مه‌لازاده‌كه‌ی په‌رله‌مان (دیموكراس زاده‌ش) نیه
سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی
هه‌ینی-07-تشرینی دووه‌م(مانگی 11)-2008
رۆژی 5/11/2008 له دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ،كه تایبه‌ت بوو به هه‌موار كردنی یاسایی باری كه‌سیه‌تی كاتێك ماده‌ی 25ئه‌م پرۆژه یاسایه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ناكۆك بوون له سه‌رمانه‌وه‌ی یاخودلابردنی ووشه‌ی (نشوز). كاك ئارێس؛ وه‌ك كه‌سێكی خوێن گه‌رمانه هه‌ستایه‌وه له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی خۆی كه به‌ده‌نگی ئه‌و میللته هه‌ژاره چۆته سه‌ر ئه‌م كورسیه مزایه‌ده‌ی دیموكراسیه‌ت و مه‌ده‌نیه‌تمان له‌سه‌ر ده‌كات وسوكایه‌تی به‌حوجره‌و مه‌لاو قورئان ده‌كات ؛ وه‌ك پیشه‌ی هه‌موو كاتی ئه‌م زاته . وا ده‌زانێ ئه‌و خه‌لكه له چاخه‌كانی ناوه‌راست ده‌ژی..! به‌رێز ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان وخه‌لكی رۆشمبیری ئه‌م وڵاته یه‌ك به بالای جه‌نابت ئه‌زموون و په‌رتووكیان نه‌خوێندبێته‌وه ئه‌وابه قه‌ده‌ر ئه‌و مۆنیكایه‌ی كه به پاره‌ی میلله‌ت كریوته شتیان خوێندۆته‌وه، له‌سه‌ر دیموكراسیه‌ت ومه‌ده‌نیه‌ت . دیاره له بیرت چووه كه تۆ له ناو میله‌تێك ده‌ژی كه 98%خه‌لكه‌كه‌ی موسلمانه. دلنیاشم ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگیان به حزبه‌كه‌ت داوه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نابت بگه‌یته ئه‌و شوێنه نارازین له وقسانه‌ی كه له په‌رله‌مان كردت. به‌رێزم دیاره تۆ به هه‌له له دیموكراسیه‌ت گه‌یشتووی ئه‌گه‌رنا ره‌چاوی هه‌ستی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و خه‌لكی كوردستانت ده‌كرد. ئه‌و وه‌لامه‌ی ئه‌ندامێكی لیستی زه‌رد به‌س بوو بۆ تۆ كه‌ووتی" قورئان هه‌موو وشه‌كانی پیرۆزه له كه‌سیش قبول ناكه‌ین بلێ قورئان هه‌موو ووشه‌كانی پیرۆز نی یه"خۆ ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ئیسلامیش نه‌بوو، به‌لام ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ كاكه ئارێس ئه‌و خه‌لكه موسلمانه خۆ كه‌س وه‌كو جه‌نابت نی یه ئاگایی له ئه‌خلاق و دین وهه‌ست وشعوری میله‌تی خۆی نه‌بێت ،كه واده‌زانی خه‌لكی كوردستان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ن كه له‌ناوچوار دیواری په‌رله‌مان دانیشتوون وه‌باوه‌ریش ناكه‌م له ئه‌وروپاش ژیابیت، ته‌نها دووجار به شاندی په‌رله‌مان چووی بۆ توركیا‌و به‌لجیكا تاوه‌كو بلێم جه‌نابت هه‌لگری فایرۆسی كه‌لتوورێكی تری. باش ده‌زانم ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی لیستی سه‌وزو مه‌كته‌ب سیاسی حزبه‌كه‌ت به ئه‌ندامه‌كانی خۆیان ووتوبایه ده‌نگ بده‌ن به مانه‌وه‌ی فره‌ژنی جورئه‌تت نه‌ده‌كرد ده‌نگی بۆ نه‌ده‌ی ئه‌وكاته دلنیابووم ده‌ت ووت" با یاساكان له چوار چێوه‌ی شه‌ریعه‌ت ده‌رنه‌چێ" بۆ له‌ق نه‌بوون و مانه‌وه‌ت له كورسیه‌كه‌ت؟! به‌لام تۆ له قه‌سه‌و قسه‌لۆكی رێكخراوه‌كانی ژنان ده‌ترسی هه‌میشه حه‌زده‌كه‌ی له‌گه‌ل وان گفتوو گۆبكه‌ی. ده‌لێن هه‌ر شاندێكیشت كه دێته لای جه‌نابت ؛ وه‌كو سه‌رۆكی لێژنه‌ی رۆشمبیری په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر ئافره‌تیان تێدا نه‌بێت ئیعتیباریان بۆ ناكه‌ی........!. له بیریشمه رۆژێك عدنان موفتی له ناوپه‌رله‌مان به ئاژاوه‌گێر( موشاغیب )ناوی بردی له ئه‌نجامی ئه‌و قسه قه‌له‌وانه‌ی كه ده‌یكه‌ی بۆ ده‌رخستنی هێزی خۆت، تاوه‌كوخه‌لك له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی په‌رله‌مان بلێن به‌راستی كاك ئارێس قسه‌ی گه‌وره زۆر ده‌كات........؟! به‌رێزه‌كه‌م بیستوومه ده‌لێن جه‌نابت و هه‌ندێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانی لیسته‌كه‌ت به كاخه‌زو كورته نامه‌و نوكه بیر‌و بۆ چوونتان ده‌گۆرنه‌وه بۆ ئاژاوه نانه‌وه وچه‌قه‌چه‌ق له ناو په‌رله‌مان...؟! ده‌پرسم كاك ئارێس پێده‌چی مه‌جالت نه‌بێت له ده‌ره‌وه ئالوگۆری بیرۆو بۆ چونه‌كانت بكه‌ی له به‌ر زۆر خوێندنه‌وه‌ی په‌رتووك له‌سه‌ر دیموكراسیه‌ت و مه‌ده‌نیه‌ت ؟!. له‌كۆتایی ده‌لێم مه‌لازاده‌كه‌ی ناو په‌رله‌مان كه (دیموكراس زاده‌ش)نیه به هه‌له له دیموكراسیه‌ت گه‌یشتووه بۆیه پێی ده‌لێم جارێكی تر بگه‌رێوه‌حوجره‌كانی باب و باپیرت ،بۆ ئه‌وه‌ی فێر بی چۆن رێز له به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌گری وهه‌ست و سۆزیان بریندار ناكه‌ی؟!.
|