من و ئه‌وه‌ی ده‌نگم پێدا..
ته‌ها ئه‌حمه‌د
پێنجشه‌ممه-15-ئازار(مانگی 3)-2012
"ویستمان بگۆڕێین، به‌لاَم تووشی هه‌ر هه‌مان شت بویینه‌وه"
"هایدگر"
له‌گه‌رمه‌ی نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌دابووم، ده‌موویست بڵێم، ئه‌و ئیمتیازات و جیاوازی و نا دادپه‌روه‌رییه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا به‌دی ده‌كرێت، هه‌مووی له‌به‌ره‌نجامی ده‌نگی خه‌ڵكه ره‌شوروته‌كه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌وه پێی گه‌یشتون كه‌به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شاره‌زایانه‌و به ناهۆشیارانه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگ ده‌ده‌ن به لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌وئه‌ركانه‌ی هه‌رده‌بێت بیكه‌ن، زیاتر له خه‌ڵكی ئاسایی سودمه‌ند بوون، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پله‌و پۆستانه‌ی به‌ده‌نگی خه‌ڵكی به‌ده‌ستیان هێناوه، به‌ئاشكراو زۆرجاریش به‌نهێنی داوای زیادكردنی ئیمتیازات و پاره‌یان كردوه.
ئه‌م بێ هه‌ڵوێستیه، من و هه‌زارانی وه‌ك منیان گه‌یاندۆته نائومێدی، به‌جۆرێك گه‌یشتمه ئه‌و باوه‌ره‌ی پێویسته وه‌ك ده‌نگێكی نارازی و گێرانه‌وه‌ی ماف بۆ خه‌ڵكی و وه‌ك هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی له‌ڕێگایه‌كی نوێوو مه‌دنیانه‌وه، مانگرتن له‌ده‌نگدان ڕابگه‌یه‌نم و له ڕێگه‌ی ئه‌م نووسینه‌وه داوا له‌هه‌موو خه‌ڵكی بكه‌م له‌مه‌ودوا بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و ده‌نگ نه‌ده‌ن به هیچ لایه‌نێك به ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه، هه‌تا ئه‌وكاته‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌رله هه‌مووشتێك و پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان، به بڕیارێك كۆتایی به‌م هه‌موو نا عه‌داله‌تی و جیاوازییه‌ی كه‌تائێستا هه‌بووه ده‌هێنن.
له‌ساته‌وه‌ختی نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌دا بووم، ئه‌و نامه‌یه‌م به‌رگوێكه‌وت كه ڕێخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاراسته‌ی فراكسیوَنه‌كه‌ی خۆیانیكرد سه‌باره‌ت به داوای تاپۆكردنی شوقه‌كانی په‌رله‌مان و گه‌لێك خاڵی تر، ئه‌م نامه‌یه شتێك هیوای گێرایه‌وه، به‌لاَم ئه‌مه‌ش هه‌ر وای لینه‌كردم پاشگه‌ز ببمه‌وه له نووسینی بابه‌ته‌كه‌م.
چونكه ئه‌و جیاوازیی و ناعه‌داله‌تییه زۆره‌ی به‌م رۆژگاره وه‌ك ده‌نگده‌رێك ده‌یبینم، پێم وایه بێده‌نگبوون لێی نزمترین ئاستی هۆشیارییه.
مه‌بستم له "من" تاكی ده‌نگده‌ری كورده، نه‌ك به‌ته‌نها زاتی خۆم، كاره‌كته‌ره‌كانی ناو ئه‌م نووسینه‌ش هه‌موو ئه‌وانه‌ن كه‌وه‌ك من له‌ناو ئه‌م جیاوازیه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
هیچ عه‌قلانییه‌تێك له‌وه‌دانابینم كه "من" ده‌نگ بده‌م به "تۆ"، به‌لاَم تۆش به‌ده‌نگی من هایلایڤ بژیت، سه‌ره رای ئه‌مه‌ش به‌خۆشگوزارنییه‌كه‌ت، ئاگر له‌بازار به‌ربده‌یت به‌شێوه‌یه‌ك نه‌توانم ده‌ستی بۆ به‌رم و به‌ژیانێكی ئاسای ژیان بگوزه‌رێنم.
