سه‌فه‌ر له‌گه‌ڵ خۆری به‌یانیدا
هێشتا خۆر له‌پشتی كێوه‌كانه‌و منی مرۆڤ ڕۆژه‌كه‌م ده‌ست پێ نه‌كردووه. شه‌و بیرم له‌چی ده‌كرده‌وه؟ چ نه‌خشه‌یه‌كم بۆ ڕۆژه چاوه‌ڕێكه ئاماده ده‌كرد؟ خۆر هه‌ڵدێت‌و منی مرۆڤ بێئاگام‌و نازانم چی له‌گۆڕێدایه، له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستم‌و ده‌ست ده‌كه‌مه‌وه به پێوانی شته‌كان، پێوانه‌یه‌ك به‌شی زۆری دونیای تێدایه‌و كه‌مترین به‌شی خودای تێدایه. خۆر هه‌ڵدێت‌و به‌رزده‌بێته‌وه‌و به‌ره‌و ماڵئاوایی ده‌چێت‌و له‌كۆتاییدا دیارنامێنێت، چركه‌ساته‌كانی یاده‌كانی منی مرۆڤیش كه‌من‌و زیاد ناكه‌ن، یادی خودا‌ش نه‌بێت غه‌فڵه‌ت دڵم داگیر ده‌كات، منی مرۆڤ ده‌ست ده‌گرمه‌وه‌و نابه‌خشم، چاو بۆ زۆر ده‌بڕم، ڕۆژه‌كه‌م لێ ده‌ڕوات‌و ژیانم هه‌نگاوێك به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت منیش بۆ ساتێك ناوه‌ستم تا بیر له‌و كۆتاییه بكه‌مه‌وه. مَا طَلَعَتْ شَمْسٌ قَطُّ إِلاّ بُعِثَ بِجَنْبَتَيْهَا مَلَكَانِ يُنَادِيَانِ يُسْمِعَانِ أَهْلَ الاَرْضِ إِلاّ الثَّقَلَيْنِ يَا أَيُّهَا النَّاسُ هَلُمُّوا إِلَى رَبِّكُمْ فَإِنَّ مَا قَلَّ وَكَفَى خَيْرٌ مِمَّا كَثُرَ وَأَلْهَى وَلا آبَتْ شَمْسٌ قَطُّ إِلاّ بُعِثَ بِجَنْبَتَيْهَا مَلَكَانِ يُنَادِيَانِ يُسْمِعَانِ أَهْلَ الأَرْضِ إِلاّ الثَّقَلَيْنِ اللَّهُمَّ أَعْطِ مُنْفِقًا خَلَفًا وَأَعْطِ مُمْسِكًا مَالاً تَلَفًا(1). هه‌ر خۆرێك هه‌ڵدێت خودا به‌ملاو به‌ولایدا دوو فریشته ده‌نێرێت هاوار ده‌كه‌ن، هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كانی زه‌وی ده‌یبیستن جگه‌له مرۆڤه‌كان‌و جنۆكه‌كان، ده‌ڵێن: ئه‌ی خه‌ڵكینه وره‌ن بۆ خاوه‌نه‌كه‌تان چونكه ئه‌وه‌ی كه‌م بێت‌و به‌ش بكات باشتره له‌وه‌ی زۆر بێت‌و هۆی غافڵی بێت، هه‌ر خۆرێكیش ئاوا ده‌بێت خودا دوو فریشته به‌ملاو به‌ولایدا ده‌نێرێت هاوار ده‌كه‌ن، هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كانی زه‌وی ده‌یبیستن جگه‌له مرۆڤه‌كان‌و جنۆكه‌كان، ده‌ڵێن: خودایه ئه‌وه‌ی پاره به خێر ده‌به‌خشێت بۆی بخه‌ره جێ، ئه‌وه‌ش ده‌ست ده‌گرێته‌وه سامانه‌كه‌ی بۆ له‌ناوبه‌ره. ئه‌مڕۆ كۆتایی پێ هات‌و سه‌رم خستۆته سه‌ر ئه‌و سه‌رینه‌ی هه‌موو شه‌وێك شایه‌تی خه‌وی غه‌فڵه‌تمه. سبه‌ینێشم وه‌كو ئه‌مڕۆ بێت؟ ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ ببینم.. نه‌خێر ناهێڵم وه‌كو ئه‌مڕۆ بێت.. ئه‌گه‌ر ئه‌و سبه‌ینێیه ببینم. سبه‌ی چه‌ند ساتێك بۆ وه‌ستان‌و بیركردنه‌وه داده‌نێم.. سبه‌ی شتێك ده‌به‌خشم.
