چیتر ده‌نگه ته‌زویره‌كان فریاتان ناكه‌وێت
ته‌ها ئه‌حمه‌د
دووشه‌ممه-07-شوبات(مانگی 2)-2011
خۆپیشاندان و راپه‌رینه جه‌ماوه‌رییه بوێرانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تونس و میسر ته‌نها یه‌ك شتمان پێده‌ڵێن، كه زیاتر له نیوسه‌ده‌یه به ناوی دیمكراسی و هه‌ڵبژاردنه‌وه عه‌لمانییه دیكتاتۆره‌كان له ته‌واوی ولاَتانی ڕۆژهه‌لاَت خۆڵ ده‌كه‌نه چاوی میلله‌ت و سال َ له دوای ساڵ له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه پرله ته‌زویر و ده‌نگ كڕین به پاره‌ی میلله‌ته‌كه خۆیه‌وه ته‌نها دكتاتۆریه‌تیانكردۆته دیاری بۆ میلله ته‌كانیان و ده‌سه‌لاَتی خۆیان پێ قایم و دریژتر كردۆته‌وه، به‌لاَم ئه‌م ڕوداوانه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌له‌مه‌ودوا میلله‌تانی ئه‌م ناوچه‌ییه به‌گشتی و به‌میلله‌تی كوردیشه‌وه وشیار بوونه‌ته‌وه، له‌مه‌ولا ده‌سه‌لاَتدارانی دكتاتۆری له پێستی دیمكراسیدا ناتوانن به سیناریۆی هه‌ڵبژاردن و درۆ فریویان بده‌ن، چونكه ئه‌مجاره میلله‌تان له باتی ڕوكردنه سندوقه‌كانی ده‌نگدان رووده‌كه‌نه شه‌قامه‌كان، ئیتر میلله‌ت هۆشیار بۆته‌وه له‌وه‌ی هه‌موو جارێك ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆی دیاری بكرێت، هه‌موو جارێك به‌یارمه‌تی خه‌ڵكانێك كه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیان هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌و هیزانه‌ی ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر هه‌موو كایه‌كانی ژیانی خه‌ڵكدا به پاره و ده‌نگی ته‌زویر و هیز و راگه‌یاندنه درۆزانه‌كانیانه‌وه، به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كانی میلله‌ت بۆ گۆڕینی ده‌سه‌لاَت له‌بارببه‌ن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ قایمكردنی كورسی ده‌سه‌لاَت، ئه‌و ڕۆژگاره تێپه‌ڕی، ئێستا خه‌ڵكی ڕوو ده‌كه‌نه سندوقی شه‌قامه‌كان له باتی ده‌نگی ته‌زویر، پڕیده‌كات له ناڕه‌زایی و رێگای خۆپیشاندان ده‌گرێته‌به‌ر، جا ئه‌مه دره‌نگ و زوو كه‌تووه، له‌م دۆخه نایه‌كسان و ناعه‌داله‌تییه‌ی ئیستادا خه‌ڵكی ڕه‌شووروت كه‌زۆرینه‌ی میلله‌ت پێك ده‌هینن، سندوقی ناره‌زاییه‌كانی دڵیان پڕ بووه و له‌سه‌ری ده‌ڕژێت، بڕیاری گۆڕان ده‌ده‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه و ئازایانه هه‌وڵی له ڕیشه ده‌رهینانی زوڵم و ستم ده‌ده‌ن، ئه‌م كاروانه نوێیه هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌لاَت و حكومه‌تانه ده‌گرێته‌وه كه چه‌ندین ساڵه بڕستیان له میلله‌ت و هاولاَتیانیان بڕیوه و هیچ خیارێكیان بۆ نه‌هێشتونه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا له تونس-ه وه ده‌ستی پێكردوو پاشان میسریشی گرته‌وه، میسریش دواین وێستگه‌نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م شۆرشه په‌یامێكی نوێیدا به‌گوێی دنیادا، كه چیتر له‌مه‌ودوا ده‌نگه ته‌زویره‌كان هیچ سوودێكی نابێت بۆ ده‌سه‌لاَتداران و بنه‌ماڵه دیكتاتۆره‌كان كه به‌خه‌یاڵی خۆیان كوڕ‌و كوڕه‌زاكانیان ئاماده‌كردووه بۆ كورسییه‌كه‌ی ژێریان، له‌مه‌ودوا چیتر به‌ناوی ئه‌وه‌ی ده‌نگی زۆرینه‌ی میلله‌تیان له‌گه‌ڵه‌دایه ناتوانن یاسا‌و سیاسه‌ت و ده‌سه‌لاَت و ئابوری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان قۆرخ بكه‌ن، چیتر ناتوانن خۆیان و میلله‌ت هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ركرده‌ی لایه‌نێكی سیاسی سه‌ربه‌ده‌سه‌لاَت وتی: كوردستان كوا به‌ده‌ست یه‌ك بنه‌ماڵه‌وه‌یه، تاكو هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ولاَتی تونس و میسر بچوێندرێت؟ ئه‌مه زۆر راسته كوا كوردستان یه‌ك بنه‌ماڵه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه؟! به‌ڵكو سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی له نێوان جه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیاریكراودا دابه‌شكراوه، ئه‌م وه‌همه ده‌ردیان ده‌رمان ناكات و مه‌رگی خۆیان به‌ده‌ستی خۆیان نزیك ده‌كه‌نه‌وه، ته‌نها خۆیان به ده‌نگی ته‌زویرو خه‌ڵكی به‌رژه‌وه‌ندچی و ماستاوچییه‌وه فریوده‌ده‌ن، لایان واییه هه‌موو میلله‌تیان له‌گه‌ڵدایه و تاسه‌ر چاو پۆشی له گه‌نده‌ڵی و پاوانخوازییه‌كانیان ده‌كات، له كاتێكدا هه‌ر ئه‌و به‌رژه‌وه‌ند چیانه له كاتی لێقه‌ومانیاندا له پێش خه‌ڵكه نارازییه‌كه‌وه دروشمی بڕوخێ ده‌ڵێنه‌وه، له‌وكاته‌شدا ده‌نگه ته‌زویره‌كانیش نایه‌ن به هانایانه‌وه، په‌ند وه‌رگرتن له‌م دوو حكومه‌ته دیكتاتۆره‌ی كه به‌ناوی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنه‌وه قسه‌یان ده‌كرد و له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له ده‌نگ زۆرهێناندا هیچ مونافسیكیان نه‌بوو شانبات له‌شانیان، به‌لاَم كاتێك میلله‌ت هاته سه‌رشه‌قام ده‌نگه ته‌زویره‌كانیان ئاشكرابوو، سیحره‌كه‌یان به‌تاڵ بوووه‌وه، له‌كاتێكدا له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌سه‌دا نه‌وه‌ت به‌ره‌و ژوری ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست ده‌هینا، به‌درێژای مێژوو ئه‌م وه‌همه وایكردووه كه ده‌سه‌لاَتداره دیكتاتۆره‌كان پێیان وابێت غه‌یری خۆیان كه‌سیتر مافی ژیانی نیی نییه و ده‌بێت هه‌موو بڕیاری سیاسی و ئابوری و ژیانی خه‌ڵكی له ده‌ستی ئه‌واندابێت، خه‌ڵكیش بۆینه‌بێت رۆژێ له ڕۆژان باسی گه‌نده‌ڵی و مافه‌كانی خۆی بكات، چونكه ئه‌وان زۆرینه‌ی ده‌نگی ته‌زویریان به‌ده‌ست هیناوه.
------------------------
www.zagros.org/content/articles/articles-2011-02-07-006.html