کورته باسێک له مه‌ڕ مافی تاوانباران له پرۆسه ی لێپرسینه‌وه‌دا
نووسین: عمادالدین باقی پاچڤه‌کردن: جه‌لال حاجی زاده
یه‌کشه‌ممه-04-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2009-
مافی پارێزه‌ر و به‌رگریکردن یه‌کێ له ته‌وه‌ره‌کانی ورووژێنه‌ری هه‌ره گرینگی کۆمه‌ڵگای ئێرانه که له و ساڵانه‌دا گه‌لێک کێشه و هه‌رای لێ بۆته‌وه و سه‌ر‌چاوه ی زۆربه ی هه‌ره زۆری ده‌مه‌ته‌قه‌ی حو‌قوقی _ رامیاری بووه. دیاره گرینگ‌ترین هۆکاری پرۆتستۆکردن له لایه ن چالاکانی کۆمه‌ڵایه‌تی و رامیاری له ره‌گ و ریشه‌دا هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر نه‌بوونی پارێزه‌ر و بگره لێپرسینه‌وه (بازجویی) له‌دۆخێکی ناله‌بار وته‌ریککردن(ئیزولاسیۆن) ی تاوانبار . هه‌ر چه‌ند ئێمه دروشم و بڵاڤۆکی مافی مرۆڤ به چاوگی مافه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی مرۆڤ ناوزه‌د ده‌که‌ین که کۆماری ئیسلامی ئیرانیش دانی پێدا هێناوه و له‌م ره‌هه‌نده‌وه لێپرسراوه ، به ڵام له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش تێ ده‌کۆشین به پێی یاسای ناوخۆیی، ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به مافی تاوانباران له قۆناخی سه‌ره‌تایی بپه‌یڤین؛ ئه‌گه‌رچی ئه‌و یاسایه خۆی له‌خۆیدا له هه‌ڵسه‌نگاندنی به پێواژۆی گۆڕانکارییه‌کانیی "ئایینی دادڕه‌سی دادپه‌روه‌رانه" ( آیین دادرسی عادلانه ) مه‌ودا و دۆژێکی سه‌دساڵانه ی هه‌یه ، به‌ڵام به ره‌چاوکردنی گشت ئه‌م که‌م و کوڕیانه‌ش، ماف گه‌لێک بۆ تاوانبار ده‌سنیشان کراوه که مه‌خابن له‌وانه‌ش چاوپۆشی ده‌کرێ . له‌و بابه‌ته‌دا به هۆی پێکهاته‌ی تایبه‌تی قه‌زایی ئیران و مه‌کۆی دادوه‌ر ، که به باری زۆریه‌وه وه‌ک نوێنه‌ری حکومه‌ت له به‌ڕێوه‌بردنی یاساکاندا رۆڵ ده گێڕێ ، پرۆسه ی هاتنه کایه و کۆتایی پێهاتنی دۆسیه‌یه‌ک که ده‌بێته هۆی قۆڵبه‌ستکردن و ڕاپێچکردن به‌ره و گرتووخانه به م جۆره‌یه : بانگ هێشتن(احضار) => ده‌سبه‌سه‌رکردن (بازداشت) => دادگایی کردن (محاکمه) => به ندیخانه (زندان) . روونه ئه‌و پرۆسه‌یه که له دوئێلێکی نێوان تاک و حکومه‌ت ده‌چێ له هه‌ر بارێکه‌وه بریتی یه له دوو لایه ن ؛ لایه‌نێکی حکومه‌ت و توندوتیژیه که ده‌سه‌ڵات و هێزی تۆقێنه‌ری به ده‌سته‌وه‌یه و لایه‌نێکی دیکه‌شی تاکه که ده‌سه‌ڵاتی نی یه . له‌و هێڵه‌وه هه‌ستارترین و گرینگ‌ترین قۆناخی دۆزگری (دادڕه سی ) قۆناخی لێپرسینه‌وه‌یه که ره‌پێڵگه‌یه‌کی به‌رتسک و چه‌توونه و له راستیدا بناغه‌ی هه‌ر دۆزێک له و قۆناخه‌دا داده‌ڕژێ . لێپرسینه‌وه؛ قۆناخی پێکه‌وه لکێنراوی حو‌قوقی _ ده‌روونی ئاڵوزترین