یه‌كێتی و پارتی به‌نیازن لیستێكی ره‌ش
بۆ رۆژنامه و رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئاماده‌بكه‌ن
سیروان ره‌شید (رۆژنامه):
07-10-2007
له هه‌نگاوێكی كتوپردا و به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه
ستراتیژییه‌كه‌ی نێوانیان، پارتی و یه‌كێتی بڕیارده‌ده‌ن ناوی چه‌ندین
رۆژنامه و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس بخه‌نه لیستی ره‌شه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و باوه‌ڕپێكراوه‌وه
به رۆژنامه گه‌یشتوون، هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان بڕیاریان داوه
له مه‌ودوا به‌یاسا و به كرده‌وه دژی ئه‌و رۆژنامه و نووسه‌رانه
بووه‌ستنه‌وه كه له‌ڕابردوودا زمانی "زبریان" به‌كارهێناوه و
له‌داهاتووشدا به‌و ئاراسته‌یه كارده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌و لیسته‌ی كه پارتی و
یه‌كێتی به‌ناوی لیستی "ره‌ش" ئاماده‌یانكردووه ناوی 38 نووسه‌ر و
رۆژنامه‌نووس و رۆژنامه‌ی تێدایه و بڕیاریانداوه له‌مه‌ودوا به‌پێی یاسا و
له‌ڕێی پارێزه‌ری تایبه‌ته‌وه ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كه‌ناڵانه
بده‌نه دادگا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌نیازن یارمه‌تییه ماددییه‌كانی ئه‌و
كهناڵانهش ببڕن كه خۆیان رۆژگارێك بۆ دژایه‌تی یه‌كتر به‌كاریانهێناوه و
له‌مه‌ودواش ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه له كه‌ناڵه‌كانی ئه‌وانه‌وه
نابینرێن و بابه‌ت و نووسینه رۆژنامه‌وانییه‌كانیان بۆ بلاَوناكرێنهوه.
به‌ڵام رۆژنامه نه‌یتوانی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سمییه‌وه ئه‌و لیسته‌ی
ده‌ست بكه‌وێت و هه‌ندێ لایه‌ن ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌و لیسته بوونی
نییه و تائێستا لیستی له‌و چه‌شنه ئاماده نه‌كراوه.
له به‌ندێكی ئه‌و رێككه‌وتنه ستراتیژییه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای مانگی
حوزه‌یرانی رابردوودا یه‌كێتی و پارتی بڕیاریاندا له‌نێوان خۆیاندا
ئهنجامبیدهن، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه كه هه‌ردولا رێكبكه‌ون له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی شه‌ڕی راگه‌یاندن له‌دژی یه‌كتر رابگرن، له‌و به‌نده‌ی رێككه‌وتنه
ستراتیژییه‌دا هاتووه"ده‌ستكێشانه‌وه له هاوكاریكردنی ئه‌و راگه‌یاندن و
سایتانه‌ی كه دژی یه‌كترمان به‌كارهێناون و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی
كه هه‌ن و له ده‌ره‌وه‌ی پره‌نسیپه‌كانی ره‌خنه‌ی مه‌وزوعی و
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌م كیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان شت بلاَودهكهنهوه".
پارتی و یه‌كێتی كه ماوه‌ی سێ مانگی رابردووی تێپه‌ربوون به‌سه‌ر
رێككه‌وتنه ستراتیژییه‌كه‌ی نێوانیان ئه‌و برگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌یان به "
رێكخستنه‌وه‌ی راگه‌یاندن" ناوزه‌ندكردووه بۆ نه‌هێشتنی "زمانی زبر"،
وادیاره ئێستا به نیازی ئه‌وه‌ن گوشارێكی زیاتر بخه‌نه سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی
راگه‌یاندن به شێوه‌یه‌ك نه‌توانن له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتیی
هه‌ردوولادا ده‌ربچن به تایبه‌ت ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كانی
هه‌ردوو حزبه‌وه پشتگیری ده‌كرێن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه ئاگادار و باوه‌ڕپێكراوه ئه‌و
رۆژنامانه‌ی كه ئێستا له لیسته‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتیدان و هه‌ردوو حزب
ناڕازین له شێوازی كاركردنیان بریتیین له رۆژنامه‌كانی " چاو‌دێر،
جه‌ماوه‌ر، هه‌واڵ، هاوڵاتی، ئاوێنه، میدیا، هه‌ولێر پۆست و گۆڤاری لڤین و
چه‌ندینی تر".
