چه‌ند سه‌رنجێك سه‌باره‌ت به لیستی گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی سه‌یر بكرێت
شوان رابه‌ر
هه‌ینی-24-ته‌ممووز(مانگی 7)-2009-
له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه كه لیستی گۆڕان به سه‌رۆكایه‌تی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌مجاره‌ی كوردستان ده‌كاو،باسی بۆته باسی هه‌موو ناوه‌ندو زار‌و زمانێك،هه‌ر كه‌سه و به‌جۆرێك سه‌یری ده‌كا،هه‌یه به‌چاك و هه‌یه به‌خراپ،هه‌یه به‌براوه‌و هه‌یه به دۆڕاو،هه‌یه به‌دژ و هه‌یه به دۆست،هه‌یه به‌فریاد ره‌س و رزگار كه‌ر و شۆرشێكی تازه‌و بێ وێنه و..هتد،خۆشیان زۆر له‌وه زیاتر به‌به‌ژن و باڵا‌و رابردوو داهاتوو و ئه‌و ئه‌داو ئیداره‌و هه‌ڵوێست و شته‌كانی خۆیان دا هه‌ڵده‌ڵێن،فعله‌ن گۆڕان به‌نه‌زه‌ری داوای گۆڕان و چاكسازی و پاكسازی و كۆمه‌ڵی چه‌مك و كار و پڕانسیپی گرنگ و پێویست ده‌كا،كۆمه‌ڵی شتی سه‌ره‌تایشیان گۆریوه‌ته‌وه‌و به‌شێكن له‌و شۆرش و رێنسانسه‌ی كه ئێستا له كوردستان هه‌یه و،به‌ره‌و ئازادی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵ هه‌نگاو ده‌نێ،هاوشانی چوار لایه‌نه‌كه‌و خه‌ڵكی خاوه‌ن بوێر و هه‌ڵوێستی تر به‌شێكی كاریگه‌ر و ئه‌كتیڤن له ململانێ و ئۆپۆزسیۆنی چاكسازی وریفۆرم..،وه‌لی ناكرێ وه‌ك خۆی نه‌ناسرێن و پێناسه نه‌كرێن،دواتر كاردانه‌وه‌و ده‌ره‌نجام و ئاینده‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، ناكرێ به فریاد ره‌س و هه‌موو شتێكی چاك و پاك و پۆزه‌تیڤ بزاندرێن،چونكه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له گۆشه نیگای فیكر‌و ئایدۆلۆژیا و باگراوه‌ند و په‌روه‌رده‌و تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتنی..خۆ‌ویه‌وه هه‌نگاو ده‌نێ نه‌ك هی خه‌ڵك،چی پێ بێ ئه‌وه جێ‌به‌جێ ده‌كا،ئه‌گه‌ر وابێ(هه‌موو شتێكی چاك بن)به‌راستی سوپاسی خوای ده‌وێ و،سیسته‌می خنكێنه‌ریش واڵاتر ده‌بێ،خواسته‌كانی خه‌ڵكیش باشتر دێنه دی،ئه‌وه‌شی رێژه‌یی یه،به‌بێ جۆرێك له گۆرانكاری به‌رپا ده‌كه‌ن به‌ده‌وری خۆیان،به‌پێی خواستی خۆیان،به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕو شته‌كانی گه‌لدا تێك نه‌گیرێن،بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له ناسینیان به هه‌ڵه نه‌چین،وه‌كو نووسه‌رێك له رووی دڵسۆزی ودووربینی و ریالیزمی و خوێندنه‌وه‌ی سیاسیمان بۆ كێشه و پرس و رووداوه‌كان،بۆ ئاینده‌و بۆ مێژوو،بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و چه‌مكه‌كان،بۆ هاندانێكی چاك و پاك چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر بارودۆخی(گۆڕان) و به‌ڕێوه‌چونی ده‌خه‌مه روو