"من" كه له‌گه‌ڵ "تۆ"دا ده‌چمه سۆپه‌رماركێتێك، كه دڵنیام ئه‌ویش به‌پاره‌ی گشتی "من" دروستكراوه یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به‌شێكی ئێوه‌ی تێدایه، من ته‌نها له نهۆمی خۆارده‌مه‌نیه‌كاندا ئه‌وه‌نده شتبكڕم كه پێویست به‌سه‌له‌یه‌كیش نه‌كات بگرم به‌ده‌ستمه‌وه، به‌لاَم "تۆ" له‌سۆپه‌رماركێتێكی گرانتر پێداویستیه‌كانت له هه‌رچوار نهۆمه‌كه‌ی بكڕیت، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌ك یه‌ك عه‌ره‌بانه بگره چه‌ند عه‌ره‌بانه‌یك وه‌ك شه‌منده‌نه‌فه‌ر به‌دوای خۆتا رابكێشیت و بخه‌یته سندوقی سه‌یاره‌ی خۆت و خێزانه‌كه‌ته‌وه.
ئه‌وه مێگه‌لی پێده‌وتریت به‌ناوی خۆشیه‌كانی به‌هه‌شته‌وه "من" له‌خانووی كرێدا بژیم و به فه‌لاكه‌ت ئه‌گه‌ر بشتوانم كرێكه‌ی بده‌م.. به‌لاَم "تۆ"ی پله بالاَ و ئه‌ندام په‌رله‌مان له دوو خانودا ژیانێكی فرعه‌ونیانه بژیت كه‌نرخی ته‌نها یه‌ك ڤێلایان 30 ده‌فته‌ر دۆلاره. من ته‌نها یه‌ك هۆده‌م ده‌ستنه‌كه‌وێت، به‌لاَم تۆ چه‌ندان هۆده به‌به‌تاڵی و سادو سڕ به‌جێبهێڵی تا ئه‌و كاته‌ی ده‌شمریت له‌وانه‌یه رێت نه‌كه‌وێت هه‌ندێك له‌و هۆده به‌تالاَنه‌وه.
ئه‌مه كوێی بۆخوایه "من"ێكی گه‌نجی بێكاری ده‌رچووی زانكۆ، نه‌توانم بژێوی رۆژانه‌م په‌یدابكه‌م و هاوكاری باوكم بكه‌م كه توانای كاركردنی نه‌ماوه، به‌لاَم كوره‌كه‌ی "تۆ" له زانكۆی ئه‌هلی و له ولاَتانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا خوێندن ته‌واو بكات.
"من"ێك كه توانام نییه خه‌رجی ته‌نها یه‌ك ژن هینان په‌یدا بكه‌م، نه‌ك به‌خێوكردنیشی، به‌لاَم "تۆ" كه خوا لێت رازی بووه، له‌تواناتدابێت دوو ژن بهێنیت و خه‌رجی ژیانێكی پڕله ره‌فاهییه‌تی دوو ماڵ و منداڵ له ئه‌ستۆبگری.
ژیرێتی كه‌ی له‌وه‌دایه "من"ێك خزمه‌تی چه‌ندین ساڵه‌م له حزبێكدا كه"تۆ"ش وه‌ك من ئه‌ندامبیت تیایا موچه‌كه‌م ببڕیی، به‌لاَم "تۆ" به‌ده‌نگی من تاقامی قیامه‌ت مووچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌ندام په‌رله‌مانی بۆ خۆت و حه‌وت پشتیشت ببڕیته‌وه؟
ئه‌بێت ئه‌و "من"ه دڵی به‌كوێی ئه‌م ده‌نگدانه خۆشبێت كه به‌راكێشانی ژیانێكی كوله‌مه‌رگی سه‌یاره‌یه‌ك به قه‌رزوو قۆڵه بكرێت، له‌كاتێكدا "تۆ"ی ده‌نگ پێدراو نه‌ك سه‌یاره بۆخۆت به‌ڵكو بۆ خێزان و كوره‌كانیشت به‌پاره‌ی حازری بكری.
