رۆڵی ئاین له ڕۆمانی ئازادی یامه‌رگ نیكۆس كازانتزاكس دا
ته‌ها ئه‌حمه‌د
سێشه‌ممه-04-ئه‌یلوول(مانگی 9)-2012
ئه‌م رۆمانه‌ی كازانتزاكس له دوو جێگه‌دا توشی سه‌رسامی كردم و خستمیه به‌ر دوو به‌راورد كه یه‌كێكیان نووسه‌ره و رۆشنبیره‌كانی لای ئێمه و نووسه‌رو رۆمان نووسه رۆژئاوایه‌كان به‌تایبه‌ت رۆمان نووسی به‌ناو بانگ نیكۆس كازانتزاكس.
نووسه‌رو رۆمان نووسه‌كانی لای ئێمه پێیان وایه تا چه‌ند رۆڵی ئیسلام له ناو به‌رهه‌مه‌كانیاندا به‌خراپ باسبكه‌ن ئه‌وكات ئه‌بنه نووسه‌رێكی داهێنه‌رو به‌ناوبانگ یاخود هه‌رجی رۆڵی جوانی كۆمه‌ڵگاكه‌یانه هه‌رجی نه‌به‌ردیه بده‌نه پاڵ كه‌سایه‌تیه‌كان و ونكردنی رۆڵ و پاڵنه‌ره ئاینی و رۆحی ئاین له سه‌رجه‌م كایه‌كاندا نووسینه‌كانیان ئه‌كاته شاكار و ئه‌یانگه‌یه‌نێت به‌ئاستی نووسه‌رانی جیهان، زۆرێكیشیان پێیان وایه به‌زۆر ناشرینكردنی ئیسلام به‌وه‌ی داب و نه‌ریته ناشرینه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه په‌یوه‌ندیان به هیچ ئاینێكیشه‌وه نیه ئه‌گه‌ر بیده‌نه پاڵ ئاین به‌گشتی و به‌تایبه‌تی ئیسلام ئه‌وا خزمه‌تێكی گه‌وره‌یان به مرۆڤایه‌تی كردوه.
جێگه‌ی خۆیه‌تی ئێستا په‌ڕه‌گرافێك له رۆمانی ( ئازادی یا مه‌رگ )ی نیكۆس كازانتزاكس بخه‌مه ڕوو كه چۆن ئه‌م نووسه‌ره به‌ناوبانگه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی عه‌لمانیشه به چ ش]وه‌یه‌ك باس له رۆڵی ئاینی مه‌سیحی ده‌كات له به‌ده‌ستێنانی ئازادی بۆ وڵاته‌كه‌ی كه‌ناوی كریته، كه له‌وكاتانه‌دا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانیدابووه، داواده‌كه‌م دوای ئه‌وه‌ی نووسه‌ره‌كانی لای خۆمان ئه‌یخوێننه‌وه تۆزێك به‌خوێندا بجنه‌وه و هه‌ندێك شه‌رم دایانگرێت.
(( له‌و ده‌مه‌دا مورتزوفلوس مجێوه‌ری كڵێسای سه‌ن میناس له‌سه‌ر بورجی كڵێساكه وێستابوو، گوێی له غه‌ڵبه غه‌ڵبی شار رادێرابوو،.... له‌پڕ له‌م هه‌راو هه‌نگامه‌یه بێزار بوو، توره‌بوو ده‌ستی بۆ په‌تی سێ زنگه هه‌ڵواسراوه‌كه‌ی ژوور سه‌ری برد‌و وتی: (به‌سه! ئیدی نۆره‌ی منه بێمه ده‌نگ! ..... مورتزو فلوس زۆر كه‌م دوو بوو، به‌ده‌گمه‌ن قسه‌یه‌كی ده‌كرد، هه‌ر قسه‌یه‌كی له‌دڵدابا له ڕێگه‌ی سێ زه‌نگه‌كه‌یه به‌یانی ده‌كرد،ئه‌و سێ زه‌نگه زاری حاڵی ئه‌و بوون به دزییه‌وه و بێ ئه‌وه‌ی به‌چ كه‌سێك بڵێت سێ ناوی لێ نابوون،زه‌نگی ناوه‌راست كه له دوو كه‌ی دی گه‌وره‌تر بوو، ناوی سن میناس بوو، ئه‌وی ده‌سته راست ناوی ( ئازادی) بوو، ئه‌وی ده‌سته چه‌پی ناونابوو ( مه‌رگ)، هه‌میشه، یه‌كه‌مجار ( سن میناس)ی لێده‌دا، ده‌نگی دلێرو جه‌نگاوه‌رانه بوو، ئه‌وجا ده‌نگی ( ئازادی) به‌رز ده‌بۆوه، ده‌نگی زوڵاڵ و ره‌وان و خۆش بوو، پاشان ده‌نگی ( مه‌رگ) به‌خاوی و پچر به‌رز ده‌بووه‌وه... ئه‌م سێ زه‌نگه له‌ناخی مور توزفلوسه‌وه، واته له‌ناخی كریته‌وه هه‌ڵده‌ستاو رق و توڕه‌یی هه‌ژارانی به‌سه‌ربانی مه‌سیحیه‌كان و گه‌ڕه‌كی توركه‌كان و باره‌گای خودی پاشادا بڵاو ده‌كرده‌وه)).
