مه‌رجی دامه‌زراندن
ته‌ها ئه‌حمه‌د
پێنجشه‌ممه-11-ئاب(مانگی 8)-2011
tahaahmads@yahoo.com
یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی كه له فۆرمی دامه‌زراندندا هاتووه ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت دابمه‌زرێت ده‌بیت له كه‌رتی تایبه‌تدا كار نه‌كات واتا بێ ئیشبێت.
ئه‌م مه‌رجه نه زانستییه نه واقعییه نه له جێگه‌ی خۆیدایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه رێی تێده‌چێت نه مومكینه ئه‌و ده‌یان هه‌زار ده‌رچووه دانه‌مه‌زراوه‌ی كه هه‌یه خۆیان خستبێته موجه‌میده‌وه و هه‌وڵی كاریكیان نه‌دابێت له شوێنێك له كه‌رتێكی تایبه‌ت كاریان نه‌كردبێت، به‌چاوه‌روانی ئه‌وه‌ی رۆژێك له رۆژان حكومه‌ت بیری بكه‌وێته‌وه و فۆرمێكی بداتێ كه دڵنیابێت له‌وه‌ی به‌بێ بوونی واسته‌و ئینتمای حزبی دایده‌مه‌زرێنێت.
به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه‌شی كارێكی هه‌یه به‌شی بژێوی ژیانی ناكات، یاخود زۆر به‌ی ئه‌وانه‌شی كه دامه‌زراون به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كارێكیتر ده‌كان له یه‌كێك له كه‌رته تایبه‌ته‌كاندا.
ده‌ی ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی له پێشتردا دامه‌زراون و كاریترش ده‌كه‌ن ره‌وابێت، ده‌بێت بۆچی ئه‌وانه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واسته و ته‌زكییه‌یان نه‌بووه مه‌حروم بوون له دامه‌زراند بۆئه‌مان مه‌رجبێت كه‌نابێت له شوینیتر كاربكه‌ن؟
ئه‌مه واناكات ئه‌وانه‌ی كارێكیان هه‌یه له‌كه‌رتی تایبه‌تدا به هۆی ئه‌م مه‌رجه‌وه بۆ ئه‌م ماوه‌یه ده‌ستبه‌رداری كاره كه‌یان ببن و واز بهێنن به ده‌ستی به‌تاڵ بسورێنه‌وه.
پاشان ئه‌ی ئه‌گه‌ر هات و دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری كاره‌كه‌یان بوون و وه‌ریش نه‌گیرا، كه گومانی تێدانییه هه‌موویان وه‌رناگیرێن گرنتی جییه وه‌ك كورده‌ی له دوو جه‌ژنه‌ی بوویان لێنایه‌ت؟ ئه‌میشی ناچێت و ئه‌ویش؟
ئه‌مه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی بێكارییه، یاخوود زیاتر كردنی و نانه‌وه‌ی بێكارییه؟ ئه‌مه دانانی سمێڵه له پێناوی رۆیشتن بۆ ریش.
رێگریه‌كیتر له به‌رده‌م ئه‌م مه‌رجه‌دا كه ده‌یكاته مه‌حالێكی ناواقعی، نه‌بوونی یاسایه‌كه بۆ كاركردن له كه‌رتی تایبه‌تدا، ماوه‌یه‌كه له كه‌رتی تایبه‌تدا كار ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی من له‌م ماوه‌یه‌دا بینیم وه‌ك ده‌ڵێن " شیعه نه‌یبینێت" له‌و بروایه‌دام ئه‌مه حاڵی زۆربه‌ی شوێنه‌كانیتریشه، ئه‌گه‌ر حاڵیان له‌وه‌ی من دیتومه خراپتر نه‌بێت، ئه‌وا باشتر نییه.
زۆرێك له كارمه‌نده‌كان به ته‌له‌فون پێیان ده‌وت كه تۆ له‌م رۆوه مه‌یه‌ره‌وه بۆ ده‌وام، واتا ده‌ریان ده‌كردن، له ولاَتێكدا شه‌و كارمه‌ندی كه‌رتێكی تایبه‌ت بیت و به‌یانی هه‌ستایت ده‌ركرابیت، نه‌یاسایه‌ك هه‌بێت نه لایه‌نێك پشتگیری له مافه‌كانت بكات، ده‌بێت ئه‌م مه‌رجه له كوێی ئه‌م ولاَته‌دا جێگه‌ی ببێته‌وه؟
ده‌كرا ئه‌و مه‌رجه وا بنوسرایه ئه‌و كه‌سه دوای ئه‌وه‌ی دامه‌زرا مه‌رجه له كه‌رتی تایبه‌تدا كارنه‌كات، ئه‌م مه‌رجه‌ش له كاتێكدا ده‌بێت كه موچه‌و باری گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ر له ئاستێكدابێت خۆی پێویستی به‌وه نه‌بێت كاریتر نه‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك حكومه‌ت خانوو و هۆكاری هاتوچۆ و زۆر شتی تری پێویستی بۆ دابین بكات تاكو ناچار نه‌بێت شه‌وو رۆژ بخاته ده‌م یه‌ك و هێشتا نه‌یتوانیبێت خانویه‌كی خۆی هه‌بێت و بێخه‌میش بێت له داهاتووی ماڵ و خێزانه‌كه‌ی، كه له ژیانی خۆیدا به پینه‌و په‌رۆ به‌خێوان بكات، ئه‌ی ده‌بێت پاش خۆی حاڵیان چۆن بێتت؟
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌رپرسی وا هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی موچه‌یه‌كی چه‌ندین قاتی هه‌یه، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه كۆمپانیا‌و پاره‌ی حزب و زۆرجا له چه‌ندین پۆست و شوینی جیا جیاش موچه وه‌رده‌گرێت هێشتا هه‌ر بیر له زیاتر ده‌كاته‌وه.
له روی كۆمه‌لاَیه‌تییه‌وه ئه‌و فه‌رمانبه‌ره موچه كه‌مانه‌ی ئێستا له ژێر فشارێكی قورسدان له رووی ده‌سته به‌ركردنی بژێوی ژیانیانه‌وه بۆ مال و منداڵه‌كانیان.
پێویسته له ئێستادا حكومه‌ت ئه‌و مه‌رجه نه‌هێڵێت و رێگه‌ی دڵنیاكه‌ره‌وی تر بگرێته به‌ر جونكه ئه‌م مه‌رجه زۆر ناواقعیه‌و هه‌روه‌ها له جێگه‌ی خۆیدانییه.
------------------------
www.zagros.org/content/articles/articles-2011-08-11-012.html