په‌یامێكی گرینگ بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
عمر یوسفی
هه‌ینی-24-ته‌ممووز(مانگی 7)-2009-
بسم الله الرحمن الرحیم هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤه‌وه، هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له هه‌مبه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی به‌رده‌وام و بێ پسانه‌وه هاتوونه‌ته پێشه‌وه، ئه‌ركێكی هه‌ره سه‌ره‌كی مرۆڤه‌كان بووه و چه‌رخی دونیاش له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێستانه سوڕاوه. دژواریه‌كان كۆتاییان هاتووه و دۆخێكی نوێ هاتۆته پێشه‌وه یان به پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕۆژگارێكی پڕ پیت و فه‌ر بارگه‌ی تێك ناوه و زه‌مانیش دۆزه‌خی خۆی بۆ خه‌ڵكی داخستووه. هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنانه‌ش یا له دنیا په‌رستی یه‌وه یاخود له‌به‌ر حه‌ق ویستی یه‌وه بووه. به‌لاَم له نێوانی ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته دژ به یه‌كه‌شدا، زۆر جاران، كه‌م حاڵی بوون یان دژواری له لێكدانه‌وه، یاخوود مه‌كرو حیله‌ی شه‌و و ڕۆژان زۆر چاك مرۆڤه‌كانی وه‌یلان و سه‌رگه‌ردان كردووه و بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕاستی بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن، ئاسته‌نگی ئه‌ندێشه و ڕاڕایی خه‌ڵكی هه‌راسان كردووه . له‌م مه‌یدانه‌شدا، پشكی زۆر به‌ر گه‌لی ئێمه كه‌وتووه، ئه‌وه‌ش هۆكاری فره و زۆر و زه‌وه‌ندی هه‌یه كه ده‌كرێ ئاماژه‌یان پێ بده‌ین، ئاینده بینی ته‌مومژاوی، پڕ‌و پاگه‌نده و ده‌نگۆی زۆر و به‌رده‌وام، هه‌ل په‌رستی بانگه‌شه‌كاران، كه‌م ئه‌زموونی و فه‌رامۆش كاری ڕابردوو ، هه‌موو ئه‌مانه و هۆكاری دیكه‌ش وایكردووه خه‌ڵكی چه‌واشه بكرێن و سه‌ر لێ شێواو ده‌ر بچن. ده‌ر ئه‌نجامی ئه‌و هۆكارانه‌ش خه‌ڵكی به ده‌ردێك بردووه، ڕۆڵی سه‌ره‌كی كه لایه‌نگیریه له حه‌ق فه‌رامۆش بكه‌ن و لایه‌نی ناحه‌ق و ناڕه‌وا بگرن. ئه‌مڕۆ له كوردستانی ئێمه‌دا هه‌ڵبژاردن هه‌یه، دیاره ئه‌م دیارده‌یه جوان و دڵگیره له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش كه له ئاینده‌مان هه‌مانه ، دیسانه‌وه نزیكمان ده‌كاته‌وه له قبووڵكردن له لایه‌ن دنیای سه‌رده‌م و ولاَتانی سه‌ربه‌خۆوه ، له‌لایه‌ن گه‌لانی ئازاده و پشتیوانی كاری ئازادیه‌كان ، جا تاكی بن یان نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌زموونی چه‌ند جاره‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌ندێك وانه‌ی فێر كردووین شایه‌د هه‌بن سه‌ره‌داوی حه‌قیقه‌ته‌كانی ژێر په‌رده‌یان ده‌رك كردبێ ، به‌لاَم له ئه‌ژمار نه‌هاتوون ئه‌وانه‌ی هه‌رگیز ناخوازن به ئاوه‌زی خۆیان لێكدانه‌وه بۆ ڕامیاری ئه‌مڕۆ بكه‌ن، ئه‌وانه‌ش پشتیان به عه‌قڵی مه‌نتیقی خۆیان