به‌رنامه‌ی ڕووبه‌رم له كه‌ناڵی knn بینی!
ته‌ها ئه‌حمه‌د
یه‌کشه‌ممه-16-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2011
سوپاسی سنگ فراوانییه‌ت ده‌كه‌م به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌كه‌م، بڕواناكه‌م كه‌س هینده‌ی رۆشنبیر سنگ فراوانبیت له‌به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌دا كه ڕوبه‌روی ببێته‌وه، هیوادارم كاك فاروق ره‌فیق یه‌كێك بێت له‌وان،سه‌ره‌تا ده‌ستت خۆشبیت بۆ به‌رنامه‌كه‌ت له كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن، به‌لاَم بیت وانییه نرنكه‌وتبیتی بۆ سه‌رله‌نوێ ره‌خنه‌گرتنه‌وه‌ت له ده‌سه‌لاَتی كوردی؟ خیره وا له‌م كاته‌دا له كه‌ناڵێكی ئۆپۆزسیونی سه‌رسه‌خته‌وه به‌دیار ده‌كه‌ویت؟ ڕه‌نگه ته‌وقیته‌كه‌ی بۆ به‌ریزتان گونجاوبیت، چونكه له‌م كاته‌دا بودجه‌ی خانه‌كه‌تان خانه‌ی حیكمه بۆ فه‌لسه‌فه له لایه‌ن ده‌سه‌لاَتی كوردییه‌وه بڕدراوه، بۆیه‌وا ئیستا بێمنه‌تی له ده‌سه‌لاَتی كوردی، له‌مه‌وه من وای ده‌بینم كه‌كاكه‌فاروق له سه‌ره‌تادا له ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كه‌دا به‌رگه‌ی فشاری ده‌سه‌لاَتی نه‌گرت وحه‌وسه‌ڵه‌ی نه‌ما له‌گه‌ڵ ئه‌و پشتگوێخستن و ئه‌و ئابڵوكه‌یه‌ی خرابووه سه‌ری، سه‌ره‌نجام باشه‌كشه‌ی كرد، هه‌روه‌ها بۆ خۆده‌ربازكردن له‌و ئابلوقه‌ی له‌سه‌ری دانرابوو له‌لایه‌ن حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كانه‌وه و بێسودی ده‌ستگیرنه‌بونی هیچ شتیك و له‌سه‌ركه‌وتن و گیرخواردنی به هاوڕێیه‌تی هه‌ندێك له ئیسلامییه‌كانه‌وه، باشترین ده‌رفه‌ت بۆ خۆده‌ربازكردن له گۆشه‌گیرییه دروستبوونی ئه‌و كێشه‌یه بوو كه له‌نیوان خۆی و وه‌زاره‌تی ژینگه‌دا دروستیكرد، هه‌ردوای ئه‌مه به شێوه‌یك له شێوه‌كان چووه سه‌نگه‌ری ده‌سه‌لاَت وپشتی له ئۆبۆزسیۆن كرد و په‌نای داییه‌به‌ر ده‌سه‌لاَت وه‌ك بینیمان له تیڤییه‌كاندا چۆن له‌ته‌نیشت ئه‌و مه‌لابه‌ختیاره‌ی كه دوینێ بێده‌وت "به‌زه‌ین مه‌نگۆل و به‌ره‌فتار چه‌ته" دانیشتوه دواتریش له‌كه‌ناڵه‌كانی كوردستان و كوردسات تیڤی پاكانه‌ی بۆ ده‌سه‌لاَت ده‌هۆنییه‌وه و دژ به‌وانیتر قسه‌ی ده‌كرد، هه‌موو هیلكه‌كانی خسته سه‌به‌ته‌ی ده‌سه‌لاَته‌وه، ده‌سه‌لاَتیش تا ئه‌وه‌نده پاره‌یان بۆ خانه‌كه‌ی سه‌رفكرد تابیخه‌نه دوای به‌ده‌ردی كورده‌ی له هه‌ردوو جه‌ژنه‌بوو وه وه.
ئه‌وه‌تا ئیستا تازه ده‌یه‌وێت له دوای بڕینی بودجه‌ی خانه‌كه‌ی له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هه‌مان نه‌مه‌ت دووباره‌بكاته‌وه و وه‌ك ڕه‌خنه‌گرێكی سه‌رسه‌خت له ده‌سه‌لاَت خۆی نیشان بدات و ڕه‌خنه‌ی جه‌رگ بڕ له سه‌ركرده سیاسییه‌كوردییه‌كان بگرێت و هه‌ڵه‌كانیان بۆ راستبكاته‌وه، من بۆخۆم گوێم له به‌رنامه‌كه‌گرت و هه‌موو قسه‌كانی زۆر جوان بوون به‌لامه‌وه، به‌لاَم ئه‌وه‌ی كه قسه هه‌ڵده‌گرێت ئه‌وه‌یه، بۆجی ئه‌و ماوه‌زۆره له‌م جۆره كه‌ناڵ و به‌رنامانه‌وه نه‌مان ده‌بینی؟ به پێچه‌وانه‌وه له كه‌ناڵی تر‌و له باسیتردا ده‌رده‌كه‌وت، هه‌ر بۆیه بۆ خۆ دورخستنه‌وه له‌م گومانه له‌لای خه‌لكی عه‌وام له قسه‌یه‌كیدا له‌به‌رنامه‌كه‌دا وتی" ئه‌م قسه‌یه‌م له‌م كه‌ناڵه یان له‌گه‌ڵ ڕه‌نجدا باسكردووه" وه‌ك پێمان بڵێت پێشتریش له‌م كه‌ناڵه‌وه به‌رنامه له‌سه‌ر به‌رنامه‌م هه‌بووه و وانیشانیبدات زۆر نامۆنییه به‌م كه‌ناڵه‌و به‌رده‌وام به‌ڕێگای ئه‌م كه‌ناڵه‌وه بوو وه، به‌رنامه‌كه‌ش خۆی له بنچنه‌دا په‌یامێك بوو له ڕێگه‌یه‌وه ده‌یویست به‌ده‌سه‌لاَت بڵێت گه‌ر تۆ بودجه‌كه‌م ده‌بڕیت ئه‌وا من زۆر به‌هێزترم له سیحری هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی لایه‌نی به‌رابه‌ر بۆ سه‌نگه‌ر لێگرتنه‌وه لێتان، ئاوا ده‌توانم ته‌نگه‌تاوتان بكه‌م، به‌ڵام ئه‌م جاره پێناچێت خوینده‌وارانی كورد به‌گشتی چ جای رۆشنبیره‌كانی ئه‌و حه‌ماسه‌ته‌یان بۆ قسه‌كانت هه‌بێت وه‌ك خۆ وته‌نی" ته‌رحه‌كانت" كه ( لایسمن ولا یغن من جوع ) له به‌رئه‌وه‌ی هه‌روه‌ك ئه‌و سیاسی و رۆژنامه نووس و نوسه‌ره فاشیلانه دێته‌وه به‌رجاویان كه به‌بێ سڵه‌مینه‌وه هه‌رجاره‌و به‌شانو باڵی لایه‌نێكیاندا هه‌ڵیانده‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یان بینێت ، له كۆتایدا من پێم واییه ئه‌مه ته‌نها زه‌نگێكی ئاگاداركردنه‌وه بوو بێت بۆ ده‌سه‌لاَت تاكو بودجه‌كه‌ی بۆبگه‌رێننه‌وه و هیچیتر.
------------------------
www.zagros.org/content/articles/articles-2011-01-16-005.html