نامه یه کی کراوه بۆ به ڕیوبه رانی کۆنفه رانسی زانستی زمانی کوردی له هه ولێر!
ڕێکخراوی پارێزه رانی زمانی هه ورامی
دووشهممه-10-تشرینی یهکهم(مانگی 10)-2011
با له وڵاتی ئێمه یش ڕێز له چه ند زمانی بگیرێت و مافی به کارهێنانی زمانی دایک وه ک مافێکی سه ره تایی مرۆڤ په سه ند بکرێت و ده سه ڵاتی فه رمانڕه وا ئێمکاناتی گه شه کردنی بۆ فه راهه م بکات و هه ر زمانێک له ناوچه ی خویدا ببێت به زمانی په روه رده ی ئاخێوه رانی ئه و ناوچه یه.
له ڕۆژی 19 هه تا 22ی مانگی 9 ی 2011 کۆنفه رانسێک له ژێر ناوی کۆنفه رانسی زانستی زمانی کوردی له هه ولێر به بێ بانگهێشتن و ته نانه ت به بێ ئاگاداری هاووڵاتیانی هه ورامی و که لهوڕ و دملکی (زازا) به ڕێوه چو. ئه مه ش هاوکات بوو له گه ڵ ساڵڕۆژی ڕێزگرتن له فره زمانی و گه شه پێدان به فره زمانی له ئۆروپا.
بانگهێشت نه کردن و ئاگادار نه کردنه وه ی 3 زمان و زاراوه ی کوردی نه کتووپڕ بوو نه هه ڵه یه کی ته کنیکی، به ڵکوو بایه خ نه دان و پشتگوێ خستن و نکوولی کردنی به ئه نقه س بۆ له مافه کانی ئێمه ی هاووڵاتی کورد، که به زمانێکی تری کوردی جیاواز له زمانی به ڕێوه به رانی ئه م کۆنفه رانسه ده دوین. ئه م هه ڵسووکه وته به رچاوته سکانه خوی له خویدا له ژێرپێنانی مافی فره زمانی هاووڵاتییانی کوردستانه و پێ له سه رداگرتنێکی ناشییانه یه له سه ر درووشمی یه ک زمانوو یه ک نه ته وه، که نادێمۆکرات بوونی خوی چه ند جار له مێژوودا سه لماندووه.
ئه گه ر بڕیار وا بێ که ئێمه هه موومان، یانی هه ورامی و کرمانجوو که لهوڕوو دملکی (زازا) و سوران پێکهاته ی نه ته وه ی کورد و هاووڵاتی کودستان بین، ئه بێ زمانه که ی ئێمه یشی له گه ڵا بێت، ڕێزی لێ بگیرێت، دانی پیادا بنرێت و ئێمکاناتی گه شه کردنی بۆ فه راهه م بکرێت. ئه مه ش مافی ڕه وای ئێمه یه و ڕێز لێگرتن و پاراستنی ئه م مافه ش ئه رکی سه ر شانی حکوومه تی هه رێمی کوردستانه، ئه گه ر خوی به حکوومه تی هه موو هاووڵاتیانی کوردستان ده زانێت.
ئه م بێ به ش کردنه له ڕاستیدا زه مینه خوش کردنه بۆ سه پاندنی زمانێک یان زاراوه یه ک به سه ر لانی که م 4 زمان و زاراوه ی تری کوردیدا. ئه م چه شنه دیکتاتوری زمانییه به دیان ساڵه له لایه ن داگیرکه رانی کوردستانه وه به کارهێنراوه و سه دان برینی له سه ر له شی کۆمه ڵگای کوردیدا به جێهێشتوه.
جێگای داخه که ئه م سیاسه ته ناڕه وا و نادێمۆکراتییانه له کوردستانا لایه نگروو ئاڵاهه ڵگریشی هه یه و ئیشی بۆ ئه کری. ئه م سیاسه ته نه سه رده میانه یه و نه له گه ڵ واقێعی کوردستانا ئه گونجێ و بێ گومان هاووڵاتیانی کوردستانیش مل که چی ئه م سیاسه ته نابن.
ئێمه داوا له حکوومه تی باشووری کوردستان ئه که ین، ده س له م جۆره سیاسه ته هه ڵبگرێت و فره زمانی و فره زاراوه یی، که نیشانه ی ده ڵه مه ندی زمانییه و واقێعی کوردستان ده نوێنێ، قه بووڵ بکات و سیاسه تێکی زمانی سه ر ده میانه ، له سه ر بنه مای مافه کانی مرۆڤ په یڕه و بکات و سیاسه تی یه ک زمانی وه لاوه بنێت و دان به بوونی گشت زمانه کاندا بنێت.
هه ر به و شێوه یه ی که له ئۆروپادا هه موو ساڵێک له مانگی 9 دا ڕێز گرتن له فره زمانی باوه، با له وڵاتی ئێمه یش ڕێز له چه ند زمانی بگیرێت و مافی به کارهێنانی زمانی دایک وه ک مافێکی سه ره تایی مرۆڤ په سه ند بکرێت و ده سه ڵاتی فه رمانڕه وا ئێمکاناتی گه شه کردنی بۆ فه راهه م بکات و هه ر زمانێک له ناوچه ی خویدا ببێت به زمانی په روه رده ی ئاخێوه رانی ئه و ناوچه یه.
2011-10-07
------------------------
www.zagros.org/content/articles/articles-2011-10-10-016.html