|
|
ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ ئاوێنه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بێت
زانا رۆستایی – ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان
شه‌ممه-02-ئایار(مانگی 5)-2009-
ده‌ستوور به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی یاساییه وه‌كو گرێبه‌ستێكه له نێوان گه‌ل و ( ده‌سه‌ڵاتدار و نوێنه‌ره‌كانی) كه تیایدا شێواز و پره‌نسیپه‌كان و ئامانجه‌كانی ده‌وڵه‌ت دیاری ده‌كرێن له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی كاركردنی هه‌رسێ ده‌سه‌لاَتی - یاسا دانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری - و دیاری كردنی ماف و ئازادیه‌كان . ده‌ستوور وه‌كو دایكی یاساكان وایه و هه‌ر یاسایه‌ك كه ده‌رده‌چێت ده‌بێ به پێی ده‌ستوور بێت ئه‌گه‌ر هاتوو یاسایه‌ك پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور بوو ئه‌وا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ده‌ستووری نیه , ده‌ستوور زامنی ماف و ئازادیه‌كانه و هاولاَتیان پشتی پێده‌به‌ستن بۆ داواكردنی مافه‌كانیان و سنوورێكیشه بۆ ده‌سه‌لاَت كه نابێ بیبه‌زێنێ . له ده‌ستوور ده‌رده‌كه‌ویت سیسته‌می سیاسی ئه‌و ده‌وڵه‌ته چیه ؟ ئیسلامیه یان عه‌لمانی ؟ دیموكراسیه یان دیكتاتۆری ؟ سه‌رۆكایه‌تیه یان په‌رله‌مانی ؟ پاشایه‌تی یه یان كۆماری ؟ فیدرالی یه یان ساده ؟. دانانی ده‌ستوور شێوازێكی سه‌خت و ئاڵۆزی هه‌یه وه‌كو یاسایه‌كی ساده نیه زوو زوو ده‌ربكرێ یان بگۆردرێت , هه‌ر ده‌ستوورێك ده‌رچوو ئه‌وا به ئاسانی ناگۆرێت و تا ده‌یان سال َ كاری پێده‌كرێت . بۆیه پێویسته له كاتی دانانی هه‌موو كۆششێك بكرێت تا ده‌ستوورێكی دادپه‌روه‌رو رێك وپێك بێت , بۆ نموونه توركیا ده‌یان ساڵه ده‌ناڵێنێ به ده‌ست ده‌ستوورێكی عه‌لمانی ئه‌تاتۆركی كه رێگره له‌به‌رده‌م چاكسازی له توركیادا. له هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا ده‌ستوورمان نیه و ئه‌و یاسایانه‌ی ده‌رده‌چن له په‌رله‌مان پشت به یاسای ژماره یه‌كی ساڵی 1992 ده‌به‌ستن كه شوێنی ده‌ستووری گرتوَته‌وه , به‌لاَم ئه‌وه حاڵه‌تێكی ئاسایی نیه وشه‌رعیه‌تی یاساكانمان لاواز ده‌كات . بۆ یه پێویست بوو پرۆژه‌ی ده‌ستوورێك ئاماده بكرێ , هه‌بوونی ده‌ستوورێكیش بۆ هه‌رێمی كوردستان هیچ ناكۆك نیه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ده‌ستوورێكی گشتی بۆ عێراق چونكه له‌و ده‌ستووره‌دا و له مادده‌ی (120) ماف به هه‌رێمه‌كان ده‌دات كه ده‌ستووری تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت به‌و مه‌رجه‌ی ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستووری فیدراڵ‌دا هه‌روه‌ها مادده و حوكمه‌كانی ده‌ستووری فیدراڵ له‌سه‌ر ته‌واوی خاكی عێراق جێبه‌جێ ده‌بن . سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان له ڕووی سیاسی و قانونیه‌وه ده‌ستوور پێویسته و هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه به‌ره‌و پته‌وكردن و چه‌سپاندنی كیانی سیاسی . هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژدا