ڕۆشنبیری ده‌رباری ده‌سه‌ڵات
عه‌لی سیرینی
یه‌کشه‌ممه-03-حوزه‌یران(مانگی 6)-2012
رۆشنبیرێكی نه‌رم و نۆڵه
قنج و كه‌شخه‌و گورج و گۆڵه
به‌رزترین
ئاستی
خوێندنێكی سه‌رپێیانه‌و
وتارێكی فش و فۆڵه
له به‌رده‌م پیاوێكی
ده‌سه‌ڵات
سوك و كلكه
لێده‌ری ده‌هوڵه
چاوشۆڕێكی ده‌رباره
زه‌ینی به‌رده‌وام
لای دینار و دۆلاره
به‌رامبه‌ر
نه‌یارانی ده‌سه‌ڵات
توند و تۆڵه
وه‌ك سه‌گی هاره
خۆی ده‌نوێنێ
وه‌ك له‌شفرۆش سمت و سنگی ده‌له‌رزێنێ
كه لێپرسراو
ده‌دوێ
خۆی بێ ده‌نگه
زۆر به ئه‌ده‌به‌وه سه‌ری به‌ڵێ به‌ڵێ
باده‌دا
ده‌ڵێی قوتابیه‌كی ده‌به‌نگه
گورج و گۆڵه
بۆ سه‌فاو مه‌روای
نێوان ئه‌م باره‌گاو ئه‌و
هۆڵه
هه‌میشه له خانزاد و چوارچرا‌و شیڕاتۆنه
یان بۆ پیاسه له ماجیدی
مۆڵه
چاوه‌ڕێی سه‌ری مانگه
نه‌ختێ گیرفانی له‌نگه
چاوێكی هه‌رده‌م به‌لای
لێپرسراوه
چۆن ئه‌و هه‌موو پاره‌ی له ژێر ده‌سته
له قومارخانه‌و
سیاسه‌تیش هه‌میشه دۆڕاوه
له به‌رده‌م پێشكه‌وتنی گه‌ل به‌ربه‌سته
كار‌و
پیشه‌ی لێدانی پێكه
له‌م هوتێل بۆ ئه‌و هوتێل
ده‌سه‌ڵاته‌و له
جه‌نگه
زۆر دڵسۆزانه "سه‌ری" له سه‌ر ده‌سته!
ڕۆشنبیر به‌م دیمه‌نه سه‌رسامه
ته‌زوێك به له‌شیا ده‌یكاته دامه
بۆ
خه‌یاڵێكی دووری دێوه‌زمه
هه‌ڵوه‌دای ئه‌م ژیانه ده‌بێ
پلان دێنێ و
ده‌با
بۆ گه‌یشتن به‌م به‌زمه
جارێ میلله‌ت باسی نیه
له فه‌رهه‌نگی لاف و گه‌زاف
له پشت په‌رده‌وه
بوونی نیه
داده‌مێنێ!
له خه‌یاڵدا قسه ده‌باو دینێ:
"ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
غه‌داره
خاوه‌نه سێ ڤیلای دێهاته‌و
پێنج خانوشی له ناو شاره
مانگانه‌ش
بو ئوروپا‌و وڵاتانی كه‌نداو یان توركیا
له گه‌شت و
گوزاره"
كه‌سێكی ده‌رباری مل پان
ده‌ڵێ: خزمه
میزاجی خه‌یاڵت
تێك مه‌ده به‌م باسه نزمه!
ـ میلله‌ت چیه؟
هه‌ژاری ڕه‌زا قوڕسه
یان
بێ موردای خه‌ونه‌كانه
یان مناڵانی بێ هیوای كۆڵانه
یان گه‌لێكی دیلی
داپڵوسین و ترسه؟
ئه‌مانه باخچه‌ی پیاسه‌ی خه‌یاڵی ئه‌و نین
هه‌ڵوه‌دای
حه‌زه گڕداره‌كانی ئه‌و نین
ئه‌و "ڕۆشنبیر"ێكی زه‌لیله
وه‌كو میلله‌ت
كۆیله‌و دیله
دڵی بۆ پاره سوتاوه
مێشكی ده‌سته‌مۆی شه‌هوه‌ته
زه‌ینی
به‌رده‌وام له نێو لنگه
دونیا له چاوی ته‌م و ته‌نگه
به‌ڵام هونه‌رێك كه
ئه‌و ده‌یزانێ
گه‌ل ڕێی پێنابا
چون بۆ له‌تێ نانێ
خۆی ده‌فرۆشێ وه‌ك
سۆزانێ
بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌بێ به كه‌ر
پێمان ده‌فرۆشێ فه‌لسه‌فه‌و هونه‌ر
هه‌زاران
زه‌ڕین
ڕا ده‌خا، بۆ "خه‌باتگێڕ"ی دێرین
ئه‌ویش پێی ده‌به‌خشێ جۆ
و
فه‌رده‌یه‌ك ورده نان
ئاخوڕی ده‌كاته مل
وه‌ك میدالیای
وه‌رزشه‌وان
بڕوانامه‌ی علوج ده‌خاته سه‌ر پشتی
خشه‌ی دێ وه‌كو كورتان
پاش دوانزه‌ی ی شه‌وه
چرای هوتێل خامۆش كرا
ده‌سه‌ڵاتدار بۆ ژووری كچی
گۆرانیبێژ برا
ڕۆشنبیری ده‌ربار
دوای وه‌ڕینێكی بێزار
بینی ده‌سه‌ڵات
زۆڵه
سه‌رقاڵی كچێكی نه‌رم و نۆڵه
لیكاو به ده‌میا هاته خوار
ماندوو
شه‌كه‌ت له هات و هاوار
به چاوێكی نزم و لوت و لێوی شۆڕ
مێ كێشه‌كانی
باڕ
بێ شه‌رمانه‌و به ئیحتیقار
زۆ به سوكیی به‌ره‌و ده‌رێ فه‌رموویان
لێ‌كرد
بۆ نێو باوه‌شی سارد و خه‌وتوی بازاڕ
سه‌ری قوڕسی تێكه‌ڵ به با
كرد
نه‌گه‌ییه دامێنی گۆرانی بێژی نه‌رم و نۆڵ
حه‌زی ئه‌مشه‌ویشی زینده به
چاڵكرد!
خامۆش بوو مۆمی هیوای
گڕی حه‌زی بوو به سه‌هۆڵ
شۆسته‌ی
شه‌قام
له گه‌ڵ ئاوی پیسی برد
ده‌سه‌ڵات پێی پێكه‌نی
به كچه نه‌رم ونۆڵه‌كه‌ی وت
با "ڕۆشنبیر" ئاخوڕ
دانێ
سه‌ری له سه‌ر ده‌ستی بته‌قێنی!
چی تیایه؟
با خه‌یاڵی تۆش نه‌ختێك
بیله‌رزێنی
چه‌ند ته‌زوێك به له‌شیا دابهێنی!
2/6/2012
------------------------
www.zagros.org/content/articles/articles-2012-06-03-032.html