هه‌ركه‌س ئه‌م ده‌قه بخوێنێته‌وه ده‌زانێت نووسه‌ر به چ دڵ و رۆح و گیان و وه‌فایه‌ك بۆ دینه‌كه‌ی ئه‌م رۆمانه شاكاره‌ی نووسیوه و هۆنیوه‌ته‌وه له‌م په‌ره‌گرافه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ناو ناوه‌رۆكی رۆمانه‌كه‌ی له‌مه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، رۆڵی ئاینی مه‌سیح له ئازادكردنی وڵاته‌كه‌ی و تێكه‌ڵ كردنی پرسی نه‌ته‌وایه‌تی به پرسی ئاین و بیروبروای گه‌له‌كه‌ی، ئه‌پرسم كام له‌ونووسه‌رانه‌ی كه نووسه‌رانی رۆژئاوا به قدوه و پێشه‌نگی خۆیان ده‌زانن له نووسینێكیاندا زاتی ئه‌وه‌یانكردوه كه رۆڵێكی نه‌ك سه‌ركی ته‌نانه‌ت لاوه‌كیش بده‌نه ئاینی نه‌ته‌وه‌كه‌یان و له په‌ره‌گرافێكی ئاوا سه‌نج راكێشدا ئاماژه‌ی پێبده‌ن؟ نیه! بۆ؟ وه‌ڵام، نه‌زانراوه.
له په‌ڕه‌گرافێكیتردا ئه‌م تێكه‌ڵكردنی ئاینی مه‌سیح به خه‌بات و ئازادی نه‌ته‌وه‌كه‌ی زۆر جواتر و رونتر به‌دی ده‌كرێت، كه كاتێك باس له مه‌ینه‌تیه‌كانی گه‌لی كریت ده‌كات له‌و دۆخه‌ی تێدایه‌و به‌م شێوه‌یه گوزارشتی لێوه ده‌كات: (( مانگی ئه‌بریل به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌چوو، مه‌سیحیان ده‌چونه كابه‌تا به ترس و له‌رزه‌وه مه‌راسیمی هه‌فته‌ی پیرۆزی خۆ ئه‌نجام بده‌ن.
له‌هه‌موو دنیای مه‌سیحیه‌تدا هیچ ملله‌تێك به ئه‌ندازه‌ی كریتیان له‌و ساڵه‌دا هه‌ستیان به ژان و ئازاری مه‌سیح نه‌كردبوو، مه‌سیح و كریت له‌دڵی هه‌مویاندا تێكه‌ڵ به‌یه‌كدی ببوون؛ چونكه ئازار‌و ده‌ردی هه‌ردوكیان یه‌كێ بوو، جوه‌كان عیسایان له‌خاچ دابوو و توركه‌كانیش كریت)).
ئه‌مه له‌كاتێكدا نیكۆس گومانی خۆی له راستی ئاینی مه‌سیح ناشارێته‌وه و له جێیه‌كیتردا له‌سه‌ر زاری ئامینه ئه‌و ئافره‌ته موسڵمانه‌ی له‌به‌ر ئاره‌زوه‌كانی نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ری به‌ئاینی مه‌سیح هه‌بێت له روانگه‌ی راستێتی ئاینی مه‌سیح و له‌رووی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ره‌وه ئه‌و گومانه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر بیروباوه‌ری مه‌سیحیه‌ت ده‌خاته روو.
له‌و جێگه‌یه‌دا كه‌جه‌نگاوه‌رێكی مه‌سیحیه‌ی ئه‌یه‌وێت ئامینه بهێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ری هێناوه به ئاینه‌كه‌یان و فێری ده‌كات چۆن له‌كاتی ماره‌كردنه‌كه‌یدا له‌به‌رده‌م كه‌شیشدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه كه سه‌باره‌ت به ئاینی مه‌سیح ئاره‌سته‌ی ده‌كرێت، به‌ڵام له ئه‌نجامی گفتوگۆكردنیاندا ئامینه به‌چه‌ند پرسیارێك سه‌باره‌ت به باوه‌ری مه‌سیح، هه‌موو بیروباوه‌ری مه‌سیحیه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت باوه‌رداره مه‌سیحیه‌كه‌ش هیچ وه‌ڵامێكی باوه‌ر پێكه‌ری پێنیه بۆ پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به گومانی.
