ئه‌گه‌ر كاربدرێته‌ده‌ست كه‌سی نه‌شیاو
ئا: دوعا له‌دواناوه‌ندی كوردوستانی كچان
هه‌ینی-24-ته‌ممووز(مانگی 7)-2009-
پیاچونه‌وه‌ی سه‌ركه‌وت جلال بسم الله الرحمن الرحیم دانانی كه‌سی شیاو له‌شوێنی شیاوی خۆیدا یه‌كێكه‌له‌و بنه‌مایانه‌ی كه‌ئیداره‌ی وڵات به‌چاكی پێبه‌ڕێوه‌ده‌چێت و ژیانی مرۆڤی پێ چاك ده‌بێت ، چونكه‌كه‌سی گونجاو و شاره‌زاو له‌خواترس به‌دوور ده‌بێت له‌گه‌نده‌ڵی و سته‌مكردن ، هه‌ربۆیه‌له‌و ڕۆژانه‌دا كه‌پێاوانی شاره‌زاو شایسته‌و له‌خواترس و گونجاو ئه‌ركی گونجاوی خۆیان پێسپێردرابوو ژیان خۆش و گه‌شاوه‌و ڕووناك بوو به‌درێژایی مێژووی ئیسلام . بێگومان ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه‌بێت واتا كه‌سانی نه‌شیاو وگه‌نده‌ڵ له‌هه‌رشوێنێكدا دانرا ئه‌وا ده‌بێته‌هۆی بێ سه‌روبه‌ره‌یی و شپرزه‌یی و پشێوی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌و دروستبوونی گه‌نده‌ڵی له‌ده‌م و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و خراپ بوونی كاروباری ژیانی خه‌ڵكی . هه‌ربۆیه‌جارێك پیاوێك دێته‌لای پێغه‌مبه‌ری خوا‌و (صلی الله علیه وسلم) ده‌پرسێت ئایا قیامه‌ت كه‌ی دێت ؟ پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) پێی فه‌رموو كاتێك قیامه‌ت دێت كه‌وا سپارده‌وون بكرێت و له‌ناو ببرێت . ئینجا پیاوه‌كه‌وتی چۆن سپارده‌له‌ناوده‌چێت ؟ پیغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی ئه‌گه‌ر كاروبار درایه‌ده‌ست كه‌سێكی نه‌شیاو ئه‌وا چاوه‌ڕوانی هاتنی قیامه‌ت بكه. وه‌ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی وڵاتێكی وه‌ك توركیابكه‌ین : ده‌بینین تا كاتێك له‌ژێر ده‌ستی خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌دا بوو ، پاشاكانی ئه‌وروپا كوڕه‌كانی خۆیان ده‌نارد بۆ ده‌وڵاتی عوسمانی بۆ توركیا‌و داوایان ده‌كرد كه‌به‌ڵكو ڕه‌زامه‌ندی بفه‌رموون له‌سه‌ر وه‌رگرتنی كۆڕه‌كانیان له‌ناو خوێندنگا و فێرگه‌كانیاندا كه‌بخوێنن و به‌ڵام كاتێك پێچه‌وانه‌بۆوه‌و خه‌لافه‌تی ئیسلامی نه‌ماو پشتكرایه‌ئیسلام ، بوو به‌و توركیایه‌ی كه‌چه‌ندین ساڵه‌داوه‌ده‌كات كه‌به‌ڵكو وڵاتانی ئه‌وروپی ڕه‌زامه‌ندی بفه‌رمون بۆ ئه‌وه‌ی توركیا وه‌ك ئه‌ندام له‌بازاڕی ئه‌وروپیدا وه‌ربگیرێت و به‌ڵام هه‌رجاره‌و بیانویه‌كی پێده‌گرن و پێی ڕازی نابن . له‌به‌رئه‌وه‌كه‌سایه‌تی موسوڵمان سته‌م له‌میلله‌ته‌كه‌ی ناكات و بیری ڕۆژی قیامه‌تی ده‌بێت و ده‌زانێت ئه‌گه‌ر سته‌م له‌میلله‌ته‌كه‌ی بكات ئه‌وا خوای گه‌وره‌له‌ڕۆژی قیامه‌تدا تۆڵه‌ی لێده‌سێنێت و توشی سزای سه‌ختی ده‌كات ، به‌ڵام كه‌سێك كه‌باوه‌ڕی به‌ڕۆژی دوایی نه‌بێت هه‌میشه‌له‌بیری تێركردنی گیرفانی خۆیدا ده‌بێت و به‌و جۆره‌ش ڕۆژ به‌ڕۆژ گه‌نده‌ڵی په‌ره‌ده‌سێنێت و به‌رچاوی خه‌ڵكی داده‌گڕێت و ژیانیان لێده‌كاته‌دۆزه‌خ ، وه‌ئه‌گه‌ر به‌مێژووی سه‌رده‌می زێڕینی موسوڵماناندا بگه‌ڕێین نمونه‌ی زۆر جوانتر‌و شایسته‌تر ده‌بینین ، وه‌ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌سه‌یری مێژووی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌بكه‌ین كه‌باوه‌ڕیان به‌بوونی ئیسلام نه‌بووه‌و ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته‌ده‌ست ، ده‌بینین چه‌ند سته‌میان له‌خه‌ڵكی كردووه‌و چۆن خه‌ڵكییان ئازارداوه‌هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌تا ئێستا ، ئه‌گه‌ر وه‌ك نمونه‌یه‌ك باسی ولاتێكی عه‌لمانی وه‌ك فه‌ڕه‌نسا بكه‌ین كه‌به‌دایكی دیموكراسی ناسراوه، بینیمان چۆن حوكمی قه‌ده‌غه‌كردنی باڵاپۆشی ده‌ركرد له‌وڵاته‌كه‌یداو به‌و په‌ڕی شانازییه‌وه‌باسیان لێوه‌ده‌كرد و له‌هه‌مان كاتیش‌دا باسی یه‌كسانی و مافی مرۆڤ و مافی ئافره‌تان و چه‌ندین دروشمی تری هاوشێوه‌ی ئه‌مانه‌یان ده‌كرد . بێگومان ئه‌گه‌رمن بمه‌وێت به‌م چه‌ند دێڕه‌حه‌قی خۆی به‌م بابه‌ته‌بده‌م ئه‌وا بێگومان هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌م كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌خوێندنه‌وه‌ی زیاتر‌و لێكدانه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێز جێده‌هێڵم به‌و هیوایه‌ی توانیبێتم سودێكم گه‌یاندبێت به‌خوێنه‌ری به‌ڕێز. والسلام علیكم ورحمه‌الله وبركاته
|