گه‌ر ئۆپۆزسیۆن تینوی ده‌سه‌ڵاته ئه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌وه زیاتر تینوی چییه؟؟!!
گۆران عوسمان
سێشه‌ممه-12-نیسان(مانگی 4)-2011
له ژماره‌ی (1439)ی رۆژی چوارشه‌ممه 6/4/2011ی رۆژنامه‌ی (ئاسۆ)دا به مانشێتی گه‌وره نووسراوه (كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ته‌سلیمی گۆڕان بوو)...
ئه‌م مانشێته ده‌بوایه به دڵی ئه‌وان بوایه و بنووسرایه (كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ته‌سلیمی ده‌سه‌ڵات بوو) كاتێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ده‌بن پێیان ده‌ڵێن هینی ناو جۆگه، كاتێكش له‌گه‌ڵ گۆڕانن ته‌سلیمن.
ئه‌وه ده‌سه‌ڵات بوو ده‌یگوت ئۆپۆزسیۆن له مێژه بوونی هه‌یه، بۆیه‌ش ئه‌م قسه‌یه‌یان ده‌كرد تا به گۆڕان بڵێن ئێوه‌ش له ده‌سه‌ڵاتدا بوون پێشتر و ئه‌و دوو حزبه پێش ئێوه‌ش ئۆپۆزسیۆن بوون. به‌هێز بوونی ئۆپۆزسیۆن له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كاتێك گۆڕان به‌شێك بوو له یه‌كێتی، نزیكتر بڵێن خێزانێك بوون له كوڕ‌و باوكێك، تۆ بڵێت كوڕ‌و باو به ننهێنی یه‌ك نه‌زنن؟! به‌ڵام ئێستا كه كوڕه‌كه له خراپه‌كارییه‌كانی باوكی هه‌ڵاتووه، هیچ عه‌جیب نییه نه‌زانێ باوكی چۆن ده‌یه‌وێت كوڕه‌كه‌ی بشكێنێ؟! ته‌نها ئه‌مه‌یه وایكردوه ئۆپۆزسیۆن چالاكتره، له جاران.
ئه‌و دوو حزبه ئیسلامییه هه‌رچه‌نده من بۆخۆم خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیاوزم هه‌یه بۆیان كه تاڕاده‌یه‌ك به ترسنۆك ناوزه‌ندیان ده‌كه‌م، به‌ڵام له راستیدا ئه‌وه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانیان قسه‌مكردبێ ده‌ڵێن نه‌خێر ئێمه ترسنۆك نین، به‌ڵام ناشمانه‌وێ گه‌ر شۆڕشمان پێنه‌كرێ وه‌ك ئه‌وه‌ی بارزانی باسی ده‌كات شۆڕشكه تێك بده‌ین! به‌كوردی و به‌كورتی ده‌ڵێن ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێكی باشین، ئیتر ئه‌و باشه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بێت یان له هه‌رلایه‌كی دیكه‌وه بێت.
له به‌شێكی نووسینه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی (ئاسۆ)دا هاتووه باس له كابینه‌ی پێشوودا ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌وان به‌شداربوون له‌و حكومه‌ته‌دا، منیش ده‌پرسم تو ویژدانتان دوو حزبه‌كه حسابیان بۆ وه‌زاره‌ت و سه‌رۆك و هه‌موو به‌شه ئیدارییه‌كانی یه‌كدی ده‌كرد تا حساب بۆ حزبه ئیسلامییه‌كان بكه‌ن؟ ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت حساب بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌ی خۆیان كه به حكومه‌تێكی ئه‌كتیڤ ناوی ده‌به‌ن ده‌كه‌ن؟ گه‌ر دكتۆر به‌رهه‌م توانی ته‌نها یه‌ك عه‌رزه‌ی داگیركراوی سه‌ری ره‌ش له بارزانی وه‌ربگرێته‌وه ئه‌وا باوه‌ڕناكه‌م كه‌س بڵێت هیچ نه‌كراوه!
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یانه‌وێت هه‌رخۆیان حوكم بكه‌ن و ئه‌و حزبانه‌ی دیكه‌ش سه‌یریان بكه‌ن و ئه‌وان هه‌رشێكیان وت ئه‌مانیش بڵێن باشه به‌چاوان، یاخود ده‌ڵێن تینوی ده‌سه‌ڵاتن، باشه خۆ له دونیای دیموكراسیدا هیچ عه‌یب نییه تینوی ده‌سه‌ڵات بن، ئه‌وان ناڵێن تینوی ده‌سه‌ڵات نین، ده‌ڵێن خنكاوی ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌ین له گه‌نده‌ڵیدا، له بێ دادپه‌روه‌رێتی و بێ یاسایی و بێ یه‌كسانی ..هتد، بۆیه هه‌وڵده‌ین تا ده‌سه‌ڵاتێكی باش بێننه كایه‌وه.
من نایشارمه‌وه جارێكیان له لێدوانێكی یه‌كێك له سه‌ركرده‌ی ئه‌و دوو حزبه ئیسلامییه‌دا خۆم گوێم لێ‌بوو وتی: گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌یانه‌وێت خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری بن و خه‌ڵك لێیان رازیبێت ئێمه‌ش ده‌بین به به‌شێك له‌وان، به‌ڵام گه‌ر وانه‌بوو، ئه‌وكاته رێگه‌شیان ناده‌ین به‌زۆر بمانكه‌ن به‌خۆیان!
من ده‌پرسم بۆچی له‌كاتی په‌له‌قاژێیاندا ئه‌و دووحزبه په‌نا بۆ حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌به‌ن، به‌ڵام گه‌ر ئه‌وانه پێكه‌وه كۆبنه‌وه كێچ ده‌كه‌وێته كه‌وڵیان، به‌ڵێ حی علی الصلاه ئه‌وان تینوی ده‌سه‌ڵاتن، كه‌واته پێویست به خۆ هیلاككردن ناكات، یان چۆڵیكه‌ن، یان باش ببن و درۆ و خیانه‌ت و دادپه‌روه‌ربن، له‌گه‌ڵ خوا میلله‌ت و خه‌ڵكی خۆتاندا راستگۆربن، با میلله‌تیش لێتا توڕه نه‌بێت.
------------------------
www.zagros.org/content/articles/articles-2011-04-12-009.html