و گرینگ‌ترین قۆناخی دۆزگری ،قۆناخی نێونجی واتا لێپرسینه‌وه یاخود لێکۆڵینه‌وه و تێ هه‌ڵپێچانه ، هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌روونناسی و مافناسی به خه‌ستی ئاوێته ی یه‌ک ده‌بن. به پێچه‌وانه ی قۆناخه‌کانی تر که پتر هه‌وێنی حوقوقیان هه‌یه ئه‌و قۆناخه به زۆری هه‌ڵگری هه‌وێنی ده‌روونی یه . ئاشکرایه ناشێ ته‌وه‌ری لێپرسینه‌وه و مافی تاوانباران به بێ له‌به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ندی چڕوپڕی له‌گه‌ڵ بارودۆخی ده‌روونی(تاوانبار) باسی لێوه بکرێ ، به‌ڵکو له‌بنه‌ڕه‌تدا فه‌لسه‌فه‌ی مافی تاوانبار ، له‌و قۆناخه‌دا تایبه‌تمه‌ندی سایکۆلۆژی هه‌یه . سووچ باره‌کان له‌و قۆناخه‌دا تووشی ته‌نگژه و گیر و گرفتی وه‌ک دڵڕاوکه‌ی ده‌روونی ، ترس له زایه‌ڵه‌ی دۆسیه‌که ، فه‌رامۆشی ، ته‌ڵقین په‌زیری وبه گوێ دادان و ... دێن . له و قۆناخه‌دا ناهاوسه‌نگی و نایه‌کسانی که‌شی ده‌روونی لێپرسکار ( بازجو ) – تاوانبار ، گرێ‌دراو به‌وه‌ش ئه‌و خاڵه گرینگه که لێپرسکار ده‌زانێ چ ده‌خوازێ و ده‌توانێ چ بکات و چ ده‌ربڕین و درکاندنێک له‌لایه‌ن گومان‌لێکراو مه‌ترسیه‌کی جیددی یاخود هێوه‌ر که‌ره‌وه‌یه ؛ به‌ڵام تاوانبار له و قازانج و ده‌رفه‌ته بێ‌به‌شه ؛ ئه‌وه‌ش واده‌کات که بارودۆخێک بڕه‌خسێ که به زیانی گومان لێکراوه و ئه‌زمه‌یه‌کی مه‌ترسیداره . هه‌ر له سۆنگه‌ی ئه‌م رامانه تاوانبار ناشێ له به‌رانبه‌ر لێپرسکاردا به ته‌نیا بمێنێته‌وه چ ئه‌وه‌یکه ته‌نیا و ته‌ریکبوون دڵڕاوکه و نائه‌منی بۆ تاوانبار پێک دێنێ یا ئه‌وه‌یکه به هۆی ناشاره‌زایی، سووچ بار تووشی ته‌ڵقین په‌زیری و هه‌ڵخه‌ڵه‌تان ده‌بێت و ره‌نگه به‌هۆشیه‌وه له گه‌ڵ کۆسپ و که‌شی زیان پێگه‌یشتن رووبه‌ڕو ببێته‌وه . که وایه زه‌روره‌تی ئاماده‌بوونی پارێزه‌ر وه‌ک یه‌کێ له مافه هه‌ره گرینگه‌کانی تاوانبار له گشت قۆناخه‌کانی دادڕه‌سی و فریاکه‌وتن به تایبه‌تی لێپرسینه‌وه ، له سه ر ئه‌و بنه‌مایه ئاراسته ده کرێت. مافی پارێزه‌ر له بڕگه ی (35) یاسای بنه‌ڕه‌تیدا به‌م جۆره نووسراوه : « له گشت دادگاکاندا دوولایه‌نی دۆزه‌که مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه پارێزه‌رێک بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن و ئه‌گه‌ر توانایی هه‌ڵبژاردنی پارێزه‌ریان نه‌بێ ئه‌شێ کارئاسانی دابینکردنی پارێزه‌ریان بۆ بکرێ». ئه‌و بڕگه‌یه سه‌رتاپاگیره و پێویست به هیچ شرۆڤه‌یه‌ک ناکات که ئاخۆ پارێزه‌ر له کام یه‌ک له قۆناخه‌کاندا ده‌بێ بوونی هه‌بێ؟ ئه‌وه له حاڵێکدایه که به گوێره‌ی بڕگه ی (128)ی یاسای ئایینی دادڕه‌سی ، ده‌ستی دادوه‌ر له هه‌ل و مه‌رجێکی تایبه‌تیدا بۆ ئاسته‌نگ خستنه سه‌ر رێی ئاماده‌بوونی پارێزه‌ر به مه‌به‌ستی قه‌تیسکردنی تاوانبار ئاوا‌ڵایه .ئه‌گه‌ر بڕیار وایه که هه‌بوونی پارێزه‌ر له شوێنێک شاز بکرێت شیاوتر وابوو که ئاماده‌بوونی پارێزه‌ر( ئه‌گه‌ر له گشت قۆناخه‌کانی تر قه‌ده‌غه کرابا) ته‌نانه‌ت له لێپرسینه‌وه‌دا ئاماده بێ . چۆن ده‌کرێ پارێزه‌ر ره‌به‌ق له شوێنێک که بیچمی دۆسیه‌که داده‌ڕژێ رێگه‌ی پێ نه‌درێ ! بێ گومان ئاماده بوونی پارێزه‌ر له گشت قۆناخه‌کان مه‌گه‌ر له" لێپرسینه‌وه‌د ا" وه‌ک ئه‌وه‌ی وایه که پارێزه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ئاماده نه‌بووبێت. مافی نکوو‌ڵی کردن هه‌ڵبه‌ت هه‌ستیاریی ئه‌و قۆناخه تا ئه‌و راده‌یه گرینگ له قه‌ڵه‌م ده‌درێ که یاسا ئه‌و مافه‌ی بۆ تاوانبار ته‌رخان کردووه که له قۆناخی دادگایی کردندا سه‌رجه‌م لێدوان و درکاندنه‌کانی خۆی که له لێپرسینه‌وه‌دا له قاوی داوه حه‌شار بدات و بۆی هه‌یه بێژێ : له ژێر زه‌خت و گوشاری ده‌روونی یاخود به هۆی نیگه‌رانی و هه‌ڕه‌شه یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تان (اغفال) بووه ؛ هه‌ر ئه‌وه‌یکه تاوانبار له درکاندنه‌کانی پێشووی خۆی نکوو‌ڵی بکات ئیتر هیچ بایخێکی یاساییان نی یه . بڕگه ی (194) ی ق . ا . د . ک ده ڵێ : «هه‌ر کاتێک تاوانبار دان به تاوانێک دابێنێت و به‌ڵگه و دۆزراوه کانیش ئه‌وه مسۆگه‌ر و پشت راست بکاته‌وه دادگا بڕیار ده‌دات ، به ڵام ئه‌گه‌ر بێت و نکوو‌ڵی بکات یاخود بێ ده‌نگی تاوانبار یان بوونی گومان له‌دان پێدانان یا دژایه تی له گه‌ڵ به‌ڵگه‌کانی تر له ئارادا بێت ئه‌وه دادگا بۆ لێکۆڵینه‌وه، شایه‌دحاڵ و که‌سانی ئاگادار ته‌نانه‌ت خودی تاوانباریش به سه‌ر ده‌کاته‌وه و به دۆکۆمێنته‌کانی تر داده‌چێته‌وه ». هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه له باری یاسایی ده‌ربڕین و لێدوانه‌کانی تاوانبار لای دادوه‌ر باوه‌ڕ پێکراوه و دوانه‌کانی گومان‌لێکراو له قۆناخی لێپرسینه‌وه له مه‌ڕ روونکردنه‌وه‌ی دۆسیه‌که یاریده‌ده‌ری دادوه‌ره . ئه‌زموونه به‌ر فراوانه‌کانی مرۆڤ به درێژایی سه‌دان ساڵ ئه‌وه‌ی تاپۆ کردووه که بارودۆخی ناسک و هه ستیاری بازنه‌ی لێپرسینه‌وه ئه‌وه‌نده گرینگ و به‌رچاوه که " مافی نکوو‌ڵی له درکاندنه‌کان " له دادگایی کردن بۆ تاوانبار پارێزراوه و دادوه‌ره‌کانیش زۆربه‌ی کات ئه‌وه ره‌چاو ده‌که ن، چونکه ته‌نانه‌ت به‌ڵگه و بینراوه‌کان جێی باۆه‌ر و متمانه‌ی دادوه‌ره. که وابوو ئاماده‌بوونی پارێزه‌ر له قۆناخی لێپرسینه‌وه‌دا ده‌بێته هۆی متمانه پێکردن به قۆناخی لێپرسینه‌وه و درکاندنه‌کانی