|
|
باوکی کچه یووسف فریتزل |
|
|
|
|
|
|
|
کچه‌که ئێلیزابێت که ئێستا ته‌مه‌نی 42 ساڵه |
|
باوکێکی وه‌حشی و دڵڕه‌ق، له کچه‌که‌ی 7 منداڵێ ده‌بێ!
وه‌رگێڕاو له دانماڕکیه‌وه:ئارام قادری
هه‌ینی-21-تشرینی دووه‌م(مانگی 11)-2008
زۆرجار شتی وا سه‌یرو سه‌مه‌ره ڕووده‌دات و ده‌بینی له وڵاتانی ئووڕووپایی ده‌قه‌ومێ نه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست دا ڕووی‌داوه و که‌سێش ئاوا بێبه‌زه‌و بێ ویژدان نابێ! 5 مانگ له‌مه‌و به‌ر له وڵاتی ئووتریش له شارێکی بچووک که ناوی " ئامستێن"ه له 90 کیلۆمیتری ڤییه‌ن دووره، بڵاو (که به‌داخه‌وه به مرۆڤ ده‌ناسرێ)، Josef Fritzlبۆوه‌که که کابرایه‌ک به‌ناوی: (یووسف فریتزل) ته‌مه‌ن 74 ساڵه، 24 ساڵ کچه‌که‌ی خۆی له ژێرباڵه‌خانه‌ی ماڵه‌که‌یدا زیندانی ده‌کات. ئێلیزابێتی کچی ته‌مه‌ن 18 ساڵان له ساڵی 1984ه وه له لایه‌ن باوکیه‌وه زیندانی ده‌کرێت و هاوکاتیش ده‌ستدرێژی جنسی پێده‌کرێ، کچه 7 منداڵی له باوکی خۆی ده‌بێ و منداڵی 6ه‌م و 7ه‌م دووانه ده‌بن که کوڕه‌که ده‌مێنێ و کچه ساواکه له دایک ده‌بێ مردووه، یووسف له کووره‌خانه‌ی ماڵه‌که‌یدا ته‌رمه‌که‌ی ده‌سووتێنی! پێرێ دادگایی ئووتریش(نه‌مسا)، حووکمی 30 ساڵ زنیدانی به‌سه‌ریووسفداسه‌پاند. ئه‌و سی ساڵه به دووشێوه دابه‌شکراوه. 10 ساڵ به‌بۆنه‌ی که قه‌تڵی کردووه و کچه‌که‌ی وه‌کوو کؤیله به‌کارهێناوه‌و 20 ساڵیش به‌بؤنه‌ی ئه‌وه‌ی که زیندانی کچه‌که‌ی و ده‌ستدرێژی جینسی به ناوبراودا! له‌م دادگاییه‌دا یووسف به چه‌ند شتی نوێتر دان پێداده‌نێ که 21 ساڵ دایکی خؤی زیندانی کردووه له ساڵی 1981-2002 و هه‌ر ئه‌وساڵیش دایکی مردووه، یووسف ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێ: من که منداڵ بووم دایکم ئه‌وه‌نده‌ی به قایش و سۆنده(شیلانگ) لێیده‌دام تاکوو له هۆشخۆم ده‌چووم، کاتێک که وه‌هۆش ده‌هاتمه‌وه جه‌سته‌م خوێنی لێده‌چۆڕاوه و ده‌بوو به جؤگه‌لله‌ی خوێن! جا هه‌ر بۆیه به‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ دایکم جووڵاوتمه‌وه که تؤڵه‌ی لێبکه‌مه‌وه. حه‌تتا له ڕووناکی خۆریش بێبه‌شم کردبوو، هه‌موو په‌نجه‌ره‌و کوون وکاژێڕه‌ی ماڵه‌که‌یم پڕکرده‌وه! ئه‌م باوکه زاڵمه له‌مه‌ڕ کچه‌که‌ی داده‌ڵێ: من وه‌کوو کچ چاوم له ئێلیزابێت نه‌ده‌کرد، به‌ڵکوو وه‌کوو ژنم ڕه‌وشتم ده‌گه‌ڵ ده‌کرد، ده‌مهه‌ویست ڕۆژێک له زیندانی ماڵه‌که‌م دا ئازادیان بکه‌م! له کؤتایی دادگاگه دا دوکتۆری ده‌رونناسی(سایکۆلۆژه‌که‌ی) یووسف ده‌ڵێ: دووایی هه‌موو تاقیکاریه‌کان نیشاندراوه که یووسف مرؤڤێکی شێت(ڕه‌وانی) نیه‌و ئینسانێکی ئاساییه، جا بۆیه مه‌حاڵه که دووایی چه‌ند ساڵ ئازاد بکرێ به‌ڵکوو تاکوو کؤتایی ژیانیدا هه‌ر له گرتووخانه ده‌مێنێته‌وه.... من له‌وه سه‌رم سووڕماوه که ڕووناک بیران و ڕۆژنامه‌نووسان و یه‌که‌تی مافی ئافره‌تان کورد له ئه‌فریقا و ئاسیا دا ژنێک یان کچێک زلله‌یه‌کی وێبکه‌وێ یان بکووژرێن زوو له قاویده‌ده‌ن، به تایبه‌ت له کوردستان‌مان دا زوو ده‌یبه‌ستنه‌وه به ئائینی ئیسلام. به تایبه‌تی کۆمۆنیستی کارگه‌ری زوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ڕیکلامی پێوه‌ده‌که‌ن. نموونه ئێستاش باسی فادیمه شاهیندال له سویێد و دووعا کچه کورده‌ی یه‌زیدی له سه‌رزاران ناکه‌وێ. به‌ڵام نازانم بۆچی که‌س خۆ له‌م باوکه بێویژدانه نه‌داوه و که‌س هه‌ر باسیشی نه‌کرد که ته‌واوه‌تی مرڤایه‌تی و ئووروپای هه‌ژاند. که‌وایه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ رووناکبیران و داکۆک که‌رانی مافی ئافره‌تان گه‌ر باسی وڵاتانی ئه‌وڕووپای بکه‌ن خه‌تی سووره! له کۆتاییدا ده‌مهه‌وێ بڵێم که با ئێمه 100% ئازادانه بیربکه‌ینه‌وه هه‌ر شتێک یان ده‌ستدرێژیه‌ک له هه‌ر گۆی زه‌وی رووبدات، بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز، ئایین و نه‌ته‌وه له قاوی بده‌ین و چیتر مه‌حافزه‌کارانه نه‌جووڵێینه‌وه.
|