ئایا حكومه‌تی هه‌رێم بیری له‌و دروشمه كردۆته‌وه؟ ((به‌ڵێ بۆ یه‌كسانی جه‌نده‌ری نا بۆ تووند و تیژی))
پارێزه‌ر زانا رۆستایی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
شه‌ممه-22-تشرینی دووه‌م(مانگی 11)-2008
حكومه‌تی هه‌رێم به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووند و تیژی دژی ئافره‌تان بڕیاری داوه یه‌ك هه‌فته له 19/11 تاوه‌كو 25/11 ته‌رخان بكات وه‌كو هه‌ڵمه‌تێك له دژی تووند وتیژی به‌رامبه‌ر ژنان ، كه ئه‌وه خۆی له خۆیدا كارێكی باشه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و لابردنی ئه‌و سته‌م و تووند وتیژیه‌ی له ناو خێزان و له ده‌ره‌وه به‌رامبه‌ر ژن ده‌كرێت كه داب و نه‌ریتی خراپ و نزمی ئاستی ڕۆشنبیری لێی به‌رپرسیاره ... پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له ناخۆشترین و دوا چركه‌كانی ژیانیشی هه‌ر به‌رده‌وام بووه له هۆشیار كردنه‌وه ی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به ئازارنه‌دانی ژنان ئه‌وه‌بوو له كاتی سه‌ره مه‌رگیدا ده‌یفه‌رموو ((وه‌سیه‌ت بێ له‌گه‌ڵ ژنان باش بن)) سێ جاری دووباره كرده‌وه .. بۆیه موسڵمانی پابه‌ند به ئیسلام پابه‌نده به‌و وه‌سیه‌ته‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلی الله علیه وسلم به‌ڵام كه‌سانی بێ ئاگا له دین و نا رۆشنبیرن كه‌وا هه‌ڵس و كه‌وتی نامرۆڤانه له‌گه‌ڵ ژن ده‌كه‌ن جا چ خێزانی بێت یان دایكی یان كچی یان خوشكی .. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌م مه‌سه‌له ڕه‌وایه ڕێگای زۆر ناڕه‌وای بۆ ده‌گرترێته به‌ر و شێوازی نا شه‌رعی تێكه‌ڵی مه‌سه‌له‌كه ده‌بێت كه له مه‌به‌سته ڕاستیه‌كه دووری ده‌خاته‌وه و ناچارمان ده‌كات وه‌كو موسڵمان به گومانه‌وه سه‌یری ئه‌و درووشمه بریقه‌دارانه بكه‌ین و بپرسین ئه‌رێ به‌ڕاستی ده‌یانه‌وێ تووند و تیژی به‌رامبه‌ر ژن نه‌مێنێت ؟! یان ... یه‌كێ له‌و ناشه‌رعیانه كه حكومه‌تی هه‌رێم تێی كه‌وتووه درووشمی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یه كه له‌سه‌ر هه‌موو پۆسته‌ره‌كان چاپ كراوه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه ((به‌ڵێ بۆ یه‌كسانی جه‌نده‌ر و نا بۆ تووندوتیژی)) من لێره ته‌نها تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر ووشه‌ی جه‌نده‌ر و مه‌سه‌له‌ی یه‌كسانی زۆری قسه له‌سه‌ر كراوه .. ووشه‌ی جه‌نده‌ر زۆربه‌ی خه‌ڵك تَی ناگات و هه‌ندێكیش هه‌وه‌كو چاولێكه‌ری ده‌یڵێنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی بزانن مانای چیه و چی ده‌گه‌یه‌نێت و ئاسه‌واره‌كانی چین .. جه‌نده‌ر (Gender) ووشه‌یه‌كی ئینگلیزیه و له ئه‌سڵدا لاتینی یه و به‌مانای (جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ) دێت و هه‌وڵ ده‌درێت له جیاتی هه‌دوو ووشه‌ی (نێر‌و مێ) جه‌نده‌ر به‌كاربهێنرێت ، ئه‌و ووشه‌یه له كۆنگره‌ی جیهانی بكین و كۆنگره‌ی دانیشتوانی قاهیره ساڵی 1994 بۆ یه‌كه‌مجار به‌كار هات و ماناكه‌شی به ئانقه‌ست ڕوون نه‌كرایه‌وه .. به‌ڵام توێژه‌ره‌وانی بواری كۆمه‌ڵناسی ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه كه مه‌به‌ست له جه‌نده‌ر ئه‌وه‌یه كه جیاوازیه بایه‌لۆجیه‌كانیش چ جای جیاوازی تر له نێوان (نێر‌و مێ) دا نه‌هێڵێت و بگاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه مرۆڤ مه‌رج نیه هه‌تا سه‌ر(مێ) بێت یان (نێر) به‌ڵكو ده‌توانێ ڕه‌گه‌زی خۆی بگۆرێت ئیتر مه‌رج نیه هه‌ر ژن دایك بێت یان خێزان له‌وانه‌یه پیاویش وای لێ بێت ، خێزان مه‌رج نیه هه‌ر بمێنێ و ئه‌گه‌ر مایه‌وه‌ش مه‌رج نیه به (زواج) بێت و مه‌رجیش نیه ته‌نها (ژن و پیاو) به یه‌كه‌وه پێیان بگوترێت خێزان به‌لًكو (ژن و ژن) یان (پیاو و پیاو ) یش پێی ده‌گوترێ خێزان ... ئیتر شه‌رعیه‌ت دان به نێربازان و هاوڕه‌گه‌زه‌كان و گه‌رانه‌وه‌ی سیسته‌می (مناڵی ته‌به‌ننی) هه‌روه‌ها دروست كردنی گیانی ڕكابه‌ری و دژایه‌تی له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی (نێر و مێ) له جیاتی خۆشه‌ویستی و سۆز ، هه‌روه‌ها مانای جه‌نده‌ر سه‌رده‌كێشێ بۆ نه‌هێشتنی ڕۆڵی باوك له خێزان و بگره هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كه‌ی خێزان و بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی ژن خاوه‌نی جه‌سته‌ی خۆیه‌تی چۆنی پێ باشه وای به‌كاردێنێت كه ئه‌مه‌ش هاندانی به‌ڕه‌ڵایی یه (الاباحیه) و شه‌رعیه‌ت دانه به مناڵ له‌بار بردن و ... هه‌روه‌ها له په‌نای جه‌نده‌ر گومان ده‌خرێته سه‌ر دین و له دڵی ژنان و كچان وا نیشان ده‌درێت كه ئایین ڕێگره له یه‌كسانی و ئازادی و باس له مه‌سه‌له‌كانی (قه‌وامه و میرات و شایه‌دی و فره‌ژنی و حیجاب و ...هتد) ده‌كرێت سه‌ره‌نجامیش كۆمه‌ڵگایه‌ك دروست ده‌بێت دوور له دین دوور له به‌ها به‌رزه‌كان لاواز و له‌رزۆك و ماددی و هه‌ڵوه‌شاوه كه نازانم كێ سوود وه‌رده‌گرێت له‌م بارودۆخه جگه له دوژمنانی دین و نه‌ته‌وه‌كه‌مان .. ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه به كورتی ئه‌و سه‌ره‌نجامانه‌ن كه به هۆی ڕازی بوون به (جه‌نده‌ر) پێی ده‌گه‌ین ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتریشی ده‌وێت ده‌توانێت له ئه‌نته‌رنێت گه‌رانێك بكات ده‌یان لێكۆڵینه‌وه و بابه‌تی ده‌ست كه‌وێت .. له كۆتاییدا پرسیاره‌كه‌م دووباره ده‌كه‌مه‌وه ئایا به‌ڕاستی حكومه‌تی هه‌رێم بیری له‌و درووشمه كردۆته‌وه ؟!
|