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و
رۆژنامه‌نووس له‌و لیسته‌دان كه ماوه‌یه‌كه چه‌ند به‌رپرسێكی هه‌ردوولا به
نیازی ئاماده‌كردنین، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژنامه نه‌یتوانی له
سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سمییه‌وه راستی ئه‌و ناوانه وه‌ربگرێت بۆیه ناوه‌كان
بڵاوناكاته‌وه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك له‌و ناوانه لای رۆژنامهكهمانه كه
له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاوازه‌وه وه‌رمان گرتووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد پارتی زۆر قه‌ڵسه به رۆژنامه‌ی
چاو‌دێر كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه ته‌مویل ده‌كرێت و یه‌كێتیش به
رۆژنامه‌ی جه‌ماوه‌ر كه پارتی ته‌مویلی ده‌كات و دایان ناوه چاره‌نووسی
ئه‌م دوو هه‌فته‌نامه‌یه یان ده‌بێت دابخرێن یان ده‌بێت ئاراسته‌ی كاركردنیان
بگۆرن، سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها وتیشی پارتی و یه‌كێتی به‌ته‌مان راسته‌وخۆ
به یه‌كگرتووی ئیسلامی بلێن كه ده‌بێت ده‌ست هه‌ڵبگرێت له ته‌مویلكردنی
گۆڤاری لڤین كه ئه‌مجه‌د محه‌مه‌دی كادیری پێشكه‌وتووی ئه‌و حزبه خاوه‌ن
ئیمتیازیه‌تی.
روونیشیكرده‌وه كه یه‌كێتی و پارتی به‌شێكی زۆری ئه‌و رۆژنامه و
نووسه‌رانه‌ی خستویانه‌ته لیستی ره‌شه‌وه به هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا بووه
و به‌شه‌كه‌ی تریشی یه‌كلایه‌نه بڕیاریان له‌سه‌ر داوه.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش د. فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كانی حه‌وت
حزبه‌كه‌ی ناو ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كوردستان كردووه‌وه و به‌پێی زانیاری
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و كۆبوونه‌وه‌یه بڕیاردراوه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دوای
جه‌ژنی ره‌مه‌زان كۆبوونه‌وه به سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه سه‌ربه‌خۆ و
ئه‌هلییه‌كانی شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و كه‌ركوك و دهۆك بكات.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه ستراتیژییه‌كه‌ی نێوان پارتی
و یه‌كێتی، له مانگ و نیوی رابردوودا به بڕیارێكی یه‌كێتی ستران
عه‌بدوڵای سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاسۆ له‌سه‌ر وتارێك له رۆژنامه‌كه‌یدا
له پۆستی سه‌رنووسه‌ری لابرا، به بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتیش سایتی
رۆشنایی و نیشتمان نێت داخران.
رۆژنامه چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی كرد به سه‌رۆ قادر به‌رپرسی مه‌كته‌بی
راگه‌یاندی پارتی به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بۆچوونی ئه‌وان، به‌ڵام
به‌رده‌ست نه‌كه‌وت، بۆهه‌مان مه‌به‌ست كاروان ئاكره‌یی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی
راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند" كاك ئازاد
جوندیانی و كاك سه‌رۆ قادر له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه ستراتیژییه‌كه‌ی
پارتی و یه‌كێتی ههیئهتێكیان دروستكردووه به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی
راگه‌یاندن له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه ستراتیژییه‌كه‌دا، به‌ڵام ئاگاداری
ورده‌كاریه‌كانی نیم".
ئازاد جوندیانی لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان له‌لێدوانێكدا به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند" ئێمه وه‌ك مه‌كته‌بی
راگه‌یاندی یه‌كێتی هیچ داوایه‌كی وامان نه‌كردووه و ئاگاداری لیستی واش
نین و دووریشه له‌راستییه‌وه ".
وتیشی له رۆژنامه‌كه‌ی ئێوه‌وه داوا له‌هه‌موو رۆژنامه‌یه‌ك ده‌كه‌ین
هاوكاربن له قوڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بڕیاردراوه هه‌ندێك نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، له
كه‌ناڵه‌كانی ئه‌وانه‌وه نووسینه‌كانیان بڵاونه‌كرێنه‌وه، جوندیانی وتی:
"ئێمه له پێشتریش هه‌ر نووسینێك له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئێمه نه‌گونجابێت بۆیمان
بڵاونه‌كردۆته‌وه". |