نه‌به‌ستووه‌و ده‌یانه‌وێ هه‌موو ده‌م كه‌سانێكی دیكه ئاوه‌زیان قورمیش بكات، بوَیه ئه‌نجامی ئه‌زموونه‌كان ئاوه‌ژوو ده‌رده‌چن . ئێمه لێره‌دا باز ده‌ده‌ین به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه چه‌واشه‌كارانه‌ی كه له ولاَتی ئێمه‌دا هه‌ن، چونكه زۆرمان گوت و كه‌میان گوێ بۆ شل كردین. به‌لاَم ئه‌ركی خواویستانه‌مان ڕێگامان پێ نادا به‌سه‌ر ئه‌و چه‌واشه‌كاریانه‌دا باز بده‌ین كه ده‌رهه‌ق موسوڵمانان ده‌كرێت، چونكه ئه‌مه ئیهانه‌یه به به‌رنامه و مه‌نهه‌جێ كه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه بۆمان ڕه‌وانه كراوه. هه‌مووتان ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه له به‌شداری كردنه‌كانی ئیسلامیه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوودا، جگه له هه‌ڵبژاردنی هه‌وه‌ڵ جار ، مامه‌ڵه‌ی ناڕه‌وا به موسوڵمانانه‌وه كراوه ، هه‌ر جاره ڕووگه‌ی موسوڵمانانی كوردستانیان بۆ بۆ لایه‌ن و لیستێك و شوێنێ سوڕاند، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی خۆی بۆ سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی موسوڵمانان والاَ كرده‌وه‌و وایكرد ئه‌مجاره هه‌ڵوێستی خۆیان بگۆڕن. به‌تایبه‌تی ئه‌مڕۆ لیستی ئیسلامی سه‌ره‌كی له كوردستان به‌رچاو ناكه‌ون . به به‌شداریكردنی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ دوو لیستی عه‌لمانی سه‌رگه‌ردانی زیاتر ڕووی له موسوڵمانان كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌میری كۆمه‌ڵ هه‌ندێ پینه و په‌ڕۆی بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ی خۆیان كرد و ده‌ڵێ: ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری خواش له‌گه‌ڵ بێ بڕوایاندا جه‌بهه‌ی هه‌بووه له دژی كافران. ته‌ماشا چه‌واشه‌كاری گه‌یوه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌ڵوێسته دروسته‌كانی وه‌حی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی چه‌وتی خۆیان به‌راوورد بكه‌ن . ڕاسته پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕاندا یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌بووه ، به‌لاَم با بزانین هه‌ڵوێستی ئه‌وان چه‌ند له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی پێغه‌مبه‌رێكی له‌كارزاندا دێته‌وه . پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا ، بێ باوه‌ڕانی بوَ پشتیوانی موسوڵمانان به‌كارهێنا ، به‌كوشتی دان ، كافرانی پێ كوشتن و كوفری پێ زه‌بوون كرد ، به‌لاَم ئه‌وه ده‌بێ ده‌رك بكه‌ین ، ئه‌م یه‌ك هه‌ڵوێستیه‌ی دوولایه‌نی ئیسلامی چه‌ند له هه‌ڵوێسته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر جیاوازه . ئه‌م دوو حیزبه ، سوَسیالیست و زه‌حمه‌تكێشان هیچ كورسیان پێ نایه‌ت ، كورسیان ده‌ده‌نێ ، موسوڵمانان له‌ره‌ئی دان سارد