تاوانبار. مافی بێ ده نگی ( خۆ بواردن له به‌رسڤدانه‌وه ) تاوانبار ده‌بێ له‌وه تێ بگات که بۆی هه‌یه وه‌ڵامی پرسیاره‌کان نه‌داته‌وه و کپ بوونی تاوانبار هیچ چه‌شنه کاریگه‌ری و شو‌ێن دانه‌ریه‌کی سزایی نی یه . ئه‌مانه به تایبه‌تی له کاتی نه‌بوونی پارێزه‌ر که به هۆی ناشاره‌زایی تاوانبار له یاسا و رێساکان گومانی فریوخواردنی لێ ده‌کرێ یاخود مومکینه تووشی تۆقان و وته‌ی پارادۆکسیکاڵ بێت وه‌ک ئامرازێک بۆ داکۆکی کردن له تاوانبار ده‌خوێنرێته‌وه . تاکه پاساوی ره‌وایی پێدان به درکاندنه‌کانی تاوانبار ئاماده‌بوونی پارێزه‌ره . له هه‌گبه‌ی بڕگه‌ی (129) ی ئایینی دادڕه سی سزای ئێران ئه‌و مافه به‌فه‌رمی ناسراوه و له ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌دا هاتووه : « ئه‌گه‌ر بێت و تاوانبار له وه‌ڵام دانه‌وه خۆی بپارێزێ ، خۆ پارازتنیی له په‌ڕاوی لێپرسینه‌وه‌دا تۆمار ده‌کرێ». به‌ڵام له ئاقارێکی دیکه‌وه ئیزنی نوێ کردنه‌وه‌ی را‌گرتن و مه جالی به‌ربه‌ست کردنی بوونی پارێزه‌ر به دادوه‌ر ده‌درێت و ئه‌وه‌ش رێگه بۆ ده‌سبه‌سه‌رکردنی درێژخایه‌ن و گوشاری سه‌ر تاوانبار بۆ دابه‌زین له مافه ره‌واکان و به چۆک داهاتنیی هه‌مووار ده‌کات ؛ که وایه به‌ربه‌ستی قۆڵبه‌ست کردنی درێژخایه‌ن و زه‌رووره‌تی ئاماده بوونی پارێزه‌ر ده‌توانێ مافه یاساییه‌کانی تر سه‌قامگیر بکات و به‌ر له پێشێلکردن بگرێ . قه‌ده‌غه‌بوونی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن (اغفال) « واتای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ئه‌وه‌یه که پۆلیس وێڕای لێکۆڵینه‌وه نابێ گومان لێکراو هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ و بۆ نموونه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بدات که به‌ڵگه‌ی تاپۆ کراوی له‌به‌رده‌س دایه ؛ له کاتێکدا له راستی ئاوه‌ها به ڵگه‌یه‌کی له‌لا نه‌بێت. دان پێداهێنانێکی به‌و چه‌شنه هیچ بایخێکی نی یه ...» . یه‌کێ له شێوازه باوه‌کانی لێپرسینه‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی تاوانبار یاخود له درۆهه‌ڵبه‌ستن و دهۆ به مه‌به‌ستی داسه‌پاندنی تاوانه . به پێی بڕگه‌ی (129) ی ق . ا . د . ک « پرسیارگه‌لی ته‌ڵقینی وه یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن یاخود زبر و زه‌نگ و زۆره‌ملی و نه‌خوازراوی تاوانبار » قه‌ده‌غه یه. پرسیار گه‌لی نژوه(دیکته)کراو قه‌ده‌غه‌یه ! تۆمارکردنی پر‌سیاری نادیار و به‌ربڵاو به مه‌به‌ستی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی تاوانبار یا خود پر‌سیاری نژوه‌کراو و به‌گوێداخوێندراو (ته ڵقینی) قه‌ده‌غه‌یه