هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕه‌كانی ده‌سه‌ڵات!
ئاوات ئالانی
چوارشه‌ممه-17-ئاب(مانگی 8)-2011
به‌یان نامه‌ی تایبه‌ت/جه‌ماوه‌ری به شه‌ره‌فی كوردستان،لایه‌نگرو دۆستان و ئه‌ندامانی گوێ ڕایه‌ڵی هه‌ردو حزب،پێویسته دووا هه‌ڵوێست و قسه‌ی دڵ و ڕۆحمان له سه‌ر ئه‌و ورده كێشانه‌ی له‌م دوواییه‌دا ڕویاندا بۆ ئێوه‌ی خۆڕاگر دوپات بكه‌ینه‌وه،
ئێمه وه‌ك یه‌كێتی و پارتی دروشمی پاكسازیمان هه‌ڵگرتووه‌و نابێت هیچ كه‌س و لایه‌نێك مزایه‌ده‌مان به‌سه‌ره‌وه بكات،
ڕاست نیه كه ئه‌ڵێن حكومه‌ت چاكسازی پێناكرێت،به‌ڵێنتان پێ ئه‌ده‌ین هه‌ر به‌رپرسێك گه‌نده‌ڵی لێ ده‌ركه‌وت نه‌قڵی بكه‌ین بۆ شوێنێكی تر،ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی حه‌په‌لوشی كردووه،دووا فلسی لێ ئه‌سه‌ندرێته‌وه‌و ئه‌خرێته‌وه خه‌زێنه‌ی حزب،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌رگای دیموكراسیمان به‌ڕوی هه‌موواندا واڵایه،به‌ڵام خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ر به پێویست نازانین،چونكه به هاتنه سه‌رجاده‌و ماندو بونیان نیگه‌رانین،كاتێ لاوان ناڕه‌زایی ده‌رئه‌بڕن و ڕاو ئه‌نرێن و لێ ئه‌درێن و ئه‌كوژرێن،زۆر نامورتاحین،چونكه ئه‌زمونی حوكومڕانی و خه‌باتی ڕابردومان ئه‌خاته ژێر پرسیار‌و ئه‌زمونی حزبیمان به شێوه‌یه‌كی شێواو پێشانی ده‌ره‌وه ئه‌ده‌ن،تكایه ویژدانتان هه‌بێ،
سكاڵا‌و گلله‌ییه‌كانتان ئه‌خه‌ینه سه‌ر گلێنه‌ی چاوی ڕاست و چه‌پمان،به‌ڵام سوێنتان له سه‌رمان نییه،كوته‌ك وه‌شێن و فیشه‌ك ته‌قێن و فڕێنه‌ره‌كان ناناسین،به‌ڵێنی سیاسیتان پێ ئه‌ده‌ین بیاناسینه‌وه له دادگایی قورس‌تر، هه‌ر وڵات به‌ده‌ریان ئه‌كه‌ین،سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی بودجه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش
ڕاجیایی له ناو خودی هه‌ردو حزبدا هه‌بوو،هه‌ندێ پێیان وابوو ئه‌بێ پشكی معاره‌زه ببڕین،هه‌ر وه‌ك بڕینی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن له لایه‌ن ئێرانه‌وه،جونكه به وشك بونی دارستانی ناڕه‌زایی ئه‌منی(خۆیی) نا كه‌وێته به‌ر مه‌ترسی ،لێشتان ناشارینه‌وه حاڵی حازر ڕایه‌ك هه‌یه پێی باشه بودجه‌یه‌كی له ڕابردو زیاتر بۆ ئۆپۆزسێون ببڕینه‌وه‌و ده‌نگی ناڕه‌زاییان ببڕین،ده‌رباره‌ی تۆپ بارانی دراوسێ ئازیز و به‌رژه‌وه‌ندی پارێزه‌كانیشمان هه‌ڵوێستمان وه‌ك ئاوی چه‌می تانجه‌رۆ ڕونه‌و دووباره كردنه‌وه‌ی به پێویست نازانین،
بۆمادده‌ی(140)یش له ده‌رگای ماڵی ئه‌م و ئه‌ومان زۆردا،ئێ كه ئه‌وان ده‌رگا نه‌كه‌نه‌وه(أرجع فرجع)كه‌واته باوه‌ڕمان پێبكه‌ن سوچی ئێمه نییه،مادده‌كه خۆی هه‌ویرێكی ئاو كێشه‌و جێبه‌جێ بكرێ ئه‌بێ به كێشه‌و پۆسته باڵاكانی به‌غدامان له ده‌ست ئه‌چێ،به دڵنیایه‌وه ده‌ست به‌رداربونی ئێمه له پاره و پۆست،له‌م دۆخه ناسكه‌دا كه هێشتا ئه‌زمونه‌كه‌مان نه‌خه‌مڵیوه،به زیانی حزبیمان ته‌واو ئه‌بێت،ئێ حزبیش یانی هه‌موشتێك چونكه دوێنێ هه‌ر خۆتان له هه‌ڵژاردنی پاك و بێگه‌ردو بێوێنه‌ی بێ فرتوفێڵ به‌كۆی ده‌نگ متمانه‌تان پێبه‌خشیوین،دواجار هیوادارین له ئاینده‌یا خۆڕسكانه ئه‌م ورده كێشانه چاره بكرێن و ئاو بكرێ به ئاگری ناكۆكیدا،له‌گه‌ڵ ڕیزی حزبانی حوكمڕان.
ئاوات ئالانی
awatalany@yahoo.com
------------------------
www.zagros.org/content/articles/articles-2011-08-17-013.html