ده‌كه‌نه‌وه‌و به فعلی هه‌روه‌كو له‌زوَرێك له‌خه‌ڵكی ده‌بیستین ، له‌ئه‌زمه رزگاریان ده‌كه‌ن ، دژایه‌تی یان پێ له‌گه‌ڵ دڵسوَزانی ئه‌م گه‌له ده‌كه‌ن ، كه ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته بچوكترین ڕووداوی لێبكه‌وێته‌وه ، هه‌موومان لێی زیان بار ده‌بین . به‌لاَم له‌و نووسینه‌ماندا كاری سه‌ره‌كیمان ئه‌وه نی یه ، ئه‌نجامه‌كان له ئاینده‌دا ده‌رده‌كه‌ون ، ده‌بینین چوَن موسڵمانان په‌رته‌وازه‌ی ره‌ئی ده‌بن و چوَن هه‌ریه‌كه له‌لایه‌كه‌وه ده‌بنه پاشكوَ . ئه‌وه‌ی لێره‌دا به‌دڵێكی ئارام و پڕ له‌بڕواوه به‌خواو ئاینی پیروَزی ئیسلام و موسڵمانانی ژیر‌و خاوه‌ن هه‌ڵوێست ، به‌رووحێكی ئارام پڕ له‌هه‌ڵسانگاندن و به‌بیرێكی پڕ له‌دوور بینیه‌وه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌م ده‌رده‌بڕم ، بوَ ئه‌وه‌یه تاكو چیتر گاڵته‌و جه‌فه‌نگ به موسڵمانان نه‌كرێ و چیتر ئه‌تكی ناو لیست و لیستكاریه‌كان نه‌بن، ده‌ڵێم : موسڵمانان كاتێك سه‌رگه‌ردان بوون له‌هه‌ڵوێست وه‌رگرتندا ، ده‌توانن وه‌كو دوا چاره‌سه‌ر له‌ماڵی خوَیان دانیشن و ره‌ئی نه‌ده‌ن ، كه ئه‌مه‌ش حاڵتێكی ئه‌وپه‌ڕی ناچاری یه‌و لیسته ئیسلامیه‌كان به‌دیان هێناوه . به‌تایبه‌تی خوَشیان هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌ن و چی وایان له‌لیسته عه‌لمانیه‌كان جیانی یه ، به تایبه‌تی تر كه هه‌ڵوێستیان ئه‌مڕوَ زوَر ژێر په‌رده‌یی تێدایه‌و هاوكاره بوَ ئه‌و فیتنه‌یه‌ی كه له‌به‌ر ده‌رگا چاوه‌رێمان ده‌كات . هه‌ڵوێستی موسوڵمانانیش ته‌نها هه‌ڵوێستی لیسته ئیسلامیه‌كان نییه به‌ڵكو ئه‌و ئاپۆڕه زۆره‌یه كه له ژێره‌وه هه‌یه و خۆی ده‌رناخات . یانی دۆڕاندنی حیزبێكی ئیسلامی یاخود لیستێك دۆڕانی ئیسلام نییه به گستی . له‌به‌ر ئه‌و ڕاستیانه‌یه لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌خه‌مه ڕوو كه خۆم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و داڕێژه‌ڕی نه‌خشه‌كانی بووم له ڕابددودا و ئێستاش موشور خۆری ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه زۆره‌م كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی ئاست نزم له ئینقیلابچیانی ئه‌م دواییه‌ی ناو بزوتنه‌وه‌وه سوكایه‌تیان پێده‌كرێ، خه‌مخۆری ئه‌و ڕابردووه شكۆداره‌م و هه‌موو زیان لێكه‌وتوان و كه‌م ئه‌ندام بووان و له سه‌روشیانه‌وه شه‌هیدان كه چرای شۆڕش و ڕاپه‌ڕین بوون. - لیستی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئیختیاری دراوه‌ته ده‌ست خاوه‌ن شه‌هاده‌ی علوج ، فایلداری سه‌رده‌می ڕژێم ، محمد بازیانی كه دایبڕێژێ ، ئه‌ویش به فه‌ن و تاكتیك (ملا احمد وه‌رتی ) كه خاوه‌نی دكتۆرای ته‌زویره " به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له هیچ شوێنێك ته‌واو نه‌كردووه " ده‌كاته یه‌كه‌م ناو به‌مه‌ش گورزێكی گه‌وره‌تر له