گۆڕان كه‌ی وچۆن سه‌ركه‌وت و ده‌بوو
ئه‌حمه‌د موحه‌مه‌د سه‌نگاوی
هه‌ینی-24-ته‌ممووز(مانگی 7)-2009-
ئێمه ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕه‌وشی كوردستان و جوگرافیا و باری ده‌رونی خه‌ڵك بكه‌ین له‌ڕووی سیاسیه‌وه ئه‌وه‌مان بۆده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا به‌ته‌نها كه‌سێك یان لایه‌نێك توانای گۆڕان یان توانای به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانیان نابێت. بۆیه به‌بڕوای من كاتێك گۆڕان سه‌ركه‌وتوو ده‌بوو كه‌وا بێ جیاوازی بیروڕا و ئایدۆلۆژیای فیكری به‌ره‌یه‌كی نیشتیمانی به‌هێزی دروست بكردایه بۆبه‌گژا چونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كاره نه‌خوازراوانه‌ی كه‌وا هه‌ریه‌كه‌و به‌حۆرێك بانگه‌شه‌ی چاك بوون و بنبڕكردنی لێ ده‌كه‌ن.ئه‌مه‌له‌كاتێكدا خاوه‌ن لیسته‌كان ده‌زانن كه‌وا هیچ لایه‌كیان زۆرینه نابن و به‌ته‌نها هیچ سه‌نگێكیان نابێت بۆیه باشتروابوو ئه‌و به‌ره نیشتمانیه به‌هێزه دروست بكرایه نه‌ك هه‌ریه‌كه‌و له له‌ئاوازێك.به‌ڵام من لێره‌دا قسه له‌سه‌ر لیستی گۆڕانی نه‌وشیروان مصگفی ده‌كه‌م كه‌وا ده‌نگ و سه‌دایه‌كی زۆری ناوه‌ته‌وه و به‌ته‌واوه‌تی خه‌ڵكی سه‌رقاڵ كردوه كه به بڕوای من ئه‌مه گۆڕان نیه به‌ڵكو جیابونه‌و ده‌یانه‌وێت به‌م ناوه‌وه خاڵه ڕه‌شه‌كانی حه‌ڤده(17)ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بسڕنه‌وه‌و وا له خه‌ڵكی حاڵی بكه‌ن كه‌وا ئه‌وان شه‌ریكی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌بوون و به‌رده‌وام له هه‌وڵی گۆڕاندابوون . به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕاست بوایه ئه‌مانه له‌به‌ر خاتری میلله‌ت و پاشان گۆڕانی یه‌كجاری هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌وا وه‌كو وتم له‌هه‌وڵی به‌ره‌یه‌كی نیشتیمانیدا ده‌بوون. لای هه‌موانیش ئاشكرایه كه‌وا گۆڕان له‌ته‌نها ڕه‌نگێك ڕونادات به‌ڵكو ده‌بێت چه‌ند ڕه‌نگێك تێكه‌ڵی یه‌كتری ببن ئه‌وجا پێی ده‌وترێت گۆڕان. دروست كردنی به‌ره‌یه‌كی نیشتیمانی به‌رفراوان له‌هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه زامنی گۆڕان و سه‌ركه‌وتن ده‌بوو كوردیش ده‌ڵێت (برا له‌پشت برابێت مه‌گه‌ر قه‌زا له‌لای خودابێت) چل(40) قه‌واره‌ی سیاسی كه‌له‌ڕاستیدا هه‌ندێكیان هه‌ر ڕه‌نگه سه‌وزه‌كه‌ی جارانن و له‌ماڵه باوانیان تۆراون جا گرنتی چییه بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ‌نێو ماڵه سه‌وزه‌كه. خاڵێكی تر له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌یه ئێمه‌ی كورد كوشته‌ی ده‌ستی ئه‌و ئه‌نانێت و خۆپه‌رستی و خۆبه‌زلزانین وخۆبه‌زۆرگرتن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رخۆمان فیلی ساحه‌كه‌بین و خۆمان گۆڵ كه‌ری یه‌كه‌م بین هیچ كاتێك ئاماده‌نین پاسێك بده‌ین به‌هاوڕێكانمان تاوه‌كو ئه‌وانیش گۆڵێك بكه‌ن.