|
|
كێ قه‌دری ژنی لایه؟ وهلاَمێك بۆ جمال حسێن
زانا رۆستایی – ئه‌ندامی په‌رله‌مان
شه‌ممه-01-تشرینی دووه‌م(مانگی 11)-2008
جمال حسین له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و له ژماره(4713) ی رۆژی 31/10 بابه‌تێكی بلاَوكردۆتهوه له ژێر ناونیشانی (زانا رۆستایی و فره‌ژنی و به‌رمیلێك نه‌وت!*هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به‌یاسای فره‌ژنی دا من بهنوێَنهری خۆمیان نازانم*ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كردی شورابوو نه‌ك كارێَكی په‌رله‌مانی ) . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌مال حسێن ناوی منی هێناوه بۆیه به پێویستم زانی وهلاَمێكی بۆ بنووسم نه‌وه‌كو دوای گله‌ییم لێ بكات بڵێ كاك زانا وهلاَمی نه‌بوو بێ لوتف بوو .!!. سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ به‌و په‌نده عه‌ره‌بیه ده‌ست پێ بكه‌م كه ده‌ڵێت (( اذا اتتك مذمتي من ناقص فهذا دليل على الكمال ) با بۆشی بكه‌مه كوردی چونكه ئه‌و فه‌ریكه خوێنده‌وارانه نازانن عه‌ره‌بی بخوێننه‌وه‌و یه‌ك ئایه‌تی قورئانیش ناتوانن بێ هه‌ڵه بخوێننه‌وه چ جای ئه‌وه‌ی تێی بگه‌ن !هه‌روه‌كو له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌ركه‌وت , به‌هه‌ر حاڵ مه‌سه‌له‌كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كه‌سێكی –ناقص – باسی كردی به خراپه ئه‌وه به‌ڵگه‌یه كه تۆ ته‌واوی .. من هه‌موو نووسه‌ره عه‌لمانیه‌كانی كورد باسم بكه‌ن به خراپه و تۆمه‌تم بۆ هه‌ڵبه‌ستم باكم نیه پێی چونكه له بنه‌ره‌تدا چاوه‌روانی قسه‌ی خێریان لێ ناكه‌م و ئه‌وه‌نده نا زانستی و بێ ویژدانن له ئاست راستیه‌كان چاو ده‌نوقێنن وهه‌رگیز جێگای ئێمه نابێته‌وه له دونیا تاریك و تهسكهكهیان دا .ئه‌و كاته من نیگه‌ران ده‌بم كه خه‌ڵكی له خواترس و زانایانی ئیسلام گله‌ییان لێم هه‌بێت . ته‌نها له ئیسلامدا ژن وه‌كو مرۆڤێكی ته‌واو سه‌یر ده‌كرێت به‌ده‌ر له دیدگای ئیسلام به هه‌موو شتێ ئه‌چێ ته‌نها به مرۆڤ نه‌بێت , ئه‌وه ئیسلامه كه ده‌ڵێ مرۆڤه‌كان له یه‌ك سه‌رچاوه‌وه هاتوون [{يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا ...} (1) سوره النساء.] , ئه‌وه ئیسلامه كه ئافره‌تی یه‌كسان كردوه به پیاو له مرۆڤایه‌تی و مافه‌كاندا {{إِنَّ الْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَالْقَانِتِينَ وَالْقَانِتَاتِ وَالصَّادِقِينَ وَالصَّادِقَاتِ وَالصَّابِرِينَ وَالصَّابِرَاتِ وَالْخَاشِعِينَ وَالْخَاشِعَاتِ وَالْمُتَصَدِّقِينَ وَالْمُتَصَدِّقَاتِ وَالصَّائِمِينَ وَالصَّائِمَاتِ وَالْحَافِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَالْحَافِظَاتِ وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا} (35) سورة الأحزاب] ئه‌وه ئیسلامه كه شۆرشێكی به‌سه‌ر