|
|
|
گۆران عوسمان |
|
|
|
|
|
|
|
(له‌كوێ بای هات له‌وێ شه‌ن)!
وه‌ڵامێك بۆ ئه‌نوه‌ر حسێن
گۆران عوسمان
یه‌کشه‌ممه-22-ئایار(مانگی 5)-2011
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م ستونه‌ت بۆ بنووسم نه‌م ده‌زانی له كوێوه ده‌ست پێبكه‌م، چونكه ئه‌وه‌نده‌ت خه‌ت خه‌تێن هه‌یه نازانم سه‌ره‌تا له كامه‌یانه‌وه ده‌ستپێبكه‌م، به‌ڵام پێم باش بوو به‌ر له ده‌ستپێكردن، ئه‌وه بڵێم تا ئه‌م وتاره‌ی ئه‌م دواییه‌ی تۆم له رۆژی شه‌ممه‌ی 21/5/2011ی رۆژنامه‌ی (هه‌واڵ)دا كه له لاپه‌ڕی (3)دا، له ستونی تایبه‌تی (مه‌رام)دا خوێنده‌وه به‌ناوی (هێزه ئیسلامییه‌كان ئه‌مانه‌ن!!)، وایلێكردم ده‌ستپێبكه‌م، هه‌رچه‌نده وڵاتی ئێمه پڕیه‌تی له باڵ باڵێن، پێموابێ ئه‌م ده‌رده كوشنده‌یه خوێنده‌واره هه‌ره باشه‌كانیشی گرتۆته‌وه! به‌ڵام له‌گه‌ڵ وڵاتی قه‌زاو قه‌ده‌ردا ده‌ڵێی چی!
سه‌ره‌تا با له ئێرانه‌وه ده‌ستپێبكه‌م، ئه‌م وتاره جگه له‌وه‌ی نووسینێكی تونده به‌رامبه‌ر به ئیسلامییه‌كانی ده‌ڤه‌ری لای خۆمان، ئیسلامییه‌كانی ده‌ره‌وه‌شی گرتۆته‌وه و گرێت داوه به یه‌وه‌كه‌وه، كورد وته‌نی ته‌ڕو وشكت پێكه‌وه سوتاندووه، ئێرانێك كه به‌ڕێزت ته‌نها بۆ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك له‌و وڵاته‌دا ئه‌نجامدا دواتر ستونێكی تێروته‌سه‌لت له مه‌دح و پیاهه‌ڵدان له پێناویدا نووسی، ئه‌مه نه‌شته‌رگه‌ری بوو، خۆ گه‌ر سه‌فه‌ری سیاحی بوایه ده‌بووه نووسینی كتێبێك! چونكه له‌و ستونه‌تدا ته‌نها باسی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێرانت كردووه، من كاتێك خوێندمه‌وه وام ده‌زانی ئایه‌توڵڵایه‌كی تارانی نوسه‌ره‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام دواتر بینیم نووسه‌ره‌كه‌ی (ئه‌نوه‌ر حسێن)ه! جگه‌له‌و پێهه‌ڵدانه‌شت، نه‌خۆشخانه‌كانی ئێرانت وا گرنگ نرخاندبوو، به‌راوردت كردبوو به نه‌خۆشخانه‌كانی لای خۆمان و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وانه‌ی لای خۆمانت رسوا كردبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كردبووته وێرانه، به‌ڵام عه‌جه‌با ئێستا ئێران بۆته ئه‌و وڵاته‌ی باسی ده‌كه‌یت!
وه‌كو پێشتر وتم خه‌ت خه‌تێن خوێنه‌ره هه‌ره باشه‌كانی گرتۆته‌وه، یان روونتر قسه بكه‌ین رۆژ رۆژی به‌رژه‌وه‌ندییه، كورد وته‌نی (له‌كوێ بای هات له‌وێ شه‌ن)! به‌ڕێزت ئه‌ندامێكی حزبی سۆسیالیست بویت و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه بویت به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سه‌ندیكا، دواتر كورسیه‌كه‌ت گواسته‌وه بۆ لایه‌كی دیكه! به بێ ئه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ت بده‌یته‌وه به‌و حزبه، چونكه تۆ به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ئه‌و پۆسته‌ت وه‌رگرتووه، ئیتر ناوی لێ ده‌نێیت چی باخۆت دادوه‌ر بیت له‌و نێوه‌نده‌دا، سه‌یر له‌وه‌شدایه هه‌ر له‌م سه‌ندیكایه‌دا كه‌سانێك هه‌ن ئیسلامین، به‌ڕێزت هه‌موو گفتوگۆیه‌كت له‌گه‌ڵیان هه‌یه، باوه‌ڕ ناكه‌م كه‌سێكیان په‌لاماریان دابیت، چونكه هه‌موویان له‌و ئیسلامیانه‌شن كه‌تۆ ده‌ڵێت خه‌ته‌رن و گه‌ر بێنه سه‌ر حوكم هه‌رێم ده‌كه‌نه جه‌زائیر و ئه‌فغانستان و ئێرانه حه‌یاته‌كه! یاخود تۆ له‌وتاره‌كه‌تدا گله‌یی له یه‌كێتی و پارتی ده‌كه‌یت و ده‌ڵێت خه‌تای خۆتانه پۆستیان ده‌ده‌نێ و بوددجه‌یان پێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌ر سه‌ندیكاكه‌ی خۆتانه پۆستی داوه به‌و ئیسلامییه خه‌ته‌رانه و بوددجه‌شیان ده‌داتێ!
با بێینه سه‌ر لیستی چوار حزبه‌كه (زه‌ڵاته‌كه)، به‌ڕێزت یه‌كێك بوویت له‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپه‌رشتی راگه‌یاندنی نووسراوی لیستی زه‌ڵاته‌كه‌ت ده‌كرد، كه دوو حزبه ئیسلامییه خه‌ته‌ره‌كه‌ش به‌شداربوون له‌و زه‌ڵاته مۆدێرنێته‌دا! هه‌ر له‌و راگه‌یاندنه‌شه‌وه بوو هێرشت ده‌كرده سه‌ر ئه‌و حزبانه‌ی تۆ به حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌یت، یاخود ئه‌و حزبه‌ی ئێستا خۆت یه‌كێكیت له ئه‌ندامه‌كانی! لێت ده‌پرسم چه‌ند ژماره‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ دوو حزبه ئیسلامییه‌كه‌ت ده‌ركرد، ئه‌ی ئێستا چی به ئه‌وكاته‌ی خۆت ده‌ڵێت؟!
هه‌ر له‌و حزبه‌ی كه تۆ ئێستا ئه‌ندامی تیایدا كه‌سی زۆر له‌خۆت گه‌وره‌تر هه‌یه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان مه‌یلی خۆی به‌لای گه‌لدا ده‌خات، به‌ڵام تۆ تازه به‌تازه پشت ده‌كه‌یته میلله‌ت. هه‌موو كه‌سێ له‌بواری ژیاندا كه گلابێ پێویسته خۆی بكڕێته‌وه، زۆر كه‌س له به‌رده‌ركی سه‌را خۆی كڕییه‌وه و هاتنه‌وه به‌ره‌ی خه‌ڵك، به‌ڵام كه‌سانێك بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵوێستی پێشویان په‌شیمانی ده‌رببڕن ده‌چنه به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و رابردووه‌ی كه پێشتر به‌جوانی ده‌زانی!
دواجار ده‌ڵێم جوان نییه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان له ستون نووسه‌وه ببێته عه‌ریزه نووس.
Goran_penws@yahoo.com
------------------------
www.zagros.org/content/articles/articles-2011-05-22-011.html