ئامینه پرسیار ده‌كات و ده‌ڵێت:(( له باوه‌ری مه‌سیحیه‌تدا خوا به‌ڕواڵه‌ت سێیه، به‌ڵام سێ نییه‌و یه‌كه... ببوره پولیكسینگس، من باش سه‌رم له‌مه ده‌رناچێت.
- راستیت ده‌وێ ئامینه، منیش باش سه‌ری لێ ده‌رناكه‌م، به‌ڵام ئه‌مه گرنگ نیه.
گرنگ باوه‌ربوونه، تۆ باوه‌رت هه‌یه؟
- به‌ڵێ، باوه‌ڕم هه‌یه.
به‌ڵام پولینكسینگیس لێره‌دا شتێك هه‌یه باش لێی تێناگه‌م...
-چییه؟ بیڵێ با بۆت روون بكه‌مه‌وه.
-مه‌سیح خوا بوو وانییه؟ باشه چۆن خوا دێته له خاچ دان و كوشتن؟
تۆ گوتت مه‌رگه‌كه‌ی سێ رۆژی كێشا، به‌ڵام به‌ڕای من ئه‌م ماوه‌یه یه‌كجار زۆره.
به‌م حیسابه بێ له‌و سێ ڕۆژه‌دا چ خوایه‌ك نه‌بووه؟
-چۆن نه‌بووه! باب و رۆحی پیرۆز هه‌بوون.
- به‌ڵام تۆ گوتت ئه‌م سیانه یه‌كێكن، یانی هه‌رسێكیان پێكه‌وه له خاچ درابوون و پێكه‌وه مردبوون، دنیا سێ ڕۆژان به‌بێ خوا مابۆوه. تۆ چ ده‌ڵێی؟
كاپیتان پولیكسینگیس سه‌ری خوراندو گوتی:
-شه‌یتان به‌نه‌حله‌ت بێ، ئامینه باوه‌ڕ بكه منیش له‌مه تێناگه‌م)) .
ئه‌مه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كازانتزاكیس بۆخۆشی دنیایه‌ك گومانی له‌راستێتی بیروباوه‌ری ئاینی مه‌سیحی گۆردراو داهه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی پشت له دینی میلله‌ته‌كه‌ی بكات و رۆڵی له ئازادكردنی میلله‌ته‌كه‌یدا بسرێته‌وه و زه‌ربی سفری بكات.
هه‌روه‌ها ده‌مارگیریشی بۆ ئاینی مه‌سیحیه‌ت وای لێنه‌كردوه له‌پێناو پشگیركردنێكی كوێرانه‌ی ئاینی باو باپیرانیدا ئه‌م راستی و گومانه‌ی ناودڵی خۆی بشارێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م گومانه‌شی به ئاینی باوباپیرانی نه‌یگه‌یاندۆته ئه‌و راده‌یه‌ی ناشرینی بكات یاخود ڕۆڵی له ئازادكردنی میلله‌ته‌كه‌یدا بشارێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ری به‌ئاینی مه‌سیح له‌قه.
ته‌نانه‌ت بگره له‌زۆر جێگادا رۆڵێكی وا جوان ئه‌داته ئه‌و ئاینه كه هه‌موو كه‌موو كورتیه‌كانی له‌زیهنی خوێنه‌ردا ئه‌سرێته‌وه.
به‌ڵام كاتێك ئه‌م نووسه‌ر و رۆمان نووسه به‌راود ده‌كه‌ی به نووسه‌ره‌كانی لای خۆمان توشی نائومێدی و مه‌راقێكی گه‌وره ده‌بیت، كه‌به‌داخه‌وه كۆلكه نووسه‌ره‌كانی لای خۆمان به‌دوای بچوكترین خاڵدا ده‌گه‌ڕێن یان ئه‌گه‌ر نه‌شبێت دروستی ده‌كه‌ن، بۆ ناشرین پیشاندانی ئاینی ئیسلام كه ئاینی باوباپیرانیانه یان هه‌رنا بۆ سرینه‌وه‌ی رۆڵی ئه‌و ئاینه له‌ناو میلله‌ته‌كه‌یاندا ڕه‌نگنه‌دانه‌وه‌ی له به‌رهه‌مه‌كانیاندا، نه‌به‌خشینی رۆڵێكی جوان پێی، زۆرجاریش رۆڵی ناشرین كردنیشی ده‌گێڕن هه‌وڵێكی زۆر به‌دی ده‌كرێت ته‌نها له‌پێناوی ناو ناوبانگێكی موزه‌یفی بۆ دروستكراویاندا.
------------------------
www.zagros.org/content/articles/articles-2012-09-04-033.html