هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ومه‌ترسیه‌كانی ئێمه
شه‌نكار عه‌بدوڵا
چوارشه‌ممه-24-حوزه‌یران(مانگی 6)-2009-
له(5/5/2009)مه‌سعود بارزانی سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ناو په‌رله‌ماندا وله‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاراندا ڕایگه‌یاندن كه‌نایه‌وێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێرێت بۆسه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێرێت، سه‌یرله‌وه‌دا بوو ئه‌مه‌ی وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك نیشانی هه‌رێمی كوردستانی دا‌و میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هه‌مان شێوه بهدهستكهوتیان زانی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای ئێمه جێگه‌ی گومان‌و مه‌ترسیه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، چونكه ئه‌م بریاره زۆر كتوپربوو، به‌راده‌یه‌ك ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی هه‌نوكه خۆیان بۆركابهرایهتی مه‌سعود بارزانی هه‌ڵبژاردووه بۆسه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ژماره‌یان(4)كه‌سه، ئه‌مانیش ئاگاداری ئه‌وه نه‌بون، كه‌سیسته‌می سیاسی كوردستان له‌په‌رله‌مانیه‌وه ده‌گۆرێت بۆسیستهمێكی سه‌رۆكایه‌تی! له‌و رۆژه‌وه مه‌سعود بارزانی قسه‌ی كردووه ڕكه‌به‌ره‌كانی خۆیان ئاماده كردووه بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام ده‌كرێت بپرسین ئایا له‌ئێستادا بۆچی بارزانی ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێرێت، ئه‌مه چه‌ند لێكدانه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای ئێمه جێگه‌ی سه‌ره‌نجه زۆر به‌كورتی قسه‌ی لێده‌كه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌بارزانی باش ده‌زانێت په‌رله‌مانی داهاتو وه‌ك ئه‌م په‌رله‌مانه بێ ده‌نگ وبێ كاریگه‌ره‌ی ئێستا نابێت، ده‌توانێت شته شاراوه‌كان بۆخه‌ڵك ئاشكرابكات، به‌هۆی جیاوازی ئه‌و لیستانه‌ی بۆئه‌م هه‌ڵبژاردنه خۆیان ئاماده‌كردووه، ئه‌و نه‌ریته ده‌شكێنن كه‌دوو حزب هه‌مو كایهكانیان قورغ كردووه‌و به‌ئاره‌زوی خۆیان یاری به‌چاره‌نوسی میلله‌تێك ده‌كه‌ن، یاساكان پێشتر له‌مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت ئینجا بنێرێته په‌رله‌مان، بۆیه بارزانی ویستویه‌تی له‌رێگه‌ی سهرۆكایهتیهوه نه‌چێته ژێر باری پهرلهمانو خۆی ببێت به‌ده‌سه‌ڵاتێك به‌سه‌ر په‌رله‌مانه‌وه، چونكه سبه‌ینێ سه‌رۆك هه‌ڵبژێرا هه‌ركات په‌رله‌مان ویستی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌و بیانوی ئه‌و هه‌مووه ده‌نگه ده‌هێنێته‌وه كه‌پێی دراوه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، له‌كاتێكدا په‌رله‌مان رێژه‌یه‌ك ده‌نگی بۆدادهنرێت، به‌مه‌ش سه‌رۆكی هه‌رێم جگه‌له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن، به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانیشی ده‌بێت، به‌وه‌ی كهڤیتۆی ئه‌و یاسایانه ده‌كات كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی وحزبه‌كه‌ی نیه، ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی(4)ساڵی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی نه‌یتوانیوه وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم مامه‌ڵه‌بكات، زیاتر وه‌ك سكرتێری حزبێك ده‌ركه‌وتووه، ناكرێت ئه‌وه‌شمان له‌یادبچێت كه‌ئێستا له‌زۆربه‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه دیموكراسیه‌كاندا سیسته‌می سیاسی بووه‌ته سیسته‌مێكی په‌رله‌مانی وسه‌رۆك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت، كه‌چی ئێمه ئیدیعای كرانه‌وه‌و دیموكراسیه‌ت ده‌كه‌ین بۆچی ده‌گه‌رێینه‌وه بۆسیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌وه‌ش ڕاسته ئهمریكاو فه‌ره‌نساش سیسته‌می سیاسیان سه‌رۆكایه‌تیه، به‌ڵام بنه‌ماكانی دیموكراسی به‌ته‌واوه‌تی چه‌سپیوه له‌وڵاته‌كه‌یاندا، به‌جۆرێك كه‌هه‌ڵه‌یه‌كی لۆژیكیه ئه‌وان به‌راورد بكه‌ین به‌هه‌رێمی كوردستان، بۆیه له‌ئه‌مریكا دوو ئه‌نجومه‌ن هه‌یه‌و یاسا‌و بریاره‌كان ده‌بێت به‌فلته‌ری ئه‌واندا تێپه‌رێت، ئه‌ی له‌كوردستان چی هه‌یه؟! ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له‌ده‌ستوری هه‌میشه‌ی عێراقداو له‌ماده‌ی(1)ده‌ڵێت: سیسته‌می سیاسی سیسته‌مێكی فیدراڵی په‌رله‌مانیه، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ستوری نیه تائه‌م مه‌سه‌له یه‌كلا بكاته‌وه، له‌ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستاندا لهمادهیهكدا هاتبو كه‌سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت، هه‌رئه‌و كاته ئه‌و ره‌شنوسه له‌لایه‌ن پسپۆرانی بواری ده‌ستوریه‌وه ئه‌م ماده‌یان به‌مه‌ترسی زانی، بۆیه ناكرێت له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌س له‌په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بێت، چونكه ئه‌وان نوێنه‌ری شه‌رعی گه‌لن، سه‌یریش له‌وه‌دایه كه‌په‌رله‌مان دیاری نه‌كردووه سه‌رۆكی هه‌رێم چه‌ندجار ده‌توانێت خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه، له‌بیریشمان نه‌چێت ئه‌و هه‌مووه شه‌ڕه‌ی هه‌رله هه‌فتاكانه‌وه ولهههكارییهوه تا شه‌ری براكوژی نه‌وه‌ده‌كان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بووه، بۆیه ناكرێت خۆڵمان له‌چاو بكه‌ن به‌رۆژی روناك. به‌داخه‌وه ده‌بو ئه‌م ئه‌زمونه‌ی هه‌رێمی كوردستان نمونه‌ی دیموكراسی نیشانی دنیا بدایه‌و بیسه‌لماندایه كه‌ده‌توانێت دیموكراسی بێت،به‌تایبه‌تی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، به‌ڵام به‌م هه‌نگاوه ئه‌گه‌ری تۆتالیتاریه‌ت زیاتر ده‌بێت، چونكه له‌م هه‌رێمه‌دا نه‌ده‌زگای ئاسایش ونهپۆلیس ونهپێشمهرگه سه‌ربه‌خۆ نین ولهههركاتێكدا حاڵه‌تێك روبدات ئه‌مانه ته‌ده‌خول ده‌كه‌ن به‌ئه‌مری حزب، نهموئهساسات هه‌یه تاكه‌س نه‌توانێت ده‌ستوه‌رداته كاروباری ئه‌وانی تره‌وه، بۆیه پێویسته په‌رله‌مانی داهاتوو ئه‌گه‌ر سه‌ره‌كیترین كاری ئه‌وه نه‌بێت كهسهلاحیاتهكانی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاری بكات، ده‌بێت یه‌كێك له‌ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی بێت، به‌م شێوه‌ش سیسته‌می سیاسی هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌نێین ودیموكراسیه‌ت گه‌شه‌ده‌كات، نه‌ك به‌م شێوه‌ی كه‌په‌رله‌مان بچوك بكرێته‌وه بێ گیان بكرێت، حزب ببێت به‌هه‌مو شتێك، مه‌ترسی ئێمه ش له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
|