![]() |
|||||
گۆشه‌ی شتێک بڵێ-13 |
|||||
|
ئایا میلله‌تی پاكستان له كورد زیندووتره؟ ڕۆشتنی موشهڕڕهفو مانه‌وه‌ی كاكه‌و مامه پاش نۆ ساڵ سه‌رۆكایه‌تیی پاكستان په‌روێز موشه‌ڕڕه‌ف له ژێر فشار موعاره‌زه‌و جه‌ماوه‌ر ناچار بوو ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه. موشه‌ڕڕه‌ف له‌ڕێگه‌ی كۆدێتایه‌كی سه‌ربازییه‌وه ده‌ستی گرت به‌سه‌ر لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات له پاكستان‌و نۆ ساڵی پڕ له كێشه‌ی برده سه‌رو له‌كۆتاییدا فشاری جه‌ماوه‌ر هێنده گه‌وره بوو ناچار ده‌ست له‌و پۆسته‌ی هه‌ڵبگرێت هه‌رچه‌نده ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو دوای وازهێنانی ڕاپێچی دادگا‌و لێپرسینه‌وه بكرێت. كوردی هه‌رێمیش ماوه‌ی هه‌ژده ساڵه مه‌سعوود بارزانی‌و جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن به‌ڵام هێشتا ماون‌و موعاره‌زه‌و جه‌ماوه‌ری كورد هێنده به‌هێز نین ناچاریان بكه‌ن ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه. زانراوه كه كوردستان تووشی كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌تر بووه له‌وانه‌ی پاكستان له شه‌ڕی ناوخۆ‌و قۆرخكردنی دهسهڵاتو به‌تاڵانبردنی سامانه‌كانی وڵات‌و كه‌میی خزمه‌تگوزاری له‌چاو داهات. |
||||
هه‌موو نووسینه‌کان بخوێنه‌ره‌وه | به‌شداری بکه | بۆ په‌ڕه‌ی یه‌که‌می زاگرۆس