بارودۆخی ژن داهێنا و گواستیه‌وه بۆ قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتوو , بۆیه‌ش ئایه‌تی قورئانتان بۆ ده‌نوسم چونكه تۆ‌و هاوشێوه‌كانت خۆتان به مسوڵمانی عه‌یار (21) پیشان ده‌ده‌ن خۆ ئه‌گه‌ر ئازابن و پێتان شه‌رم نه‌بێت راستی بیروباوهرهكهتان بۆ من و خه‌ڵكی كوردستان ده‌ربخه‌ن ئه‌وا رێگاكه زۆر كورت ده‌بێته‌وه‌و به به‌ڵگه‌ی مه‌نتیقی و عه‌قلی وهلاَمتان ده‌ده‌مه‌وه و رێزی ته‌واویش له رای جیاواز ده‌گرم . ئه‌وه وه‌كو روانگه‌ی ئیسلام , له مه‌یدانی واقیعیش دا له هه‌رێمی كوردستان من راشكاوانه رایده‌گه‌یه‌نم دیارده‌كانی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان وه‌كو سووتان و لێدان و كوشتن و تهلاَقدان 99%ی له ناو ئه‌و خێزانانه روو ده‌دات كه پابه‌ند نین به دین وه‌كو پێویست , زۆربه‌شیان ئه‌ندام و لایه‌نگر و به‌رپرسه‌كانی ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه ئیسلامیی نین , 1% ی ئه‌و رووداوانه‌ش له ناو ئیسلامیه‌كان و خه‌ڵكی پابه‌ند به دین روو نادات , ئه‌وه ده‌ره‌نجامی ئه‌و دادگه‌ری و تێروانینه ئینسانیانه‌یه كه مرۆڤی دیندار و له خواترس هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت , به ڵێ به ته‌حه‌دداوه ده‌ڵێم به‌خته‌وه‌رترین ژن ئه‌و ژنه‌یه كه له‌باوه‌شی خێزانێكی پابه‌ند به دین یا ئیسلامیی ژیان ده‌باته‌سه‌ر به ده‌گمه‌ن نه‌بێت ( له هه‌موو شوێنێكیش ریزپه‌ر هه‌یه ) ژن لای كه‌سی دیندار لێی نادرێ , سووكایه‌تی پێناكرێت , ناكوژرێت , ده‌رناكرێت له ماڵی خۆی , خیانه‌تی لێ ناكرێت , به هیچ و خۆرایی تهلاَق نادرێت . ئه‌گه‌ر باوه‌ریش ناكه‌یت تۆماری دادگاكانی كوردستان شایهدمانن .. سه‌باره‌ت به وتاره‌كه‌ی من له رۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ , ئه‌مانه‌ت وابوو رسته‌كانی من وه‌كو خۆی بنووسیته‌وه ( بهلاَم ئه‌مانه‌ت و نوسه‌ری عه‌لمانی ؟ ! ) من ته‌نها سێ نمونه‌م هێناوه‌ته‌وه كه لێره چۆنه‌و له ناوچه‌كانی تر چۆنه گه‌رنا خۆت له من باشتر ده‌زانی نموونه زۆروزه‌وه‌ندن له‌و باره‌یه‌وه , یه‌كیان فره‌ژنی قه‌ده‌غه كردن له بواری كۆمهلاَیهتیهوه دووه‌میان دابه‌ش كردنی نه‌وت له بواری خزمه‌تگوزاریه‌وه وسێیه‌میان قه‌رزی خانووبه‌ره له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه , ئه‌وه دوور بینی و په‌رۆشی منی ئیسلامیه و بهخهمهوهبوونمه بۆ داهاتووی ناوچه دابراوه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كورتبینی و سیاسه‌ته ههلاَنهی كه بوونه‌ته مایه‌ی له ده‌ستدانی كه‌ركوك و شوێنه‌كانی تر و ناشیرن كردنی وێنای كورد و پێشمه‌رگه‌و كێشه ره‌واكه‌ی گه‌لی كوردستان و زیادكردنی دوژمن و له ده‌ست دانی هاوپه‌یمان و دۆسته‌كانمان ... ئه‌و وه‌سفه‌ی كه تۆ بۆ ژنت كردوه و خستۆتته پاڵ عه‌قڵی داخراوی من كه ژن