بۆ ئه‌وه‌ی بره‌و به چاكه‌كانیان بده‌ن و،په‌ندیش له هه‌ڵه‌كانی خۆ و خه‌ڵك و مێژوو وه‌ربگرن،بۆ ئه‌وه‌ی فعله‌ن ئه‌وه‌ی كه به‌نه‌زه‌ری و قسه ده‌یڵێن،له داهاتوودا چاكه‌كان ببنه كردار‌و،خه‌ڵكیش ده‌ستخۆشیان لێ بكات،ده‌نا هه‌ر له ئێستاوه ئه‌م هه‌وڵ و ماندوبون و خه‌رجی و قوربانی دانه نه‌كه‌ن چاكتره،ئه‌گه‌ر كۆشك و ساختومانێكی چاكتر و تازه دروست نه‌كرێ،كۆنه‌وار و كه‌لاوه هه‌ر بمێنێ باشتره،نه‌خۆشی له مردن باشتره ئه‌گه‌ر چاره‌نووسی مردوو چاك نه‌بێ،ئه‌گه‌ر نیگه‌ران نه‌بن و به‌خراپی تێنه‌گه‌ن،باشتر و زیاتر سه‌رنجه‌كانم ده‌خستنه‌ڕوو،ئیتر ئێوه‌و سه‌رنج و بۆ چوونه‌كانمان به‌كورتی: 1-پێناسه:كۆمپانیای وشه ناوێكی گه‌وره‌و بڵاو، هه‌وڵ و كار و مه‌ساریفێكی زۆر،وه‌لی بۆ ئه‌و ناوه؟،ئه‌گه‌ر ئه‌وه شۆرشێكی نوێ یه و گۆڕانی چاك كه كارێكی گه‌وره‌و گرنگ و پیرۆزه ده‌گرێته خۆی،بۆ تا ئێستا رێكخراو و ته‌وژمێكی سیاسی و فیكری و ئایدۆلۆژی خاوه‌ن په‌یڕه‌و و پڕۆگرام و كارنامه و ئاراسته‌یه‌كی دیاری كراوی نییه،تا ئۆتۆماتیكی و ناڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی گومانه‌كان بداته‌وه،ده‌كرێ خه‌ڵك به‌و هه‌ویا و داخواز و ئیشتیاق و حه‌ماسته‌وه بچێته ناو ئه‌م كۆشك و كه‌شتیه كه‌چی نه‌زاندرێ هی كێ یه و به‌ره‌و كوێ ده‌چێ،ده‌بو هه‌ر له ئێستاوه،ناسنامه‌ی سیاسی و رێكخراوه‌یی ئه‌م ده‌نگه دیار و پڕۆژه گه‌وره‌یه دیاربا،له كاتێكا تائێستا كاك نه‌وشیروان هه‌ر ئه‌ندامی یه‌كێتییه،واته ته‌نها له پله و پۆست ئیستیقاله‌ی داوه نه‌ك له حزب،ئه‌مه چ ته‌فسیرێك هه‌ڵده‌گرێ،چ خه‌ت ره‌جعیه‌كه،ده‌كرێ خه‌ڵكێك بێته ناو كۆمپانیای وشه‌وه،به‌یانی ده‌ردی خه‌ڵك تیمار نه‌كا،ژیانی خه‌ڵك دابین نه‌كا،ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه له‌جێ خۆی هه‌ڵده‌قه‌نێ،فه‌سڵ ده‌كرێ و موچه‌ی ده‌بڕێ،له پاو مقابیلی چی،یا كێ ده‌عمی ئه‌م پرۆژه زه‌به‌لاحه ده‌كا كه له‌سه‌ر دۆلار به‌ڕێوه ده‌چێ،مووچه‌و مه‌ساریفی كارمه‌نده‌كانی راگه‌یاندنی وشه له هی خه‌ڵكی تری پێشكه‌وتوو و ده‌وڵه‌مه‌ند زیاتره،ئه‌م پاره‌یه له كوێ دێ و چۆن سه‌رف ده‌كرێ،ده‌كرێ محاسه‌به‌ی كۆمپانیای وشه‌ش بكرێ؟،كێ بیكا و چۆن بكرێ و كه‌ی بكرێ و،ده‌ره‌نجامی چی ده‌بێت. 2-له‌رووی رابردوو:ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین ده‌بینین زۆرێك له كاربه‌ده‌ست و سه‌ركرده‌كانی گۆران و وشه،به جۆره‌ها شێوه له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی حزب و حكومه‌ت به‌شداربوونه،هه‌ر له شه‌ڕ و شۆر و گرتن و كوشتن تا ده‌گاته گه‌نده‌ڵی و مه‌حرومكردنی خه‌ڵكی و..