|
|
|
ئیسماعیل حه‌مه‌ره‌حیم |
|
|
|
|
|
|
|
له‌بری بارزانی، وه‌ڵامێك بۆ به‌دران
ئیسماعیل حه‌مه‌ره‌حیم
شه‌ممه-06-تشرینی دووه‌م(مانگی 11)-2010
ده‌توانم ئه‌و مافه به‌خۆم بده‌م كه به‌رگرییه‌ك له مه‌لاو خه‌باتی مه‌لا له كوردستان بكه‌م له‌مێژوی خه‌باتی ئه‌و چینه‌ی كۆمه‌ڵگه كه‌پێی ده‌وترێت مه‌لا، مه‌لاو بنه‌ماڵه ئایینییه‌كان له‌كوردستان هه‌میشه سه‌ره‌ڕمی شۆرشی ئه‌م گه‌له بوو له‌وه‌ته‌ی ئه‌م كوردستانه مافی ژێرپێ خراوه، به‌شێوه‌ك هه‌میشه ئه‌وان هه‌ڵگیرسێنه‌ری خه‌بات و به‌رخودان بوون، ئایا شێخ سه‌عیدو شێخ عوبه‌بدوڵای نه‌هری و شێخ مه‌حمودی حه‌فیدو شێخ عه‌بدسه‌لام و قازی محه‌مه‌دو مه‌لامسته‌فای بارزانی و هتد... نه‌بوون كه رووبه‌روی داگیر كه‌رانی كوردستان بوونه‌وه، ده‌بێ بپرسین ئایا ئه‌م سه‌ركردانه له‌رابردوودا ریسواییان به‌سه‌ر گه‌لی كوردا هێناوه تا ئێستا مه‌لا توشی ریسواییمان بكات؟ یان نه‌هامه‌تیمان به‌سه‌ر بێنی، بارزانی بۆ خۆی یه‌كه‌م دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی زانایانی ئاینی كوردستان بووه‌و له‌ناو ریزی خه‌باتدا ئه‌و چینه‌ی رێكخستووه، خۆئه‌گه‌ر باس له‌خه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ش نه‌كه‌ین ده‌بێ حاشا له هه‌موو ئه‌دیب و شاعیره‌كانی سه‌رده‌می كلاسیك بكه‌ین و سه‌رجه‌م دیوانه‌كانی نالی و مه‌وله‌وی وپێنجوێنی و ده‌یان شاعیری دیكه‌ی ئه‌م گه‌له كۆكه‌ینه‌وه و له‌به‌رده‌م ده‌زگای ئاراسدا ئاگری تێبه‌ر بده‌ین، یاخود كه‌ڵه نوسه‌رو زانا كورده ئیسلامییه‌كانی وه‌ك ئیبن خه‌له‌كان و ئیبن ئاده‌م و مه‌لاكه‌ریمی موده‌ریس و شێخ محه‌مه‌دی خاڵ و عه‌لادین سوجادی و پیره‌مێرد...یش له ریزی نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ده‌ربنێین، چونكه ئه‌وان هۆكاری ریسوایی كاك به‌دران بوون!!! باشه ئه‌گه‌ر كورد حاشا له مێژووی رابردووی خۆیبكات و ئه‌و سه‌ركرده‌و شاعیر‌و ئه‌دیب و نوسه‌ر زانایانه له‌ریزی كورد به‌رێته‌ده‌ره‌وه ده‌بێ چی بۆ بمێنێته‌وه، ده‌بوو ئاغای به‌دران سه‌رۆكی ده‌زگای ئاراس و به‌رپرسی ئاژانسی ئاكانیوز له‌خۆی بپرسییایه له‌چ سه‌رده‌مێك و له‌چ شۆرشێك یان له‌چ سه‌رده‌مێكی مێژوی ژیانی ئه‌م گه‌له‌دا مه‌لا و ئاینی ئیسلام هۆكاری شكست و ریسوایی بووه، وائێستا ئه‌و بێویژدانانه كه‌وتۆته وێزه‌ی ئاینی ئیسلام و شوێنكه‌وتوانی، باشه رۆژێك له‌رۆژان مه‌لا رێگربووه له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌سهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، یان ته‌نها بیری شۆڤێنی و ده‌سكه‌لاكانی ئه‌تاتورك و عه‌لمانی هۆكاری شكستبوون؟
ده‌بێت داواكاری گشتی له‌م پرسه بێده‌نگ نه‌بێت و ئه‌م كه‌یسه به‌سه‌ریاندا تێنه‌په‌رێت و به‌دران ببرێته به‌رده‌م دادگا و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، چونكه سوكایه‌تی به‌چینێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه كردووه، ئایا سوكایه‌تی كردن به مێژووی گه‌لێك هیچی كه‌متره له سوكایه‌تی كردن به‌پێشمه‌رگه، ئایا سه‌ركرده‌ی پێشمه‌رگه كێبووه، كێ واتای پێشمه‌رگه‌ی دانا مه‌گه‌ر بارزانی نه‌بوو، بۆیه‌من داوام له‌بارزانی كوڕ ئه‌وه‌یه رێگری بكات له‌سوكایه‌تی كردن به‌سه‌ركرده‌و خه‌بات و زانایان و شاعیران، كه‌به‌شێكی گه‌وره‌ی مێژووی ئه‌م میلله‌ته‌ن.
------------------------
www.zagros.org/content/articles/articles-2010-11-06-004.html