ناوی بارزانی پاسپۆرتی فاشله‌كانه
بینه‌رێكی جیاواز
شه‌ممه-18-نیسان(مانگی 4)-2009-
به‌رنامه‌ی (من جیاوازم)ی كه‌ناڵی زاگرۆسی سه‌ر به پارتی كه هه‌ڵسوكه‌وتی پێشكه‌شكه‌رانی‌و ئه‌وانه‌ی كه تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا جیاوازه له هه‌ڵسوكه‌وتی كورده ئاساییه‌كان نمونه‌یه‌كه له سه‌ركه‌وتنی ماستاوچێتیی ئه‌گه‌ر ناوی سه‌ركرده‌كانی تێدا هه‌بێ. له ئه‌ڵقه‌یه‌كی ئه‌و به‌رنامه‌یه هه‌ڵگرتنی ناوی بارزانی له‌لایه‌ن تیپێكی هه‌ڵپه‌ڕكێ به‌س بوو بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و تیپه بۆ قۆناغی دواتر كه له‌ناو سه‌ركه‌وتوواندا ده‌نگی بۆ بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی دواجار ئه‌گه‌ر زۆرترین ده‌نگی هێنا بڕی 15 ملیۆن دینار ده‌ستده‌كه‌وێ. له ئه‌ڵقه‌یه‌كی دیكه‌دا كه‌سێكی فاشل گه‌یشته ئه‌و قۆناغه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شیعره‌كه‌ی له‌سه‌ر مه‌سعود بارزانی بووه. له قۆناغێكی پێشووتردا شیعرێكی به پێچه‌وانه نووسیبوو له‌مه‌ی دیكه‌شدا شیعرێكی ساده‌ی له‌سه‌ر بارزانی نووسیبوو كه هه‌مو هونه‌ره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌توانرێ به ئاسۆیی‌و ستوونی بخوێنرێته‌وه. لیژنه‌ی ته‌حكیم دووچاری ئیحراجی بوون. سه‌ره‌تا دكتۆره به‌لقیس ڕووی تێكچوو چونكه شیعره‌كه له‌سه‌ر بارزانیه به‌ڵام شتێكی تێدا نه‌بوو ئه‌و كه‌سه جیاواز بكات به‌ڵام به‌رگری كرد‌و به ڕوویه‌كی تێكچوه‌وه و به ڕاشكاوی وتی نه‌خێر تۆ جیاواز نیت. ئه‌ندامی دووه‌م (ئارامۆ) سه‌لماندی كه ماستاوچییه‌كی ئه‌سیڵه له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌ویش ئیحراج بوو و زانیبووی كه ئه‌و شیعره به‌سه نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه جیاواز بێ به‌ڵام دودڵیه‌كه‌ی زۆری نه‌خایاند‌و گوتی (ئه‌ز ده‌بێژم به‌ڵێ تۆ جیاوازی)، كه نۆره‌ش گه‌یشته لای ئه‌ندامی سێیه‌م (نزار) كه هه‌میشه به فه‌لسه‌فه‌وه به‌شداربوه‌كان ده‌نرخێنێ ئیحراجیه‌كه‌ی گه‌وره‌ی پێوه دیار بوو. له‌و كاته‌دا جه‌ماوه‌ری ناو ستۆدیۆ هات به‌هانایه‌وه‌و هاواریان كرد (به‌ڵێ به‌ڵێ). ئه‌و نزاره له چه‌ند جارێكی دیكه كه جه‌ماوه‌ر هاواری ده‌كرد به‌ڵێ ئه‌و به‌گوێی نه‌ده‌كردن‌و ده‌یگوت من ده‌ڵێم نه‌خێر به‌ڵام ئه‌مجاره چونكه ناوی بارزانی له‌گۆڕێدا بوو گوتی: منیش ده‌ڵێم به‌ڵێ. ئه‌مه نمونه‌یه له ده‌یان نمونه‌ی دیكه كه هه‌بوونی ناوی بارزانی كافیه بۆ سه‌ركه‌وتنی فاشله‌كان‌و ئه‌گه‌ر به‌شداربوه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه زیره‌ك بن وه‌كو ئه‌و شاعیره فاشله ناوی بارزانی به‌كارده‌هێنن. به‌ڵی هه‌تا پیرۆزی بارزانی بمێنێ‌و هه‌تا ماستاوچی هه‌بێ ناوی بارزانی وه‌كو پاسپۆرتی فاشله‌كان ده‌مێنێ.
|