تابووتی بزووتنه‌وه ده‌دات ، چونكه ناوبراو قێزه‌ونترین كه‌سی ناو بزووتنه‌وه‌یه و وا ده‌كات ئه‌ندامانی ده‌وروبه‌ریشیان ده‌نگ به‌و لیسته نه‌ده‌ن. - محمد بازیانی خێزانه‌كه‌ی كاندید ده‌كات كه بزووتنه‌وه نییه به‌لاَم ناوی كامیلی حاجی علی كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه و (كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ) ه شوان قه‌لاَدزه‌یی (م.س وته‌بێژی بزووتنه‌وه – ئیسلامیی) و ئه‌نوه‌ر عه‌نه‌بی ( م.س. سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌لاَیه‌تی ) و ئه‌م ئه‌ندامانه‌ی شوراش له لیست ده‌ر ده‌هاوێژێ و سوكایه‌تیش به‌و ئه‌ندامانه ده‌كه‌ن كه هه‌موویان ڕاگر و كۆڵه‌كه‌ی بزووتنه‌وه بوون له ته‌نگانه‌دا: ابراهیم حاجی رشید ، م.عبدالله وه‌رتێ ، شه‌هلا حسین ، ناسح مجید ، عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه محمود ، ئیبراهیم ده‌ره‌مه‌ڕی و چه‌ندانی تر و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ڕاگه‌یاندن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به‌م كه‌سایه‌تیانه كراوه ناوی خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ش دانراون. نموونه‌ش له ناوچه‌ی بیتوێن و پشده‌ر به‌ڕێزان ( مامۆستا مه‌لا محمد ناسراو به مامۆستا ڕێبوار و مه‌لا حه‌سه‌نی كانی توێ ) كه دا‌واشیان كردووه له لیسته‌كه ده‌ریان باوێن، مه‌لا محمد امین عاشوری بێ ڕه‌زامه‌ندیان ناونووس كردبوون و بازرگانی پێوه كردوون. هه‌ڵوێستی عیرفانی مه‌لا عه‌لیش له‌م باره‌وه هه‌ر ئه‌وه بوو كه گوتی: ((سبحان الله لیستی بزووتنه‌وه پیاوێكی شه‌ریفی تێدا نیه )) . كۆمه‌ڵێك له‌وانه‌ش كه‌وا نووسراون هیچ شه‌هاده‌یه‌كیان نییه وه‌كو ( گوڵیزار) كه كاندیدی دووه‌مه . هه‌ندێكیشیان له‌به‌ر دووری یان ئاره‌زوومه‌ندانه كشاونه‌ته‌وه، بۆیه لیسته‌كه لیستێكی ته‌زویره و كۆمیته‌ی بالاَی هه‌ڵبژاردن ده‌بێ ئاگادار بێت. كارێكی زۆر ناپه‌سه‌ندی دیكه كه له كاتی حه‌مله‌ی هه‌ڵبژاردندا ئه‌نجامیان داوه ده‌یان شه‌هاده‌ی ته‌زویری په‌یمانگای عبدالعزیزی ئیسلامیان كه ئێستا داخراوه دابه‌شی خه‌ڵكی بیتوێن و پشده‌ر كردووه. له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیزه‌وه شكات كراوه ، له كۆمسیۆنی بالاَ كه وێنه‌ی ڕابه‌ری كۆچ كردوویان بۆ حه‌مله‌ی ڕاگه‌یاندن به‌كار هێناوه.له لایه‌كه‌وه سوكایه‌تی به بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه محمود ده‌كرێ ، له لایه‌كی تره‌وه وێنه‌كه بۆ حه‌مله‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار ده‌هێنن.سوكایه‌تی به بنه‌ماڵه‌ی ناسیح مه‌جید و مه‌لا نیعمه‌ت و هه‌موو هه‌ورامیه‌كان كرا‌و به هێندیان نه‌گرتوون.