به‌شداری چاڵاكانه‌مان كردووه له هه‌نگاوه‌كانی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم .. لیژنه‌ی ده‌ستووری دوو ساڵه سه‌رگه‌رمی دیراسه‌كردنی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمه ئه‌م پرۆژه ده‌ستووره به گشتی زۆر باشه و ماف و ئازادی زۆری تێدایه بۆ خه‌ڵك و ده‌سه‌لاَته‌كانی باش رێكخستوون . ئێمه سوودمان له ده‌ستووری زۆر له وولاَتان وه‌رگرتووه و لیژنه‌كه خه‌ڵكی پسپۆر و به‌توانای تێدا ئه‌ندام بوو , پاشان سه‌رۆكی لیژنه پرۆژه‌كه‌ی داوه‌ته چه‌ند شاره‌زایه‌كی بیانی و ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك پێشنیاریان كردبوو كه هه‌ندێكیان وه‌رگیران و هه‌ندێكیش ره‌ت كرانه‌وه . كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر بوونه‌ته هۆی دواكه‌وتنی ده‌ستووری كوردستان تا ئێستا, هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندیان هه‌یه به دواكه‌وتنی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستووری كوردستان له ته‌واوكردنی كاره‌كانی كه له‌سه‌ره‌تای مانگی ئابی 2008 كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا . هه‌روه‌ها بارودۆخی ناوچه‌كانی په‌یوه‌ست به مادده‌ی (140) و دواكه‌وتنی چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه تا ئێستاش كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه چونكه هه‌ندێ مادده هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌و ناوچانه‌وه هه‌یه و ڕایه‌ك هه‌یه له ناوه‌نده سیاسیه‌كان و له په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ده‌ستووری كوردستان دوا بخرێت تا مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ش به‌شداری بكه‌ن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستووره .. له لایه‌كی تر ئه‌گه‌ری هه‌مواركردنی ده‌ستووری فیدراڵی و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر مادده‌كانی ده‌ستووری هه‌رێم تا رادده‌یه‌ك كاریگه‌ری هه‌بووه , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم ده‌بێ پابه‌ند بێت به ده‌رنه‌چوون له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری فیدراڵ به تایبه‌تی له‌و بابه‌تانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی خودی ناوه‌ندن . لێژنه هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگ یه‌كلا كردوونه‌ته‌وه به‌لاَم زۆرینه و كه‌مینه له‌و مه‌سه‌له هه‌ستیارانه كاری پێ نه‌كرێت باشه به‌لكو ته‌وافوق , چونكه دیاره به زۆرینه بێت كێ زۆرینه‌یه ..!! به‌لاَم كه لایه‌نێك رازی نه‌بوو وتێبینی جه‌وهه‌ری هه‌بوو ده‌بێ به هه‌ند وه‌ربگیرێت , ئێمه گله‌یی له مالكی ده‌كه‌ین كه به ته‌وافوق كار ناكات كه‌چی لێره‌ش حزبه‌كان هه‌مان گله‌ییان هه‌یه , ئێمه وه‌كو ئیسلامیه‌كان به یاداشتنامه‌ی ره‌سمی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی ده‌ستوورمان ئاگادار كردۆته‌وه كه سه‌باره‌ت به مادده‌ی -6- و مادده‌ی -19- تێبینیمان هه‌یه و به‌و شكله‌ی ئێستا رازی نین , مادده‌ی -6- سه‌باره‌ت به پێگه‌ی ئیسلامه كه‌به‌داخه‌وه زۆر كه‌متر له‌وه هاتووه كه‌له ده‌ستووری فیدرالیدا نووسراوه و بگره تێكگیراویشه له‌گه‌ڵی ده‌قی مادده‌ی (6) كه ده‌ڵێت : (( ئه‌م ده‌ستووره دان ده‌نێت و ڕێز ده‌گرێت له ناسنامه‌ی موسڵمانێتی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و پره‌نسیپه‌كانی شه‌ریعه‌ت یه‌كێكن له سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی یاسادانان ...)) به‌ڵام ده‌قی مادده (2) ی ده‌ستووری فیدراڵ ده‌ڵێت : (( ئیسلام ئایینی ڕه‌سمی ده‌وله‌ته و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسا دانانه‌و نابێ یاسایه‌ك ده‌ربچێت پێچه‌وانه‌ی نه‌گۆره‌كانی ئیسلام بێت ...)) (( ئه‌م ده‌ستووره زامنی ناسنامه‌ی ئیسلامه‌تی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عێراقه ...)) هه‌ر كه‌سێكی ساده ئه‌گه‌ر به‌راووردێكی سه‌رپێی ئه‌و دوو مادده‌یه‌ی ده‌ستووری عێراق و ده‌ستووری هه‌رێم بكات بۆی ده‌رده‌كه‌وێت ئیسلام له‌سه‌ر ئاستی عێراق چه‌ند ڕێزی لێ گیراوه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند به كه‌می سه‌یر كراوه .. به‌راوورده‌كه ئه‌گه‌ر خاڵبه‌ند بكه‌ین ده‌بینین :- 1- له عێراقدا له مادده‌ی (2) باسی كراوه ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی گرنگی دانه و له‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌وله‌ویات دانراوه به‌ڵام له هه‌رێم ڕیزبه‌ندیه‌كه بۆته (6) و كۆمه‌ڵێك شتی تر خراوه‌ته پێشی كه به گرنگتر له ئیسلام سه‌یركراوه .. 2- له‌عێراقدا ئیسلام كراوه‌ته ئایینی ڕه‌سمی ووڵات به‌ڵام له هه‌رێمدا ناوی ئایینی ڕه‌سمیان نه‌هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی مۆركی عه‌لمانیه‌ت به هه‌رێمه‌وه دیاربێت كه بایه‌خ به دین نادات و كه‌س نه‌زانێت كه ئایینی خه‌ڵكی كوردستان چیه ؟! وه‌ك بڵێی پێمان شه‌رمه بڵێین ئیسلام ئایینی ڕه‌سمی كوردستانه ، بیانووشیان له وه‌ڵامی ئێمه‌دا ئه‌وه‌یه مادام له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه پێویست ناكات لێره باسی بكه‌ین چونكه هه‌رێم به‌شێكه له عێراق ، ئێمه ده‌زانین وایه پێیان خۆش بێت یا ناخۆش بێت ئیسلام دینی ڕه‌سمیه له عێراق به كوردستانیشه‌وه به‌ڵام باشتر بوو ئه‌و ڕاستیه ته‌ئكید بكرابایه‌وه له كوردستانیش تاوه‌كو كه‌س مساوه‌مه‌ی موسڵمانێتی زیاترمان به‌سه‌ره‌وه نه‌كات به‌ڵام ئه‌و براده‌رانه زۆر مه‌به‌ستیانه گه‌لی كوردستان وا ده‌رنه‌كه‌وێت كه موسڵمانه‌و ئیسلامی خۆش ده‌وێت . 3- له عێراقدا ئیسلام سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانانه به‌ڵام له هه‌رێم (پره‌نسیپه‌كانی شه‌ریعه‌ت) یه‌كێكن له سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی یاسادانان . كه ئه‌وه دژیه‌تیه‌كی زه‌ق و به‌رچاوه ، ئێمه به‌ڕاستی ڕامان وایه ئیسلام تاكه سه‌رچاوه‌ی یاسادانان بێت و هه‌ر ئیسلامیش ڕێگا ده‌دات سوود له سه‌رچاوه‌كانی تری یاسادانان وه‌ربگیرێت بێ ئه‌وه‌ی تێكگیران ڕووبدات له‌گه‌لًَ چوارچێوه‌ی ئیسلام.. هه‌روه‌ها ( پره‌نسیپه‌كانی شه‌ریعه‌ت ) شتێكی دیار‌و ڕوون نیه و گشتی یه ناكرێ بكرێته سه‌رچاوه .. 