خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ نامه‌که‌ی کاک خالد ره‌نجده‌ر
مه‌شخه‌ڵ
دووشه‌ممه-15-حوزه‌یران(مانگی 6)-2009-
که‌س له‌دلی که‌سی تردانی یه‌و نهینی یه‌کانی ناو دلیش خوداوکه‌سه‌که له هه‌موو که‌س باشتر ده‌یزانێ و هه‌ندێک کاتیش به هۆی ناسیاری و قسه‌و هه‌لوێست وه‌رگرتنه‌وه،قسه ده‌رباره‌ی شته‌کانی ده‌کریت و راڤه‌ی جیاوازیان بۆ ده‌کرێت و زه‌مه‌نیش شته شاراوه‌و گوماناوی یه‌کان روون ده‌کاته‌وه‌و سه‌ره‌نجامیش ئۆباڵی گومانه‌کان ده‌چنه‌وه گه‌ردنی خاوه‌نه‌کانیانه‌وه. له‌م سه‌رو به‌نده‌داو له‌م رۆژانه‌دا به‌ریز جه‌نابی کاک خالد ره‌نجده‌رله [31/5/2009]دا ،نامه‌یه‌کی له سایده‌کاندا بۆ خوینه‌ران بلاوکردۆته‌وه‌وکورته‌ی ئه‌و نامه‌یه بریتی یه له :[1] داواکردن له هه‌ردو مامۆستا کریکار‌و علی باپیرکه ده‌ست به‌جێ شه‌ر رابگرن. [2]هه‌موو چالاکی یه‌کی خۆی له باره‌وه تادوای ئه‌و شه‌ره رابگرێت. هه‌ر که‌سیش هه‌چی یه‌ک ده‌خوینیته‌وه مافی خۆیه‌تی چۆن راڤه‌ی لێ تیگه‌شتنه‌که‌ی ده‌کات. کاک خالد ناونیشانی نامه‌که‌ی له‌ژێر ناوی(تا ئه‌و شه‌ره سارده‌ی نیوان ئیسلامی یه‌کانی کورد رانه‌وه‌ستێ.....)،ده‌ست پێ ده‌کات.له راستیدا وه‌ک کاک خالد ناوی ده‌بات [شه‌ر] ،ئه‌م شه‌ره شه‌ری ئیسلامی یه‌کانی کورد نی یه، به‌لکو شه‌ری ته‌نها م.کریکار‌و هه‌موو ئیسلامی یه‌کانه،ئه‌وه هه‌ر ئه‌وه ئالای شه‌ری هه‌لگرتووه له‌دژی کۆمه‌ل و یه‌کگرتوو وسه‌له‌فی ومه‌لاو... و. ته‌واوی خه‌لکی له سفر داوه‌و ناو‌و ناتۆره‌ی له موسلمانان ناوه‌و باکی له غه‌یبه‌ت و بوهتانی ئیسلامی یان نه‌ماوه‌و خه‌لکانیکی له خۆوه ئالاندووه که ده‌لێی هه‌ر له مندالی یه‌وه زمانیان به‌جوێن پژاوه. پاشان کاک خالد ده‌فه‌رموێ:( داوا له به‌ریزان م.علی باپیر‌و م.کریکار ده‌که‌م که شه‌خسی خۆیان ده‌ست به‌جێ ئه‌و شه‌ره سارده‌ی نێوانیان رابگرن) . به‌راستی جیگه‌ی سه‌ر سورمانه ئه‌گه‌ر کاک خالد نه‌زانیت کێ ئه‌وئاگره‌ی هه‌لگیرساندووه‌و خۆشی ده‌کات!! وه ده‌یه‌ویت تا که‌ی به‌و شیوه‌یه بێ ده‌نگ بێت؟ قه‌ناعه‌تم به‌خۆم پێ ناکریت که هه‌ر که‌سێ ،که‌سایه‌تی م.علی بناسێ گومانی ئه‌وه‌ی بۆ دروست ببێ که مامۆستا له خه‌ویشدا بیر له شه‌ری وا بکاته‌وه. وه هه‌ر که‌سێکیش م.کریکار بناسێ ده‌زانێت ئه‌و شێوه شه‌ره به‌شێکه له خولیای ئه‌و،به‌لام کاک خالد بۆ هاو کیشه‌کردنی داواکه‌ی و سووک کردنی خه‌تای سه‌ر م.کریکار به م.علی ش ده‌لێ شه‌ره سارده‌که‌ت راگره !! رووکه‌شی ئه‌م داوایه‌ی کاک خالد له داواکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌چیت،که‌داوای له‌حه‌ماس وئیسرائیل ده‌رد که ئه‌و شه‌ره رابگرن به‌بێ ده‌ست نیشان کردنی لایه‌نی ده‌ست دریژ که‌رو زولم لێکراو،ئێمه که له نامه‌که‌ی کاک خالده‌وه‌وه‌لامی هه‌ردوو مامۆستا ده‌خوێنینه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بیته‌وه که م.کریکار بریاری به‌رده‌وام بوون ده‌دات له‌سه‌ر هه‌لویسته‌کانی و م.