من ێك كه به‌هۆی قه‌رزوو سلفه‌ی خانوو یان چه‌ند پێداویستیه‌كی ناوماڵ له‌و مووچه‌كه‌مه‌ی وه‌ریده‌گرم ته‌نها "150" هه‌زار دینارم بۆ بمێنێته‌وه تاكوو له‌م سه‌رده‌مه‌ی گرانییه‌دا خه‌رجی مانگی دووروو درێژی پێ به‌ڕێبكه‌م، برواناكه‌م بته‌وێت هه‌رگیز بیر له‌وه بكه‌یته‌وه كه‌ده‌بێت ئه‌و كه‌سه له‌م سه‌رده‌می مۆدێرنه‌دا له‌ژێر چ پاڵپه‌ستۆیه‌كی ده‌رونیدا ژیان به‌سه‌ر به‌رێت، به‌لاَم له‌لایه‌كیتره‌وه هاورێباز و هاوشانه‌كه‌م له‌حزبدا كه‌به‌ده‌نگی من چۆته پله‌و پۆستێكی حكومییه‌وه تازه به‌دۆنم زه‌وی ده‌كرێت له ناوچه گه‌شتیاریه‌كاندا بۆ دروستكردنی ڤێلاو باخ، تا له‌به‌هاراندا بیكاته هاوینه‌هه‌وار و له‌كاتی پشوه مانگانه‌ییه‌كانیدا تیایدا بحه‌وێته‌وه.
قبوڵكردنی ئه‌م دۆخه ناداد په‌روه‌رانه‌یه له موچه‌ی پله بالاَكان و فه‌رمانبه‌رانی ئاسایدا له ئێستا‌و له داهاتوشدا به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه گه‌وره‌ترین خاڵی ڕه‌شه به‌ناوچه‌وانی پرۆسه‌ی حوكمرانی و سیستمی فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌وه، كه‌پێویسته كه‌سه زیندو به‌ئاگاكانی كۆمه‌ڵگا له‌ڕێگه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌كی مه‌ده‌نیانه و به بایكۆتكردنی ده‌نگدان، ئه‌م خاڵه ره‌شه بكوژێنه‌وه و كۆی سیستمه سیاسیه‌كه له‌م قه‌یرانه قوڵه به‌ئاگابێننه‌وه.
چونكه پێده‌چێت سیستمه‌كه له گوێی گادا خه‌وتبێت و له‌به‌ر خۆشی خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانی، به‌نیازنه‌بێت به‌م زوانه به‌خه‌به‌ربێته‌وه.
هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردوه رۆژانه گوێبیستی چه‌ندین خه‌ڵكی نارازی ببین كه ده‌ڵێن، په‌نجه‌ی خۆمان ده‌بڕینه‌وه جاریكیتر بیكه‌ین به‌مره‌كه‌بی ده‌نگدانادا، هاوشێوه‌ی ئه‌م وته‌یه زۆره كه ڕۆژانه به‌رگوێمان ده‌كه‌وێت، ئه‌مه حاڵی رۆژانه‌ی ئه‌و چینه زۆره‌ی خه‌ڵكییه كه‌بێده‌ره‌تانن و رۆژ به‌رۆژ گرانی بازار كه‌رامه‌تیان لێده‌سه‌نێته‌وه و ئه‌یدا به‌ده‌م بای باڵی فرۆكه‌ی گه‌شته‌كانی به‌رپرسانی به‌ناو هه‌ڵبژێردراوی ولاَته‌كه‌مه‌وه.
له كۆتایدا گه‌یشتمه ئه‌وه‌ی " تا ئاستی هۆشیاری خه‌ڵكی زیاد بێت، رێگه‌و شێوازی فریودان نوێش دێته ئاراوه بۆ به‌مێگه‌ل كردنی كۆمه‌ڵگا" چونكه ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له نیوان ئه‌م سه‌رده‌مه‌و سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گ و ئاغاكانی جاراندا له روی ناوه‌رۆكه‌وه، من وه‌ك خۆم هیچ جیاوازیك به‌دی ناكه‌م.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ش وه‌ك ئێستا به‌ده‌ستی خۆی به‌ری ره‌نج و ماندوبوونی هه‌موو ژیانی ده‌كرده توره‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گه‌كانه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بپرسێت بۆ؟ ده‌ره‌به‌گانی ئه‌وكاته‌ش به‌منه‌ت و له پیاوه‌تی خۆیان هه‌ندێكیان پێده‌دانه‌وه تاكو پێی بژین، ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رده‌وامبیت له به‌رهه‌م هێنان، ئێستاش هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه له‌ڕیگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه هه‌رچی خیرو بێرو ره‌نجی خۆی هه‌یه، ده‌یبه‌خشێته ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و ئه‌وانیش به‌منه‌ت و خێری خۆیان هێنده‌ی ژیانێكی مه‌مره‌و مه‌ژیان پێده‌ده‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ببنه قه‌ڵغانێك بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان، نه‌ك له‌به‌ر خاتر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌و خه‌ڵكه كه‌مده‌رامه‌ته.
tahaahmads@yahoo.com
------------------------
www.zagros.org/content/articles/articles-2012-03-15-031.html