بڕۆن....(ارحل)
ئاوات ئالانی
چوارشه‌ممه-15-شوبات(مانگی 2)-2012
له‌م ڕۆدا هیچ شتێك به ئه‌ندازه‌ی ئه‌م وشه به‌هارییه،به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات توشی شۆك ناكا،ئه‌م وشه‌یه ئه‌یانخاته سه‌رهه‌زه‌ی ترس‌و تۆقین،ئه‌م وشه‌یه قه‌ڵای هیواكانیان ئه‌ڕوخێنێت و خه‌ونی ناو ڤێلاو كۆشكه‌كانیان ئه‌زڕێنێت،دڵنیام ئێستا كه ساڵیادی 17شوباتی خوێناوییه ،ترسی خۆپێشاندانی سه‌رتاسه‌ری‌و وتنه‌وه‌ی دروشمی ـ بڕۆ ـ بۆته مۆته‌كه‌ی گیانیان ،خه‌می قوتار كردنی سامانی به‌ناهه‌ق براوی میلله‌ت بڕستی لێبڕیون،هه‌نوكه خێزانیی، بیر له ژیانی داهاتویان ده‌كه‌نه‌وه له وڵاتێكی خۆرئاوا،كچه‌كانیان ئه‌ڵێن ئه‌چینه سوید،كوڕه‌كانیان وڵاتێكی تر ئیختیار ئه‌كه‌ن،ئاخر ئه‌ولاده‌كانیان له سایه‌ی باوكیاندا ده‌ستیان گه‌یشتووه به پاره‌و سه‌یاره‌و ته‌یاره‌و جنسیه‌و جنسی له‌تیف و جه‌زیره‌و هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی كه گه‌نجه به‌شمه‌ینه‌ته‌كانی هه‌رێمه‌كه‌م له خه‌ونیشدا نایبینن،به‌ڵێ
هه‌نوكه به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات بیرله‌وه ده‌كه‌نه‌وه چۆن ده‌رگا له سه‌ر هاواری ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر داخه‌ن،به‌شێكیان له ده‌ست چونی كورسی ده‌سه‌ڵاتیان تا ئاستی مه‌رگ له‌لاسه‌خته،بۆیه وا په‌شۆكاون ،كاتێ میلله‌ت وتی بڕۆن،له خۆڕا ئه‌م وشه‌یه به‌هاوزمانه به‌رپرسه‌كانیان ناڵێن،ئاخر بییست ساڵ سه‌برو ئارامی له نه‌بونی ئازادی و كاره‌باو سوته‌مه‌نی و خزمه‌ت گوزاری و ،سه‌ره‌ڕای بونی زیندانی نهێنی و سه‌قه‌تی سسته‌می خوێندن و سه‌ربه‌خۆنه‌بونی دادگاكان و ئیشنه‌كردنی جدی بۆ گێڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان و بێده‌نگی له‌تۆپ بارانی سنوره‌كان و گه‌نده‌ڵی و فه‌لاقه‌كردنی ڕۆژنامه‌نوس و ڕۆشنبیران و ده‌یان ئاریشه‌ی تر،ئیترجام پڕ بووه‌و لێی ده‌ڕژێت،كاتێك ئه‌م وشه‌یه ده‌بێته دروشمی جه‌ماوه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌نییه معاره‌زه‌ی لاخۆشه‌ویسته‌و به فریاد ڕه‌سی ده‌زانێت،نا به‌ڵكو ناپاكی و نادادی و خۆسه‌پێنی و به‌ڕه‌وا نه‌زانینیی ژیانی شایسته به مرۆڤه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه و به‌ڵێنی بێكرداری سیاسیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی عه‌جایبی كوردی،ئه‌وان ناچار به ئه‌وه ده‌كات بڕژێنه سه‌رجاده‌و گه‌وره‌تریش له‌م دروشمانه ڕۆحی خۆیان بكه‌نه قه‌ڵغان بۆ پاراستنی ژین و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی سته‌م دیده‌ی هه‌ردوو سه‌رده‌می به‌عس و ده‌سه‌ڵاتی كوردی!
هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك ئاماده‌یی گوێگرتن نه‌بێت له داواڕه‌واكانی خه‌ڵكو چاره‌سه‌ری هه‌توان و موعاناتیان نه‌كات،دره‌نگ یا زوو ده‌كه‌وێته به‌ر شه‌پۆلی توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر.
awatalany@hotmail.com
------------------------
www.zagros.org/content/articles/articles-2012-02-15-030.html