هتد،كه‌واته له‌وه‌شدا پشك به‌ر ئه‌وان ده‌كه‌وێ،به‌ڵگه و پاساو بۆ ئه‌وه چه‌یه. ده‌بینین هه‌موو كه‌س له‌كوردستان باس له گه‌نده‌ڵی ده‌كا،نه‌خاسمه گۆڕان،ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتداری و..هتد خۆ ئه‌وانیش زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌سه‌ڵات دارن،ده‌كرێ تا دوێنێ به جۆرێك خواردیان،به‌یانیش به جۆرێكی تر؟،ئه‌گه‌ر باسی گۆڕان بكرێ،ده‌بێ له‌خۆیانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن و خۆیان كه‌شف بكه‌ن و،گومانه‌كان له‌سه‌ر خۆیان بڕه‌وێننه‌وه‌و هه‌رچی چاكه بیكه‌ن،هه‌موو دروشمه‌كان بكه‌نه كردار،ده‌نا متمانه له ده‌ست ده‌ده‌ن و،زۆریشیان له‌سه‌ر ده‌كه‌وێته‌وه‌و،خه‌ڵك له هی تر و له جاری تریش بێ سیقه ده‌بێت،پێویسته خۆیان بكه‌نه نموونه و پێشه‌نگ،تا بتوانن خه‌ڵكی تریش محاسه‌به بكرێ. 3-له رووی فیكر‌و ئایدۆلۆژیاوه:بمانه‌وی و نه‌مانه‌وێ كاك نه‌وشیروان له كوردستان به‌ره‌مزو نموونه‌ی زبری و سیكۆلاریست و چه‌پگه‌ری مه‌شوره ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه نه‌كا،وه‌لی وه‌كو باگراوه‌نده‌كه سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان بووه له شۆڕشی شاخ له‌وكات،ئه‌وكاته‌ی خه‌ڵك نه‌یده‌زانی عه‌لمانیه‌ت چی یه ئه‌وان پێشڕه‌وی فیكری و ئایدیۆلۆژی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بوونه،وه‌ك قوتابخانه‌یه‌ك كاری زۆریان له‌م پێناوه دا كرد و كادیری باشیان دروستكرد،هه‌ر چه‌نده ئه‌مه‌ش ئه‌مرۆ باوه‌ری نه‌ماوه له رووی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی ریالیزمی جیهانی و جیهانگه‌رایی،زۆرێك له گروپه ماركسی و چه‌پ و كۆمه‌نیسته‌كانی ناوچه‌كه‌ش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی كات و سه‌رده‌م به‌لای كه‌مپ و قوتابخانه‌ی لیبرال و كاپیتالیزم دا شكانه‌وه‌و به‌واقیع سیاسه‌ت(به‌رژه‌وه‌ند چێتی)ده‌كه‌ن،هه‌ر وه‌ك چه‌ندان تاكی كۆمۆنیست و چه‌پگه‌ر له كوردستان تا دوێنێ لایه‌نێك یان به كۆنه‌په‌رست ده‌زانی كه‌چی ئه‌مڕۆ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌یكه‌ن به ده‌مڕاست و دوانگه و سه‌رو سایه‌ی خۆیان،ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌و هه‌لومه‌رجه سیاسی و كلتوری و ریالیزمه‌ی له كوردستان و كۆمه‌ڵگه و ناوچه‌كه له ئارایه،نه‌وشیروانیش وه‌كو كه‌سێكی سیاسی و جیهان بین وه‌ك جاران نه‌مابێ،له‌گه‌ڵ واقیعدا بڕوا،پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه،ده‌بێ گۆڕانیش كه به‌ده‌نگی خه‌ڵك دێته سه‌ر كارێك و،ئه‌وه‌نده باسی گۆڕان ده‌كا،خه‌ڵكێك هیوای پێ یه و ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن،به‌ڵام به‌یانی