چایچێتی بۆ كاك ره‌ئووف ره‌باتی زۆر شه‌ریفتره له ئیش كردن له لقی چوار
بڵند
چوارشه‌ممه-26-ئایار(مانگی 5)-2010
ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبویه‌وه كه پارتی كارگێڕی لقی چواری سلێمانی پارتی ته‌جمید كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌یه‌كی بچوكی له پارتی گرتوه ئه‌ویش كه پارتی بۆ سلێمانی ده‌ستی نوقاوه. هه‌رچه‌نده ره‌باتی ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌درۆخسته‌وه به‌ڵام هه‌واڵه‌كانی دوای ئه‌وه هه‌واڵه‌كه پشت راست ده‌كه‌نه‌وه.
كاك ره‌ئووف پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و پله‌یه له لق وه‌ربگرێ كاری چایچێتی ده‌كرد واتا به ئاره‌قی نێوچه‌وانی پاره‌ی په‌یدا ده‌كرد ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌م رۆژه كارێكی شه‌ریفانه‌یه و شه‌ریفتره له ئیش كردن بۆ حزبی ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه‌تانێ دوای ئه‌و هه‌مو خزمه‌ته‌ی كه كاك ره‌ئوف بۆ پارتی كرد ئه‌و پارتیه ئه‌و ره‌خنه بچوكه‌ی لێ قه‌بوڵ نه‌كرد چونكه پارتی ره‌خنه له هیچ ئه‌ندامێكی قه‌بوڵ ناكات. پارتی ده‌یه‌وێ هه‌مو كورد بڵێن ئه‌زبه‌نی ئیدی چۆن رازیه ئه‌ندامێكی خۆی ره‌خنه‌ی لێ بگرێ. ئینجا ره‌خنه‌كه‌ی ره‌باتی له‌باره‌ی پاره بوو. پارتی كه پاره‌ی كوردستان به‌سه‌ر ئه‌ندامانی خۆی هه‌ڵده‌ڕژێ چۆن قه‌بوڵ ده‌كات موچه‌خۆرێكی خۆی بڵێ پارتی پیسكه‌یه.
ئه‌مرۆ بۆ هه‌مو مرۆڤێكی كوردستان شه‌ریفتره به ره‌نجی شانی خۆی بژی و چاوی له ده‌ستی حزب بێ چونكه ئه‌و حزبانه ئه‌ندامه موچه خۆره‌كانیان منه‌تبار ده‌كه‌ن و موچه‌كه به پاره‌ی خزمه‌تی كوێرانه‌ی حزب ده‌زانن‌و به نرخی بێ ده‌نگی ئه‌ندامان له هه‌ڵه‌كان و ناحه‌قیه‌كانی حزب ده‌زانن به تایبه‌ت پارتی. له‌به‌ر ئه‌وه پێم باشه كاك ره‌ئوف بۆ هه‌تا هه‌تا خواحافیزی له پارتی بكات و به‌و بێ منه‌تانه بڵێ ده‌بم به شاگرد له چایخانه‌یه‌ك و موچه‌ی بێ منه‌ت وه‌رده‌گرم و ئه‌و زه‌لیلیه قه‌بوڵ ناكه‌م.
------------------------
www.zagros.org/content/articles/articles-2010-05-26-002.html