بۆیه له‌هه‌مووگه‌مه‌سیاسیه‌كاندا ئێمه به‌نه‌تیجه‌ی دۆڕان ده‌گه‌ڕێینه‌وه وته‌نها جارێك به‌یه‌كسانی نه‌وه‌ستاوه.مێژوویش شاهیده كه‌ئێمه له‌خه‌باتی سیاسی دا له‌و چه‌نده‌ها جاره‌ی مفاوه‌چاتی به‌ینی ڕژێم كه‌وه‌كو گه‌مه‌یه‌كی سیاسی ڕێك ده‌خرا ته‌نها گۆڵێكمان نه‌كرد،چونكه به‌ته‌نها یاریمان ده‌كردوو كه‌سی ترمان پێقبووڵ نه‌بوو شه‌ریك بێت.ته‌نانه‌ت عه‌قڵیشمان به‌وه نه‌ده‌شكا كه‌حه‌كه‌مێكی نێوده‌وڵه‌تی حوكمان بكات،سه‌ره‌نجامه‌كه‌یشی ئه‌وانه ده‌رچوو كه‌بینیمان. بۆیه پێویسته‌قیاده‌ی سیاسی كورد به‌تایبه‌تی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان كه‌ساڵانێكی زۆره به‌ده‌ستی خۆپه‌رستی وئه‌نانیه‌وه ده‌ناڵێنن.له‌هه‌موو كه‌س به‌مشورتربونایه، بۆ دروست كردنی به‌ره‌یه‌كی نیشتیمانی به‌هێزو كارامه تابیان توانایه متمانه‌ی زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستانیان به‌ده‌ست بهێنایه ئه‌وكاته‌ئه‌و دڵه ڕاوكێیه‌ش ده‌ڕه‌وییه‌وه كه‌واگوایه به سه‌ركه‌وتنی كه‌سانی تر پارتی ویه‌كێتی قوبوڵی ناكه‌ن وده‌سه‌ڵاته‌كه ته‌سلیم ناكه‌ن، چونكه ئه‌وكات خه‌ڵك ئه‌یزانی ده‌نگی به‌كێداوه وكه‌سیش نه‌ی ئه‌توانی ته‌زویروو چاوبه‌س له‌كه‌سی تربكات. خوانه‌خواسته‌ش ئه‌گه‌ر قه‌بوڵیان نه‌كردایه ئه‌وائێوه ئه‌تان توانی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته كه تینوی ئازاد ویه‌كسانی یه بهێنیته سه‌رشه‌قامه‌كان وڕای گشتی به‌جۆرێك ده‌وروژا كه‌نه‌ك پارتی ویه‌كێتی به‌ڵكو دڕه‌نده‌ترین ده‌سه‌ڵات خۆی له‌به‌ریاڕانه‌گرتایه. سێیه‌م: كه‌گومانی فه‌وتانه نه‌گۆڕان ئه‌وه‌یه ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی داكۆكی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر گۆڕانی ناو ئه‌وه‌نده داكۆكی له‌ناوه‌ڕۆك ناكه‌ین كه‌به‌ڕاستی ئه‌مه خاڵێكی زۆر گرنگه‌و خاڵی لاوازی ئێمه‌یه كه‌ده‌بوو ئێمه له‌ناوه‌ڕۆكدا گۆڕان كاریمان به‌سه‌ر خۆماندا بهێنایه و پاشان چوارده‌وروو جه‌ماوه‌ره‌كه‌شمان ،وه‌بمان توانایه خه‌ڵك زیاتر ڕۆشن بیرتر بكه‌ین ئه‌ویش به‌ده‌ست خستنه‌سه‌ر خاڵه لاوازه‌كانی خۆمانوو هه‌وڵی چاك بوون‌و چاره‌سه‌ركردنمان بدایه نه‌ك خۆمان به‌چاك و خه‌ڵك به‌خراپ نیشان بده‌ین كه‌له‌ناوه‌ڕۆكیشدا ئێمه‌ش هه‌روه‌ك ئه‌وانین چونكه ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن به‌هه‌مان شێوه په‌روه‌رده‌ی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ن كه‌گه‌نده‌ڵ چییه‌كانی ئێستا فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی تیاداده‌كه‌ن خوای گه‌وره‌و كاربه‌جێش ده‌فه‌رمێت(په‌روه‌ردگارتان هیچ گه‌ل وكۆمه‌ڵگه‌یه ناگۆڕێت یان ڕونتر بڵێین هیچ گۆڕانێك دروست نابێت تاكوخودی تاكه‌كان خۆیان نه‌گۆڕێن له‌ناوه‌ڕۆكدا).
|