ته‌نها له جه‌سته‌یدا ببیندرێته‌وه پڕاو پڕ باس له دیدگای خۆت ده‌كه‌ی ( گۆزه‌ش چی تیا بێت هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ ده‌ڕژێت ) مه‌گه‌ر رۆژنامه فه‌رمیه‌كان و گۆڤاره‌كانی جه‌نابتان نیه كه دوالاپهرهكانی ده‌رازێننه‌وه به جه‌سته‌ی نیوه رووتی كچان و ژنان به تایبه‌تی سه‌یری ( الاتحاد ) بكه , ئه‌وه جه‌نابت نیت كه مواسه‌فاتی ره‌نگ و روو وه بالاَ داده‌نێیت بۆ پێشكه‌شكاره‌كانی سه‌ر شاشه‌كه‌ت له كاتێكدا كه‌ناڵه جیهانیه‌كانی وه‌كو CNN – BBC شتی وا ناكه‌ن , ده‌ستی چه‌وری خۆتان بۆ به‌سه‌ری ئێمه‌ی ئیسلامی‌دا ده‌سڕنه‌وه ؟, ئه‌وه هۆیه‌كانی راگه‌یاندنی نا ئیسلامیه كه ژنی كردۆته كالاَیهك بۆ ریكلام و كلیپ و جولاَندنی غه‌ریزه‌ی لاوه‌كانمان و له خشته بردنی كچان و كورانی ئه‌و گه‌له‌و دوور خستنه‌وه‌یان له ره‌سه‌نایه‌تی و پابه‌ندی به ئایین و ره‌وشت و به ها به‌رزه‌كانی ئه‌م گه‌له . ئه‌وه سایت و رۆژنامه‌كانه كه باس له موغامه‌راته سێكسیه‌كانی هه‌ندێ كه‌س ده‌كات كه چۆن پله‌وپایه‌و پۆسته‌كانیان ده قۆزنه‌وه بۆ ئیستغلال كردنی جه‌سته‌ی ژن و وه‌كو گورگی هار تێی به‌رده‌بن و پاشانیش فرێی ده‌ده‌نه به‌ر ویژدانی كۆمه‌ڵگا و به كوشتنی ده‌ده‌ن . ئیسلام له‌ئێمه‌ی حه‌رام كردوه سه‌یری ژن بكه‌ین به چاوی ئاره‌زوو بۆیه كهلهبهرامبهری راده‌وه‌ستین زۆر به رێزه‌وه چاومان لاده‌ده‌ین له سه‌یركردنی وه‌ك له به‌رامبه‌ر پاشایه‌ك وه‌ستابین ئه‌وه‌نده لای ئێمه به‌رز و به‌رێزه , درووشمی ئێمه له هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ ژن فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ره صلی الله علیه وسلم ( ما اكرمهن الا كریم وما اهانهن الا لئیم ) واته ئه‌وه به‌رێزه كه رێزیان لێ بنێت و ئه‌وه هیچ وپووچه كه سووكایه‌تیان پێ بكات . سه‌باره‌ت به هێنانه‌وه‌ی ئایه‌تی قورئانی پیرۆز له ناو په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه جێی شانازیمه و مایه‌ی سه‌ربه‌رزیمه جا چی له ئایه‌تی قورئانی پیرۆز ووته‌ی په‌روه‌ردگار باشتر و به‌رزتره , نا زانم بۆ خه‌لك دڵی ده‌گوشرێت كاتێ ئایاتی خودای بۆ ده خوێندریتهوه به‌راستی خودای گه‌وره راستی فه‌رمووه {وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِ آيَاتُنَا وَلَّى مُسْتَكْبِرًا كَأَن لَّمْ يَسْمَعْهَا كَأَنَّ فِي أُذُنَيْهِ وَقْرًا فَبَشِّرْهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ} (7) سورة لقمان ئه‌و په‌رله‌مانه په‌رله‌مانی گه‌لێكی مسولمانه كه خوایه‌كی هه‌یه ده‌یپه‌رستێ وه پێغه‌مبه‌رێكی هه‌یه شوێنی كه‌وتووه وه قورئانێكی هه‌یه كه له سه‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور و یاساكانه , وه‌كو په‌رله‌مانی گه‌لێكی تر نیه كه هیچ دینی نه‌بێت , من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م