4- له عێراقدا ده‌قێكی روون و گرنگ هه‌یه ڕێگا نادات یاسایه‌ك ده‌ربچێت پێچه‌وانه‌ی نه‌گۆره‌كانی ئیسلام بێت به‌ڵام له هه‌رێمدا هیچ ڕێگریه‌ك نیه له ده‌رچوونی ئه‌و جۆره یاسایانه و هه‌ر له ئێستاشه‌وه كۆمه‌ڵێك پڕۆژه یاسا ئاماده ده‌كرێن كه دژ به نه‌گۆره‌كانی ئیسلامن وه‌كو مه‌سه‌له‌ی میرات و هاوسه‌رگیری و شتی تر له ڕاستیدا مه‌ترسی ئێمه له‌و جۆره یاسایانه‌یه كه دژ به دینی زۆرینه‌ی خه‌لكی كوردستان بن و حه‌لاڵ حه‌رام بكات و حه‌رام حه‌لاڵ بكات .. بۆیه ئێمه داوای ئه‌و زه‌مانه‌ته ده‌ستووریه ده‌كه‌ین .. 5- ئه‌وانیش واته لایه‌نه‌كانی تر ئه‌گه‌ر هه‌ست به هه‌ر مه‌ترسیه‌ك ده‌كه‌ن له داهاتوودا باێین به‌یه‌كه‌وه له ناو ئه‌و ده‌ستووره زه‌مانه‌ت دابنێین , با ئه‌و ده‌ستووره بكه‌ینه مایه‌ی دڵنیایی بۆ هه‌مووان نه‌ك ته‌نها خواستی چه‌ند لایه‌نێك بێنێته دی و لایه‌نه‌كانی تر مه‌ترسیان لێی هه‌بێت . 6- بۆیه به‌رای ئێمه ده‌بێ له ده‌ستووری هه‌رێمیش بنووسرێ : ((1- ئیسلام ئایینی ره‌سمی هه‌رێمی كوردستانه‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌یش سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانانه و نابێ له هه‌رێمی كوردستان یاسایه‌ك ده‌ربچێت دژی نه‌گۆره‌كانی شه‌ریعه‌ت بێت . 2- رێز له ئازادی خاوه‌ن ئاینه‌كانی مه‌سیحی و ئێزیدی ده‌گیرێ و ئازادن له به جێهێنانی درووشمه‌كانیان )). ئه‌مه‌ش هه‌روه‌كو ده‌ستووری فیدرالییه كه هیچ مه‌عقوول نیه پایه‌ی ئیسلام لای خه‌لكی كوردستان كه‌متر بێت له به شه‌كانی تری عێراق و ئه‌گه‌ر وانه‌نوسرێت ئه‌وا تێكده‌گیرێت له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عیراق , له‌لایه‌كی تریش (پره‌نسیپه‌كانی شه‌ریعه‌ت ) شتێكی نادیاره و ده‌بێ بگوترێت شه‌ریعه‌ت , هه‌روه‌ها ( یه‌كێكه له سه‌رچاوه‌كان ) هه‌ڵه‌یه ده‌بێ بكرێته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانان , هه‌روه‌ها زۆر گرنگه بنوسرێت كه نابێت له كوردستان یاسایه‌ك ده‌ربچێت كه له‌گه‌ڵ شته‌نه‌گۆره‌كانی شه‌ریعه‌ت دژ بێت . به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دانیشتنێكی په‌رله‌مانی كوردستان ساڵی 2005 فه‌رمووی (( هه‌ڵبه‌ته نابێت له كوردستان یاسایه‌ك ده‌ربچێت كه دژی ئیسلام بێت )) هه‌ر ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی ئێمه‌یه .. مادده‌ی (19) باس له ماف و ئازادیه‌كان ده‌كات به‌ڵام له ڕاستیدا پڕه له كۆت و به‌ندی ئازادیه‌كان كۆمه‌ڵێك بڕگه‌ی تێدا نووسراوه كه جێگایان ده‌ستوور نیه به‌ڵكو یاساكانه و هه‌ندێ جاریش بچوكتریش له یاسا .. بۆ نموونه بڕگه‌ی (9) كه باس له ئازدای بیروڕاو دینداری ده‌كات كه‌چی دوو كۆت و به‌ند ده‌خاته سه‌ر شوێنه‌كانی خوا په‌رستی كه زیاتریش مه‌به‌ستیان مزگه‌وته , چونكه شوێنه‌كانی تر به‌م جۆره نین و كه‌س ده‌سه‌لاَتی به‌سه‌ره‌وه نین, یه‌كه‌میان : (( نابێ حزبه‌كان و كۆمه‌ڵه‌كان و تاكه كه‌سه‌كان مزگه‌وت یا كه‌نیسه یا شوێنه‌كان په‌رستن بكه‌نه گۆره‌پانی ئه‌نجامدانی چالاكی حزبی و سیاسی )) .