یه‌كه‌م كار و گۆرانی بریتی نه‌بێ له دژایه‌تی كردنی ئیسلام و ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه ده‌نگیان بۆی داوه،به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سه توندانه‌ی له گه‌ڵی دان كه له باره‌ی دینه‌وه توندن،ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌ویش رووبه‌ڕووی شاڵاوو مه‌د و سه‌عدی ئیسلامی ده‌بێته‌وه‌و،خۆشی له‌م قه‌ره‌یه نه‌دا چاكه،به‌ڵكو زیاتر گۆڕان له سیسته‌م و ده‌سه‌ڵات و حوكمرانی دا بكا وه‌كو گۆڕانێكی ئیداری و نیشتمانی باشه تا هه‌موو كه‌س ده‌ستخۆشی لێ بكات،ده‌نا زه‌ره‌ر ده‌كات.له‌به‌ر چاویشمه چۆن خه‌ڵكێك به سه‌ریعی ده‌چنه ناو گۆڕان و چۆن به سه‌ریعیش ده‌تكێنه‌وه‌و داده‌نیشن و زه‌می ده‌كه‌ن. 4-ئایه‌كانی تر:ئایا ده‌بێ ئه‌وه ته‌كتیك نه‌بێ و به ته‌وجیه هه‌موو خه‌ڵكی یه‌كێتی ده‌نگ بۆ گۆڕان نه‌داو به‌یانی پێك نێننه‌وه و زه‌ڕبه له پارتی نه‌ده‌ن خۆ هیچ گرنتیه‌ك له‌وه‌دا نییه،وه‌كو ئه‌وانه‌ی شه‌ڕیانكردو ده‌ستیان له ده‌ستی یه‌كتردایه‌وه،دواتر جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به گورگانخوارد نه‌درێت؟،یا ئه‌و كه‌سانه‌ی گۆڕانن له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی رێزم بۆیان خۆ ئه‌وانیش به شه‌ر و یه‌كێتی و به‌رپرس بوونه،له وه‌زعه‌كه به‌شداربوونه له ئه‌سمان نه‌هاتوونه،به‌ڵكو هه‌ندێكیان ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر پله و پۆست و پاره‌و ماف و مه‌غدوریه‌ت و..هتد له یه‌كێتی زوێر بوونه،له ناچاری و له رقان چوونه‌ته گه‌ڵ گۆڕان،چۆن ته‌سفیه‌ی ئه‌و هه‌موو كه‌س و كه‌موكوڕیانه ده‌كرێ،دڵنیام ئه‌گه‌ر چاكسازی و پاكسازی بكرێ،به‌یانی زۆریان لێك زوێر ده‌بن. ئایا بۆ كاك نه‌وشیروان خۆی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم كاندید نه‌كرد له كاتێكا كاندیدێكی به‌هێز بوو،تموحیش هه‌یه،دیاره ئه‌ویش كۆمه‌ڵی قسه و به‌رژه‌وه‌ندی ره‌چاوكردووه كه خه‌ڵك ره‌چاوی ده‌كات. ده‌بێ جارێكی تریش كاك نه‌وشیروان له‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی دێنه پێشی بێ تاقه‌ت و زوێر نه‌بێ و دانه‌نیشێت؟،ده‌بێ بگاته سه‌ركار و تۆڵه له خه‌ڵكێك نه‌كاته‌وه؟،ئایا به‌رانبه‌ر به‌دین پڕۆژه‌ی چییه،ده‌بێ ته‌نها خه‌ڵكێكیش له پڕۆژه‌ی ئه‌و به‌هره‌مه‌ند نه‌بن. له دووماهی دا خوازیاری ئاینده‌یه‌كی باشین،پێم باشتربوو له‌ناو یه‌كێتی و به ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو اداره چاكه‌كانی به میكانیزمێكی سه‌ركه‌وتووتر گۆڕانكاری و چكسازی له نێو خودا كرد با تا ده‌گاته حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات.
|