و تاوانبار نابێ به‌رسڤی هه‌ر پرسیارێک که هه‌ڵگری ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه یه بداته‌وه . هه‌ر چه‌ند تاوانباری ناشاره‌زا له بواری یاسا ره‌نگه بکه‌وێته داوی ئه‌و پرسیارانه به‌ڵام لێپرسکار مافی ده‌سنیشان کردنی له‌و جۆره پرسیارانه‌ی پێ ندراوه . هه‌ر وه‌ک بڕگه‌ی (129) ق . ا . د . ک. ئه‌و راستیه ده‌ر‌ده‌خات که : « پرسیاره‌کان ده‌بێ به‌پێز و راشکاوانه بن » . مافه‌کانی تر ماف گه‌لی تر له چه‌شنی مافی زانیاری له تاوان ، رێزدانان بۆ که‌سایه تی گومان لێکراو و تاوانبار ، قه‌ده‌غه‌بوونی ئه‌شکه‌نجه و سووکایه‌تی پێکردن، هه ڵسوکه‌وتی ناپه‌سه‌ند ، قه‌ده‌غه‌بوونی ده‌کار کردنی چاوبه‌ست له کاتی لێپرسینه‌وه‌دا ، مافی ده‌س پێڕاگه‌یشتن به هه‌واڵ و میدیاکان و گشت مافه‌کانی سه‌لمێنراو و... له‌و وه‌جبه مافانه‌ن که له‌یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران و یاسای مافی شارۆمه‌ندی و به‌ڵگه و پرۆتۆکۆله‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ ده‌سته‌به‌ر کراون . چه ند خاڵێکی گرینگ و مافی تاونبار له یاسای بنه‌ڕه‌تیدا بڕگه‌ی (32) ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئاماژه به‌وه ده کات که : «هیچ که‌سێک نابێ قۆڵبه‌ست بکرێ مه‌گه‌ر به پێی بڕیار و شێوازێک که یاسا ده‌سنیشانی ده کات . له کاتی گرتن سه‌ر دێڕی تاوان ده‌بێ به دانه‌به‌ر کردنی خاڵه‌کان ده‌مه‌وده‌س به شێوه‌ی نووسراوه به تاوانبار رابگه‌یه نرێت و تێی بگه‌یه‌نرێت و له ماوه‌ی بیست وچوار کات ژمێر دۆزی سه‌ره‌تایی ره‌وانه‌ی شوێنی باوه‌ڕپێکراوی دادوه‌ری بکرێت و لانی که‌م ده‌سپێکی دادگه‌ری له كۆتایی ترین کاتدا هه مووار بکرێت . سه‌رپێچی له و پره‌نسیپه به گوێره‌ی یاسا سزا ده‌درێت » . هۆکردی ئه‌و بڕگه‌یه له ده‌قی که‌رته‌کانی (24) و (129) ی یاسای ئایینی دادڕه‌سی سه‌زادان هاتووه . به پێی بڕگه‌ی (32) یاسای بنه‌ڕه‌تی و هه‌روه‌ها که‌رتی (24) ی "ئایینی دادڕه‌سی دادگاکانی گشتی و شۆڕش به کار و باری سزادان" یه‌که‌م : لێکۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه له تاوانبار ( راگیرا‌و یا خود ئازاد ) ده‌بێ له چوارچێوه‌ی سه‌ردێڕی تاواندا بگونجێت . دووهه‌م : ده‌بێ تێگه‌یاندنی تاوان و لێپرسینه‌وه به ناو بردن له خاڵه‌کان و سێهه‌م : به نووسراوه بێت . به نموونه ئه‌گه‌ر بێت و که‌سێک له سه‌ر تاوانێک بۆ دادگا داوا بکرێ له سه‌ری نی‌یه که هه‌ر پرسیارێک وه‌ڵام بداته‌وه؛ سه‌ره‌تا ئه‌شێ بپرسێ که تاوانه‌که‌ی چی یه ؟ پاشان هه‌ر پرسیارێک که به‌ده‌ر له ته‌وه‌ری تاوان بێت نکوو‌ڵی لێ بکات و بڵێ که په‌یوه‌ندیه‌کی به‌و تاوانه‌ی که خستویانه‌ته پاڵی نی‌یه و وه‌ڵام ناده‌مه‌وه . چواره‌م: وه‌پاڵدانی تاوان خۆی له‌خۆیدا ته‌واوکه‌ر نی یه به‌ڵکوو تاوان ده‌بێ به شێوه‌ی نووسراوه له په‌ڕاوی لێپرسینه‌وه‌دا بنووسرێ، تاوانباریش به نووسراوه وه‌ڵام بداته‌وه و هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه به پرسیارگه‌لی لڤینی (شه‌فاهی ) وه‌ڵام نه‌داته‌وه. پێنجه‌م : نووسینی تاوان خۆی له‌خۆیدا لێبڕاو نی یه و یاسا له‌و باره‌وه هه‌ڵوێستێکی ڕاشکاونه‌ی هه‌یه که تاوان ده‌بێ به ناو بردن له هۆکاره‌کانی تاوان لێ بدرێ . جێی ئاماژه‌پێدانه که به گوێره‌ی بڕیاری به‌رپرسی هێزی (قه‌زائی)یه ، ره‌چاوکردنی بڕیاره‌کانی لێژنه‌ی حو‌قوقی ئه‌و هێزه بۆ دادوه‌ره‌کان ئیلزامی یه و به گوێره‌ی بڕیاری 7/591646/11/1، پێوه‌ست به‌وه‌ش بروسکه‌ی 7/247762/5/19 ی لێژنه‌ی حو‌قوقی، هه‌ر تاوانبارێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که به خه‌رجی خۆی وێنه‌یه(کۆپیه)کی پێویست له دۆسیه‌که‌ی وه‌ربگرێت. چ شێوه دان پێدانانێک جێی باوه‌ڕه ؟ له نامیلکه (فقهی) یه‌کاندا هاتووه : درکاندنی هه‌ر که‌سێک ته‌نێ سه‌باره‌ت به خۆی جێی باوه‌ڕه . که‌وایه ئیعترافی ئه‌و که‌سه به‌رامبه‌ر به ئه‌وانی تر و هه‌روه‌ها له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یا هی تر متمانه‌ی پێ ناکرێ . له بڕگه‌ی (1278) یاسای مه‌ده‌نی که شوێنه‌واری یاسای ئورووپایی پێوه دیاره هۆکردی بڕیاری فیقهی باس‌کراو به‌م جۆره داڕێژراوه : «" ئیعترافی هه‌ر که‌سێ ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به‌و که‌سه یا خود جێگره‌که‌ی کاریگه‌ری هه‌یه و له هه‌مبه‌ر که‌سی تردا کاریگه‌ریه‌کی نی یه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که یاسا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویست بوونی کردبێته‌وه» . ده‌رئه‌نجام 1- به گوێره‌ی هۆکرده‌کانی جاڕنامه‌ی مافی مرۆیی و یاسای بنه‌ڕه‌تی و ئاسایی ناوخۆیی ده‌کرێ پشت به‌و به‌ڵگه‌یه ببه‌سترێ که ئاماده بوونی پارێزه‌ر له سه‌رجه‌م قۆناخه‌کانی دادڕه‌سی پێویسته و له قۆناخی لێپرسینه‌وه‌دا گرینگتر و ئیلزامی تره و لێکۆلینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی به بێ ئاماده بوونی گه‌رم و گوڕی پارێزه‌ر هیچ چه‌شنه متمانه و باوه‌ڕێکی پێ ناکرێ و هه‌ڵگری گومانه . 2- مافی پارێزه‌ر له خاڵی یه‌که‌می باس‌کراو له یاسای بنه‌ڕه‌تی و یاساکانی ئاسایی ئێران و بڵاوکراوه‌ی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ به راشکاوی ده‌سته به‌ر و تاپۆ کراو . سه ر چاوه: ماڵپه‌ڕی: www.emadbaghi.com
|