(1)رواه احمد وصححه الالباني (مشكاة المصابيح 3/5218)
ئاواته‌كانی ژیان به‌یانییه‌و ده‌یان خه‌م ده‌وره‌یان داوم، تا یه‌كێكیشیان به‌جێده‌هێنم ده‌ی تر دێنه جێگه‌ی، من بڕیارم دابوو هه‌ر ڕۆژه‌ی چه‌ند ساتێك بۆ بیركردنه‌وه دابنێم، بڕیارم دابوو شتێك ببه‌خشم تا دڵم به ژیانی كورت‌و كاتیی دونیا نه‌به‌سترێته‌وه، به‌ڵام هێشتا خه‌مه‌كان ده‌وره‌یان داوم، ئاواته‌كانم زۆرن‌و ده‌مه‌وێت هه‌موویان بێنه دی، به‌ڵام ته‌مه‌ن چه‌نده؟ له‌به‌رئه‌وه‌یه هه‌ست ده‌كه‌م مێشكم په‌رشوبڵاو بووه، له‌كۆتاییشدا واده‌زانم هیچیان به‌جێ ناهێنم. ئه‌وه‌تا بیر له ده‌ستكه‌وتی ئه‌مڕۆ ده‌كه‌مه‌وه.. تۆ بڵێی هێنده‌ی ئه‌وه‌ی دوێنییه یان كه‌متر یان زیاتر؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێواره گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه‌و هیچم ده‌ستنه‌كه‌وتبوو؟ چۆن بتوانم پاشكه‌وت بۆ ڕۆژانی بێكاری‌و نه‌خۆشی بكه‌م؟ پاشه‌كه‌وت بۆ ڕۆژانی پیری؟ ئای پیری! كێ ده‌توانێت خۆی له تۆ‌و بێهێزییه‌كه‌ت‌و بێزارییه‌كه‌ت بدزێته‌وه؟ مه‌گه‌ر مه‌رگ ڕزگارم بكات له‌ده‌ستت؟ به‌ڵام مه‌رگ خراپتره ئه‌ویش خه‌مه گه‌وره‌كه‌یه بۆ كه‌سێك بیری لێبكاته‌وه. به‌ڵام چیم له‌و بیرانه داوه؟ خه‌می تر له‌پێشه‌وه‌یه، كه‌ی بتوانم هاوسه‌رێك بدۆزمه‌وه هه‌ر له‌جوانییه‌وه تا بچووكترین تایبه‌تیی هه‌بێت؟ كه‌ی خانووی گه‌وره‌ی خۆمم هه‌بێت؟ بۆچی وه‌كو هاوڕێكانم به‌پێ هاتوچۆ بكه‌م؟ بۆچی وه‌كو هاوڕێكانم دیكه‌م نوێترین سه‌یاره‌م نه‌بێت؟ بیستوومه ده‌وڵه‌مه‌ندی ڕێزه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه ببیستم بینیومه.. ئاواته‌كان له‌وه‌ش زۆرترن به‌ڵام له‌كۆتایی من ده‌بمه مرۆڤه ونبووه‌كه، تا خه‌مه گه‌وره‌كه‌ش نه‌بێته خه‌می یه‌كمم زیاتر‌و زیاتر ون ده‌بم، ڕووناكییه له‌ولاوه دێت: مَنْ جَعَلَ الْهُمُومَ هَمًّا وَاحِدًا هَمَّ الْمَعَادِ كَفَاهُ اللَّهُ هَمَّ دُنْيَاهُ وَمَنْ تَشَعَّبَتْ بِهِ الْهُمُومُ فِي أَحْوَالِ الدُّنْيَا لَمْ يُبَالِ اللَّهُ فِي أَيِّ أَوْدِيَتِهِ هَلَكَ(2). ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌مه‌كان بكاته یه‌ك خه‌م ئه‌ویش خه‌می قیامه‌ت خودا خه‌می دونیاكه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌و كه‌سه‌ش كه خه‌مه‌كان له‌ناو بارودۆخه‌كانی دونیادا په‌رشوبڵاویان كرد خودا به‌لایه‌وه گرنگ نییه له كام دۆڵدا تیاده‌چێت. كه‌واته خه‌مه‌كان ده‌كه‌مه یه‌ك خه‌م، خه‌می گه‌ڕانه‌وه له ڕۆژی زیندووبوونه‌وه، ڕێگه‌كه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خاوه‌نه‌كه‌م كه له‌ده‌ستی هه‌ڵهاتبووم.. ئه‌ی ژیانی دونیا؟ ده‌كرێت جلی شڕ بكه‌مه به‌رم‌و بده‌مه كێ‌و و ده‌شت؟ نه‌خێر! هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌ڵام خه‌فه‌ت بۆ له‌ده‌ستچوونی ده‌ستكه‌وتی دونیایی ناخۆم، مێشك به‌رده‌وام به حساب ده‌ستكه‌وت‌و زیان سه‌رقاڵ ناكه‌م.. مێشك له‌وه گرنگتری هه‌یه پێی سه‌رقاڵ بێت.
(2)رواه ابن ماجة وحسنه الالباني(صحيح ابن ماجة/2ح 3314-4106).
ئه‌و ترسه‌ی سه‌رفرازیی به‌دواوه‌یه ترسه‌كان زۆرن، به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ترسه گه‌وره‌كه‌م ناسیوه ترسه‌كانی دیكه‌م لا بچووك بوونه‌ته‌وه، ترسێكه نه‌یهێشتووه ته‌مبه‌ڵی بكه‌م یان خۆم به‌شتی لاوه‌كییه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌م. خێرا ده‌كه‌ومه ڕێ‌و كات به‌فیڕۆ نابه‌م. كات سه‌رمایه‌مه، قازانجی سه‌رمایه‌كه‌ش سه‌رفرازیی هه‌تاهه‌تایه. مَنْ خَافَ أَدْلَجَ وَمَنْ أَدْلَجَ بَلَغَ الْمَنْزِلَ أَلا إِنَّ سِلْعَةَ اللَّهِ غَالِيَةٌ أَلا إِنَّ سِلْعَةَ اللَّهِ الْجَنَّةُ(3). ئه‌و كه‌سه‌ی بترسێت له شوێنێكدا شه‌و به‌رێته‌سه‌ر سه‌ره‌تای شه‌و ده‌كه‌وێته ڕێ‌و خۆی دواناخات، ئه‌و كه‌سه‌ش كه سه‌ره‌تای شه‌و بكه‌وێته ڕێ ده‌گاته ئه‌و شوێنی مانه‌وه‌یه كه خۆی ده‌یه‌وێت، كاڵای خودا گرانبه‌هایه، كاڵای خودا به‌هه‌شه‌ته. خودا كاڵایه‌كی هه‌یه به مرۆڤه‌كانی ده‌فرۆشێت، كاڵایه‌كی گرانبه‌هایه ته‌مبه‌ڵه‌كان نرخه‌كه‌ی نازانن.. له‌مڕۆوه شه‌ڕێكی ترم هه‌یه.. شه‌ڕ دژی ته‌مبه‌ڵی‌و كه‌مته‌رخه‌می، به ترسه گه‌وره‌كه‌ش ئه‌و شه‌ڕه ده‌به‌مه‌وه.
(3)رواه الترمذي وقَالَ حسنٌ غريبٌ وقال الارناؤوط في تخريج الرياض:فيه راو ضعيف ولكن له شاهد فيحسن(15/410) وقال الالباني:صحيح(الصحيحة5/2335).
