که هه‌ندێک له‌و چه‌کانه به پاره‌ی ئاڵتوونی ژنه موجاهید و هه‌ندێکی تریشی لایه‌نگرانی جیهاد له‌ده‌می خۆیان و ماڵ و منداڵیان گرتبووه‌وه،به‌ڵام قیاده‌ی کۆمه‌ڵ دای به ئاودا.
برام له جیاتی به‌رد گرتنه ماڵی خه‌ڵکی تکام وایه که به خۆتانه‌وه خه‌ریک بن و به‌خۆتاندا بچنه‌وه و ئه‌گه‌ر ئێوه مشور له کاری ئیسلامی ده‌خۆن تکایه پیاچوونه‌یه‌کی ره‌خنه‌یی و خوێندنه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵسه‌نگاندن به رابردووی خۆتان و رابووندا بخشێنن و هه‌ڵه‌کانی خۆتان ده‌ستنیشان بکه‌ن که رابوونیان له کوردستاندا گه‌یانده ئه‌م ئاسته سست و لاوازه ، باس له‌وه بکه که بۆ ئێستا رێکخستنه به هێزه‌کانی به‌ڕێزتان له نیو مزگه‌تیشدا وانه‌یان نیه، له کاتێکدا له ساڵانی رابردوودا به وانه‌ی مزگه‌وت وازتان نه‌ده‌هێنا به‌ڵکو وانه‌ی (میحوه‌ری)شتان هه‌بووله چه‌ندین ناوچه‌دا، واته کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌هلی چه‌ند مزگه‌وتێک له ده‌رسێکی میحوه‌ریدا له یه‌کێک له مزگه‌وته‌کانی ناوچه‌که‌دا.
ئه‌وه له کوێ و ئێستا له کوێ ، که زۆر له سه‌رکردایه‌تیه‌کان ده‌ستیان گرتووه به کڵاوه‌که‌یانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی با نه‌یبات و حاڵی ئه‌وانه‌ش که وانه میحوه‌ریه‌کانیان ده‌وته‌وه به‌جێ دێڵم بۆ خۆت که ئامارێک و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک بکه‌یت و بزانیت هه‌ریه‌که‌یان گه‌یشتووه به‌چی!!!
( و ذکر فان الذکری تنفع المؤمنین)
تێبینیه‌ک بۆ خوێنه‌ران:
بابه‌ته‌که‌ی کاک ئارام له کوردستان نیوزو ئیسلامپه‌یک بڵاوکرابووه و منیش ئه‌م وه‌ڵامه‌م نارد بۆ هه‌ردوو سایته‌که ، یه‌که‌میان بڵاوی کرده‌وه به‌ڵام ناونیشانه‌که‌ی منیان لابرد بوو، هه‌ر به‌ناونیشانه‌که‌ی کاک ئارامه‌وه بڵاویان کرده‌وه‌و بڕگه‌ی یه‌که‌م و ئایه‌ته‌که‌ی کۆتایشیان لێ قرتاندبوو ، ئاگاداریشم کردن به‌ڵام هه‌ر چاکیان نه‌کرد.
ئیسلامپه‌یکیش له‌به‌ر رازی کردنی کاک ئارام بڵاویان نه‌کرده‌وه و به نامه‌یه‌ک ئاگاداریان کردم که بڵاوی ناکه‌نه‌وه و له‌نامه‌که‌وه بۆم ده‌رکه‌وت به ته‌وجیهی کاک ئارام خۆی بڵاویان نه‌کردووه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ر له لاپه‌ڕه‌ی بابه‌ته‌که‌ی کاک ئارامداپێشتر تێبینیه‌کم له‌سه‌ر نوسی بوو ئه‌ویشیان بڵاو نه‌کرده‌وه!
لینکی بابه‌ته‌که‌ی کاک ئارام له هه‌ردوو سایته‌که:
http://islampaik.org/direje.aspx?jimare=1007&Babet=wtar
http://www.knewsdaily.org/Direje_koment.aspx?Babet=Witar&Jimare=2656
لینکی وه‌ڵامه‌که‌ی من له کوردستا نیوز:
http://knewsdaily.org/Direje_koment.aspx?Babet=Witar&Jimare=2663