ووتوه كه ئێمه مرۆڤین خودا نین , ده‌بێ خۆمان لێ نه‌بێته فیرعه‌ون چی ئاره‌زوومان خواستی بیكه‌ین ئه‌و گه‌له‌ش كه ده‌نگی به ئێمه داوه به هه‌موومانه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌نگی بۆ نه‌داوین یاسای وای بۆ دابنێین كه پێچه‌وانه‌ی دینه‌كه‌ی بێت ئه‌و ئاگا لێ بوون و تهفاعوولهی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ش كه زانایانی ئیسلام له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان هه‌یبوو له گه‌ڵ ئه‌م باسه و پشتگیری یان له بیروبۆچوونی ئێمه باشترین به‌ڵگه‌ی قسه‌كانمه , فه‌رموو راپرسیه‌ك بكه بزانه خه‌ڵك ئیسلامی ده‌وێت یان شتی تر ؟ ئه‌وجا ده‌زانی ئه‌وانی وه‌ك تۆ چه‌ند دوورن له خواستی خه‌ڵك و چه‌نده نامۆن به‌و خاك و گه‌له .كه جه‌نابت به ره‌وای ده‌زانی ووته‌ی ژنه فه‌یله‌سوفێكی وجودی وه‌كو ( سیمۆن دی بوفوار ) بێنیته‌وه كه به درێژاییی ژیانی له‌گه‌ل سارته‌ر وه‌كو عه‌شیقه ژیا بێ ئه‌وه‌ی به‌ره‌سمی وه‌كو هاوسه‌ر بێت و ژنی فێری ئازادی حه‌رام شكاندن كرد , بۆ له منی ئیسلامی به عه‌یب ده‌گری كه‌باسی ئایه‌تی قورئان بكه‌م ؟ باسی عه‌لمانیه‌ت ده‌كات كاك جه‌مال به خۆی باشتر له‌من ده‌زانێت ئه‌و مۆدیله عه‌لمانیه‌ته‌ی لێره باسی لێوه ده‌كرێت كه له جیاتی بێلایه‌ن بێت له دین دژ به دینه , ده‌مێكه وه‌كو ده‌یناسۆر له ناوچووه و ته‌نها له توركیا‌و تونس و كوردستان هه‌یه , كاتێ هه‌ندێ لایه‌نی واقیع بین ونا ئیسلامی‌یش ده‌یانه‌وێت عه‌لمانیه‌ت و دیموكراسیه‌ت له خزمه‌ت خه‌ڵك دانێن و به‌رگێكی كوردستانی له‌به‌ر بكه‌ن هه‌روه‌كو هه‌موو گه‌لان له وولاَتی خۆیان وایان كردوه ,كاك جه‌مال به ئیسلامی‌یان ده‌شوبهێنێت له هه‌وڵێكی ساكارانهدا بۆ راكێشانیان به‌ره‌و ئه‌و هه‌ڵدێره‌ی كه خۆی تێی كه‌وتووه . له كۆتاییشدا فره‌ژنی كێشه‌ی خه‌ڵكی داوێن پاك و پابه‌ند به دینه چونكه ئه‌وه‌ی وانه‌بێت زۆر كێشه‌ی نیه‌و له ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه شه‌رعیه‌كه‌ی خێزان ئاره‌زوی خۆی تێر ده‌كات و ژنێكی هه‌ر ده‌ست ده‌كه‌وێت كه پێویستیی یا هه‌ژاری یا داواكاریه‌كی ئیستغلال بكات و جه‌سته‌ی بكاته ئامانج , وه ئه‌وانه‌ی دژی فره‌ژنی شه‌رعی ده‌وه‌ستنه‌وه مافی ئه‌و ژنانه پێشێل ده‌كه‌ن كه به ئاره‌زوی خۆیان ده‌یانه‌وێت شوو به كه‌سێكی خێزاندار بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نایانه‌وێت ببنه نێچیر بۆ ئاره‌زوو بازان .چونكه به‌دیلی فره‌ژنی بلاَوبوونهوهی له‌شفرۆشی و داوێن پیسی یه ئه‌وه ش ئه‌و بازاره‌یه كه هه‌وڵ ده‌درێت به ئه‌جێندایه‌كی گومان لێكراوه‌وه لێره ره‌واج په‌یدا بكات جا ئه‌و كه‌سانه‌ی كار له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ن به‌خۆیان بزانن یان نا بوونه‌ته به‌شێك له‌و پرۆسه‌یه .
|
|