ده‌رفه‌تی شه‌وی قه‌در له‌ده‌ست ناده‌م ساڵی یه‌ك شه‌وه، یه‌ك جاره له یه‌ك ساڵدا، هه‌ر كارێكی باش ده‌یان هه‌زار جار ده‌نووسرێت، یه‌ك ئایه‌ت بخوێنرێته‌وه یان گوێی لێ بگیرێت چاكه‌ی خوێندنه‌وه‌ی زیاتر له سی هه‌زار ئایه‌ته كه نزیكه‌ی چوار خه‌تم‌و نیوه. یه‌ك جار وشه‌ی سوبحانه‌ڵڵاه بوترێت زیاتر له سی هه‌زار جار سوبحانه‌ڵڵا ده‌نووسرێت ئیتر شتی تر خۆت بیژمێره.(خیر من الف شهر) ئه‌و شه‌وه باشتره له هه‌زار مانگ، باشتره له سی هه‌زار شه‌و، هه‌شتاوسێ ساڵ، ڕه‌حمه‌تێكه بۆ ئوممه‌تی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) كه ته‌مه‌نیان له ته‌مه‌نی مرۆڤه‌كانی ئوممه‌ته‌كانی پێشوو كه‌متره. یه‌ك سوجده بۆ خودا له سی هه‌زار سوجده زیاتره، یه‌ك ڕكعات زیاتره له سی هه‌زار. هه‌ندێ كار له ڕۆژانی ئاسایی‌دا گه‌وره‌ن. سه‌د جار (سبحان الله وبحمده) له ڕۆژێكدا گوناهه‌كانی مرۆڤ ده‌سڕنه‌وه ئه‌گه‌ر وه‌كو كه‌فی سه‌ر ده‌ریاش زۆر بن(1). وتنی ده جار (لا اله الا الله وحده لاشریك له، له الملك وله الحمد وهو علی كل شی قدیر) له‌ڕۆژێكدا چاكه‌ی ئازادكردنی چوار كۆیله ده‌نووسرێت(2)، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌د جار له ڕۆژێكدا بوترێت ئه‌وا چاكه‌ی ئازادكردنی ده كۆیله‌یه له‌گه‌ڵ سه‌د چاكه‌و لابردنی سه‌د خراپه‌و ئه‌و مرۆڤه تا ئێواره له شه‌یتان ده‌پارێزرێت، كه‌سیش وه‌كو ئه‌و چاكه‌ی نه‌كردووه مه‌گه‌ر كه‌سێك هێنده‌ی ئه‌و زیكره‌كه‌ی وتووه یان له‌وه زیاتری وتووه(3). ئه‌مه‌یه به‌قازانجترین بازرگانی، با حسابی بكه‌ین: یه‌كه‌میان ته‌نها سێ ده‌قیقه ده‌بات، دووه‌میان كه‌متر له یه‌ك ده‌قیقه‌ی ده‌وێت، سێیه‌میشیان ته‌نها حه‌وت ده‌قیقه ده‌بات، به‌ڵام پاداشته‌كه‌یان له‌ڕاده‌به‌ده‌ر زۆره.. ئه‌وه له ڕۆژی ئاسایی ئه‌ی له شه‌وی قه‌در كه هه‌ر كارێكی چاكه زیاتر له سی هه‌زار قاته؟ چه‌ند له‌و سی هه‌زاره زیاتره؟ خودا خۆی ده‌زانێت. زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌و كه‌سه‌یه ئه‌و بازرگانییه نه‌كات. *بۆ زیكری تر‌و پاداشته‌كه‌یان بڕوانه ئه‌م بابه‌ته‌ی سایته‌كه:
گه‌نجینه‌كانی دنیا‌و به‌هه‌شه‌ت *شه‌وی قه‌در له ده شه‌وی دوایه‌مینی ڕه‌مه‌زانه، ڕه‌نگه ئه‌مساڵه‌مان بكه‌وێته ئه‌مشه‌و (25/26 ی ئه‌یلوول) كه شه‌وی بیستوشه‌شه‌و شه‌وی هه‌ینییه، ڕه‌نگه سبه‌یشه‌و بێت كه شه‌وی بیستوحه‌وته.
(1)و (2)و (3) فه‌رمووده‌ی صه‌حیحن، بوخاری‌و موسلم ڕوایه‌تیان
كردوون.
|