علیش بێزاری له‌سه‌ر کیشه‌که ده‌رده‌برێت که‌چی کاک خالد هیچ هه‌لوه‌سته‌یه‌ک له‌ئاست وه‌لامه‌که‌ی م.کریکاردا ناکات که‌هه‌لوه‌سته‌که‌ی نه‌وشیروان ده‌کات به نمونه‌ی چاو لیکراو بۆ خۆی که چۆن دژه‌کانی که‌شکێنێ وئابرویان ده‌بات ،ئه‌میش هه‌ر ئه‌وه دووباره ده‌کاته‌وه ! به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌له‌و نێوه‌نده‌دا حسابێک بۆ ئیسلام و موسولمان بکات ،هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت ئه‌میش کاریک بکات ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان به‌سه‌ر یه‌کیتی دا هێناوه ئه‌ویش به‌سه‌ر کۆمه‌لی دا بهێنێ ،به‌لام ئه‌و په‌تکه به م.کریکار نارێسرێ چونکه م.کریکار بۆلایه‌نگرانی ئیسلامی و کۆمه‌لی ئیسلامی ،نه‌وشیروان نی یه بۆ (ی ن ک)و چه‌په‌کانی کوردستان. کاک خالد ره‌خنه له م. علی ده‌گرێت که بۆی نووسیون :(ده‌رفه‌تی هاتنه نیو ئه‌و بازاره‌مان نیه)و که‌چی له چاو – - پێکه‌وتنیکدا له‌گه‌ل کوردستان نێت دا هاتۆته نێو ئه‌و بازاره‌وه. به‌داخه‌وه بۆ کاک خالد که قسه‌کانی م.علی به هه‌له بۆ خوینه‌ر ته‌فسیر ده‌کات و به خالیکی نا ئیلتیزامی له‌سه‌ری حساب ده‌کات و نا‌یه‌ویت بلێ وه‌لامه‌که‌ی مامۆستا علی ته‌نها گله‌یی یه‌کی برایانه‌و ره‌خنه‌یه‌کی شه‌رعی یه.کاک خالد هه‌رگیز نالیت م.کریکار نابیت وا بکه‌ی، به‌لام ره‌خنه له م.علی ده‌گرێت، کاتێ ده‌لیت م.کریکار وا ده‌کات !! من دۆستیکم هه‌بوو((دوور له رووی به‌ریزانی ناو هینراوو گشت خوینه‌ریک)) ده‌یووت ئامۆژنم کاتێ له‌منداله‌کانی تووره ده‌بوو ده‌یووت (.......) به‌ریشی باوکی باوکتان منیش زۆرم پیناخۆش بوو ده‌مووت بۆ جوێن به باپیره‌م ده‌ده‌یت،که‌چی له‌سه‌ر ئه‌وه لیم تووره ده‌بوو،ده‌یووت بۆ پیم ده‌لێی تۆ جوێن ده‌ده‌یت؟(جوێنی لا شه‌رم نه‌بو، به‌لام به‌ره‌خنه‌ی بۆ جوین ده‌ده‌یت شه‌رمه‌زار ده‌بوو!!) .جا کاک خالد به‌ریزیشت نه‌ک هه‌ر ره‌خنه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وکاره‌ی م.کریکار نه‌گرتووه به‌لکو ده‌ستخۆشی شت بۆ نووسی، که‌چی له‌سه‌ر هه‌مان کێشه که‌به‌شه‌رناوی ده‌به‌یت وله هه‌ولدای که رای بگری، ره‌خنه له م.علی ده‌گریت کاتێ ده‌لێ م.کریکارله‌سه‌ر ئه‌و هه‌لویستانه‌ی خۆی ناشیرین وگوناح بارده‌کات[بانیکه‌و دوو هه‌وا]. برای به‌ریزم کاک خالد سویندت له‌سه‌رم نی یه‌و له مه‌حکه‌مه‌شدا رانه‌گیراوم تا سویند بخۆم ، منیش و تۆشو زۆر خه‌لکی تریش ئه‌و راستی یه ده‌زانین که ته‌نهاو ته‌نها به هۆی نه‌فس و کیبره‌وه بوو ، که ئێستا م.کریکار له کۆمه‌لدا نی یه‌و به‌ریزیشتان که له کاتی گرتنه‌که‌ی مامۆستادا چویته له‌نده‌ن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پاره بۆ محکه‌مه‌که‌ی ،به‌شاهیدی چه‌ندین که‌س له مالیک له رۆژهه‌لاتی لندن که‌سێک پرسیاری لێت کرد بوو که بۆ مامۆستا له‌گه‌ل کۆمه‌لدا نی یه؟ له وه‌لامدا فه‌رمووبوت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی علی باپیری تێدایه !! هه‌روه‌ها ئه‌و راستی یه‌ش ده‌زانیت که ئه‌و نووسینه‌ی مامۆستا هه‌لمه‌تیکه له‌دژی قه‌واره‌ی کۆمه‌ل بۆ هه‌لبژاردنه‌کان و پلاری تۆله و له‌که دار کردنی که‌سایه‌تی مامۆستا علی یه[به‌لام الحمدلله که خه‌لک ئه‌وه‌ی له‌م.کریکاری ده‌بیستێ ، به‌چاوی خۆشی کۆمه‌ل و م.علی ده‌بینێ] [خوای گه‌وره ره‌حمیکی زۆر گه‌وره‌ی به‌حه‌زره‌تی معاویه‌و دایکی ئیمانداران کردووه که میژوو نووسیکی وه‌کو جه‌نابی م.کریکار له سه‌ر ده‌می ئه‌واندا نه‌ژیاوه ،ئاخۆ توهمه‌ی چی ده‌دایه پالیان ،که شه‌ریان له‌دژی خه‌لیفه‌دا کرد؟] کاک خالد جه‌نابت چاک ده‌زانیت که ئه‌م کیشه‌یه شه‌ری تاک لایه‌نه‌یه،نه‌ک به‌رامبه‌ری.به‌لام که‌وای ته‌فسیر ده‌که‌یت،من خویندنه‌وه‌که‌ی به‌ریزت وا ده‌بینم یان به‌هه‌له‌دا چوویت یان خۆتی تیا به هه‌له ده‌به‌یت یان له‌شه‌رمی جه‌نابی مامۆستا ناته‌ویت بیکه‌یت به‌مال له‌سه‌ری. ئه‌مه‌ش هه‌لویستانی زۆر لاواز کردووه و راکردنه له به‌رپرسیاریتی. ئه‌گه‌ر به‌ئومیدی ئه‌وه‌ی که بێ ده‌نگ بوونت بۆ ببێ به به‌لگه به‌ده‌سته‌وه،ئه‌وه وانی یه‌و بووه به حوجه به‌سه‌رته‌وه. چونکه به‌ریزتان ده‌ست خۆشی و هاندانتان بۆ مامۆستا له‌سه‌ر ئه‌م هه‌لویسته‌ی کردبوو به‌خۆراکی پشتیوانی لێ کردنی و داوات لێ ده‌کرد که به‌رده‌وام بێت. ئێستاش له ئه‌وروپادا خه‌لکتان له‌یه‌ک به‌رداوه به‌ریزیشتان تازه به‌تازه‌بۆ خۆ دزینه‌وه له ئۆبالی هه‌لویستی دیفاع کردنت له ره‌ئی شه‌ره‌نگیزی مامۆستا‌و ده‌ست نیشان نه‌کردنی هه‌لگیرسێنه‌ری ئه‌و فیتنه‌یه خۆت کار که‌نار ده‌که‌یت!! ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی جه‌نابتان نه‌مندالی پێ ژیر ده‌بیته‌وه و نه گه‌وره‌شی پێ رازی ده‌کرێت .به‌م هه‌لویسته‌شت تصوری زۆر که‌ست له ئاستی خۆتا به‌هه‌له‌دا برد ! ئه‌گه‌ر هه‌لویستی که‌سایه‌تی یه‌کی سیاسی له‌عداله‌ت و جورئه‌ت و یه‌کلاکردنه‌وه‌دا ئه‌مه‌ی جه‌نابت بیت ،ئه‌وه بێ گومان نه‌خوینده‌واریکی نه‌زانی ترسنۆک له‌کونجی ماله‌که‌ی خۆیه‌وه ده‌توانیت حه‌لی هه‌موو کیشه‌کانی دونیا بکات. برا به‌ریزه‌که‌م ،ده‌زانم که به‌م قسانه زۆر تووره ده‌بی و ناشزانیت خۆت له کێ تووره بکه‌یت ،منیش له تووره بوونت باکم نی یه‌و دلت به‌وه ده‌ده‌مه‌وه که هه‌روه‌ک چۆن خوای گه‌وره به‌نده باوه‌رداره نزیکه‌کانی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی شوینی به‌رزیان له‌به‌هه‌شتدا پێ ببه‌خشێ به کاره‌ساتی زۆر ئێشاوی و سه‌خت تاقی ده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها له ناو به‌نده‌کانی (خوا)شدا هه‌رکه‌سێک تا زیاتر چاوه‌روانی لێ بکریت ره‌خنه‌ی زۆرتر‌و گه‌وره‌ترو ئێشاوی تری لێ ده‌گیریت .وه هیوادارم که ئه‌وه‌نده خه‌لک له‌سه‌ر هه‌له‌ی روون له‌خۆت بێ هیوانه‌که‌یت ،تا ئێمه‌ش وه‌ک مه‌لا نجم ا‌لدین ی گه‌رمیان نه‌لێین :- به‌شای شێرانم ده‌زانیت ،وانه‌بووی به کل و ده‌رمانم ده‌زانیت،وانه‌بووی به‌لام ئاخ دره‌نگێ زانیم، وانه‌بووی
|