قه‌ت نه‌یان ویست چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاك عوسمانی برای خێزانی كاك عیرفان كراوه به به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند له جیاتی سه‌ردار بامۆكی ، بۆیه ئه‌م ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندانه كشانه‌وه: 1- فاروق قادر 2- فاروق محمد 3-جلال محمد 4- ئومید حمه صالح 5- عادل حمه امین 6- جه‌مال نازدار له‌م لاشه‌وه له ناوچه‌ی بیتوێن و پشده‌ر له‌سه‌ر هه‌نگاوه تاك ڕه‌ویه‌كانی ملا حمد امین كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ر نه‌چوبوو و به‌سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی ڕانیه‌دا سه‌پێنرا ، له هه‌فته‌ی ڕابوردوو له مه‌ڵبه‌ندی ڕانیه‌ش ئه‌م ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندانه كشانه‌وه: 1- مامۆستا حسین به‌رپرسی ناوچه‌ی چوارقوڕنه 2- مامۆستا ڕزگار كارگێڕی مه‌ڵبه‌ند 3- مه‌لا اسماعیل شكارته به‌رپرسی ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی 4- مامۆستا حسن په‌ڵكۆیی به‌رپرسی ناوچه‌ی چوارقوڕنه 5- مامۆستا جمال قه‌لاَدزه‌یی كارگێری مه‌ڵبه‌ند 6- مامۆستا حمه سور كارگێری مه‌ڵبه‌ند و ئیمامی گوندی سونێ 7- مامۆستا رشید به‌رپرسی ناوچه‌ی حاجیاوا . دڵی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ڕاگه‌یاندن زویر كراوه له لایه‌ن بازیانی یه‌وه، ڕۆژی 4/7/2009 داوای دانیشتنیان له‌گه‌ڵ مه‌لا سدیق ڕابه‌ری سه‌پێنراو كرد تا كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكات، كه‌چی به ته‌داخولكردنی بازیانی دیزه به ده‌رخۆنه‌ی پێكرا ،چونكه هه‌ڕه‌شه‌ی ئیستیقاله‌ی كردبوو. مه‌كته‌بی ڕێكخستن بۆته جێگای شه‌ڕه دندووكه له‌گه‌ل كاك عیرفانی به‌رپرسی، كه‌س گوێی پێ نادات.منیره‌ی مه‌لا عه‌لیش كشاوه‌ته‌وه چونكه له جیاتی گولیزار نه‌یان نووسیوه بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مان له لیسته‌كه‌یاندا هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێ بیكه‌ن به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بۆیه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان ناكات.مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێریش له بێده‌نگی كوشنده‌دا ڕۆچووه. ئه‌مه كورته‌یه‌كی بچوك بوو له‌و فه‌وزایه‌ی كه له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا حاكمه بۆیه ناكرێ به لیستێكی ئیسلامی ته‌ماشای بكرێت ، چونكه ناوه‌رۆكی نییه و هه‌ڵوه‌شاوه ، له‌م حاڵه‌ته‌شدا هه‌موو هه‌وڵی ئێوه بۆ ئه‌وه ده‌بێ ئاژاوه گێڕێك به‌ڕێ بكه‌ن بۆ په‌رله‌مان خوا نه‌خواسته ئه‌گه‌ر كورسی یه‌ك هات ، بۆیه ده‌نگدان پێی به زایه‌دانی ده‌نگی خۆتان ده‌بێت ، خیانه‌تیش ده‌بێ به‌و خه‌ڵكه دڵسۆزه‌ی فه‌رامۆش كراوه و به‌رده‌وام سوكایه‌تیان پێ ده‌كرێت . له‌به‌ر ئه‌م بێ به‌ند و باریه‌شه زۆربه‌ی به‌رپرسان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوێستی خۆیان وه‌ر بگرن. 12/7/2009
|