ئه‌م ده‌قه (نص) ه رووی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌حمه‌ته‌و جوانه به‌ڵام ڕووی شاراوه‌ی غه‌زه‌به‌و ناشیرینه .. یان وه‌كو كورده‌واری ده‌ڵێت (( گورگه له پێستی مه‌ڕدا )).پاشان ئه‌و برگه‌یه باسی ئازادی بیروباوه‌ر ده‌كات هیچ په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی مزگه‌وته‌وه نیه و ئه‌و قسانه شوێنیان له‌و برگه‌یه نیه . جارێ ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵكی تر كۆبوونه‌وه‌ی حزبی له مزگه‌وتی گوند و شاره‌كان ده‌كه‌ن لایه‌نه ئیسلامیه‌كان ده‌یه‌كی ئه‌وان نایكه‌ن ، پاشان مه‌به‌ست چاڵاكی حزبی و سیاسی چیه ؟ ماناكانی له لای ده‌سه‌ڵات دایه و هه‌ركاتێ ویستی ده‌توانێ نه‌یاره‌كانی تۆمه‌تبار بكات به تایبه‌تی ئیسلامیه‌كان كه فڵان چاڵاكی حزبی یان سیاسیان له مزگه‌وت كردوه ، نابێ له یادیشمان بچێت تێروانینی ئێمه بۆ په‌یامی مزگه‌وت زۆر جیاوازه له تێروانینی عه‌لمانیه‌كان چونكه ئه‌وان سیاسه‌ت له ئیسلام جیا ده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام زانایانی ئیسلام یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام نابێ به‌ش به‌ش بكرێت و سیاسه‌تی شه‌رعی پێكهێنه‌رێكی گرنگی ئیسلامه .. بۆیه ئه‌م بڕگه‌یه جێی مه‌ترسی ئێمه‌یه و وه‌كو لوغمێك وایه هه‌ر ده‌مه‌ی بته‌قێته‌وه ده‌ته‌قێته‌وه و به مه‌به‌ستی به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی كاری ئیسلامی و په‌یامی مزگه‌وت دانراوه ، بێجگه له‌مه‌ش ئه‌و بڕگه‌یه جێگای ده‌ستوور نیه و زیاتر به ڕێنمایی ئه‌وقاف ده‌چێت و ماوه‌یه‌كی زۆره كاری پێده‌كرێت. خاڵی (2) له هه‌مان بڕگه ده‌ڵێ : (نابێ پیاوانی ئایینی مینبه‌ره‌كانیان به‌كاربێنن بۆ ڕه‌واج دان به بیری حزبی و سیاسیان ) جارێ له ئیسلامدا ده‌سته‌واژه‌ی پیاوانی ئایینی مان نیه ئێمه زانایانی ئیسلاممان هه‌یه ئه‌گه‌ر نا هه‌موو مسوڵمانێكی دڵسۆز پیاوه بۆ ئایینه‌كه‌ی له لایه‌كی تر ئه‌م بڕگه كۆت وبه‌نده له‌سه‌ر زانایانی ئیسلام و كه‌م كردنه‌وه ی مافی ڕاده‌ربرینه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن ڕۆڵی خۆیان ببینن له ووشیار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و ده‌ست نیشان كردنی هه‌ڵه‌و ناته‌واویه‌كان و داواكردنی چاكسازی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ، به پێی ئه‌م خاڵه بێت ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت هه‌ر زانایه‌ك كه ووتارێكی دا و به دڵی نه‌بوو پێی بڵێت تۆ موخاله‌فه‌ی ده‌ستوورت كردوه و فیكری حزبی وسیاسی خۆت ڕه‌واج پێ داوه پاشان له ژێر ئه‌م برَگه‌یه‌وه ده‌توانن یاسای زۆر تووند دابنێن له دژی مزگه‌وت و زانایان .. لێره‌دا دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه مه‌ترسی ڕاسته‌قینه‌ی ئێمه له‌وه دایه كه له دوا رۆژ ئه‌م بڕگه‌یه بۆ دژایه‌تی لایه‌نێك به‌كاربهێنرێت و مه‌رامی سیاسی له پشته‌وه‌یه .. بڕگه‌ی (18) له مادده‌ی (19) ی پڕۆژه نوێیه‌كه كه باسی له ئازادی پێكهێنانی حزبی سیاسی ده‌كات كه چی (6) كۆت و به‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و ئازادیه داناوه كه ناوه‌رۆكی ئازادایه‌كه به‌تاڵ ده‌كاته‌وه به مانه‌وه‌ی ئه‌و بڕگه‌یه حه‌قه ناونیشانی مادده‌كه بگۆردرێت بۆ (سنوورداركردنی ئازادیه‌كان) .. من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام كاروباری پێكهێنانی حزبه سیاسیه‌كان ڕێك بخرێت به‌ڵام ئه‌و مه‌سه‌لانه جێگایان یاسای حزبه‌كانه نه‌ك ده‌ستوور .. له ده‌ستووردا هه‌ر ئه‌وه‌نده باس بكرێت كه ئازادی پێكهێنانی حزبه سیاسیه‌كان مسۆگه‌ره بۆ گشت هاولًاتیانی كوردستان به مه‌رجی پابه‌ند بوون به ده‌ستوور و یاساكان .. جا یه‌كێ له‌و خاڵانه‌ی خراوه‌ته سه‌ر ئازادی حزبه سیاسیه‌كان و تایبه‌ته به حزبه ئیسلامیه‌كان خاڵی (3) یه كه ده‌ڵێ : (حزبه‌كان نابێ ئایین یا شتێكی وه‌رگیراو له كتێبه پیرۆزه‌كان یان دروشمه دینیه‌كان به‌كار بێنن بۆ شكاندنه‌وه‌ی ئه‌وانی تر به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌دی ئامانجی حزبی یا په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردن) .. ئه‌و خاڵه تایبه‌ت دانراوه دژی حزبه ئیسلامیه‌كان چونكه ئه‌وان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دینی دامه‌زراون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێست و به‌رنامه و ڕه‌فتاریان له ژێر سایه‌ی دینه‌كه‌یانه , پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه چۆن ده‌بێت له ده‌ستوور بڕگه‌و مادده دابنرێت دژی لایه‌نێكی دیاریكراو ؟!ئه‌دی نابێ هه‌موولایه‌نه‌كان ئه‌م ده‌ستووره به ئی خۆیان بزانن ؟! حزبه ئیسلامیه‌كان ئه‌گه‌ر په‌نا نه‌به‌نه به‌ر دین له به‌رنامه‌و ڕه‌فتاریان دا ئه‌دی چ جیاوازیه‌كیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ حزبی تر پاشان به چ حه‌قێك ده‌ستوور ڕێگه له به‌كارهێنانی ده‌قێكی قورئانی ده‌گرێت ؟ له‌كارخستنی قورئانی پیرۆز و ئایه‌ته‌كانی له ده‌سه‌ڵاتی هیچ كه‌س دا نیه .. حزبه ئیسلامیه‌كان حه‌قی خۆیانه به پێی دینی خۆیان كار بكه‌ن خه‌ڵكی تر كه پابه‌ند نیه به دین چۆن ڕێگا به خۆی ده‌دات دین له كاربخات ؟ به بیانووی وه‌كو (مه‌به‌ستی حزبی و هه‌ڵبژاردن ) .. به‌ڕاستی ئه‌م بڕگه و ماددانه‌ی سه‌ره‌وه به‌ر له‌وه ی مه‌به‌ست پێیان حزبه ئیسلامیه‌كان بن مه‌به‌ست پیًیان ئیسلامه وه‌كو دین . داڕێژه‌رانی ئه‌م ده‌قانه نیگه‌رانن به پابه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان به دینه‌كه‌یان بۆیه ئه‌و ڕێگا ده‌ستووریانه ده‌گرنه به‌ر بۆ ڕێگا گرتن له ته‌وژمی دینداری خه‌ڵكی كوردستان . ئێمه ئه‌و تێبینیانه‌مان به راشكاوی راگه‌یاندوه و كار ده‌كه‌ین بۆ چاكردنه‌وه‌یان به هه‌موو رێگایه‌كی سیاسی و دیبلۆماسی و دایه‌لۆگ و یاسایی , داواكاری كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ئه‌وه بووه كه ده‌ستوور له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حزبه‌كان ته‌وافوقی له‌سه‌ر بكرێت و خاڵه ناكۆكه‌كانی چاره‌سه‌ر بكرێت و به‌بێ كێشه بێته‌وه بۆ په‌رله‌مان , مه‌بده‌ئی ته‌وافوقی سیاسی له عێراقی نوێ دا داكۆكی له‌سه‌ر ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌و پره‌نسیپه هه‌ر بۆ به‌غداد نیه به‌ڵكو له كوردستانیش ده‌بێ په‌یڕه‌و بكرێت و به عه‌قڵیه‌تی زۆرینه و كه‌مینه یان ده‌سه‌ڵات و بێ ده‌سه‌ڵات نابێ مه‌سه‌له‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه . رۆڵی په‌رله‌مان موناقه‌شه‌كردنی ده‌ستوور نیه برگه به برگه به‌ڵكو ته‌نها ده‌نگ بۆ دانه به به‌ڵێ یان نه‌خێر , هه‌ر ئه‌وه‌ش راسته چونكه په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌كی پێكهیناوه و دوو ساڵ زیاتره خه‌ریكه و هه‌موو ئه‌ندامان تێبینی و پێشنیاری خۆیان داوه به لیژنه‌كه‌و پێشنیار و تێبینی خه‌ڵكیش زۆر هاتبوو بۆ لیژنه‌كه به هه‌زاران بوو به‌لاَم ئالیه‌تی سوود لێ وه‌رگرتنیان باش نه‌بوو بۆیه نه‌كرا وه‌كو پێویست سوودیان لێ وه‌ربگیرێت . ره‌خنه‌كان په‌یوه‌ندیان به چه‌ند ته‌وه‌ریك هه‌بوو ( رۆڵی ئیسلام – ئازادیه‌كان – مافی نه‌ته‌وه‌كان و ئاینه‌كان – سیسته‌می حوكم له كوردستان و ..) بۆیه ناكرێت جارێكی تر له سه‌ره‌تاوه ده‌ست به گفتوگۆكانه‌وه بكرێته‌وه . ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵه زه‌قانه راست نه‌كرانه‌وه نه‌ك هه‌ر لایه‌نه ئیسلامیه‌كان به‌ڵكو هه‌موو خه‌ڵكی مسوڵمانی كوردستان هه‌ڵوێستی ده‌بێت و هه‌موو رێگایه‌كی قانوونی ده‌گرینه به‌ر بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ئیستحقاقه ده‌ستووری و واقیعیه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و هیوا دارم بگه‌ینه ته‌وافوق له‌سه‌ری به پێچه‌وانه‌وه به بروای من ئه‌و بارودۆخه‌ی له كاتی گفتوگۆكانی یاسای باری كه‌سێتی هاته ئاراوه زۆر به خه‌ستی تر دێته پێشه‌وه . له كۆتایی دا به‌ڕای من ئه‌و ده‌ستووره له زۆر ڕوه‌وه‌و زۆر پێشكه‌وتووه و ماندووبوونی زۆری بۆ خه‌رج دراوه ئه‌زموونی زۆری تیایدا كۆكراوه‌ته‌وه و یه‌كێك ده‌بێت له ده‌ستووره هه‌ره باشه‌كانی جیهان له رووی مافه‌كانی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌و زمانه‌كان وئازادی و مافه مه‌ده‌نیه‌كانی تر و جگه له‌و ماددانه‌ی ئێمه تێبینیمان له‌سه‌ریان هه‌بوو ئه‌وی تری گونجاوه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلام و زۆر پێشنیار و تێبینی گرنگی ئێمه وه‌رگیران و خرانه‌ته ناو ده‌ستووره‌كه و هیوادارین ئه‌وانه‌ش كه جێی نیگه‌رنی ئێمه وخه‌لكی دینداری كوردستانن له‌سه‌ریان بگه‌ینه ته‌وافوق تاوه‌كو هه‌موومان به یه‌ك ده‌نگه‌وه (به‌ڵێ) ی بۆ بكه‌ین و پابه‌ند بین پێیه‌وه ...
C.V
ناو : پارێزه‌ر زانا سعید رۆستایی - rostay69@yahoo.com - له دایك بووی 1969 گوندی رۆستێ له باڵه‌كایه‌تی - به‌كالۆریۆس له یاسا له زانكۆی سه‌لاحه‌دین 1990-1991 - ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان - ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان - ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندام له لیژنه‌كانی (یاسایی و مافی مرۆڤ ) - ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای یه‌كیه‌تی په‌رله‌مانتارانی كوردستان خێزاندار و خاوه‌نی (5) منداڵ ..
|
|